Surah 78: An-Naba — النبأ
عَمَّ يَتَسَآءَلُونَ
(ئه‌ی خه‌ڵکه) ده‌رباره‌ی چی له یه‌کتر ده‌پرسن؟
عَنِ ٱلنَّبَإِ ٱلْعَظِيمِ
ده‌رباره‌ی هه‌واڵه گه‌وره و گرنگه‌که!! (که ڕۆژی قیامه‌ته).
ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ مُخْتَلِفُونَ
له حاڵێکدا له ئه‌وانه ڕاو بۆچوونیان جیاوازه ده‌رباره‌ی.
كَلَّا سَيَعْلَمُونَ
نه‌خێر، وا بۆیان نالوێت، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و هه‌موو ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
ثُمَّ كَلَّا سَيَعْلَمُونَ
به‌ڵێ! له‌وه‌و دوا، له داهاتوویه‌کی نزیکدا خۆیان ده‌بیننه‌وه و ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلْأَرْضَ مِهَٰدًۭا
(پێش باسی قیامه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌شتێکیان به ناو دروستکراوه‌کان و دیارده‌کاندا پێده‌کات ده‌پرسێت: ئایا زه‌ویمان وه‌ک لانکه بۆ فه‌راهه‌نگ نه‌هێناون؟
وَٱلْجِبَالَ أَوْتَادًۭا
(ئایا) کێوه‌کانمان وه‌ک مێخ بۆ دانه‌کوتاون؟ (تا زه‌وی بپارێزێت له فشاری بورکان و ماده تواوه‌کانی ناو ناخی، هه‌روه‌رها هه‌تا له‌نگه‌ری ڕابگرێت و چه‌نده‌ها سودی ترتان پێ بگه‌یه‌نێت).
وَخَلَقْنَٰكُمْ أَزْوَٰجًۭا
(ئایا) نێوه‌مان به جووت دروست نه‌کردووه؟
وَجَعَلْنَا نَوْمَكُمْ سُبَاتًۭا
خه‌وتنمان بۆ نه‌کردوون به‌هۆی سره‌وتن؟
وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِبَاسًۭا
(ئایا) شه‌وگارمان بۆ نه‌کردوون به‌داپۆشه‌ر وه‌ک پۆشاک، تاتیایدا بشاردرێنه‌وه؟
وَجَعَلْنَا ٱلنَّهَارَ مَعَاشًۭا
(ئایا) ڕۆژیشمان بۆ نه‌کردوونه‌ته کاتی به ده‌ستهێنانی ڕزق و ڕۆزی؟
وَبَنَيْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعًۭا شِدَادًۭا
(ئایا) حه‌وت چین ئاسمانی به هێز و پته‌ومان به ڕا سه‌رتانه‌وه دروست نه‌کردووه؟
وَجَعَلْنَا سِرَاجًۭا وَهَّاجًۭا
چرایه‌کی پرشنگدارمان بۆ فه‌راهه‌م نه‌هێناون؟ (که مه‌به‌ست خۆره)
وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلْمُعْصِرَٰتِ مَآءًۭ ثَجَّاجًۭا
(ئایا) له هه‌وره گوشراوه‌کان بارانێکی زۆرمان نه‌باراندووه؟
لِّنُخْرِجَ بِهِۦ حَبًّۭا وَنَبَاتًۭا
تا به هۆی ئه‌و بارانه‌وه جۆره‌ها دانه‌وێڵه و ڕووه‌ک بڕوێنین.
وَجَنَّٰتٍ أَلْفَافًا
هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها باخی چڕ‌و پڕ‌و له‌یه‌ک ئاڵا‌و به‌دی نه‌هێناوه.
إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ كَانَ مِيقَٰتًۭا
(ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌واڵه گرنگ و سامناکه‌که): به‌ڕاستی ڕۆژی جیاکرنه‌وه، کاتێكیدیاری کراوه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی چاکان له خراپان، ئیمانداران له کافران، سته‌مکاران له سته‌ملێکراوان).
يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَتَأْتُونَ أَفْوَاجًۭا
ئه‌و ڕۆژه‌ی که فوو ده‌کرێت به (صور) دا، جا پۆل پۆل و ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و مه‌یدانی لێپرسینه‌وه بێ په‌روا دێن.
وَفُتِحَتِ ٱلسَّمَآءُ فَكَانَتْ أَبْوَٰبًۭا
ئاسمان ده‌کرێته‌وه و ده‌بێته ده‌روازه و ده‌رگا (بۆ دابه‌زینی فریشته‌کان).
وَسُيِّرَتِ ٱلْجِبَالُ فَكَانَتْ سَرَابًا
کێوه‌کانیش هه‌ڵده‌که‌نرێن و ده‌ڕۆن به ئاسماندا وه‌ک تراویلکه و سه‌رابێکی گه‌وره.
إِنَّ جَهَنَّمَ كَانَتْ مِرْصَادًۭا
بێگومان دۆزه‌خیش ده‌مێکه چاوه‌ڕێی ئه‌و ڕۆژه‌یه و خۆی بۆ مه‌ڵاسداوه.
لِّلطَّٰغِينَ مَـَٔابًۭا
ده‌بێته مه‌نزڵگای خوانه‌ناس و یاخیه‌کان.
لَّٰبِثِينَ فِيهَآ أَحْقَابًۭا
هه‌زاره‌ها ساڵی دوور‌و درێژ و نه‌بڕاوه‌ی تێدا ده‌به‌نه‌سه‌ر...
لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًۭا وَلَا شَرَابًا
له‌ناویدا ناچێژن فێنکاییه‌ک، یا خواردنه‌وه‌یه‌کی به‌تام...
إِلَّا حَمِيمًۭا وَغَسَّاقًۭا
جگه له ئاوی له کوڵ و کێم و زووخاو.
جَزَآءًۭ وِفَاقًا
که ئه‌وه‌ش پاداشتێكی له‌بارو پڕاو پڕه (بۆ خوانه‌ناسان).
إِنَّهُمْ كَانُوا۟ لَا يَرْجُونَ حِسَابًۭا
چونکه ئه‌وانه کاتی خۆی به‌ته‌مای ئه‌م ڕۆژه و لێپرسینه‌وه‌یه نه‌بوون، حه‌زیان له باسی نه‌ده‌کرد.
وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا كِذَّابًۭا
به‌ڵکو زۆر به‌توندی دژایه‌تی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان ده‌رکرد و به درۆیان ده‌زانی..
وَكُلَّ شَىْءٍ أَحْصَيْنَٰهُ كِتَٰبًۭا
ئێمه‌ش هه‌موو شتێکمان له‌سه‌ریان سه‌رژمێری کردووه و به‌وردیی تۆمارمان کردووه.
فَذُوقُوا۟ فَلَن نَّزِيدَكُمْ إِلَّا عَذَابًا
(پاشان پێیان ده‌وترێت) ده بچێژن (ئه‌ی خوانه‌ناسان) له سزا‌و ئازار و ئه‌شکه‌نجه به‌ولاوه، جا هه‌رگیز هیچی ترتان بۆ زیاد ناکه‌ین.
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ مَفَازًا
به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران سه‌رفرازی و خۆشێ و شادی و کامه‌رانی فراوان ئاماده‌یه.
حَدَآئِقَ وَأَعْنَٰبًۭا
چه‌نده‌ها باخچه‌ی جوان و جۆری ترێ.
وَكَوَاعِبَ أَتْرَابًۭا
(له‌و جێگه و ڕێگه خۆشانه‌دا هاوسه‌ر و هاوده‌می) ئافره‌تانی سینه جوان و (دیمه جوان) هاوته‌مه‌ن ئاماده‌یه.
وَكَأْسًۭا دِهَاقًۭا
له‌گه‌ڵ کاسه‌ی پڕ له شه‌رابی تایبه‌تیدا.
لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًۭا وَلَا كِذَّٰبًۭا
له‌و به‌هه‌شته‌دا هیچ جۆره قسه‌یه‌کی پڕ‌و پووچ و درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌ک نابیستن.
جَزَآءًۭ مِّن رَّبِّكَ عَطَآءً حِسَابًۭا
ئه‌مه‌ش هه‌مووی پاداشتێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (ئه‌ی ئیماندار)، به‌خششێکه به حسابێکی ورد ده‌به‌خشرێت (به به‌خته‌وه‌ران).
رَّبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلرَّحْمَٰنِ ۖ لَا يَمْلِكُونَ مِنْهُ خِطَابًۭا
(له‌لایه‌ن) په‌روه‌ردگاری میهره‌بانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له نێوانیاندا هه‌یه، (ئه‌و ڕۆژه) که‌س ناتوانێت له‌به‌رده‌م زاتی په‌روه‌ردگاردا بدوێت.
يَوْمَ يَقُومُ ٱلرُّوحُ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ صَفًّۭا ۖ لَّا يَتَكَلَّمُونَ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ وَقَالَ صَوَابًۭا
ڕۆژێک دێت جوبڕه‌ئیل و فه‌ریشته‌کان به ڕیز ده‌وه‌ستن و ورته‌یان لێنایه‌ت و هیچ قسه ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان که خوای میهره‌بان مۆڵه‌تی بدات و قسه‌ی جوان و به‌جێ پێشکه‌ش بکات.
ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ مَـَٔابًا
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی حه‌ق و ڕاسته و به‌ڕێوه‌یه.. جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری ڕێگه بگرێته به‌ر.
إِنَّآ أَنذَرْنَٰكُمْ عَذَابًۭا قَرِيبًۭا يَوْمَ يَنظُرُ ٱلْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ ٱلْكَافِرُ يَٰلَيْتَنِى كُنتُ تُرَٰبًۢا
به‌ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان ئاگادار کردووه له‌وه‌ی که سزایه‌کی نزیک به‌ڕێوه‌یه، ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکه که ئاده‌میزاد سه‌یری ده‌ستپێشخه‌ری خۆی ده‌کات، خوانه‌ناسیش ده‌ڵێت.. خۆزگه هه‌ر خاک بوومایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه و گیرم نه‌خواردایه).
Surah 79: An-Naziat — النازعات
وَٱلنَّٰزِعَٰتِ غَرْقًۭا
سویند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی خه‌ڵکی ده‌کێشن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له قوڵایی ئاسماندا ده‌دره‌وشێنه‌وه و ده‌سوڕێنه‌وه.
وَٱلنَّٰشِطَٰتِ نَشْطًۭا
سوێند به‌و فریشتانه‌ی که گیانی ئیمانداران ده‌کێشن به چالاکی و بێ وچان ده‌سوڕێنه‌وه (که‌س فه‌رامۆش ناکه‌ن).
وَٱلسَّٰبِحَٰتِ سَبْحًۭا
سوێند به‌و فریشتانه‌ی که به گورجی فه‌رمانی خوا جێبه‌جێ ده‌که‌ن، یان به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که له بۆشایی دا مه‌له ده‌که‌ن و ده‌سوڕێنه‌وه.
فَٱلسَّٰبِقَٰتِ سَبْقًۭا
هه‌روه‌ها سوێند به‌و فریشتانه‌ی که ڕۆحی ئیمانداران به‌په‌له به به‌هه‌شت شاد ده‌که‌ن و ڕۆحی کافرانیش به دۆزه‌خ ده‌گه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها پێشبڕکێ ده‌که‌ن و گورج و گۆڵ و ئاماده‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێك پێیان ده‌سپێردرێت.
فَٱلْمُدَبِّرَٰتِ أَمْرًۭا
سوێند به‌و فریشتانه‌ی (که به‌ویستی خوا) کار‌و فه‌رمان جێبه‌جێ ده‌که‌ن به رێك و پێکی.
يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلرَّاجِفَةُ
(سوێند به‌وانه هه‌مووی) له ڕۆژێکدا (فوو ده‌کرێت به صوردا، ده‌ستبه‌جێ) زه‌وی به توندی ته‌کان ده‌دات و ده‌که‌وێته له‌رزه و ژێره‌و ژوور ده‌بێت.
تَتْبَعُهَا ٱلرَّادِفَةُ
دوایی دووباره فووی پیاده‌کرێته‌وه (مردووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه و جیهانی هه‌میشه‌یی به‌رپا ده‌بێت).
قُلُوبٌۭ يَوْمَئِذٍۢ وَاجِفَةٌ
له‌و ڕۆژه‌دا دڵانێك به خێرایی لێ ده‌ده‌ن، زۆر ده‌ترسن و زۆر په‌رێشانن.
أَبْصَٰرُهَا خَٰشِعَةٌۭ
خاوه‌نی ئه‌و دڵانه له ڕیسوایی و خه‌جاڵه‌تی و شه‌رمه‌زاریدا چاویان شۆڕه و ڕوویان نایه‌ت سه‌ر هه‌ڵببڕن.
يَقُولُونَ أَءِنَّا لَمَرْدُودُونَ فِى ٱلْحَافِرَةِ
(ئه‌مانه کاتی خۆی) ده‌یانوت: باشه ئێمه له‌م گۆڕانه ده‌ردێین و زیندووده‌کرێینه‌وه؟...
أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًۭا نَّخِرَةًۭ
کا‌تێك بووینه ئێسکی ڕزیوو پرتوکاو؟!
قَالُوا۟ تِلْكَ إِذًۭا كَرَّةٌ خَاسِرَةٌۭ
(به گاڵته پێکردن و بێ بڕواییه‌وه) ده‌یانوت: ئه‌گه‌ر وابێت، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی زۆر زیانبه‌خشه!!
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ
(با خوانه‌ناسان چاك بزانن) به‌ڕاستی ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه یه‌ك تێخوڕینه.
فَإِذَا هُم بِٱلسَّاهِرَةِ
جا ده‌ستبه‌جێ هه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه بێدارده‌بنه‌وه و زیندووده‌بنه‌وه و له گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه‌دا ئاماده ده‌بن.
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ
(ئینجا دێته سه‌ر باسی سه‌رگوزه‌شته‌ی حه‌زره‌تی موسا‌و دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌داته‌وه و ده‌فه‌رموێت): ئایا به‌سه‌رهاتی موسات پێگه‌یشتووه؟!
إِذْ نَادَىٰهُ رَبُّهُۥ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًى
کاتێک په‌روه‌ردگاری له دۆڵی (طوی) دا بانگی کرد و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا کرد و فه‌رمانی پێدا:
ٱذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ
بچۆ بۆ لای فیرعه‌ون (چونکه) به‌ڕاستی له سنوور ده‌رچووه و سته‌می بێ ئه‌ندازه‌یه.
فَقُلْ هَل لَّكَ إِلَىٰٓ أَن تَزَكَّىٰ
پێی بڵێ: باشه ئه‌وه ناکرێت دڵ و ده‌روون و کردار‌و ره‌فتارت پاك و جوان و پوخته بێت!
وَأَهْدِيَكَ إِلَىٰ رَبِّكَ فَتَخْشَىٰ
تا ڕێنموویت بکه‌م بۆ ناسینی په‌روه‌ردگارت، تا ترسی (سزای) ئه‌و زاته‌ت هه‌بێت و سته‌م نه‌که‌یت).
فَأَرَىٰهُ ٱلْءَايَةَ ٱلْكُبْرَىٰ
(دیاره فیرعه‌ون داوای به‌ڵگه‌ی کردوه) ئه‌ویش موعجیزه گه‌وره‌که‌ی نیشانداوه (که دار عاساکه‌یه).
فَكَذَّبَ وَعَصَىٰ
(به‌ڵام) به درۆی زانی و یاخی بوو.
ثُمَّ أَدْبَرَ يَسْعَىٰ
له‌وه‌ودوا پشتی هه‌ڵگردو که‌وته هه‌وڵ و تێکۆشان (بۆ به‌رهه‌ڵستی مو‌سا و دژایه‌تی ئیمان).
فَحَشَرَ فَنَادَىٰ
خه‌ڵکی کۆکرده‌وه و به‌ده‌نگی به‌رز وتی:
فَقَالَ أَنَا۠ رَبُّكُمُ ٱلْأَعْلَىٰ
من په‌روه‌ردگاری هه‌ره به‌رزو بڵندی ئێوه‌م!!
فَأَخَذَهُ ٱللَّهُ نَكَالَ ٱلْءَاخِرَةِ وَٱلْأُولَىٰٓ
ئه‌وسا خوا دووچاری سزای قیامه‌ت و دنیای کرد.
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّمَن يَخْشَىٰٓ
به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ هه‌رکه‌سێک له خوا بترسێت. (ئینجا دێته سه‌ر باسی هه‌ندێک له دروستکراوانی که به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و گه‌وره‌یی ئه‌و زاته).
ءَأَنتُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَمِ ٱلسَّمَآءُ ۚ بَنَىٰهَا
باشه ئاخر زیندووکردنه‌وه‌ی ئێوه سه‌خترو گرانتره، یان به‌دیهێنانی ئه‌م ئاسمانه، که هه‌ر خۆی به‌رپای کردووه (که پڕه له ئه‌ستێره‌وهه‌ساره‌ی گه‌وره‌ی هه‌مه‌جۆر).
رَفَعَ سَمْكَهَا فَسَوَّىٰهَا
به‌به‌رزیه‌وه رایگرتووه و به‌وپه‌ڕی ڕێک‌و پێکی به‌دیهێناوه (به ڕاسه‌رتانه‌وه).
وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَىٰهَا
شه‌وگاره‌که‌ی تاریك کردووه، کاتی چێشته‌نگاویش ڕووناک خۆری ده‌رخستووه.
وَٱلْأَرْضَ بَعْدَ ذَٰلِكَ دَحَىٰهَآ
دواتر زه‌ویشی به‌شێوه‌یه‌کی هێلکه‌یی به‌دیهێناوه.
أَخْرَجَ مِنْهَا مَآءَهَا وَمَرْعَىٰهَا
ئاوی لێده‌رهێناوه و له‌وه‌ڕگای بۆ ماڵات فه‌راهه‌م هێناوه.
وَٱلْجِبَالَ أَرْسَىٰهَا
کێوه‌کانیشی به تۆکمه‌یی دامه‌زراندووه.
مَتَٰعًۭا لَّكُمْ وَلِأَنْعَٰمِكُمْ
(هه‌موو ئه‌مانه‌مان دروست کردووه) تا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که خۆتان و ماڵاته‌کانیشتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلطَّآمَّةُ ٱلْكُبْرَىٰ
جا کا‌تێك به‌ڵا گه‌وره‌که پێشهات، که ته‌نگانه سامناکه‌که ڕوویدا، (مه‌به‌ست ڕۆژی قیامه‌ته).
يَوْمَ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَٰنُ مَا سَعَىٰ
ئه‌و ڕۆژه ئاده‌میزاد دێته‌وه یادی که چی کردووه و چی ئه‌نجامداوه.
وَبُرِّزَتِ ٱلْجَحِيمُ لِمَن يَرَىٰ
دۆزه‌خ نیشان ده‌درێت و ده‌رده‌خرێت بۆ هه‌رکه‌سێك که ببینێت...
فَأَمَّا مَن طَغَىٰ
جا ئه‌وه‌ی خوانه‌ناس و یاخی و له‌سنوور ده‌رچوو بێت...
وَءَاثَرَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا
ژیانی دنیای زیاتر له قیامه‌ت مه‌به‌ست بووبێت...
فَإِنَّ ٱلْجَحِيمَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ
ئه‌وه بێگومان ئه‌و دۆزه‌خه جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه‌یه‌تی!!
وَأَمَّا مَنْ خَافَ مَقَامَ رَبِّهِۦ وَنَهَى ٱلنَّفْسَ عَنِ ٱلْهَوَىٰ
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پایه‌و شکۆی په‌روه‌ردگاری ترسابێت و حیسابی بۆ کردبێت و جڵه‌وی نه‌فسی گرتبێته‌وه له هه‌موو هه‌واو هه‌وه‌س و ئاره‌زوویه‌کی نادروست...
فَإِنَّ ٱلْجَنَّةَ هِىَ ٱلْمَأْوَىٰ
بێگومان هه‌ر به‌هه‌شت جێگه‌ی مانه‌وه و حه‌وانه‌وه و گوزه‌رانیه‌تی.
يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلسَّاعَةِ أَيَّانَ مُرْسَىٰهَا
پرسیارت لێ ده‌که‌ن { ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ده‌رباره‌ی قیامه‌ت، که که‌ی؟ چ کا‌تێك به‌رپا ده‌بێت؟
فِيمَ أَنتَ مِن ذِكْرَىٰهَآ
جا تۆ له‌کوێ ده‌زانیت که‌ی به‌رپا ده‌بێت!! تۆ له کوی و ئه‌و باسه له‌کوێ؟
إِلَىٰ رَبِّكَ مُنتَهَىٰهَآ
بێگومان کۆتایی دنیا‌و به‌رپابوونی قیامه‌ت، هه‌ر په‌روه‌ردگارت ده‌یزانێت.
إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرُ مَن يَخْشَىٰهَا
بێگومان ئه‌رکی تۆ ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و زاته ده‌ترسن.
كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَهَا لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا عَشِيَّةً أَوْ ضُحَىٰهَا
ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، بێ باوه‌ڕان واده‌زانن که ته‌نها سه‌ر له ئێواره‌یه‌ك یان سه‌ر له به‌یانیه‌ك درێژه‌ی ژیانی دنیایان بووه.
Surah 80: Abasa — عبس
عَبَسَ وَتَوَلَّىٰٓ
ڕووی گرژکردو ڕووی وه‌رگێڕا (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره (صلی الله علیه وسلم) کا‌تێك (عبدالله ی کوڕی ام مکتوم) که ئیماندارێکی نابینابوو هات بۆ خزمه‌تی، ئه‌ویش هه‌ندێك له سه‌رانی قوره‌یشی کۆ کردبۆوه به ئومێدی هیدایه‌تیان، عبدالله وتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا، خوا چی فێرکردوویت منیش فێر بکه، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێی ناخۆش بوو که قسه‌کانی پێ ده‌بڕێت، له‌به‌رئه‌وه ڕووی گرژکرد و ڕووی وه‌رگێڕا. بۆیه سه‌ره‌تای ئه‌م سووره‌ته دابه‌زی که گله‌ییه له پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
أَن جَآءَهُ ٱلْأَعْمَىٰ
له‌به‌رئه‌وه‌ی نابیناکه هات بۆ لای.
وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّهُۥ يَزَّكَّىٰٓ
جا تۆ چوزانیت به‌ڵکو ئه‌و هاتبێت تا دڵ و ده‌روونی خاوێن بکاته‌وه.
أَوْ يَذَّكَّرُ فَتَنفَعَهُ ٱلذِّكْرَىٰٓ
یاخود ئامۆژگاری وه‌ربگرێت، تا ئامۆژگاریه‌که سوودی پێبگه‌یه‌نێت.
أَمَّا مَنِ ٱسْتَغْنَىٰ
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی بێ نیاز نیشان ده‌دات و نایه‌وێت ڕێنموومایی وه‌ربگرێت.
فَأَنتَ لَهُۥ تَصَدَّىٰ
تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا کۆده‌بیته‌وه و گرنگی به‌و ده‌ده‌یت و ڕوو له‌و ده‌که‌یت.
وَمَا عَلَيْكَ أَلَّا يَزَّكَّىٰ
جا تۆ هیچ گوناهبار نابیت که ئه‌و ئیمانی نه‌وێت و پاك و پوخته‌کردنی ده‌روونی نه‌وێت.
وَأَمَّا مَن جَآءَكَ يَسْعَىٰ
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که خۆی هاتوه‌ته لات و کۆشش ده‌کات و مه‌به‌ستێتی که شاره‌زای به‌رنامه‌ی خوا ببێت...
وَهُوَ يَخْشَىٰ
له‌کاتێکدا ئه‌و له خوا ده‌ترسێت.
فَأَنتَ عَنْهُ تَلَهَّىٰ
ئه‌وه تۆ گوێ به‌و ناده‌یت و خۆتی لێ بێ ئاگا ده‌که‌یت.
كَلَّآ إِنَّهَا تَذْكِرَةٌۭ
نه‌خێر وامه‌که‌و وامه‌به، چونکه به‌ڕاستی ئه‌م ئایه‌تانه، ئه‌م سوره‌ته، یادخستنه‌وه و ئامۆژگاریه.
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ
جا که‌سێك بیه‌وێت ڕێنموویی وه‌رگرێت، ئه‌وه یادی ده‌کات.
فِى صُحُفٍۢ مُّكَرَّمَةٍۢ
(ئه‌و قورئانه) له چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ی به‌ڕێزو پیرۆزدا هه‌ڵگیراوه و له (لوح المحفوظ) وه‌رگیراوه.
مَّرْفُوعَةٍۢ مُّطَهَّرَةٍۭ
که به‌رزو بڵند و پاك و خاوێنن.
بِأَيْدِى سَفَرَةٍۢ
به‌ده‌ستی فریشته نووسه‌ره‌کان.
كِرَامٍۭ بَرَرَةٍۢ
که به‌ڕێزو خواناس و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداران.
قُتِلَ ٱلْإِنسَٰنُ مَآ أَكْفَرَهُۥ
ئه‌ی ئاده‌میزاد، به‌کوشت بچیت، چه‌نده کافره، سپڵه‌یه، چه‌نده خوانه‌ناس و یاخیه، یاخود به‌کوشت چێت ئاده‌میزاد چی وای لێکردووه که کافر بێت؟! چ پاساوێکی هه‌یه بۆ خوانه‌ناسی و یاخی بوون.
مِنْ أَىِّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ
(بۆ بیرناکاته‌وه) خوا له‌چی دروستی کردووه؟!
مِن نُّطْفَةٍ خَلَقَهُۥ فَقَدَّرَهُۥ
له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچووك که به چاو نابینرێت) دروستی کردووه و هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ر و ناوی پێ به‌خشیوه و ئه‌ندازه‌گیری وردی له دروستکردنیدا ئه‌نجام داوه، (کات و شوێنی له‌دایکبوونی و مردنی بۆ دیاری کردووه).
ثُمَّ ٱلسَّبِيلَ يَسَّرَهُۥ
له‌وه‌ودوا ژیانی بۆ ئاسان کردووه و سه‌رپشکی کردووه له په‌یڕه‌وی کردنی ڕێگه‌ی چاکه یان خراپه، ئیمان یان کوفر، (دوای ئه‌وه‌ی که ده‌ست نیشانی هه‌ردووکیانی بۆ کردووه و سه‌ره‌نجامی ڕوون کردۆته‌وه).
ثُمَّ أَمَاتَهُۥ فَأَقْبَرَهُۥ
له‌وه‌ودوا ده‌یمرێنێت و ده‌یخاته ناو گۆڕه‌وه.
ثُمَّ إِذَا شَآءَ أَنشَرَهُۥ
پاشان کا‌تێك بیه‌وێت زیندووی ده‌کاته‌وه.
كَلَّا لَمَّا يَقْضِ مَآ أَمَرَهُۥ
به‌ڕاستی، ئه‌وه‌ی که خوا فه‌رمانی پێداوه هێشتا ئاده‌میزاد به‌جێی نه‌هێناوه.
فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَٰنُ إِلَىٰ طَعَامِهِۦٓ
ده‌با ئاده‌میزاد سه‌یری خواردنه‌که‌ی بکات و سه‌رنجی بدات و بیری لێ بکاته‌وه.
أَنَّا صَبَبْنَا ٱلْمَآءَ صَبًّۭا
بێگومان ئێمه ئاومان بۆ دابارانده‌وه‌ته خواره‌وه، چۆن دابارینێت.
ثُمَّ شَقَقْنَا ٱلْأَرْضَ شَقًّۭا
له‌وه‌ودوا زه‌ویمان بۆ له‌ت له‌ت به چه‌که‌ره‌ی ناسکی ڕووه‌ك.
فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا حَبًّۭا
ئینجا دانه‌وێڵه‌مان تێادا ڕوواند.
وَعِنَبًۭا وَقَضْبًۭا
هه‌روه‌ها ترێ و سه‌وزه‌مان.
وَزَيْتُونًۭا وَنَخْلًۭا
هه‌روه‌ها زه‌یتوون و دارخورمایش.
وَحَدَآئِقَ غُلْبًۭا
باخچه‌ی ده‌وره‌دراو به دارخورما یان دره‌ختی تر، یاخود باخی چڕ‌و پڕ.
وَفَٰكِهَةًۭ وَأَبًّۭا
جۆره‌ها میوه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گژو گیایانه‌ی که خواکرده و ماڵات ده‌یخوات له له‌وه‌ڕگاکاندا.
مَّتَٰعًۭا لَّكُمْ وَلِأَنْعَٰمِكُمْ
(هه‌موو ئه‌مانه ئاماده‌مان کردووه) تا خۆتان و ماڵاته‌کانتان سوودی لێ وه‌ربگرن.
فَإِذَا جَآءَتِ ٱلصَّآخَّةُ
جا کا‌تێك قیامه‌ت به‌رپا بوو به‌هۆی ده‌نگێکی به‌هێزی گوێ کپ که‌ره‌وه.
يَوْمَ يَفِرُّ ٱلْمَرْءُ مِنْ أَخِيهِ
ئه‌و ڕۆژه (هێنده سامناکه) برا له‌ده‌ست براکه‌ی هه‌ڵدێت و ڕاده‌کات و خۆی لێ ده‌شارێته‌وه.
وَأُمِّهِۦ وَأَبِيهِ
هه‌روه‌ها له‌ده‌ست دایك و باوکی...
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَبَنِيهِ
له‌ده‌ست هاوسه‌رو کوڕه‌کانی...
لِكُلِّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ يَوْمَئِذٍۢ شَأْنٌۭ يُغْنِيهِ
له‌و ڕۆژه‌دا هه‌رکه‌سێك له‌وانه ئه‌وه‌نده سه‌رگه‌رمی کێشه‌ی خۆیه‌تی، ناتوانێت فریای که‌سی تر بکه‌وێت.
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ مُّسْفِرَةٌۭ
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێك گه‌ش و جوان و ڕوون و شادن.
ضَاحِكَةٌۭ مُّسْتَبْشِرَةٌۭ
ده‌م پێکه‌نینن، مژده و شادییان لێ ده‌دره‌وشێته‌وه.
وَوُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍ عَلَيْهَا غَبَرَةٌۭ
له‌و ڕۆژه‌دا ڕووخسارانێکیش هه‌ن که گژو تاڵ و تۆزاوی و په‌ست غه‌مگینن.
تَرْهَقُهَا قَتَرَةٌ
دێزی و ڕه‌شی و تاریکی دایپۆشیوون.
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَفَرَةُ ٱلْفَجَرَةُ
ئا ئه‌وانه بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس و تاوانبار‌و گوناهکاره‌کانن.
Surah 81: At-Takwir — التكوير
إِذَا ٱلشَّمْسُ كُوِّرَتْ
کا‌تێك خۆر ده‌پێچرێته‌وه و ڕووناکی نامێنێت.
وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتْ
کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خو‌لگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.
وَإِذَا ٱلْجِبَالُ سُيِّرَتْ
کا‌تێك کێوه‌کان له شوێنی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نرێن و به‌ملاولادا ده‌برێن.
وَإِذَا ٱلْعِشَارُ عُطِّلَتْ
کا‌تێك حوشترانی ئاوس که ته‌مه‌نی باردارییان ده مانگه گوێیان پێ‌نادرێت (بێگومان ئه‌و وشترانه لای عه‌ره‌ب زۆر نازدارن).
وَإِذَا ٱلْوُحُوشُ حُشِرَتْ
کا‌تێك گیانله‌به‌رانی کێوی و وه‌حشی و دڕنده به ده‌وری یه‌کدا کۆده‌کرێنه‌وه (ئه‌وانیش دڕندایه‌تی خۆیانیان له بیر ده‌چێته‌وه له سامناکی ئه‌و ڕۆژه).
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ سُجِّرَتْ
کا‌تێك ده‌ریاکان گڕ ده‌درێن (دیاره که ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌تۆمی ڕووده‌دات و ئاوی ده‌ریاکان ده‌بنه‌وه به هایدرۆجین و ئۆکسجین).
وَإِذَا ٱلنُّفُوسُ زُوِّجَتْ
کا‌تێك گیانی هه‌ر که‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لاشه‌ی و جووت ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا.
وَإِذَا ٱلْمَوْءُۥدَةُ سُئِلَتْ
کا‌تێك کچی زینده به‌چاڵکراو پرسیاری لێده‌کرێت.
بِأَىِّ ذَنۢبٍۢ قُتِلَتْ
به چ گوناهێك، به چ تۆمه‌تێك کوژرا؟!
وَإِذَا ٱلصُّحُفُ نُشِرَتْ
کا‌تێك نامه‌ی کرده‌وه‌کان واڵا ده‌کرێت.
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ كُشِطَتْ
کا‌تێك ئاسمان لاده‌برێن و داده‌ماڵرێن.
وَإِذَا ٱلْجَحِيمُ سُعِّرَتْ
کا‌تێك دۆزه‌خ داده‌گیرسێت و تاوده‌درێت.
وَإِذَا ٱلْجَنَّةُ أُزْلِفَتْ
کا‌تێك به‌هه‌شت نزیك ده‌خرێته‌وه (له خواناسان).
عَلِمَتْ نَفْسٌۭ مَّآ أَحْضَرَتْ
ئیتر ئه‌و کاته هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی ئاماده کردووه و چ توێشوویه‌کی پێیه.
فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلْخُنَّسِ
سوێند به‌و ئه‌ستێرانه‌ی که په‌نهان ده‌بن و ون ده‌بن له‌چاو، یاخود به‌هۆی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی و خۆیانه‌وه (به‌هۆی هه‌ڵهاتنی خۆره‌وه) ون ده‌بن.
ٱلْجَوَارِ ٱلْكُنَّسِ
به‌و هه‌سارانه‌ی که په‌نا ده‌گرن و دیار نامێنن.
وَٱلَّيْلِ إِذَا عَسْعَسَ
به‌و شه‌وه‌ی که دادێت و تاریکایه‌که‌ی ڕوومان تێده‌کات.
وَٱلصُّبْحِ إِذَا تَنَفَّسَ
به به‌ره‌به‌یان که پشووی تێدێت، وه‌کو زینده‌وه‌رێك ئاهی تێدێته‌وه و ده‌ست ده‌کات به هه‌ناسه‌دان و ژیان و ڕووناکیه‌که‌ی ده‌رده‌که‌وێت.
