Surah 67: Al-Mulk — الملك
تَبَٰرَكَ ٱلَّذِى بِيَدِهِ ٱلْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ
گه‌وره‌و موباره‌ك و پیرۆزه، ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو بوونه‌وه‌رو جیهانی به‌ده‌سته، ئه‌و زاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْمَوْتَ وَٱلْحَيَوٰةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفُورُ
هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دیهێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا، وه لێخۆشبووه له ئیمانداران.
ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ طِبَاقًۭا ۖ مَّا تَرَىٰ فِى خَلْقِ ٱلرَّحْمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٍۢ ۖ فَٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍۢ
هه‌روه‌ها ئه‌و زاته ئاسمانه‌کانی به حه‌وت چین دروست کردووه، له نێو به‌دیهێنراوه‌کانی ئه‌و خوای میهره‌بانه‌دا هیچ ناڕێکی و ناته‌واویه‌ك به‌دی ناکه‌یت، ئه‌ی ئینسان: هه‌رچاو بگێڕه‌و سه‌رنج بده بزانه هیچ درز‌و که‌م و کووڕیه‌ك به‌دی ده‌که‌یت؟!
ثُمَّ ٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ ٱلْبَصَرُ خَاسِئًۭا وَهُوَ حَسِيرٌۭ
پاشان هه‌ر سه‌رنج بده‌و چاو بگێره‌و ورد به‌ره‌وه جار له دوای جار‌و کۆڵ مه‌ده، سه‌رسام و ملکه‌چ ده‌بیت، چاوت به نائومێدی ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌کاتێکدا که چاوت ماندووه‌و په‌کی که‌وتووه.
وَلَقَدْ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلْنَٰهَا رُجُومًۭا لِّلشَّيَٰطِينِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان کردووه به چراخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه که به شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) و به‌و ئه‌ستێرانه شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له قیامه‌تیشدا سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوون.
وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان نیه، سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ ئاماده‌یه، ئای که چاره‌نووس و سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناسۆرو ناخۆشه...
إِذَآ أُلْقُوا۟ فِيهَا سَمِعُوا۟ لَهَا شَهِيقًۭا وَهِىَ تَفُورُ
کاتێك فڕێ ده‌درێنه ناوی ده‌نگێکی ناسازو ناخۆش و لووره‌یه‌ك له دۆزه‌خه‌وه ده‌بیستن، له‌کاتێکدا قوڵپ ده‌دات و ده‌کوڵێت.
تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلْغَيْظِ ۖ كُلَّمَآ أُلْقِىَ فِيهَا فَوْجٌۭ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌۭ
له داخی خوانه‌ناسان خه‌ریکه پارچه پارچه ببێت و لێك ببێته‌وه، هه‌ر جارێك ده‌سته‌و تاقمێك فڕێ ده‌درێته ناوی پاسه‌وانی دۆزه‌خ لێیان ده‌پرسێت: باشه، ترسێنه‌رێکتان بۆ نه‌هات تا له‌م سه‌رئه‌نجامه ئاگادارتان بکات؟!
قَالُوا۟ بَلَىٰ قَدْ جَآءَنَا نَذِيرٌۭ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ كَبِيرٍۢ
له وه‌ڵامدا به‌که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: با، به‌ڵێ، له‌ڕاستیدا ترسێنه‌رمان بۆهات، به‌ڵام ئێمه بڕوامان پێنه‌کردن و وتمان: خوا هیچی له‌م باره‌یه‌وه نه‌ناردووه، ئێوه ته‌نها له گومڕایی گه‌وره‌دا گیرتان خواردووه‌و هیچی تر!!
وَقَالُوا۟ لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
ئینجا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیر‌و هۆشمان به‌کار بهێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ.
فَٱعْتَرَفُوا۟ بِذَنۢبِهِمْ فَسُحْقًۭا لِّأَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ
ئه‌وسا ئیتر به‌ناچاریی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه دان به‌گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا با نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌وه‌و لا ترچن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَأَجْرٌۭ كَبِيرٌۭ
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له په‌نهانیدا، بۆ ئه‌وانه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی گه‌وره ئاماده‌یه..