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍۢ كَرِيمٍۢ
(سوێند به‌وانه هه‌مووی) به‌ڕاستی، بێ دوودڵی ئه‌م قورئانه له‌زاری نێردراوێکی به‌ڕێزه‌وه‌یه (که جوبره‌ئیله).
ذِى قُوَّةٍ عِندَ ذِى ٱلْعَرْشِ مَكِينٍۢ
خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵاته و لای خاوه‌نی عه‌رش، فریشته‌یه‌کی پایه‌داره.
مُّطَاعٍۢ ثَمَّ أَمِينٍۢ
فه‌رمانڕه‌وایه له‌وێ، هه‌روه‌ها ئه‌مین و دڵسۆزه له کاره‌کانیدا.
وَمَا صَاحِبُكُم بِمَجْنُونٍۢ
دڵنیابن که هاورێکه‌تان { محمد (صلی الله علیه وسلم) } شێت نیه و (له‌که‌ماڵی ژیریدایه).
وَلَقَدْ رَءَاهُ بِٱلْأُفُقِ ٱلْمُبِينِ
بێگومان محمد (صلی الله علیه وسلم) جوبره‌ئیلی بینی به ئاشکرا له ئاسۆی نومایاندا.
وَمَا هُوَ عَلَى ٱلْغَيْبِ بِضَنِينٍۢ
هه‌رچی پێ ده‌گات، له جیهانی نهێنی و شاراوه‌کانه‌وه، لێتان ناشارێته‌وه و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چونکه هه‌رگیز له گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌یدا ڕژدو ڕه‌زیل نیه.
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَيْطَٰنٍۢ رَّجِيمٍۢ
ئه‌م قورئانه گوفتاری شه‌یتانی نه‌فرین لێکراو نیه.
فَأَيْنَ تَذْهَبُونَ
ئیتر بۆ کوێ ده‌چن؟ ڕوو ده‌که‌نه کوێ؟ ڕوو ده‌که‌نه کێ؟
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ
ئه‌م قورئانه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ سه‌رجه‌م دانیشتووانی زه‌وی (بۆ په‌ری و ئاده‌میزاد له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا).
لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَسْتَقِيمَ
بۆ ئه‌وانه‌تان که ده‌یانه‌وێت ڕێبازی ڕاست و دروست بگرنه‌به‌ر.
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ
ویستی ئێوه‌ش نایه‌ته دێته دی مه‌گه‌ر کا‌تێك خوای په‌روه‌ردگاری جیهانیان بیه‌وێت، (هه‌رکه‌س ویستی خێری هه‌بێت خوای گه‌وره سه‌ربه‌رستی لێ زه‌وت ناکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر ئه‌وه پێش دێت که ویستی خوای له‌سه‌ره و توانای تێگه‌یشتنمان له نهێنی و شاراوه‌کا‌ن زۆر سنوورداره).
Surah 82: Al-Infitar — الإنفطار
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنفَطَرَتْ
کا‌تێك ئاسمان له‌ت له‌ت و پارچه پارچه ده‌بێت.
وَإِذَا ٱلْكَوَاكِبُ ٱنتَثَرَتْ
کا‌تێك ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان په‌رش و بلاو ده‌بنه‌وه و ورد و خاش ده‌بن.
وَإِذَا ٱلْبِحَارُ فُجِّرَتْ
کا‌تێك ده‌ریاکان ده‌ته‌قێنرێنه‌وه.
وَإِذَا ٱلْقُبُورُ بُعْثِرَتْ
کا‌تێك که گۆره‌کان ژێره و ژوور ده‌کرێن (مردووه‌کانی ناویان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه).
عَلِمَتْ نَفْسٌۭ مَّا قَدَّمَتْ وَأَخَّرَتْ
ئه‌وسا هه‌رکه‌س ده‌زانێت چی پێشخستووه و چی دواخستووه، چی ده‌ستپێشکه‌ری کردووه و چیشی هێشتۆته‌وه (له کار‌و کرده‌وه‌ی چاك، یان خراپ که خه‌ڵکی دوای خۆی چاویان لێ کردووه).
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَٰنُ مَا غَرَّكَ بِرَبِّكَ ٱلْكَرِيمِ
ئه‌ی ئینسان!! تۆ چی وای لێکردویت که سه‌رکه‌ش بیت به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و به‌ڕێزت؟ چی وای لێکردویت که وه‌کو پێویست قه‌دری نه‌زانیت؟ (نافه‌رمان و یاخی بیت؟).
ٱلَّذِى خَلَقَكَ فَسَوَّىٰكَ فَعَدَلَكَ
(به‌مه‌رجێك) ئه‌و په‌روه‌ردگاره تۆی دروست کردووه، به ڕێكوپێکترین شێوه، به‌جوانترین شێواز (ئه‌ندامه‌کان هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌تی خۆیاندا دانراون که بتوانن کار‌و فرنانی خۆیان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ش که جووتن قه‌باره و درێژی و شێوه‌یان چوونیه‌که، جگه له‌وه‌ی که یارمه‌تی و ته‌باییه‌کی ته‌واو هه‌یه له‌نێوانیاندا و هه‌مووان هاوکارن).
فِىٓ أَىِّ صُورَةٍۢ مَّا شَآءَ رَكَّبَكَ
له‌هه‌ر شێوه و شێوازێكدا که ویستوویه‌تی تۆی ڕێکخستووه و ئه‌ندامه‌کانتی به‌یه‌که‌وه لکاندووه.
كَلَّا بَلْ تُكَذِّبُونَ بِٱلدِّينِ
واز بهێنن له بێ ئاگایی، (نه‌ده‌بوو وابێت به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاره جوانکاره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ڕوون کردنه‌وانه) به‌ڵکو بڕوا به‌ڕۆژی پاداشت ناکه‌ن!!
وَإِنَّ عَلَيْكُمْ لَحَٰفِظِينَ
بێگومان ئێوه چاودێرتان له‌سه‌ر دانراوه.
كِرَامًۭا كَٰتِبِينَ
له فریشته به‌ڕێزه تۆمارکاره‌کان.
يَعْلَمُونَ مَا تَفْعَلُونَ
که ئاگا‌و زانان به‌هه‌وو ئه‌و کرده‌وه و ڕه‌فتارانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍۢ
(سه‌رئه‌نجام) به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی پڕ له شادی و خۆشی ده‌به‌نه‌سه‌ر.
وَإِنَّ ٱلْفُجَّارَ لَفِى جَحِيمٍۢ
بێگومان تاوانبار‌و تاوانکاره‌کانیش له‌ناو دۆزه‌خدا ژیانی پڕ له ئێش و ئازار ده‌به‌نه‌سه‌ر.
يَصْلَوْنَهَا يَوْمَ ٱلدِّينِ
که له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌خرێنه ناوی و دووچاری ده‌بن.
وَمَا هُمْ عَنْهَا بِغَآئِبِينَ
له‌ناویدا ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕزگاریان نابێت و ناتوانن لێی دووربکه‌نه‌وه و خۆیانی لێ بشارنه‌وه.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ
جا تۆ ئه‌ی ئینسان چووزانیت ڕۆژی قیامه‌ت چیه و چۆنه؟!
ثُمَّ مَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلدِّينِ
پاشان تۆ چووزانیت ئه‌و ڕۆژه چۆن ڕۆژێکه، (چه‌ند سه‌خته، چه‌ند سامناکه، چه‌نده پڕ له مه‌ینه‌ته).
يَوْمَ لَا تَمْلِكُ نَفْسٌۭ لِّنَفْسٍۢ شَيْـًۭٔا ۖ وَٱلْأَمْرُ يَوْمَئِذٍۢ لِّلَّهِ
ئه‌و ڕۆژه که‌س فریای که‌س ناکه‌وێت، که‌س هیچ شتێکی له ده‌ست نایه‌ت بۆ که‌سانی تر، ئه‌و ڕۆژه هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، فه‌رمان ته‌نها فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری دادپه‌روه‌ره.
Surah 83: Al-Mutaffifin — المطففين
وَيْلٌۭ لِّلْمُطَفِّفِينَ
هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ته‌رازووبازه‌کان، بۆ ئه‌وانه‌ی که له‌کێشان و پێواندا له‌کڕین و فرۆشتندا ته‌رازوو بازی و فێڵ ده‌که‌ن (یان له هه‌ڵسه‌نگاندنی خه‌ڵکیدا ڕاست ناڵێن).
ٱلَّذِينَ إِذَا ٱكْتَالُوا۟ عَلَى ٱلنَّاسِ يَسْتَوْفُونَ
ئه‌وانه‌ی کا‌تێك شت له خه‌ڵکی ده‌کڕن به ته‌واوی، به زیاده‌وه ڵێیان وه‌رده‌گرن.
وَإِذَا كَالُوهُمْ أَو وَّزَنُوهُمْ يُخْسِرُونَ
به‌ڵام کا‌تێك شتیان بۆ ده‌پێون یان ده‌کێشن لێی ده‌دزنه‌وه و که‌میان ده‌ده‌نێ و فێڵیان لێده‌که‌ن.
أَلَا يَظُنُّ أُو۟لَٰٓئِكَ أَنَّهُم مَّبْعُوثُونَ
ئایا ئه‌وانه گومان نابه‌ن که به‌ڕاستی زیندوو ده‌کرێنه‌وه (تا سه‌رئه‌نجامی خیانه‌ت و فێڵیان وه‌ربگرن).
لِيَوْمٍ عَظِيمٍۢ
بۆ ڕۆژێکی زۆر سامناک و ترسناک و گه‌وره.
يَوْمَ يَقُومُ ٱلنَّاسُ لِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو خه‌ڵکی به پێوه ده‌وه‌ستن له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی په‌روه‌ردگاری جیهانیاندا.
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلْفُجَّارِ لَفِى سِجِّينٍۢ
واز بهێنن له ته‌رازووبازی، چونکه به‌ڕاستی نامه‌ی کرده‌وه‌ی تاوانباران له (سجین) دایه.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سِجِّينٌۭ
جا تۆ چووزانی (سجین) چیه؟
كِتَٰبٌۭ مَّرْقُومٌۭ
نامه‌یه‌کی (دیاری و ئاشکرایه هه‌ر به‌ڕواڵه‌تیدا دیاره که خێری تیادا نیه)، مۆرکراوو لۆک کراویشه.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
هاوارو ئاهوناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی بڕوایان نیه و، به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ ده‌زانن.
ٱلَّذِينَ يُكَذِّبُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ
ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به ڕۆژی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه نیه و هه‌میشه به‌درۆی ده‌زانن.
وَمَا يُكَذِّبُ بِهِۦٓ إِلَّا كُلُّ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ
که‌سیش به‌رپا بوونی ئه‌و ڕۆژه به‌درۆ نازانێت، مه‌گه‌ر هه‌موو سته‌مکارێکی گوناهبار نه‌بێت.
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
ئه‌وجۆره که‌سانه‌ی کاتێک ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مه ئه‌فسانه‌ی پێشینانه و (به‌سه‌رچووه)...!!
كَلَّا ۖ بَلْ ۜ رَانَ عَلَىٰ قُلُوبِهِم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
نه‌خێر، وانیه (ئه‌و نه‌فامانه تێناگه‌ن و داناچڵه‌کێن) به‌ڵکو دڵیان ژه‌نگی هێناوه‌و چڵکی گوناه دایپۆشیوه له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
كَلَّآ إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّمَحْجُوبُونَ
نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته.
ثُمَّ إِنَّهُمْ لَصَالُوا۟ ٱلْجَحِيمِ
له‌وه‌ودوا بێگومان ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه.
ثُمَّ يُقَالُ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
پاشان پێیان ده‌وترێت: ئائه‌مه ئه‌و شوێنه‌یه که بڕواتان پێی نه‌بوو به‌ڕاستتان نه‌ده‌زانی.
كَلَّآ إِنَّ كِتَٰبَ ٱلْأَبْرَارِ لَفِى عِلِّيِّينَ
نه‌خێر (ده‌سته‌ی سه‌رفرازان دوورن له‌و ته‌نگانه‌یه) به‌ڵکو نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان، دۆسیه‌ی ڕه‌فتاریان وا له شوێنه به‌رزو بڵنده‌کاندا.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا عِلِّيُّونَ
جا تۆ چووزانی (علیون) چیه‌و چۆنه.
كِتَٰبٌۭ مَّرْقُومٌۭ
نامه‌یه‌کی (دیار‌و ئاشکرایه، هه‌ر به ڕواڵه‌تیدا دیاره که خاوه‌نی سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌ره) مۆرکراوو لۆک کراویشه.
يَشْهَدُهُ ٱلْمُقَرَّبُونَ
ئه‌و نامه‌یه فریشته نزیکه به‌ڕێزه‌کانی لای خوا ده‌یکه‌نه‌وه‌و (به‌سه‌رسامی و خۆشیه‌وه سه‌رنجی چاکه و خواپه‌رستی چاکان ده‌ده‌ن و) شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ لَفِى نَعِيمٍ
به‌ڕاستی چاکان، خواناسان له‌ناو نازو نیعمه‌تدا ژیانی خۆشی و شادی ده‌به‌نه سه‌ر.
عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری خۆیان ده‌که‌ن (سه‌رنجی دیمه‌نی جوان و باخات و باخچه و گوڵ و گوڵزارو تاڤگه و ڕووبار‌و نازو نیعمه‌ته نه‌بڕاوه و بێشوماره‌کان ده‌ده‌ن).
تَعْرِفُ فِى وُجُوهِهِمْ نَضْرَةَ ٱلنَّعِيمِ
خۆشی و خۆشگوزه‌رانی ناسک په‌روه‌ری له ڕووخساریاندا ده‌بینیت.
يُسْقَوْنَ مِن رَّحِيقٍۢ مَّخْتُومٍ
شه‌رابێکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، که پاک و سه‌رمۆره.
خِتَٰمُهُۥ مِسْكٌۭ ۚ وَفِى ذَٰلِكَ فَلْيَتَنَافَسِ ٱلْمُتَنَٰفِسُونَ
که نۆشکرا بۆنی میسک ئه‌و ناوه پڕده‌کات، (پێچه‌وانه‌ی شه‌رابی دنیایه که بخۆرو ده‌وروبه‌ریش بۆگه‌ن ده‌کات)، جا با له پێناوی ئه‌وه‌دا پێشبڕکێکه‌ران پێشبڕکێ بکه‌ن.
وَمِزَاجُهُۥ مِن تَسْنِيمٍ
هه‌روه‌ها ئه‌و شه‌رابه ئاوێته‌که‌ی له (تسنیم)ه.
عَيْنًۭا يَشْرَبُ بِهَا ٱلْمُقَرَّبُونَ
(تسنیم) یش سه‌رچاوه‌یه‌که ته‌نها خۆشه‌ویستان و نزیککراوه‌کان لێی ده‌خۆنه‌وه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ كَانُوا۟ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَضْحَكُونَ
بێگومان ئه‌وانه‌ی که تاوانیان ده‌کرد گاڵته‌یان به ئیمانداران ده‌هات و پێیان پێده‌که‌نین.
وَإِذَا مَرُّوا۟ بِهِمْ يَتَغَامَزُونَ
کاتێکیش به‌لایاندا تێپه‌ڕ بوونایه ده‌یانکرده چپه‌چپ و سرته سرت و به چاو ئیشاره‌تیان ده‌کرد.
وَإِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمُ ٱنقَلَبُوا۟ فَكِهِينَ
کاتێکیش ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ باڵه‌وه، به‌ده‌م پێکه‌نین و گاڵته‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه (هه‌ر باسیان ده‌کردن)...
وَإِذَا رَأَوْهُمْ قَالُوٓا۟ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَضَآلُّونَ
کاتێکیش ئیمانداران ده‌بیننه‌وه، ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئه‌وانه گومران و له‌ڕێگه‌ی باو وباپیران لایانداوه!!
وَمَآ أُرْسِلُوا۟ عَلَيْهِمْ حَٰفِظِينَ
خۆ ئه‌و خوانه‌ناسانه ڕه‌وانه نه‌کراون تا چاودێربن به‌سه‌ر ئیماندارانه‌وه.
فَٱلْيَوْمَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنَ ٱلْكُفَّارِ يَضْحَكُونَ
(ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئیماندارانه) جا ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار بوون به‌کافران پێده‌که‌نن.
عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ يَنظُرُونَ
له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه (ڕازاوه‌کان) ته‌ماشا ده‌که‌ن (دۆزه‌خیه‌کان ده‌بینن له‌سه‌ر شاشه‌ی تایبه‌تی پێیان ده‌ڵێن):
هَلْ ثُوِّبَ ٱلْكُفَّارُ مَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ
باشه ئایا کافران پاداشتی ئه‌وه‌ی که ده‌یانکرد درانه‌وه؟!
Surah 84: Al-Inshiqaq — الإنشقاق
إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ
کا‌تێك دێت ئاسمان له‌ت و په‌ت ده‌بێت.
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ
گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.
وَإِذَا ٱلْأَرْضُ مُدَّتْ
هه‌روه‌ها کا‌تێك دێت زه‌ویش پان و به‌رین ده‌بێته‌وه (تا جێگه‌ی هه‌مووانی له‌سه‌ر ببێته‌وه، که ئه‌مه ئاماژه‌یه، بۆ ته‌خت بوونی).
وَأَلْقَتْ مَا فِيهَا وَتَخَلَّتْ
هه‌رچی له‌ناویدا هه‌یه فڕێی ده‌داته سه‌ر ڕووکار‌ی و خۆی خاڵی ده‌کات.
وَأَذِنَتْ لِرَبِّهَا وَحُقَّتْ
گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری ده‌بێت، حه‌ق وایه و پێویسته له‌سه‌ری ئاوا فه‌رمانبه‌ردار بێت.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْإِنسَٰنُ إِنَّكَ كَادِحٌ إِلَىٰ رَبِّكَ كَدْحًۭا فَمُلَٰقِيهِ
ئه‌ی ئینسان به‌ڕاستی تۆ خۆت زۆر ماندوو ده‌که‌یت، زۆر ڕه‌نج و زه‌حمه‌ت ده‌کێشیت، سه‌رئه‌نجامیش ده‌بێ بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت (تا پاداشتی ڕه‌نج و هه‌وڵه‌که‌ت وه‌ربگریت).
فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ
جا ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی...
فَسَوْفَ يُحَاسَبُ حِسَابًۭا يَسِيرًۭا
ئه‌وه له‌مه‌ودا لێپرسینه‌وه‌یه‌کی زۆر ئاسانی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
وَيَنقَلِبُ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ مَسْرُورًۭا
به‌دڵی خۆش و ڕووی خۆشه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو که‌سوکاری چاک‌و خواناسی، بۆ ناو ئیمانداران (سه‌ره‌ڕای حۆری و غلمان و ولدان).
وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ وَرَآءَ ظَهْرِهِۦ
(به‌ڵام) ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کرده‌وه‌کانی له پشتیه‌وه درایه ده‌ستی.
فَسَوْفَ يَدْعُوا۟ ثُبُورًۭا
ئه‌وه له‌مه‌ولا هاوارو دادی لێبه‌رزدبێته‌وه و ده‌ڵێت: خوایه مه‌رگ، خوایه بمکوژه، خوا له‌ناوم به‌ره.
وَيَصْلَىٰ سَعِيرًا
ده‌خرێته ناو دۆزه‌خ.
إِنَّهُۥ كَانَ فِىٓ أَهْلِهِۦ مَسْرُورًا
چونکه به‌ڕاستی ئه‌و جۆره که‌سه کاتی خۆی له‌ناو ماڵ و خێزانی‌دا به‌که‌یف و ئاهه‌نگی ناشه‌رعی، به به‌رپاکردنی سفره‌و خوانی حه‌رام دڵی خۆش بوو (مه‌به‌ستی ڕابواردنی حه‌رام بوو).
إِنَّهُۥ ظَنَّ أَن لَّن يَحُورَ
بڕوای وابوو که هه‌رگیز زیندوو بوونه‌وه و گه‌ڕانه‌وه و لێپرسینه‌وه نیه.
بَلَىٰٓ إِنَّ رَبَّهُۥ كَانَ بِهِۦ بَصِيرًۭا
نه‌خێر به‌گومانی ئه‌و نه‌بوو، په‌روه‌ردگاری چاك ئاگاداری کار‌و کرده‌وه‌کانی بوو و ده‌یبینی چی ده‌کات.
فَلَآ أُقْسِمُ بِٱلشَّفَقِ
سوێندم (به‌و کاته‌ی دوای خۆرئاوا بوون) ئاسۆ سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێت.
وَٱلَّيْلِ وَمَا وَسَقَ
به شه‌وو ئه‌وه‌ی که کۆی ده‌کاته‌وه (شه‌وگار ئاده‌میزاد له‌ماڵی خۆیدا و، گیانداران له شوێنی خۆیان و باڵنده‌کان له هێلانه‌کانیاندا کۆده‌کاته‌وه).
وَٱلْقَمَرِ إِذَا ٱتَّسَقَ
به‌مانگی چوارده‌ش کا‌تێك تێر‌و ته‌واوو گه‌وره و دره‌خشان ده‌بێت.
لَتَرْكَبُنَّ طَبَقًا عَن طَبَقٍۢ
ئێوه تێده‌په‌ڕن و گۆڕانکاری و حاڵاتی زۆرتان به‌سه‌ردێت (بۆ نموونه: له مناڵی، بۆ لاوی، بۆ پیری، بۆ مه‌رگ، بۆ به‌رزه‌خ، بۆ قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش بۆ به‌هه‌شت یان دۆزه‌خ)، یاخود له ساغی، بۆ نه‌خۆشی یان به‌پێچه‌وانه‌وه.. له هه‌ژاریی، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی یان پێچه‌وانه‌وه، له قیامه‌تیشدا له به‌هه‌شتدا ئیمانداران به‌رده‌وام به‌ره‌و ته‌واوترو چاکتر ده‌برێن).
فَمَا لَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ
که‌واته، ئه‌و خوانه‌ناسانه چیانه و بۆچی ئیمان ناهێنن؟
وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ ٱلْقُرْءَانُ لَا يَسْجُدُونَ ۩
کاتێک قورئانیش به‌سه‌ریاندا ده‌خوێنرێته‌وه، سوژده نابه‌ن و ملکه‌چ نابن؟
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يُكَذِّبُونَ
دیاره که بێ باوه‌ڕان به‌رده‌وام ڕاستیه‌کان به‌درۆ ده‌زانن، به‌ڵکو باوه‌ڕی پێناکه‌ن.
وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُوعُونَ
خوایش چاک ئاگا‌و زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روونیاندا شاردوویانه‌ته‌وه (له بوغز‌و کینه و پیلان، دژی ئیسلام و موسڵمانان).
فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
(که‌واته)، مژده‌ی ئازار‌و سزایه‌کی به‌ئێشیان پێ بده!!
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۭ
جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی نه‌بڕاوه و بێ منه‌ت چاوه‌ڕێیانه.
Surah 85: Al-Buruj — البروج
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلْبُرُوجِ
سوێند به ئاسمانی خاوه‌ن ئه‌ستیره و هه‌ساره‌ی گه‌وره...
وَٱلْيَوْمِ ٱلْمَوْعُودِ
به‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵێن دراوه پێش بێت (واته ڕۆژی قیامه‌ت)...
وَشَاهِدٍۢ وَمَشْهُودٍۢ
به‌شایه‌ت و شایه‌تی له‌سه‌ردراوه، یاخود به شایه‌ت و بینراوه‌کان، (تاوانباران ئاماده‌ن و هه‌رچی ئه‌نجامیانداوه تۆمار کراوه له‌سه‌ریان).
قُتِلَ أَصْحَٰبُ ٱلْأُخْدُودِ
به‌کوشت چن، نه‌فرینیان لێ بێت، ئه‌وانه‌ی که چاڵیان هه‌ڵکه‌ند (بۆ ئیمانداران)...
ٱلنَّارِ ذَاتِ ٱلْوَقُودِ
ئاگری داگیرساو و به‌تینیان تێدا کرده‌وه...
إِذْ هُمْ عَلَيْهَا قُعُودٌۭ
ئه‌و کاته‌ی که به ده‌وریدا دانیشتبوون...
وَهُمْ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ شُهُودٌۭ
له نزیکه‌وه چاودێری ئه‌و کاره‌ساته‌یان ده‌کرد که به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا ده‌هێنرێت و خۆیان له نزیکه‌وه سه‌رپه‌رشتیان ده‌کرد.
وَمَا نَقَمُوا۟ مِنْهُمْ إِلَّآ أَن يُؤْمِنُوا۟ بِٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ
ئه‌و ڕق و داخه‌یان له ئیمانداران ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که ئه‌وان باوه‌ڕی به‌تینیان ده‌هێنا به خوای باڵاده‌ستی شایسته‌ی سوپاسگوزاری...
ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ شَهِيدٌ
ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی هه‌موو شتێکه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، ئه‌و خوایه‌ی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو شتێك و ئاگای له هه‌موو شتێكه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ فَتَنُوا۟ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا۟ فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ ٱلْحَرِيقِ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که به‌ڵاو ناخۆشی وته‌نگانه و پیلان دژی پیاوانی ئیماندار‌و ئافره‌تانی ئیماندار خسته‌کارو پاشان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن و کۆڵ ناده‌ن و په‌شیمان نابنه‌وه سزای دۆزه‌خ و سزای سووتێنه‌ر بۆ ئه‌وانه‌یه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْفَوْزُ ٱلْكَبِيرُ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، باخه‌کانی به‌هه‌شت که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات بۆیان ئاماده‌یه، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازیه‌کی زۆر گه‌وره و بێ سنوور‌و بێ وێنه‌یه.
إِنَّ بَطْشَ رَبِّكَ لَشَدِيدٌ
به‌ڕاستی تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگارت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌ی ئیمانداران) زۆر توند‌و تیژ و به‌زه‌بره.
إِنَّهُۥ هُوَ يُبْدِئُ وَيُعِيدُ
به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌و زاته‌یه سه‌ره‌تا هه‌موو شتێکی دروست ده‌کات و دوای نه‌مانیش دووباره دروستی ده‌کاته‌وه.
وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلْوَدُودُ
هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی زۆر لێخۆش‌بوو به‌سۆزو دڵۆڤان و دڵسۆزه (بۆ ئیمانداران).
ذُو ٱلْعَرْشِ ٱلْمَجِيدُ
خاوه‌نی ته‌ختی بڵند و به‌رزو پایه‌داره.
فَعَّالٌۭ لِّمَا يُرِيدُ
هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات، هه‌رچی بیه‌وێت که‌س ناتوانێت ده‌ست بهێنێته ڕێی.
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْجُنُودِ
ئایا هه‌واڵی له‌شکرو سوپاکانت پێگه‌یشتووه؟ (ئه‌وانه‌ی یاخی بوون له پێغه‌مبه‌ران و به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی).
فِرْعَوْنَ وَثَمُودَ
که له‌شکری فیرعه‌ون و ثموده.
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى تَكْذِيبٍۢ
به‌ڵکو ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ته‌مێ نابن به‌ڵکو هه‌ر سه‌رگه‌رمی به درۆ له قه‌له‌مدان و دژایه‌تی ئه‌م ئایین و به‌رنامه و قورئانه‌ن.
وَٱللَّهُ مِن وَرَآئِهِم مُّحِيطٌۢ
(به‌ڵام با بزانن)، ده‌سه‌ڵاتی خوا له پشتیانه‌وه ده‌وره‌ی داون له ده‌ستی ده‌رناچن
بَلْ هُوَ قُرْءَانٌۭ مَّجِيدٌۭ
(ئه‌وه‌ی ئه‌وان دژایه‌تی ده‌که‌ن) ئه‌و قورئانه به‌رزو بڵندو پایه‌داره‌یه.
فِى لَوْحٍۢ مَّحْفُوظٍۭ
که له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی و له‌سه‌ر تابڵوی پیرۆز، پارێزراوه له (لوح المحفوظ) دا.
Surah 86: At-Tariq — الطارق
وَٱلسَّمَآءِ وَٱلطَّارِقِ
سوێند به ئاسمان و ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی به‌شه‌ودا ده‌رده‌که‌ون.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلطَّارِقُ
جا تۆ چووزانی (طارق) چیه.
ٱلنَّجْمُ ٱلثَّاقِبُ
ئه‌ستێره‌یه‌که به ڕووناکیه‌که‌ی تاریکی ده‌بڕێت.
إِن كُلُّ نَفْسٍۢ لَّمَّا عَلَيْهَا حَافِظٌۭ
(سوێند به‌وانه) هیچ که‌س نیه چاودێری نه‌بێت، (سه‌ره‌تا خوا چاودێری هه‌مووانه، فریشته‌کانیشی کردووه به چاودێر‌و پارێزه‌رمان).
فَلْيَنظُرِ ٱلْإِنسَٰنُ مِمَّ خُلِقَ
که‌واته با ئاده‌میزاد ته‌ماشا بکات و سه‌رنج بدات که له چی دروستکراوه؟!
خُلِقَ مِن مَّآءٍۢ دَافِقٍۢ
دروستکراوه له ئاوێکی هه‌ڵقوڵاو (که مه‌نی پیاوه و هێلکۆکه‌ی ئافره‌ته، هه‌ردوولایان هه‌ڵده‌قوڵێن بۆ پێکهاتنی ئاده‌میزاد، به‌ویستی خوا).
يَخْرُجُ مِنۢ بَيْنِ ٱلصُّلْبِ وَٱلتَّرَآئِبِ
له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت و ئێسکه‌کانی سینه‌دا ده‌رده‌چێت.
إِنَّهُۥ عَلَىٰ رَجْعِهِۦ لَقَادِرٌۭ
بێگومان ئه‌و زاته دووباره (دروستکردنه‌وه‌ی ئاده‌میزادی) زۆر لائاسانه و توانای ته‌واوی هه‌یه.
يَوْمَ تُبْلَى ٱلسَّرَآئِرُ
ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو نهێنیه‌کان ده‌رده‌که‌وێت و ئاشکرا ده‌کرێت.
فَمَا لَهُۥ مِن قُوَّةٍۢ وَلَا نَاصِرٍۢ
ئاده‌میزاد هیچ هێزو پشتیوانیه‌کی نیه.
وَٱلسَّمَآءِ ذَاتِ ٱلرَّجْعِ
سوێند به ئاسمانێك که خاوه‌نی گێڕانه‌وه‌یه (سوڕی ئاو له سروشتدا، شه‌پۆله‌کانی ته‌له‌فون و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن... هتد).
وَٱلْأَرْضِ ذَاتِ ٱلصَّدْعِ
هه‌روه‌ها سوێند به زه‌وی که درزی تێ ده‌بێت به‌هۆی ڕووه‌که‌وه.
إِنَّهُۥ لَقَوْلٌۭ فَصْلٌۭ
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه گوفتارێکی جیاکه‌ره‌وه‌یه (جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و ناحه‌ق، ڕاست و درۆ، چاك و خراپ و،... هتد).
وَمَا هُوَ بِٱلْهَزْلِ
ئه‌م قورئانه گوفتارێکی گه‌ڵته نیه.
إِنَّهُمْ يَكِيدُونَ كَيْدًۭا
به‌ڕاستی ئه‌وانه سه‌رگه‌رمی پیلانن و خه‌ریکی داونانه‌وه‌ن (بۆ ئیمانداران).
وَأَكِيدُ كَيْدًۭا
(به‌ڵام خوا ده‌فه‌رموێت): منیش پلان و نه‌خشه‌ی خۆم ده‌خه‌مه‌کار.
فَمَهِّلِ ٱلْكَٰفِرِينَ أَمْهِلْهُمْ رُوَيْدًۢا
که‌واته تۆیش تاوێك مۆڵه‌تی بێ باوه‌ڕان بده، که‌مێك لێیان بوه‌سته (بزانه چیان به‌سه‌ر ده‌هێنم).
Surah 87: Al-Ala — الأعلى
سَبِّحِ ٱسْمَ رَبِّكَ ٱلْأَعْلَى
ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵند و پایه‌دارت بکه.
ٱلَّذِى خَلَقَ فَسَوَّىٰ
ئه‌و زاته‌ی هه‌موو شتێکی دروستکردووه به‌جوانی و ڕێکوپێک و تێر‌و ته‌واویی کردووه.
وَٱلَّذِى قَدَّرَ فَهَدَىٰ
ئه‌و زاته‌ی که نه‌خشه‌ی کێشاوه بۆ هه‌موو شتێك و جا ڕێنموویی کردووه.
وَٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلْمَرْعَىٰ
ئه‌وه‌ی که گژوگیای له له‌وه‌ڕگا ده‌رهێناوه.
فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحْوَىٰ
(به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک) ده‌یکاته پووش و په‌ڵاشتێکی زه‌رده و وشك و ڕه‌شهه‌ڵگه‌ڕاو.
سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ
{ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) } ئێمه قورئانت له ڕێگه‌ی جوبره‌ئیله‌وه به‌سه‌ردا ده‌خوێنینه‌وه، ئیتر هه‌رگیز بیرت ناچێت.
إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ
مه‌گه‌ر شتێك ویستی خوای له‌سه‌ربێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و شتانه‌ی که ئاشکراو دیارن، یاخود شاراوه‌ن.
وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ
جا دڵنیابه ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، هه‌موو کارێكی له‌بارت بۆ ئاسان ده‌که‌ین.
فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكْرَىٰ
که‌واته تۆ ئیتر له‌سه‌ر یادخستنه‌وه و یاداوه‌ری ئه‌و که‌سانه به‌رده‌وام به که سوودیان وه‌رگرتووه و ئاماده‌ن زیاتر تێبگه‌ن.
سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ
بێگومان ئه‌و که‌سه‌ی که ترسی خوای له دڵدا بێت یاده‌وه‌ری وه‌رده‌گرێت.
وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلْأَشْقَى
خراپترین که‌س خۆی لێ دوور ده‌گرێت...