وَأَسِرُّوا۟ قَوْلَكُمْ أَوِ ٱجْهَرُوا۟ بِهِۦٓ ۖ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
خه‌ڵکینه؛ چونیه‌که بۆتان چ به‌نهێنی قسه بکه‌ن یان به‌ئاشکرا، ئه‌و زاته به‌هه‌موو ئه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵانه‌ی دێن به‌کرۆکی سینه‌کاندا زانا‌و ئاگایه
أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ
مه‌گه‌ر خوا نازانێت کێی دروست کردووه‌و چۆنی دروست کردووه، له‌کاتێکدا ئه‌و زاته وردکارو به سۆز‌و ئاگایه.
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ ذَلُولًۭا فَٱمْشُوا۟ فِى مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا۟ مِن رِّزْقِهِۦ ۖ وَإِلَيْهِ ٱلنُّشُورُ
هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروست ده‌که‌ن، چۆنتان بوێت به‌کاری ده‌هێنن)، بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا، له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات، دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه.
ءَأَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا هِىَ تَمُورُ
ئایا له‌و زاته ناترسن که له سه‌رووی ئاسمانه‌وه‌یه، که به‌ناخی زه‌ویدا بتانباته خواره‌وه؟! جا ده‌ستبه‌جێ ئه‌و زه‌وی یه بێته له‌رزه...
أَمْ أَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًۭا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ
یاخود له‌و زاته ناترسن که له سه‌روو ئاسماندایه که بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵکاته سه‌رتان و به‌رد بارانتان بکات؟! ئه‌وسا ده‌زانن هه‌ڕه‌شه‌ی من چۆن بووه.
وَلَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ
سوێند به‌خوا بێگومان خه‌ڵکانی تری پێش ئه‌مان بڕوایان به‌پێغه‌مبه‌رانی ئێمه نه‌کرد ئاشکرایه چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌رهێناون و چۆن ته‌مێم کردن.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَٰٓفَّٰتٍۢ وَيَقْبِضْنَ ۚ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱلرَّحْمَٰنُ ۚ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍۭ بَصِيرٌ
ئایا سه‌رنجی باڵنده‌یان نه‌داوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێك ده‌نێن، ئه‌و باڵندانه جگه خوای میهره‌بان که‌س به ئاسمانه‌وه ڕاگیریان ناکات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك بینایه‌و هیچی لێ ون نابێت و چاودێری هه‌موو دروستکراوانی ده‌کات (فڕۆکه‌و که‌شتی ئاسمانی و.... هتد، هه‌ر ئه‌و زاته به هۆکاره‌کان له ئاسماندا هاتووچۆیان پێده‌کات و ڕایان ده‌گرێت).
أَمَّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى هُوَ جُندٌۭ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ ٱلرَّحْمَٰنِ ۚ إِنِ ٱلْكَٰفِرُونَ إِلَّا فِى غُرُورٍ
ئایا کێیه ئه‌و که‌سه خۆی به سه‌ربازو به‌رگریکه‌ر له ئێوه ده‌زانێت و وا ده‌نوێنێت که ده‌توانێت به‌بێ خوای میهره‌بان سه‌رتان بخات و پایه‌دارتان بکات؟! نه‌خێر، کافران ته‌نها له خه‌ڵه‌تاویدان و هیچی تر؟!
أَمَّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُۥ ۚ بَل لَّجُّوا۟ فِى عُتُوٍّۢ وَنُفُورٍ
یاخود کێ یه ئه‌وه‌ی که ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر خوا لێتان بگرێته‌وه؟! نه‌خێر، به‌و تاقی کردنه‌وه‌یه‌ش بێ باوه‌ڕان هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره په‌رێزی له به‌رنامه‌ی خوا ڕۆچوون!
أَفَمَن يَمْشِى مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِۦٓ أَهْدَىٰٓ أَمَّن يَمْشِى سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ
جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌مه‌و ڕوو که‌وتووه‌و به‌و حاڵه‌وه ده‌ڕوات، چاکتر ڕێگه ده‌زانێت؟ یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌سه‌ر شه‌قامێکی ڕاست و ڕه‌واندا به ڕێك و پێکی ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟!
قُلْ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۖ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: هه‌ر خوایه، که ئێوه‌ی دروستکردووه‌و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون، که‌چی که‌متان شوکرانه بژێرو سوپاسگوزارن.
قُلْ هُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و خوایه؛ ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی پێگه‌یاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌شتان بۆ لای ئه‌وه.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
بێ باوه‌ڕان ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی، (زیندووکردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟!
قُلْ إِنَّمَا ٱلْعِلْمُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌۭ
پێیان بڵێ: زانیاری ئه‌و کاته لای خوایه، من ته‌نها بێ‌دار که‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.
فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةًۭ سِيٓـَٔتْ وُجُوهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَقِيلَ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تَدَّعُونَ
کاتێك بینیان ئه‌و به‌ڵێنه خواییه یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، چڕوچاوی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه، تاڵ و ترش و ناشرین ده‌کرێت، ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت ئا ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه که‌پێتان ده‌درا.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَهْلَكَنِىَ ٱللَّهُ وَمَن مَّعِىَ أَوْ رَحِمَنَا فَمَن يُجِيرُ ٱلْكَٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍۢ
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر خوا، من و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که شوێنم که‌وتوون له‌ناو به‌رێت، یان به‌زه‌یی پیاماندا بێته‌وه، ئه‌وسا کێ هه‌یه بێ باوه‌ڕان له سزای پڕ ئێشی دۆزه‌خ ڕزگار بکات؟! (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یاخی بوونیان به‌رده‌وام بن)
قُلْ هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ءَامَنَّا بِهِۦ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ
هه‌روه‌ها بڵێ: ئێمه خوای میهره‌بانمان هه‌یه‌و باوه‌ڕی پته‌ومان پێیه‌تی و پشت و په‌نامان هه‌ر ئه‌وه، جا ئیتر ڕۆژێك دێت که به ڕوونی بۆتان ده‌رده‌که‌وێت کێ له‌گومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووه‌و سه‌ری لێ شێواوه.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَآؤُكُمْ غَوْرًۭا فَمَن يَأْتِيكُم بِمَآءٍۢ مَّعِينٍۭ
پێیان بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌تان ڕۆچوو، کێ ده‌توانێت ئاوی سازگارو ڕه‌وانتان بۆ به‌ده‌ست بهێنێت؟! (جگه له خوای میهره‌بان).
Surah 68: Al-Qalam — القلم
نٓ ۚ وَٱلْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (الشوری) بده. سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ی که ده‌ینوسن (ئه‌م سوێند خواردنه نیشانه‌ی نرخی خوێندن و زانستیه لای خوای گه‌وره).
مَآ أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍۢ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه دووریت له شێتی یه‌وه وه‌کو نه‌فامن ده‌ڵێن)
وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍۢ
بێگومان پاداشتێکی نه‌بڕاوه بۆ تۆ ئاماده‌یه.
وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍۢ
به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر ڕه‌وشت و خوویه‌کی زۆر جوان و په‌سه‌ند و بێ وێنه و مه‌زنیت.
فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ
سه‌رئه‌نجام تۆ ده‌بینیت و ده‌زانیت و ئه‌وانیش ده‌بینن و ده‌زانن...
بِأَييِّكُمُ ٱلْمَفْتُونُ
شێتێتی به کامتانه‌وه‌یه.