ٱلَّذِى يَصْلَى ٱلنَّارَ ٱلْكُبْرَىٰ
ئه‌وه‌ی ده‌چێته ناو ئاگره‌که گه‌وره‌که‌وه و ده‌سوتێت تیایدا.
ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ
له‌وه‌ودوا نه ئه‌وه‌یه بمرێت و (ڕزگاری بێت، نه ئه‌وه‌شه که) ژیانێکی ئاسایی به‌سه‌ر به‌رێت.
قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ
بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و...
وَذَكَرَ ٱسْمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ
ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه.
بَلْ تُؤْثِرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا
که‌چی ئێوه ڕێبازی ڕزگاری ناگرنه به‌رو به‌ڵکو زیاتر ژیانی دنیاتان مه‌به‌سته.
وَٱلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ وَأَبْقَىٰٓ
له‌کاتێکدا قیامه‌ت و به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت چاکتره و به‌رده‌وامیشه (هه‌ر به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نی کورتی دنیادا).
إِنَّ هَٰذَا لَفِى ٱلصُّحُفِ ٱلْأُولَىٰ
بێگومان ئه‌م یادخستنه‌وانه له په‌ڕاوه دێرینه‌کانیشدا باسکراوه.
صُحُفِ إِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ
(له‌وانه) کتێبه پیرۆزه‌کانی ئیبراهیم و مو‌سا.
Surah 88: Al-Ghashiyah — الغاشية
هَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ ٱلْغَٰشِيَةِ
ئایا هه‌واڵ و ده‌نگوباسی ڕۆژی قیامه‌تت پێگه‌یشتووه؟! (ڕۆژێکه سه‌ختیه‌که‌ی هه‌موو که‌سێك داگیر ده‌کات).
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍ خَٰشِعَةٌ
له‌و ڕۆژه‌دا چه‌ند ڕووخسارانێك خه‌جاڵه‌ت و ڕه‌نگ زه‌رد و شه‌رمه‌زار و زه‌بوونن.
عَامِلَةٌۭ نَّاصِبَةٌۭ
(هه‌ریه‌ک له خاوه‌نی ئه‌و ڕووخسارانه) ئیشکه‌رێکی شه‌که‌ت و ماندوون (بۆ به‌ده‌ستهێنانی دنیای دوور له ئیمان).
تَصْلَىٰ نَارًا حَامِيَةًۭ
ده‌چنه ناو ئاگرێکی سووتێنه‌ره‌وه (که جه‌سته‌که له‌ناو نابات بۆئه‌وه‌ی هه‌ر له سزادا بمێنێته‌وه).
تُسْقَىٰ مِنْ عَيْنٍ ءَانِيَةٍۢ
له سه‌رچاوه‌یه‌کی له کوڵ و زۆر گه‌رم خواردنه‌وه‌ی ده‌درێتێ.
لَّيْسَ لَهُمْ طَعَامٌ إِلَّا مِن ضَرِيعٍۢ
هیچ خۆراکیشیان نیه ته‌نها له دڕکێکی ووشک و تفت و تاڵه (جۆره ڕوه‌کێکی بیابانیه به‌ته‌ڕی ته‌نها وشتر ده‌یخوات، به وشکی وشتریش نایخوات).
لَّا يُسْمِنُ وَلَا يُغْنِى مِن جُوعٍۢ
نه ئه‌وه‌یه گۆشتی پێبگرن و پێی قه‌ڵه‌و ببن، نه ئه‌وه‌شه پێی تێرببن.
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ نَّاعِمَةٌۭ
له‌ولاشه‌وه ڕوخسارانێکی تر ناسک و ڕووخۆش و گه‌شاوه و ڕووناکن.
لِّسَعْيِهَا رَاضِيَةٌۭ
له هه‌وڵ و کۆششه‌کانیان (بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا له دنیادا) ڕازی و ئاسووده‌ن.
فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍۢ
له به‌هه‌شتێکی به‌رزو بڵندا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر.
لَّا تَسْمَعُ فِيهَا لَٰغِيَةًۭ
له‌و شوێنه‌دا قسه و گوفتارێکی ناخۆش و نابه‌جێ نا بیستن.
فِيهَا عَيْنٌۭ جَارِيَةٌۭ
له‌و به‌هه‌شته‌دا کانی و سه‌رچاوه و تاڤگه‌ی ڕه‌وانی تێدایه.
فِيهَا سُرُرٌۭ مَّرْفُوعَةٌۭ
هه‌روه‌ها چرپا و سیسته‌م و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی به‌رز و بڵند کراوه‌ی لێیه.
وَأَكْوَابٌۭ مَّوْضُوعَةٌۭ
( له نزیك ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه‌وه له هه‌ر کوێدا بن) کوپ و سوراحی و په‌رداخی (جوان و ڕازاوه و نه‌خشین) دانراوه.
وَنَمَارِقُ مَصْفُوفَةٌۭ
هه‌روه‌ها پشتی و سه‌رین و پاڵپشتی جوان و ڕازاوه‌ی تیادایه که به ڕێک‌و پێکی ڕیزکراون.
وَزَرَابِىُّ مَبْثُوثَةٌ
فه‌رش و ئۆرته و ڕایه‌خی قه‌شه‌نگ و نه‌خشینی تیادا ڕاخراوه (هه‌موو کۆشک و ته‌لارو ڤێلاکانی پێرازێنراوه‌ته‌وه).
أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى ٱلْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ
(ئینجا خوای دروستکار له ڕوانگه‌ی هه‌ندێك دروستکراوانیه‌وه ده‌یه‌وێت بێ باوه‌ڕان دابچڵه‌کێنێت)، بۆیه ده‌فه‌رموێت: ئایا ئه‌وه سه‌رنجی وشتر ناده‌ن چۆن دروستکراوه؟! (قه‌باره‌ی، ملی درێژی، قاچه درێژه‌کانی که به سمێکی ئیسفه‌نجی کۆتایی هاتووه، ئینجا خۆگرتنی له‌سه‌ر برسێتی و تینویه‌تی،...)
وَإِلَى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ رُفِعَتْ
ئایا سه‌رنجی ئاسمان ناده‌ن چۆن به‌رزکراوه‌ته‌وه (ئه‌و هه‌موو ئه‌ستێره و کاکه‌شان و هه‌ساره بێ شوماره ده‌وره‌ی زه‌ویداوه له بڵندیه‌وه ڕاگیراون).
وَإِلَى ٱلْجِبَالِ كَيْفَ نُصِبَتْ
ئه‌ی سه‌رنجی کێوه‌کان ناده‌ن، چۆن داکوتراون و دامه‌زرێنراون.
وَإِلَى ٱلْأَرْضِ كَيْفَ سُطِحَتْ
ئه‌ی سه‌رنجی ده‌شته‌کانی زه‌وی ناده‌ن چۆن ته‌خت کراوه (له‌بار هێنراوه بۆ کشتوکاڵ و ڕێگه‌وبان و ژیان)؟!
فَذَكِّرْ إِنَّمَآ أَنتَ مُذَكِّرٌۭ
که‌واته { تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) } ئه‌م شتانه بخه‌ره‌وه یادیان و ئامۆژگاریان بکه، به‌ڕاستی تۆ هه‌ر یادخه‌ره‌وه‌یت.
لَّسْتَ عَلَيْهِم بِمُصَيْطِرٍ
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکت نیه به‌سه‌ر دڵ و ده‌روونیاندا (تا به زۆر باوه‌ڕداریان بکه‌یت).
إِلَّا مَن تَوَلَّىٰ وَكَفَرَ
به‌ڵاو ئه‌و که‌سه‌ی که پشت هه‌ڵکردووه و کوفر هه‌ڵبژاردووه...
فَيُعَذِّبُهُ ٱللَّهُ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَكْبَرَ
ئه‌وه خوا سزا‌و تۆڵه‌یه‌کی زۆرسه‌خت و به‌ئازارو بێ سنووریان لێ ده‌سێنێت.
إِنَّ إِلَيْنَآ إِيَابَهُمْ
بێگومان ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه (بیانه‌وێت و نه‌یانه‌وێت).
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا حِسَابَهُم
له‌وه‌ودوایش به‌ڕاستی حیساب و لێپرسینه‌وه و دادگاییان له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
Surah 89: Al-Fajr — الفجر
وَٱلْفَجْرِ
سوێند به به‌ره‌به‌یان.
وَلَيَالٍ عَشْرٍۢ
سوێندم به‌و شه‌وانه‌ی که ده شه‌ون (هه‌ندێک ده‌ڵێن ده شه‌وی کۆتایی ڕه‌مه‌زانه، هه‌ندێکیش ده‌ڵێن ده شه‌وی سه‌ره‌تای مانگی ذی الحجه‌یه که کاتی ئه‌نجامدانی حه‌جه، هه‌ردوو بۆنه‌که‌ش پیرۆزن).
وَٱلشَّفْعِ وَٱلْوَتْرِ
سوێند به ئه‌و شتانه که جووتن، هه‌روه‌ها سوێند به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که تاکن (یاخود سوێند به شه‌وه جووت و شه‌وه تاکه‌کان)
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَسْرِ
به هه‌موو شه‌وێک کاتێک تێده‌په‌ڕێت (له سه‌ره‌نجامی سوڕانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا).
هَلْ فِى ذَٰلِكَ قَسَمٌۭ لِّذِى حِجْرٍ
ئایا له‌و شتانه‌دا سوێندی شایسته نییه بۆ که‌سێك خاوه‌نی عه‌قڵ و بیروهۆش بێت؟!
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِعَادٍ
ئایا نه‌تزانیووه په‌روه‌ردگاری تۆ چی کرد به هۆزی عاد.
إِرَمَ ذَاتِ ٱلْعِمَادِ
که ئه‌ویش هۆزی (ارم) و خاوه‌نی پایه‌ی به‌رزو کۆڵه‌که و نیرگه‌ی درێژ بوون (قه‌ومی عاد له شاری ئیره‌م که باڵابه‌رزو تێکسمڕاو بوون، خانووبه‌ره و کۆشک و ته‌لاری گه‌وره و به‌رزیان دروست ده‌کرد).
ٱلَّتِى لَمْ يُخْلَقْ مِثْلُهَا فِى ٱلْبِلَٰدِ
له سه‌رده‌می ئه‌واندا له هیچ شار و شوێنێکدا، کۆشك و ته‌لاری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وان دروست نه‌کراوه.
وَثَمُودَ ٱلَّذِينَ جَابُوا۟ ٱلصَّخْرَ بِٱلْوَادِ
ئایا نه‌تزانیووه قه‌ومی ثمودیش خوا چی لێکردن، ئه‌وانه‌ی له دۆڵ و شیوه‌کانه‌وه به‌ردیان ده‌تاشی و ده‌یانگواسته‌وه بۆ ناو قه‌دی چیاکان و له‌وێ خانوویان دروست ده‌کرد؟
وَفِرْعَوْنَ ذِى ٱلْأَوْتَادِ
هه‌روه‌ها فیرعه‌ونی خاوه‌ن ئه‌هرامه‌کان، (چ کۆشک و بینایه‌کی مه‌حکه‌میان وه‌کو مێخ داده‌کوتی به زه‌ویدا).
ٱلَّذِينَ طَغَوْا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ
ئه‌وانه‌ی که سته‌میان به‌رپاکرد له وڵاتدا‌و خه‌ڵکیان ده‌چه‌وسانه‌وه.
فَأَكْثَرُوا۟ فِيهَا ٱلْفَسَادَ
جا خراپه و تاوان و گوناهی زۆریان ئه‌نجامده‌دا.
فَصَبَّ عَلَيْهِمْ رَبُّكَ سَوْطَ عَذَابٍ
(دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو) په‌روه‌ردگاری تۆ سزا‌و خه‌شـم و قینی خۆی ڕژاند به‌سه‌ریاندا و ته‌فرو تونای کردن.
إِنَّ رَبَّكَ لَبِٱلْمِرْصَادِ
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام ئاماده‌یه که تۆڵه له سته‌مکاران بسێنێت.
فَأَمَّا ٱلْإِنسَٰنُ إِذَا مَا ٱبْتَلَىٰهُ رَبُّهُۥ فَأَكْرَمَهُۥ وَنَعَّمَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّىٓ أَكْرَمَنِ
جا کاتێک ئاده‌میزاد له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه تاقی ده‌کرێته‌وه، زێزی لێ ده‌نێت و نازو نیعمه‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت، ده‌ڵێت: (به خوا وا دیاره) په‌روه‌ردگارم خۆشی ده‌وێم ڕێزم هه‌یه لای.
وَأَمَّآ إِذَا مَا ٱبْتَلَىٰهُ فَقَدَرَ عَلَيْهِ رِزْقَهُۥ فَيَقُولُ رَبِّىٓ أَهَٰنَنِ
به‌ڵام کاتێک تاقی ده‌کاته‌وه و ڕزق و ڕۆزی که‌می پێده‌به‌خشێت و لێی ده‌گرێته‌وه ده‌ڵێت: وا دیاره په‌روه‌ردگارم منی خۆش ناوێت و ڕقی لێمه و ڕیسوای کردووم.
كَلَّا ۖ بَل لَّا تُكْرِمُونَ ٱلْيَتِيمَ
نه‌خێر ئه‌و شتانه، هیچی وا نیه، (نه‌به‌خشین مانی ڕێز و قه‌دره، نه‌لێگرتنه‌وه مانای بێ ڕێزی و بێ قه‌درییه، به‌ڵکو ئێوه (سه‌ره‌ڕای ئه‌و بیر‌و بۆچوونه چه‌وتانه‌تان) ڕێزی هه‌تیو ناگرن ونازی پێناده‌ن.
وَلَا تَحَٰٓضُّونَ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ
هانی یه‌کتر ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆراک ببه‌خشن به‌هه‌ژار و نه‌داران.
وَتَأْكُلُونَ ٱلتُّرَاثَ أَكْلًۭا لَّمًّۭا
میڕاتی ده‌خۆن و هه‌مووی ده‌ماشنه‌وه (حه‌ق خزمان و نه‌دارانی لێ ناده‌ن).
وَتُحِبُّونَ ٱلْمَالَ حُبًّۭا جَمًّۭا
ماڵ و سامان و دارایشتان زۆر خۆشده‌وێت (ره‌چاوی حه‌ڵاڵ و حه‌رام ناکه‌ن).
كَلَّآ إِذَا دُكَّتِ ٱلْأَرْضُ دَكًّۭا دَكًّۭا
نه‌خێر، (هه‌ر ئاوا بۆتان نالوێت)، کا‌تێك دێت که زه‌وی ورد و خاش ده‌کرێت و له‌ناکاو ده‌درێت به‌یه‌کدا.
وَجَآءَ رَبُّكَ وَٱلْمَلَكُ صَفًّۭا صَفًّۭا
په‌روه‌ردگارت دێت و فریشته‌کانیش پۆل پۆل (هاتنی په‌روه‌ردگاری مه‌زن خۆی نه‌بێت که‌س نازانێت چۆنه).
وَجِا۟ىٓءَ يَوْمَئِذٍۭ بِجَهَنَّمَ ۚ يَوْمَئِذٍۢ يَتَذَكَّرُ ٱلْإِنسَٰنُ وَأَنَّىٰ لَهُ ٱلذِّكْرَىٰ
ئه‌و ڕۆژه دۆزه‌خ ده‌هێنرێت و نیشان ده‌درێت، جا ئه‌و ڕۆژه (ئاده‌میزادی بێ باوه‌ڕ) ده‌زانێت چ په‌ندێکی به‌سه‌ر خۆی هێناوه، به‌ڵام تازه به‌خۆدا هاتنه‌وه و په‌شیمانی هیچ سوودێکی نیه و دادی نادات؟!
يَقُولُ يَٰلَيْتَنِى قَدَّمْتُ لِحَيَاتِى
(ئه‌وسا به که‌ساسی و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه) ده‌ڵێت: خۆزگه بۆ ئه‌م ژیانه‌م ده‌ست پێشخه‌ریم بکردایه.
فَيَوْمَئِذٍۢ لَّا يُعَذِّبُ عَذَابَهُۥٓ أَحَدٌۭ
جا ئیتر ئه‌و ڕۆژه که‌س وه‌ک خوا به‌خشم و قین نیه له بێ باوه‌ڕان، له‌به‌رئه‌وه سزایه‌کیان ده‌دات که که‌س ناتوانێت سزای له‌و چه‌شنه بدات.
وَلَا يُوثِقُ وَثَاقَهُۥٓ أَحَدٌۭ
که‌سیش وه‌ک ئه‌و زاته (بێ باوه‌ڕان) نابه‌ستێته‌وه و به‌ندیان ناکات.
يَٰٓأَيَّتُهَا ٱلنَّفْسُ ٱلْمُطْمَئِنَّةُ
(شایانی باسه به ئیماندارای سه‌رفراز له سه‌ره‌مه‌رگدا ده‌وترێت) ئه‌ی خاوه‌نی دڵ و ده‌روونی پڕ له ئارامی (ئه‌ی ئاده‌میزادی ژیر و هۆشمه‌ند که له ته‌مه‌نی کۆتای دنیادا په‌روه‌ردگارت ناسی و به‌جوانی ده‌تپه‌رست...).