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت خۆی ده‌زانێت، کێ له ڕێبازی ئه‌و لایداوه و گومڕا بووه، کێیش ڕێبازی هیدایه‌ت و ئیمانی گرتۆته‌به‌رو ڕاسته له‌گه‌ڵ خوادا.
فَلَا تُطِعِ ٱلْمُكَذِّبِينَ
تۆ هه‌رگیز به‌قسه‌ی ئه‌وانه مه‌که که باوه‌ڕیان به تۆ نیه‌و به‌رنامه‌که‌ی تۆ به‌درۆ ده‌زانن.
وَدُّوا۟ لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ
ئه‌وانه ئاواته‌خوازن که تۆ نه‌رمی بنوێنیت ئینجا ئه‌وانیش نه‌رمی بنوێنن.
وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍۢ مَّهِينٍ
به‌قسه‌ی هه‌موو ئه‌وانه مه‌که که زۆر سوێند ده‌خۆن و زۆر سووك و ڕیسوان.
هَمَّازٍۢ مَّشَّآءٍۭ بِنَمِيمٍۢ
ئه‌وانه‌ی که به‌شوێن عه‌یب و عاردا ده‌گه‌ڕێن و دووزمانی ده‌که‌ن و فیتنه ده‌گێڕن و حه‌زیان له ئاشووبه.
مَّنَّاعٍۢ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ
زۆر دژی خێر‌و چاکه‌ن و ده‌ستدرێژی ده‌که‌ن و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پیلان ده‌گێڕن.
عُتُلٍّۭ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ
له هه‌مان کاتدا ئێسك تاڵ و ڕه‌وشت ناشرین و ناکه‌س به‌چه‌و باوك نادیارن...
أَن كَانَ ذَا مَالٍۢ وَبَنِينَ
هه‌ریه‌که‌یان به‌وه ده‌نازێت که‌هه‌ندێك ماڵ و سامان و کوڕی هه‌یه...
إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
کاتێك ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌ی به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه بێباکانه ده‌ڵێت: ئه‌مه داستانی پێشووه‌کانه، ئه‌مه به‌سه‌رهاتی دێرینه.
سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلْخُرْطُومِ
ئێمه سه‌رئه‌نجام لووتی داخ ده‌که‌ین و سه‌ری لووتی ڕه‌ش ده‌که‌ین.
إِنَّا بَلَوْنَٰهُمْ كَمَا بَلَوْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا۟ لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ
به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن.
وَلَا يَسْتَثْنُونَ
بێ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌پشتیوانی خوا، (یان به‌و مه‌به‌سته‌ی هیچی پێوه نه‌هێڵن بۆ هه‌ژاران)...
فَطَافَ عَلَيْهَا طَآئِفٌۭ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَآئِمُونَ
ئه‌وسا په‌روه‌ردگارت به‌ڵایه‌کی داباراند به‌سه‌ر باخه‌که‌دا له‌کاتێکدا ئه‌وان خه‌وتبوون...
فَأَصْبَحَتْ كَٱلصَّرِيمِ
ئیتر وه‌ك باخێکی لێهات؛ که هه‌مووی چنرابێته‌وه‌و هیچی پێوه نه‌ما بێت...
فَتَنَادَوْا۟ مُصْبِحِينَ
ئه‌وسا به‌یانی زوو یه‌کتریان ئاگادار کرد‌و وتیان:...
أَنِ ٱغْدُوا۟ عَلَىٰ حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰرِمِينَ
با بچین بۆ سه‌ر باخ و بێستانه‌که‌مان ئه‌گه‌ر بڕیاره بیچنین...
فَٱنطَلَقُوا۟ وَهُمْ يَتَخَٰفَتُونَ
ئه‌وسا ده‌رچوون به‌نهێنی و به‌هێواشی ده‌ڕۆیشتن، به چپه قسه‌یان ده‌کرد...
أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا ٱلْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌۭ
ده‌یانوت: نابێت ئه‌مڕۆ هه‌ژاران پێمان بزانن و ڕوو بکه‌نه باخه‌که‌مان...