ٱرْجِعِىٓ إِلَىٰ رَبِّكِ رَاضِيَةًۭ مَّرْضِيَّةًۭ
بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگارت که تۆ له‌و ڕازیت و ئه‌ویش له تۆ ڕازیه.
فَٱدْخُلِى فِى عِبَٰدِى
ده بچۆره ڕیزی به‌نده چاکه نازدار و به‌ڕێزه‌کانمه‌وه.
وَٱدْخُلِى جَنَّتِى
بچۆره به‌هه‌شته خۆشه ڕازاوه‌که‌مه‌وه.
Surah 90: Al-Balad — البلد
لَآ أُقْسِمُ بِهَٰذَا ٱلْبَلَدِ
سوێندم به‌م شاره (واته شاری مه‌ککه).
وَأَنتَ حِلٌّۢ بِهَٰذَا ٱلْبَلَدِ
له کاتێکدا تۆ نیشته‌جێی تیایدا.
وَوَالِدٍۢ وَمَا وَلَدَ
سوێند به باوک و ڕۆڵه‌که‌ی.
لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ فِى كَبَدٍ
(سوێند به‌وانه) به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان دروست کردووه و به‌رده‌وام له ناڕه‌حه‌تی و سه‌غڵه‌تی و کێشه و ناخۆشیدا..
أَيَحْسَبُ أَن لَّن يَقْدِرَ عَلَيْهِ أَحَدٌۭ
ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت که هه‌رگیز که‌س ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ریدا نابێت؟
يَقُولُ أَهْلَكْتُ مَالًۭا لُّبَدًا
(زۆرجار) ده‌ڵێت: من پاره‌ی زۆرم له ناوداوه!! من ماڵی زۆرم خه‌رج کردووه!!
أَيَحْسَبُ أَن لَّمْ يَرَهُۥٓ أَحَدٌ
ئایا وا ده‌زانێت که‌س ئاگاداری نیه‌و نه‌یبینیووه (که ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی له کوێوه په‌یداکردووه و له چیدا خه‌رجی کردووه؟! ).
أَلَمْ نَجْعَل لَّهُۥ عَيْنَيْنِ
ئایا جووتێک چاومان پێنه‌به‌خشیووه؟ (چاو: زۆر گرنگتره له دوو ده‌زگای کامێرای ئه‌له‌کترۆنی خودکار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا هه‌زاران وێنه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌گرێت و ده‌ینێرێت بۆ مێشک، ئه‌ویش هه‌ندێکی هه‌ڵده‌گرێت).
وَلِسَانًۭا وَشَفَتَيْنِ
هه‌روه‌ها زمان و دوو لێوه‌شمان پێ نه‌به‌خشیووه؟
وَهَدَيْنَٰهُ ٱلنَّجْدَيْنِ
ئایا به منداڵی ڕێنموویمان نه‌کردووه بۆ ئه‌وه‌ی شیر له مه‌مکه‌کانی دایکی بخوات؟، له گه‌وره‌یشدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپشک بێت له شوێنکه‌وتنی ڕێبازی ڕاست، یان چه‌وت؟!
فَلَا ٱقْتَحَمَ ٱلْعَقَبَةَ
که‌چی (زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه) نه‌یتوانی به‌سه‌ر کۆسپ و له‌په‌ره‌کاندا زاڵ ببێت و ڕێگای سه‌رفه‌رزای بگرێته‌به‌ر.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْعَقَبَةُ
جا تۆ چووزانی ئه‌و کۆسپ و له‌مپه‌رانه کامه‌ن؟!...
فَكُّ رَقَبَةٍ
ئازاد؛ ردنی به‌نده و کۆیله‌یه (یان ئازادکردنی گه‌ردنی خۆیه‌تی له گوناهو یاخی بوون و سه‌رکه‌شی).
أَوْ إِطْعَٰمٌۭ فِى يَوْمٍۢ ذِى مَسْغَبَةٍۢ
یاخود خۆراک به‌خشینه له ڕۆژێکدا که گرانی و پرسێتی هه‌بێت.
يَتِيمًۭا ذَا مَقْرَبَةٍ
به‌تایبه‌تی به‌و هه‌یتوه‌ی که خزمایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا.
أَوْ مِسْكِينًۭا ذَا مَتْرَبَةٍۢ
یان به هه‌ژارێک که له هه‌ژاریدا له‌سه‌ر خاک دا‌نیشێت، یان په‌ککه‌وته و که‌فته‌کارێک.
ثُمَّ كَانَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلصَّبْرِ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلْمَرْحَمَةِ
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش ئاده‌میزاد ده‌بێت له‌وانه‌بێت که باوه‌ڕیان هێناوه و ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر خۆگری و ئارامگری و هه‌روه‌ها ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه له‌سه‌ر ڕه‌حم و به‌زه‌یی و میهره‌بانی.
أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْمَيْمَنَةِ
(ئه‌وانه‌ی به‌و سیفه‌ته جوانانه خۆیان ده‌ڕازێننه‌وه) ئه‌وانه ده‌سته‌ی ڕاست و (ده‌سته‌ی به‌خته‌وه‌رانن).
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا هُمْ أَصْحَٰبُ ٱلْمَشْـَٔمَةِ
ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بووه، ئه‌وانه ده‌سته‌ی خوارو چه‌پ و چه‌وت و ناله‌باران، ده‌سته‌ی نه‌گبه‌ت و سه‌رلێشیواوه‌کانن.
عَلَيْهِمْ نَارٌۭ مُّؤْصَدَةٌۢ
ئه‌وانه ده‌رگا و قاپیه‌کانی دۆزه‌خ له‌سه‌ریان داخراوه و هیچ هیوایه‌کی ڕزگارییان نیه.
Surah 91: Ash-Shams — الشمس
وَٱلشَّمْسِ وَضُحَىٰهَا
سوێند به خۆر و تیشكی خۆراکه له سه‌ره‌تایی ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵده‌دا).
وَٱلْقَمَرِ إِذَا تَلَىٰهَا
سوێند به مانگ، کا‌تێك به‌شوێنیدا دێت.
وَٱلنَّهَارِ إِذَا جَلَّىٰهَا
سوێند به ڕۆژ کاتێک که خۆر ده‌رده‌خات.
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰهَا
سوێند به شه‌و که خۆر داده‌پۆشیت.
وَٱلسَّمَآءِ وَمَا بَنَىٰهَا
سوێند به ئاسمان و به‌و زاته به ده‌سه‌ڵاته‌ی دروستی کردووه.
وَٱلْأَرْضِ وَمَا طَحَىٰهَا
سوێند به زه‌وی و به‌و زاته‌ی که به‌شێوه‌ی هێلکه‌یی دایناوه.
وَنَفْسٍۢ وَمَا سَوَّىٰهَا
سوێند به ده‌روون و ئه‌و زاته‌ی که به ڕێک و پێکی به‌دیهێناوه.
فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَىٰهَا
جا توانای خراپه و چاکه و خوانه‌ناسی و خواناسی تێدا دابین کردووه.
قَدْ أَفْلَحَ مَن زَكَّىٰهَا
(سوێند به‌وانه هه‌موو) به‌ڕاستی ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که نه‌فسی پاک و پوخته کردووه و ئیمان و ترسی خوای تیادا ڕواندووه.
وَقَدْ خَابَ مَن دَسَّىٰهَا
بێگومان نا‌ئومێد بوو ئه‌و که‌سه‌ی نه‌فسی خۆی ناپوخت کرد و ئاڵوده‌ی گوناهو تاوان و خراپه‌ی کرد.
كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَىٰهَآ
قه‌ومی ثمود به‌هۆی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیانه‌وه، بڕوایان به پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌هێنا.
إِذِ ٱنۢبَعَثَ أَشْقَىٰهَا
کاتێک شه‌قاوه و خوانه‌ناسترین که‌سیان خۆیی ڕاپسکاند (بۆ سه‌ربڕینی وشتره‌که).
فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ نَاقَةَ ٱللَّهِ وَسُقْيَٰهَا
جا پێغه‌مبه‌ری خوا (صاڵح) پێی وتن: واز بهێنن له‌م وشتره که موعجیزه‌ی خوایه، مۆڵه‌تی بده‌ن له نۆره ئاوه‌که‌ی خۆیدا ئاو بخواته‌وه.
فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنۢبِهِمْ فَسَوَّىٰهَا
که‌چی بڕوایان به هه‌ره‌شه‌کانی نه‌کرد، ئینجا وشتره‌که‌یان سه‌ربڕی، ئه‌وسا ئیتر په‌روه‌ردگاریان وڵاتی کاولکردن و له‌گه‌ڵ زه‌ویدا ته‌ختی کرد به‌سه‌ریاندا و که‌سیان ڕزگاری نه‌بوو (به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه).
وَلَا يَخَافُ عُقْبَٰهَا
له کاتێکدا که خوای به‌ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌نجامی ئه‌و کاره‌یشی هه‌رگیز ناترسێت.
Surah 92: Al-Lail — الليل
وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰ
سوێند به شه‌و کاتێک دنیا داده‌گرێت...
وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ
به ڕۆژ کاتێک دنیا ڕووناک ده‌بێت و تاریکی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.
وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ
سوێند به‌و زاته‌ی که نێر و مێی دروست کردووه.
إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّىٰ
به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی ئێوه جۆراو جۆره (هه‌تانه هه‌وڵ و کۆششی بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شته، هه‌تانه به پێچه‌وانه‌وه به ده‌ست و برده بۆ ئه‌نجامدانی تاوان و خراپکاری، هه‌تانه گوێڕایه‌ڵ و هه‌تانه یاخی... هتد).
فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَٱتَّقَىٰ
جا ئه‌وه‌ی (ماڵ و سامان و زانستی و... هتد) ده‌به‌خشێت و پارێزکار و له خوانرسه...
وَصَدَّقَ بِٱلْحُسْنَىٰ
بڕوای بته‌وی به پاداشتی چاک و به‌نرخی خوایی هه‌یه...
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْيُسْرَىٰ
ئه‌وه ڕێگه‌ی چاکه و چاکه‌کاری بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام ده‌یخه‌ینه خێر و خۆشیه‌وه.
وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسْتَغْنَىٰ
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕه‌زیل و ده‌ست نوقاو بێت و خۆی بێ نیاز بزانێت (ره‌زامه‌ندی خوایی مه‌به‌ست نه‌بێت)...
وَكَذَّبَ بِٱلْحُسْنَىٰ
بڕوای نه‌بێت به پاداشت و به‌هره‌ی چاکی خوایی و به‌درۆی بزانێت...
فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْعُسْرَىٰ
ئه‌وه ئێمه ڕێبازی ته‌نگانه و ناخۆشی بۆ ئاسان ده‌که‌ین و سه‌رئه‌نجام به دۆزه‌خی ده‌گه‌یه‌نین.
وَمَا يُغْنِى عَنْهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ
ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرێت و له گۆڕ ده‌نرێت، ئه‌و کاته‌ش که فڕێ ده‌درێته دۆزه‌خه‌وه ماڵ و سامان هیچ فریای ناکه‌وێت.
إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَىٰ
به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت و دیاریکردنی بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
وَإِنَّ لَنَا لَلْءَاخِرَةَ وَٱلْأُولَىٰ
بێگومان ده‌سه‌ڵاتی بێ سنورمان هه‌یه به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژ و قیامه‌تدا، هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دنیادا.
فَأَنذَرْتُكُمْ نَارًۭا تَلَظَّىٰ
جا من ئه‌وه‌ته ئاگادارتان ده‌که‌م و ده‌تانترسێنم له ئاگرێک که زۆر بڵێسه ده‌سێنێت.
لَا يَصْلَىٰهَآ إِلَّا ٱلْأَشْقَى
ناچێته ناوی مه‌گه‌ر که‌سانی ناپوخت و دڕنده و خوانه‌ناس نه‌بێت.
ٱلَّذِى كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ت و ڕاستی به درۆ داناوه و پشتی هه‌ڵکردووه (له به‌رنامه‌ی خوا).
وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلْأَتْقَى
جا خواناس و پارێزکاران له‌و سزا‌و ناگرو ناخۆشیه دوور ده‌خرێنه‌وه.
ٱلَّذِى يُؤْتِى مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ
ئه‌و جۆره که‌سه‌ی ماڵ و سامانی ده‌به‌خشێت به‌وه دڵ و ده‌روونی خۆی خاوێن ڕاده‌گرێت...
وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعْمَةٍۢ تُجْزَىٰٓ
له کاتێکدا که‌که‌س چاکه‌یه‌کی وای به‌سه‌ریه‌وه نی یه که پاداشت بدرێته‌وه.
إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِ ٱلْأَعْلَىٰ
(چونکه) ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری به‌رزو بڵنده.
وَلَسَوْفَ يَرْضَىٰ
سوێند به‌خوا ڕازی و خۆشنوود ده‌بێت پێی.
Surah 93: Ad-Duha — الضحى
وَٱلضُّحَىٰ
سوێند به چێشته‌نگاو (کا‌تێك خۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌و کاتی جوڵه‌و چالاکیه).
وَٱلَّيْلِ إِذَا سَجَىٰ
سوێند به شه‌و کا‌تێك به‌تاریکیه‌که‌ی زه‌وی داده‌پۆشێت.
مَا وَدَّعَكَ رَبُّكَ وَمَا قَلَىٰ
په‌روه‌ردگارت ده‌ستبه‌رداری تۆ نه‌بووه‌و وازی له تۆ نه‌هێناوه‌و خه‌شمی لێ نه‌گرتوویت (ماوه‌یه‌ك وه‌حی نه‌هات بۆ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم کافرانی قوڕه‌یش وتیان، په‌روه‌ردگاری محمد وازی لێ هێناوه، ئیتر خوای گه‌وره به‌درۆی خسته‌وه).
وَلَلْءَاخِرَةُ خَيْرٌۭ لَّكَ مِنَ ٱلْأُولَىٰ
بێگومان قیامه‌ت و دواڕۆژ چاکتره بۆ تۆ له دنیا.
وَلَسَوْفَ يُعْطِيكَ رَبُّكَ فَتَرْضَىٰٓ
له ئاینده‌دا په‌روه‌ردگارت ئه‌وه‌نده نازو نیعمه‌تت پێده‌به‌خشێت که زۆر پێی ڕازی و خۆشنوود ده‌بیت.
أَلَمْ يَجِدْكَ يَتِيمًۭا فَـَٔاوَىٰ
ئایا په‌روه‌ردگارت نه‌یبینیت به هه‌تیوی و خێرا ده‌رووی لێکردیته‌وه و لانه‌ی بۆ سازاندیت و حه‌واندیتیه‌وه؟!
وَوَجَدَكَ ضَآلًّۭا فَهَدَىٰ
ئه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌بوویت و نه‌ت ده‌زانی چی بکه‌یت، هیدایه‌تی دایت و ڕێنموویی کردیت؟!
وَوَجَدَكَ عَآئِلًۭا فَأَغْنَىٰ
ئه‌ی نه‌یبینیت که هه‌ژارو نه‌داریت، جا ماڵ و سامانی پێبه‌خشیت و ده‌وڵه‌مه‌ندی کردیت و بێ نیازی کردیت؟!
فَأَمَّا ٱلْيَتِيمَ فَلَا تَقْهَرْ
که‌واته تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) هه‌تیو مه‌چه‌وسێنه‌ره‌وه‌و دڵی مه‌ڕه‌نجێنه.
وَأَمَّا ٱلسَّآئِلَ فَلَا تَنْهَرْ
هه‌ڵمه‌شاخێ به هه‌ژارو داماوو سواڵکه‌راندا.
وَأَمَّا بِنِعْمَةِ رَبِّكَ فَحَدِّثْ
(به‌ڵکو) ده‌رباره‌ی نازو نیعمه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگارت هه‌میشه بدوێ و باسیان بکه له جێی خۆیاندا به‌کاریان بهێنه.
Surah 94: Ash-Sharh — الشرح
أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئایا دڵ و ده‌روون و سینه‌مان گوشادو ئاسووده نه‌کردیت؟!
وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ
ئایا باری گرانمان له‌سه‌ر شانی تۆ لانه‌برد؟!
ٱلَّذِىٓ أَنقَضَ ظَهْرَكَ
ئه‌وه‌ی که پشتی تۆی هیلاك و ماندوو کردبوو؟!
وَرَفَعْنَا لَكَ ذِكْرَكَ
ناو‌و ناوبانگی تۆمان به‌رزو بڵند نه‌کرده‌وه (له شایه‌تماندا هاوڕێ له‌گه‌ڵ ناوی ئێمه‌دا ناوت ده‌برێت، ناوت له‌سه‌ر زاری فریشته و په‌ری و گرۆی ئاده‌میزاده).
فَإِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًا
به‌ڕاستی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی دێت.
إِنَّ مَعَ ٱلْعُسْرِ يُسْرًۭا
بێگومان به دڵنیاییه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ته‌نگانه‌دا خۆشی و ئاسووده‌یی هه‌ر ده‌بێت.
فَإِذَا فَرَغْتَ فَٱنصَبْ
جا کا‌تێك له‌کارێکی خێر ده‌بیته‌وه، خۆت ماندوو بکه به‌کارێکی خێری تره‌وه.
وَإِلَىٰ رَبِّكَ فَٱرْغَب
با هه‌میشه‌و به‌رده‌وام حه‌زو ئاره‌زووت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا بێت، به‌رده‌وام خه‌ڵکیش هان بده تا په‌روه‌ردگارت بناسن و له هه‌وڵی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌ودا بن.
Surah 95: At-Tin — التين
وَٱلتِّينِ وَٱلزَّيْتُونِ
سوێند به هه‌نجیرو زه‌یتوون (که دوو میوه‌ی به‌سوودو به‌که‌ڵکن، سوێند خواردنی خوا به دروستکراوانی بۆ سه‌رنج ڕاکێشانمانه، به‌ڵام سوێند خواردنی ئێمه گه‌وره‌یی و گرنگی سوێند پێ خۆراوه‌که ده‌گه‌یه‌نێت).
وَطُورِ سِينِينَ
به‌کێوی طوری سینا (که خوا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی مو‌سا، له‌وێدا کرد).
وَهَٰذَا ٱلْبَلَدِ ٱلْأَمِينِ
سوێند به‌م شاره ئه‌مینه، که (مه‌ککه) یه.
لَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ فِىٓ أَحْسَنِ تَقْوِيمٍۢ
به‌ڕاستی ئێمه ئینسانمان له جوانترین شێوه و ڕێکوپێکترین شێوازدا دروست کردووه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
ثُمَّ رَدَدْنَٰهُ أَسْفَلَ سَٰفِلِينَ
(ئه‌گه‌ر ڕێبازی خواناسی نه‌گرێت) سه‌ره‌نجام ده‌یخه‌ینه نزمترینی شوێنه نزمه‌کانه‌وه (له دۆزه‌خدا).
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمْ أَجْرٌ غَيْرُ مَمْنُونٍۢ
جگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، پاداشتی هه‌میشه‌و نه‌بڕاوه بۆیان ئاماده‌یه.
فَمَا يُكَذِّبُكَ بَعْدُ بِٱلدِّينِ
جا ئیتر (ئه‌ی ئینسانی سه‌ر که‌ش) چی وای لێکردوویت باوه‌ڕت به‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بێت دوای ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌ته؟
أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَحْكَمِ ٱلْحَٰكِمِينَ
ئایا خوا چاکترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ دادپه‌روه‌رترین فه‌رمانڕه‌وا نیه؟ (که‌چی تۆی سه‌ر که‌ش پێی ڕازیی نیت!!).
Surah 96: Al-Alaq — العلق
ٱقْرَأْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلَّذِى خَلَقَ
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بخوێنه به‌ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه که هه‌موو شتێکی دروست کردووه.
خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ مِنْ عَلَقٍ
ئاده‌میزادی له چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵداندا) دروست کردووه.
ٱقْرَأْ وَرَبُّكَ ٱلْأَكْرَمُ
بخوێنه، له‌کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه.
ٱلَّذِى عَلَّمَ بِٱلْقَلَمِ
ئه‌و زاته‌یه که به‌هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه زانستی و زانیاری فێر کردووه.
عَلَّمَ ٱلْإِنسَٰنَ مَا لَمْ يَعْلَمْ
ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه کردووه که نه‌یزانیوون.
كَلَّآ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَيَطْغَىٰٓ
نه‌خێر (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو چاکه‌و ڕێزه‌دا که خوا به‌خشیویه‌تی به ئینسان) به‌ڕاستی خه‌ڵکی سه‌رکه‌شی ده‌که‌ن، یاخی ده‌بن، سته‌م ده‌که‌ن.
أَن رَّءَاهُ ٱسْتَغْنَىٰٓ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ئاده‌میزاد هه‌ستی کرد ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له‌ڕووی ئابووری، یان ته‌ندروستی، یان زانستی... هتد)یه‌وه.
إِنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلرُّجْعَىٰٓ
(ئه‌وه فه‌رامۆش ده‌کات که): بێگومان سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر بۆ لای په‌روه‌ردگارته‌و (له‌سه‌ر که‌ش و یاخیه‌کان ده‌پرسێته‌وه).
أَرَءَيْتَ ٱلَّذِى يَنْهَىٰ
باشه، پێم بڵێ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که فه‌رمان ده‌دات و ڕێگری ده‌کات؟!...
عَبْدًا إِذَا صَلَّىٰٓ
له به‌نده‌یه‌کی خوا کا‌تێك نوێژ ده‌کات!!...
أَرَءَيْتَ إِن كَانَ عَلَى ٱلْهُدَىٰٓ
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی قه‌ده‌غه‌ی لێده‌کرێت له‌سه‌ر ڕێبازی هیدایه‌ت و چاکه بێت!!
أَوْ أَمَرَ بِٱلتَّقْوَىٰٓ
یان فه‌رمان به خواناسی بکات!!...
أَرَءَيْتَ إِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰٓ
ئه‌ی ئه‌گه‌ر (کابرای خوانه‌ناس) به‌رنامه‌ی خوا به‌درۆ بزانێت و پشتی تێ بکات.
أَلَمْ يَعْلَم بِأَنَّ ٱللَّهَ يَرَىٰ
ئایا نه‌یزانیووه که خوا ده‌یبینێت و ئاگای (له گوفتارو کرداریه‌تی)؟!
كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعًۢا بِٱلنَّاصِيَةِ
نه‌خێر.. سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌دات و کۆتایی (به دوژمنکاری نه‌هێنێت)، ئێمه پێشه سه‌ری ده‌گرین (بۆ دۆزه‌خ کێشی ده‌که‌ین).
نَاصِيَةٍۢ كَٰذِبَةٍ خَاطِئَةٍۢ
ئه‌و پێشه سه‌ره درۆزنه تاوانکاره (پێشه سه‌ر: جێگه‌ی بیر کردنه‌وه‌و تێفکرانه).
فَلْيَدْعُ نَادِيَهُۥ
ئینجا وازی لێبهێنه، با هاوه‌ڵ و هاوبیرو باوه‌ڕانی بانگ بکات و (کۆیان بکاته‌وه بۆ دژایه‌تی ئیمانداران).
سَنَدْعُ ٱلزَّبَانِيَةَ
ئێمه‌ش فریشته‌کانی کاربه‌ده‌ستی دۆزه‌خی بۆ بانگ ده‌که‌ین (تا تۆڵه‌ی لێ بسێنن و له دۆزه‌خ توندی بکه‌ن).
كَلَّا لَا تُطِعْهُ وَٱسْجُدْ وَٱقْتَرِب ۩
نه‌خێر به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که، تۆ هه‌ر سه‌رگه‌رمی نوێژ‌و سوژده ببه‌و به به‌ندایه‌تی خۆت له په‌روه‌ردگارت نزیك بکه‌ره‌وه.
Surah 97: Al-Qadr — القدر
إِنَّآ أَنزَلْنَٰهُ فِى لَيْلَةِ ٱلْقَدْرِ
ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا لَيْلَةُ ٱلْقَدْرِ
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه.
لَيْلَةُ ٱلْقَدْرِ خَيْرٌۭ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍۢ
شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره).
تَنَزَّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍۢ
له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خواپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان و... هتد).
سَلَٰمٌ هِىَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ ٱلْفَجْرِ
ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی: (من قام لیلة القدر ایمانا واحتسبا غفر له ما تقدم من زنبه). واته: ئه‌وه‌ی شه‌وی قه‌در به‌خواپه‌رستی و یادی خوا بباته سه‌ر به ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراوو به‌ته‌مابوونی پاداشت و ڕه‌حمه‌ت، خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهانی ڕابردووی خۆش ده‌بێت. (بوخاری و موسلیم) ڕیوایه‌تیان کردووه.
Surah 98: Al-Bayinah — البينة
لَمْ يَكُنِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ مُنفَكِّينَ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نی کتێبه‌کان له‌گه‌ڵ موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران، وازیان له بیر‌و باوه‌ڕی خۆیان هێنا، هه‌تا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ڕوون و ئاشکرایان بۆ نه‌هات (ده‌رباره‌ی دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ر).
رَسُولٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ يَتْلُوا۟ صُحُفًۭا مُّطَهَّرَةًۭ
(ئه‌ویش) پێغه‌مبه‌رێکه له‌لایه‌ن خواوه کتێب و نامه‌ی پاك و بێگه‌ردیان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه (که قورئانه).
فِيهَا كُتُبٌۭ قَيِّمَةٌۭ
چه‌نده‌ها په‌یامی پڕ له ڕێنموویی به نرخی له توێدا هه‌یه.
وَمَا تَفَرَّقَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَتْهُمُ ٱلْبَيِّنَةُ
جا خاوه‌ن کتێبه‌کان ده‌سته ده‌سته‌و پارچه پارچه نه‌بوون، دوای ئه‌وه نه‌بێت که به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرایان بۆ هات (ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌رو قورئان).
وَمَآ أُمِرُوٓا۟ إِلَّا لِيَعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ حُنَفَآءَ وَيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ ۚ وَذَٰلِكَ دِينُ ٱلْقَيِّمَةِ
فه‌رمانیشیان پێنه‌درابوو جگه به‌وه‌ی که خواپه‌رستی بکه‌ن و به‌پاکی و دڵسۆزی و ملکه‌چی فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که بن و لابده‌ن له هه‌موو ئایینێك و ته‌نها پابه‌ندی ئایینی ئیسلام بن، نوێژیش به‌ڕێك و پێکی ئه‌نجام بده‌ن، زه‌کاتیش له ماڵ و سامانیان ده‌ربکه‌ن، ئه‌وه‌یه ئاینی نامه ڕاست و به‌نرخه‌کانی خوا.
إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلْمُشْرِكِينَ فِى نَارِ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ شَرُّ ٱلْبَرِيَّةِ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌ن کتێبه‌کان و موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و به نه‌مری تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن تاوانبارترین و خراپترینی خه‌ڵکانی سه‌رزه‌وی.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ خَيْرُ ٱلْبَرِيَّةِ
بێگومان ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌ر ئه‌وانه‌ن چاکترین و پاکترینی خه‌ڵکانی سه‌ر زه‌وی.
جَزَآؤُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًۭا ۖ رَّضِىَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا۟ عَنْهُ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَشِىَ رَبَّهُۥ
پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریان به‌هه‌شتی پڕ له باخی چڕه (که کۆشك و ته‌لاره‌کان تیایدا ون بوون)، چه‌نده‌ها ڕووباریش به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و له‌وێ ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام بۆ هه‌تا هه‌تایی ده‌به‌نه سه‌ر، ئه‌وانه خوا ڕازیه لێیان، ئه‌وانیش له‌و ڕازین (چۆن ڕازی نابن ئه‌ی په‌روه‌ردگاری ئازیز، به‌ڕاستی نازانین به‌چ زمانێك سوپاسگوزارت بین) بێگومان ئه‌و ڕێز‌و قه‌دره بۆ ئه‌و که‌سه‌یه که له په‌روه‌ردگاری ترساوه‌و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ هێناوه.
Surah 99: Az-Zalzalah — الزلزلة
إِذَا زُلْزِلَتِ ٱلْأَرْضُ زِلْزَالَهَا
کا‌تێك زه‌وی ده‌هێنرێته له‌رزه‌و بوومه‌له‌رزه زۆر به‌هێزه‌که‌ی بۆ پێشهات.
وَأَخْرَجَتِ ٱلْأَرْضُ أَثْقَالَهَا
هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌بوو له مادده سه‌نگینه‌کانی ناوی ده‌ری په‌ڕاندو هێنایه ده‌ره‌وه.
وَقَالَ ٱلْإِنسَٰنُ مَا لَهَا
(ئه‌و کاته) ئاده‌میزادیش ده‌ڵێت: ئه‌وه چیه‌تی، بۆ وای لێهات (ئیماندار هه‌ست ده‌کات کۆتایی دنیایه‌و به‌رپابوونی ڕۆژی قیامه‌ته، بێ ئیمانیش سه‌ری لێده‌شێوێت و نازانێت به‌ره‌و کوێ ڕابکات).
يَوْمَئِذٍۢ تُحَدِّثُ أَخْبَارَهَا
له‌و ڕۆژه‌دا زه‌وی هه‌واڵه‌کانی خۆی ده‌گێڕێته‌وه...
بِأَنَّ رَبَّكَ أَوْحَىٰ لَهَا
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که په‌روه‌ردگارت ڕایگه‌یاندووه (ئه‌ی ئینسان) فه‌رمانی بۆ ده‌رکردووه (کاتی کۆتایی هاتنیه‌تی).
يَوْمَئِذٍۢ يَصْدُرُ ٱلنَّاسُ أَشْتَاتًۭا لِّيُرَوْا۟ أَعْمَٰلَهُمْ
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی ده‌سته ده‌سته به‌ره‌و گۆڕه‌پانی لێپرسینه‌وه ده‌رده‌چن، به‌په‌رش و بڵاوی، تا کار‌و کرده‌وه‌کانیان ببیننه‌وه (دیاره که نامه‌ی کرده‌وه‌کان تۆمار کراوه به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه).
فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًۭا يَرَهُۥ
جا ئه‌وه‌ی به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك خێر‌و چاکه‌ی ئه‌نجام دابێت ده‌یبینێته‌وه.
وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍۢ شَرًّۭا يَرَهُۥ
ئه‌وه‌ش که به‌قه‌ده‌ر سه‌نگی گه‌ردیله‌یه‌ك شه‌ڕو خراپه‌ی هه‌بێت، ده‌یبینێته‌وه.
Surah 100: Al-Adiyat — العاديات
وَٱلْعَٰدِيَٰتِ ضَبْحًۭا
سوێند به‌و هۆکارانه‌ی که تیژڕه‌ون و نرکه‌و ناڵه‌یان لێوه دێت.
فَٱلْمُورِيَٰتِ قَدْحًۭا
به‌و هۆکارانه‌ی کا‌تێك که ئاگر ده‌که‌نه‌وه‌و بریسکه ده‌ده‌ن.
فَٱلْمُغِيرَٰتِ صُبْحًۭا
به‌و هۆکارانه‌ی که له به‌ره‌به‌یاندا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر (ئۆردووی دوژمنان).
فَأَثَرْنَ بِهِۦ نَقْعًۭا
ئینجا ده‌بنه هۆی به‌رپاکردنی ته‌پ و تۆز‌و گه‌رده‌لوول.
فَوَسَطْنَ بِهِۦ جَمْعًا
له‌و کاته‌دا خۆیان ده‌که‌ن به‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمنان‌دا.
إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لِرَبِّهِۦ لَكَنُودٌۭ
سوێند به‌وانه هه‌مووی، به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له ئاستی په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناسوپاس و حه‌ق نه‌ناسه.
وَإِنَّهُۥ عَلَىٰ ذَٰلِكَ لَشَهِيدٌۭ
خۆیشی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ی خۆی، (ڕۆژی قیامه‌ت دان به که‌مته‌ر خه‌می خۆیدا ده‌نێت).
وَإِنَّهُۥ لِحُبِّ ٱلْخَيْرِ لَشَدِيدٌ
بێگومان ئاده‌میزاد له خۆشه‌ویستی ساماندا زۆر به‌تین و هه‌ڵپه‌یه (که ده‌ستی لێی گیربوو ڕه‌زیل و ڕژد و چرووکه).
۞ أَفَلَا يَعْلَمُ إِذَا بُعْثِرَ مَا فِى ٱلْقُبُورِ
ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه نازانن چی پێش دێت کا‌تێك له گۆڕه‌کان هێنرانه ده‌ره‌وه‌و (زیندوو کرانه‌وه)؟!
وَحُصِّلَ مَا فِى ٱلصُّدُورِ
هه‌رچیش له سینه‌کاندا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی له (کارنامه‌کاندا) به تۆمار کراوی ئاشکرا کران و خرانه به‌رده‌ست!!
إِنَّ رَبَّهُم بِهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّخَبِيرٌۢ
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاریان له‌و ڕۆژه‌دا ئاگادار‌و شاره‌زایه پێیان (به‌وردی ده‌پرسێته‌وه).
Surah 101: Al-Qariah — القارعة
ٱلْقَارِعَةُ
(یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت) واته: ئه‌و گرمه‌یه‌یی دڵان ده‌له‌رزێنێت.
مَا ٱلْقَارِعَةُ
ئاخۆ_القارعه_چی بێت؟
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْقَارِعَةُ
(تۆ ئه‌ی ئینسان) چی فێری کردویت که_القارعه_چی یه!!
يَوْمَ يَكُونُ ٱلنَّاسُ كَٱلْفَرَاشِ ٱلْمَبْثُوثِ
ئه‌و ڕۆژه خه‌ڵکی وه‌کو په‌پووله‌ی سه‌رگه‌ردان په‌رش و بڵاو ده‌بنه‌وه.
وَتَكُونُ ٱلْجِبَالُ كَٱلْعِهْنِ ٱلْمَنفُوشِ
کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شیکراوه‌یان لێ دێت (سووك ده‌بن و چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه).
فَأَمَّا مَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ
جا ئه‌وه‌ی ته‌رازووی خێری سه‌نگین بێت.
فَهُوَ فِى عِيشَةٍۢ رَّاضِيَةٍۢ
ئه‌وه له بارودۆخێکی خۆش و ئاسووده‌دا ژیان ده‌باته سه‌رو زۆر پێی ڕازیه.
وَأَمَّا مَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ
ئه‌وه‌ش ته‌رازووی (خێر‌و چاکه‌ی) سووك بێت (گوناهی زۆر بێت).
فَأُمُّهُۥ هَاوِيَةٌۭ
ئه‌وه دایکی ئه‌و دۆزه‌خه (باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه)
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا هِيَهْ
جا تۆ چووزانی (هاویه) چیه؟!
نَارٌ حَامِيَةٌۢ
ئاگرێکی زۆر سوتێنه‌رو بڵێسه‌داره (هه‌رگیز خامۆش نابێت و تینی که‌م ناکات و له کۆڵی نابێته‌وه).
Surah 102: Al-Takathur — التكاثر
أَلْهَىٰكُمُ ٱلتَّكَاثُرُ
(خه‌ڵکینه!!) هه‌ڵپه‌کردن و پێشبڕکێتان بۆ زۆر کردنی (ماڵ و منداڵ و سامان و کۆشك و ته‌لارو... هتد) ئێوه‌ی سه‌رگه‌رم و سه‌رگه‌ردان و بێ ئاگا کردووه له خواناسی و دینداری.
حَتَّىٰ زُرْتُمُ ٱلْمَقَابِرَ
تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌مرن و ده‌برێنه گۆڕستان (ده‌خرێنه ناو گۆڕێکی ته‌نگ و ته‌سك و تاریکه‌وه).
كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ
واز بهێنن، له‌مه‌ودوا ده‌زانن چ (قوڕێکتان بۆ خۆتان گرتۆته‌وه، چ به‌ڵایه‌کتان به‌سه‌ر خۆتان هێناوه).
ثُمَّ كَلَّا سَوْفَ تَعْلَمُونَ
دیسانه‌وه ده‌ڵێم: واز بهێنن.
كَلَّا لَوْ تَعْلَمُونَ عِلْمَ ٱلْيَقِينِ
واز بهێنن، ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانزانی، به‌زانین و دڵنیایه‌کی ته‌واوه‌وه (وا بێ ئاگا نه‌ده‌بوون له خواناسی).
لَتَرَوُنَّ ٱلْجَحِيمَ
سوێند به‌خوا بێگومان دۆزه‌خ ده‌بینن (دۆزه‌خێکی تۆقێنه‌رو پڕ له ئازار‌و ناسۆره).
ثُمَّ لَتَرَوُنَّهَا عَيْنَ ٱلْيَقِينِ
دووباره سوێند به‌خوا دۆزه‌خ به‌چاوی سه‌رتان ده‌یبینن به ئاشکراو دڵنیا ده‌بن (که چه‌نده سامناکه).
ثُمَّ لَتُسْـَٔلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ ٱلنَّعِيمِ
پاشان سوێند به‌خوا له‌و ڕۆژه‌دا پرسیارتان لێ ده‌کرێت ده‌رباره‌ی هه‌موو نازو نیعمه‌ته‌کانی دنیا (چۆنتان په‌یدا کردووه‌و له چیدا به‌کارتان هێناوه).
Surah 103: Al-Asr — العصر
وَٱلْعَصْرِ
سوێند به زه‌مانه، سوێند به‌کاتی عه‌سر.
إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَفِى خُسْرٍ
به‌ڕاستی ئاده‌میزاد له زه‌ره‌رمه‌ندی و خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه.
إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلْحَقِّ وَتَوَاصَوْا۟ بِٱلصَّبْرِ
بێجگه له‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌و ئامۆژگاری یه‌کتریشیان کردووه که هه‌میشه پابه‌ندی حه‌ق بن (پابه‌ندی حه‌قیش پێویستی به خۆگری هه‌یه)، له‌به‌ر ئه‌وه به‌رده‌وام ئامۆژگاری یه‌کتریان کردووه تا هه‌میشه و به‌رده‌وام، خۆگرو ئارامگریش بن.
Surah 104: Al-Humazah — الهمزة
وَيْلٌۭ لِّكُلِّ هُمَزَةٍۢ لُّمَزَةٍ
هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت.
ٱلَّذِى جَمَعَ مَالًۭا وَعَدَّدَهُۥ
ئه‌و که‌سه‌ی ماڵ و سامانی زۆری کۆ کردۆته‌وه‌و هه‌ر خه‌ریکی ژماردنێتی و (دڵی پێی خۆشه، ڕه‌زیله‌و به‌خشنده نیه).
يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُۥٓ أَخْلَدَهُۥ
واده‌زانێت به‌ڕاستی که ماڵ و سامانه‌که‌ی ده‌بێته هۆی ته‌مه‌ن درێژی و نه‌مریی بۆی؟
كَلَّا ۖ لَيُنۢبَذَنَّ فِى ٱلْحُطَمَةِ
نه‌خێر سوێند به‌خوا به سووکی و ڕیسوایی فڕێ ده‌درێته ناو (حطمة) وه.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحُطَمَةُ
جا تۆ چووزانی (حطمة) چیه؟
نَارُ ٱللَّهِ ٱلْمُوقَدَةُ
بریتی یه له ئاگری داگیرساوو بڵێسه‌داری خوا.
ٱلَّتِى تَطَّلِعُ عَلَى ٱلْأَفْـِٔدَةِ
ئه‌و ئاگره‌ی ڕوو ده‌کاته ناو جه‌رگه‌ی دڵ و ده‌روونه‌کان (که مه‌ڵبه‌ندی کوفر‌و خوانه‌ناسی و ڕه‌زیلی یه)
إِنَّهَا عَلَيْهِم مُّؤْصَدَةٌۭ
بێگومان ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه له شوێنێکدایه که سه‌رگیراوو ده‌رگا داخراوه له‌سه‌ریان (ڕێگه‌ی قوتار بوونی نیه).
فِى عَمَدٍۢ مُّمَدَّدَةٍۭ
(خوا نه‌ناسان له‌وێ) له‌ناو چه‌ند ستوونێکی ئاگرینی درێژدان (هیچ جم و جوڵێکیان بۆ ناکرێت).
Surah 105: Al-Fil — الفيل
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَٰبِ ٱلْفِيلِ
ئایا نه‌تزانیووه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌خاوه‌ن فیله‌کان؟!
أَلَمْ يَجْعَلْ كَيْدَهُمْ فِى تَضْلِيلٍۢ
ئایا سه‌ری لێ نه‌شێواندن و پیلان و نه‌خشه‌کانیانی پووچ نه‌کرده‌وه؟!
وَأَرْسَلَ عَلَيْهِمْ طَيْرًا أَبَابِيلَ
پۆل پۆل باڵنده‌ی نه‌نارده سه‌ریان؟!
تَرْمِيهِم بِحِجَارَةٍۢ مِّن سِجِّيلٍۢ
تا به‌به‌ردی سه‌نگگڵ (وه‌ك خشتی سووره‌وه کراو)، به‌رد بارانیان بکه‌ن.
فَجَعَلَهُمْ كَعَصْفٍۢ مَّأْكُولٍۭ
سه‌ره‌نجام وه‌کو پووش و په‌ڵاش و کاری خوراوی لێکردن، (درێژه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاته له { ژیان نامه‌ی پێغه‌مبه‌ری مه‌زندا} له نووسینی مامۆستا عبدالعزیز پاڕه‌زانی دا ته‌ماشا بکه).
Surah 106: Quraish — قريش
لِإِيلَٰفِ قُرَيْشٍ
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوڕه‌یش هۆگر بووه‌و...
إِۦلَٰفِهِمْ رِحْلَةَ ٱلشِّتَآءِ وَٱلصَّيْفِ
خوی گرتووه به کاروانی زستانه‌ی (یه‌مه‌ن)و کاروانی هاوینه‌ی (شام) بۆ بازرگانی و (دابین کردنی بژێوی).
فَلْيَعْبُدُوا۟ رَبَّ هَٰذَا ٱلْبَيْتِ
که‌واته با په‌روه‌ردگارو خاوه‌نی ئه‌م ماڵه پیرۆزه (که‌عبه) بپه‌رستن.
ٱلَّذِىٓ أَطْعَمَهُم مِّن جُوعٍۢ وَءَامَنَهُم مِّنْ خَوْفٍۭ
ئه‌و زاته‌ی له‌برسێتی ڕزگاری کردن و خۆراکی پێبه‌خشین و له ترس و بیمی (جه‌رده و ڕێگران) پاڕاستوونی و ئاسایشی بۆ دابین کردوون.
Surah 107: Al-Ma'un — الماعون
أَرَءَيْتَ ٱلَّذِى يُكَذِّبُ بِٱلدِّينِ
ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌و که‌سه‌ی ئاینی خوا به درۆ ده‌زانێت؟!
فَذَٰلِكَ ٱلَّذِى يَدُعُّ ٱلْيَتِيمَ
که‌وابوو ئه‌و جۆره که‌سه ئه‌وه‌یه که پاڵ به هه‌تیوه‌وه ده‌نێت و پیایدا هه‌ڵده‌شاخێت.
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ
هانی که‌سیش نادات تا خواردن و خۆراك ببه‌خشێت به هه‌ژارو نه‌داران.
فَوَيْلٌۭ لِّلْمُصَلِّينَ
جا هاوارو واوه‌یلا بۆ نوێژگه‌رانێك...
ٱلَّذِينَ هُمْ عَن صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ
ئه‌و نوێژگه‌رانه‌ی گوێ ناده‌ن به نوێژه‌کانیان و کارکردی نیه له‌سه‌ریان و دڵی ناده‌نێ و لێی غافڵن...
ٱلَّذِينَ هُمْ يُرَآءُونَ
ئه‌وانه‌ی که ڕیا بازن و به ڕووکه‌ش نوێژ ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان ده‌ربخه‌ن و (ئیمانداران بخه‌ڵه‌تێنن).
وَيَمْنَعُونَ ٱلْمَاعُونَ
(هه‌میشه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ) قه‌ده‌غه کردنی هه‌موو چاکه‌و یارمه‌تی و کۆمه‌کی و هاوکاریه‌ك.
Surah 108: Al-Kauthar — الكوثر
إِنَّآ أَعْطَيْنَٰكَ ٱلْكَوْثَرَ
به‌ڕاستی ئێمه خێر و چاکه و خۆشی (هه‌ر دوو جیهان و ناوبانگی چاکه‌ی) تۆمان (محمد (صلی الله علیه وسلم) بێ ئه‌ندازه و بێ سنور کردوه (له هه‌موو جه‌رخ و زه‌مانێکدا).
فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنْحَرْ
که‌واته نوێژ ته‌نها له‌به‌ر خوا و بۆ خوا و بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت ئه‌جام بده‌و قوربانیش بکه (هه‌ر به‌و شێوه‌یه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارت).
إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ ٱلْأَبْتَرُ
Surah 109: Al-Kafirun — الكافرون
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْكَٰفِرُونَ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی کۆمه‌ڵی بێ باوه‌ڕ و خوانه‌ناسان.
لَآ أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ
من هه‌رگیز ئه‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن نایپه‌رستم (چونکه من خواپه‌رستم).
وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ
ئێوه‌ش دیاره ئه‌وه‌ی من ده‌یپه‌رستم نای په‌رستن (چونکه بت په‌رستن).
وَلَآ أَنَا۠ عَابِدٌۭ مَّا عَبَدتُّمْ
ئه‌وه‌ی ئێوه په‌رستوتانه من هیچ کات نایپه‌رستم.
وَلَآ أَنتُمْ عَٰبِدُونَ مَآ أَعْبُدُ
ئێوه‌ش، ئه‌و زاته‌ی من ده‌یپه‌رستم نای په‌رستن.
لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِىَ دِينِ
که‌واته دینی خۆتان بۆ خۆتان و دینی خۆم بۆ خۆم.
Surah 110: An-Nasr — النصر
إِذَا جَآءَ نَصْرُ ٱللَّهِ وَٱلْفَتْحُ
کاتێ یارمه‌تی و کۆمه‌کی خوا دێت، شاری مه‌ککه ڕزگار ده‌کرێت و ده‌رگای ئازادی واڵا ده‌کرێت.
وَرَأَيْتَ ٱلنَّاسَ يَدْخُلُونَ فِى دِينِ ٱللَّهِ أَفْوَاجًۭا
خه‌ڵکیشت بینی پۆل پۆل ده‌چنه ڕیزی ئاینی خواوه.
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَٱسْتَغْفِرْهُ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ تَوَّابًۢا
ئه‌وسا ئیتر تۆ سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه و داوای لێ خۆش بوونی لێ بکه، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر چاوپۆشی ده‌کات و تۆبه وه‌رگره (.. ئومێده له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا، خوای باڵاده‌ست سه‌رکه‌وتنێک ببه‌خشێت، ئه‌و کاته ئیمانداران هه‌ست ده‌که‌ن ئه‌م سوره‌ته تازه دابه‌زیوه).
Surah 111: Al-Masad — المسد
تَبَّتْ يَدَآ أَبِى لَهَبٍۢ وَتَبَّ
ده‌سته‌کانی بشکێت ئه‌بو له‌هه‌بو ڕسوا بێت، ئاشکرایه که هه‌ر ڕاسوایش ده‌بێت و (له‌ناو ده‌چێت).
مَآ أَغْنَىٰ عَنْهُ مَالُهُۥ وَمَا كَسَبَ
ماڵ و دارای و ئه‌و شتانه‌ی که به ده‌ستی هێناوه، فریای نه‌که‌وت.
سَيَصْلَىٰ نَارًۭا ذَاتَ لَهَبٍۢ
له ئاینده‌دا ده‌خرێته ناو ئاگرێکی بڵێسه‌داره‌وه.
وَٱمْرَأَتُهُۥ حَمَّالَةَ ٱلْحَطَبِ
هه‌روه‌ها ژنه‌که‌شی که هه‌میشه هه‌ڵگری کۆڵه داره و (ئازاری پێغه‌مبه‌ر ده‌دات).
فِى جِيدِهَا حَبْلٌۭ مِّن مَّسَدٍۭ
هه‌میشه گوریسێکی چنراو له پوشی خورما له گه‌ردنیایه‌تی (له قیامه‌تیش دا زنجیری ئاسن ده‌کرێته گه‌ردنی).
Surah 112: Al-Ikhlas — الإخلاص
قُلْ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: ئه‌و خوای که ناوی _ الله_ خوایه‌کی تاک و ته‌نهایه (بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه).
ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ
خوا زاتێکی پایه‌دار و ده‌سه‌ڵاتداره، نیازی به که‌س نییه‌و هه‌موویان ئاتاجی ئه‌ون، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێ به‌ڵاو و ناخۆشی لابه‌رێت و پێویستی و داخوازیه‌کانمان جێ به جێ بکات.
لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ
هیچ که‌سی لێ نه‌بووه و خۆشی له که‌س نه‌بووه.
وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدٌۢ
هه‌رگیز هاوتاو هاوشێوه و ده‌سه‌ڵاتدارێکی تر نییه که له‌به‌رامبه‌ریه‌وه به‌وه‌ستێت و هاوشانی بێت.
Surah 113: Al-Falaq — الفلق
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلْفَلَقِ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به‌و په‌روه‌ردگاره‌ی که به‌ره‌به‌یان پێش ده‌هێنێت.
مِن شَرِّ مَا خَلَقَ
له شه‌ڕ و خراپه‌ی هه‌رچی که دروستی کردووه (له په‌ری و ئاده‌میزاد و مار و مێرو).
وَمِن شَرِّ غَاسِقٍ إِذَا وَقَبَ
له شه‌ڕ و خراپه‌ی شه‌و کاتێ که دادێت و دنیا تارک ده‌بێت و ده‌بێته شه‌وه‌زه‌نگ.
وَمِن شَرِّ ٱلنَّفَّٰثَٰتِ فِى ٱلْعُقَدِ
له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که جادو ده‌که‌ن و په‌ت و ده‌زو گرێ ده‌ده‌ن و فوی پیاده‌که‌ن (به‌فێڵ و جادو نێوانی خه‌ڵکی تێک ده‌ده‌ن).
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ
له شه‌ڕ و خراپه‌ی حه‌سود و به‌خیل، کاتێ که حه‌سودی و به‌خیلی ده‌بات.
Surah 114: An-Nas — الناس
قُلْ أَعُوذُ بِرَبِّ ٱلنَّاسِ
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خه‌ڵکی.
مَلِكِ ٱلنَّاسِ
پادشای خه‌ڵکی
إِلَٰهِ ٱلنَّاسِ
به خوای خه‌ڵکی.
مِن شَرِّ ٱلْوَسْوَاسِ ٱلْخَنَّاسِ
له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ ده‌خاته دڵه‌وه که (خه‌ناسه). بریتیه له‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته سینه و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه.
ٱلَّذِى يُوَسْوِسُ فِى صُدُورِ ٱلنَّاسِ
له په‌ری و خه‌ڵکی، له جنۆکه و ئاده‌میزاد (ئه‌وانه‌ی که شه‌یتان سیفه‌تن).
مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ
له په‌ری و خه‌ڵكی (له جنۆكه و ئینسان ئه‌وانه‌ی شه‌یتان سیفه‌تن).