وَغَدَوْا۟ عَلَىٰ حَرْدٍۢ قَٰدِرِينَ
به‌یانی زوو بۆی ده‌رچوون، وایان ده‌زانی که توانیویانه هه‌ژاران بێ به‌ش بکه‌ن.
فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوٓا۟ إِنَّا لَضَآلُّونَ
کاتێك گه‌یشتنه باخه وێرانه‌که‌و بینیان وتیان: بێگومان ئێمه ون بووین و ڕێمان هه‌ڵه کردووه...
بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ
دوای ئه‌وه‌ی دڵنیا بوون ڕێیان هه‌ڵه نه‌کردووه، وتیان: نه‌خێر، به‌ڵکو ئێمه به‌ش بڕاو کراوین...
قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ
له هه‌موویان ژیر تر وتی: پێم نه‌وتن که حه‌ق وایه ته‌سبیحات و ستایشی خوا بکه‌ن و سوپاسگوزاری بکه‌ن؟!
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ
ئه‌وسا هه‌موو وتیان: پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارمانه، به‌ڕاستی ئێمه ناحه‌قیمان کرد.
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَلَٰوَمُونَ
ئه‌وسا ڕویان کرده یه‌کترو ده‌ستیان کرده لۆمه‌کردن و سه‌رزه‌نشت کردنی یه‌کتری و...
قَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَٰغِينَ
وتیان: هاوار بۆ ئێمه، به‌ڕاستی ئێمه پیاو خراپ و له سنوور ده‌رچوو بووین (که‌ی ئه‌و ڕه‌زیلییه ڕاسته)!!
عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًۭا مِّنْهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ
ئومێده‌وارین که په‌روه‌ردگارمان له‌م باخه باشترمان پێ ببه‌خشێت (ئێمه ئیتر ته‌مێ بووین، ده‌رس و ئامۆژگاریمان وه‌رگرت) ئیتر ئێمه به‌ڕاستی به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندی خوا هه‌وڵ ده‌ده‌ین و به‌هیوای به‌خششی ئه‌وین.
كَذَٰلِكَ ٱلْعَذَابُ ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
سزای ئه‌م ژیانه ئاوایه و سزا‌و ئازاری قیامه‌تیش سه‌ختتره ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی بیانزانیایه.
إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
به‌ڕاستی بۆ خواناس و پارێزکاران باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ت له‌لای په‌روه‌ردگاریان ئاماده‌یه.
أَفَنَجْعَلُ ٱلْمُسْلِمِينَ كَٱلْمُجْرِمِينَ
ئایا ڕه‌وایه پاداشتی موسوڵمانان وه‌ك تاوانبار و تاوانکاران بێت؟!
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ
ئه‌وه چیتانه؟ چۆن حوکم و بڕیاری ناڕه‌وای وا ده‌رده‌که‌ن!!
أَمْ لَكُمْ كِتَٰبٌۭ فِيهِ تَدْرُسُونَ
ئایا کتێبێکی ئاسمانیتان بۆ هاتووه، تیایدا بخوێنن؟!...
إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ
تا هه‌رچی ئێوه بتانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆتان هه‌ڵی بژێرن؟!
أَمْ لَكُمْ أَيْمَٰنٌ عَلَيْنَا بَٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۙ إِنَّ لَكُمْ لَمَا تَحْكُمُونَ
یان سوێندتان له‌سه‌رمانه که تاڕۆژی قیامه‌ت هه‌ر چیتان بوێت ئه‌وه بێت؟!
سَلْهُمْ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ
پرسیاریان لێ بکه بزانه کامیان زامنی ئه‌و کاره‌یه!!
أَمْ لَهُمْ شُرَكَآءُ فَلْيَأْتُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ إِن كَانُوا۟ صَٰدِقِينَ
ئایا ئه‌مانه شه‌ریك و هاوبه‌شیان هه‌یه له‌م بڕیاره‌دا، کوان؟ ده‌با بیانهێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟
يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍۢ وَيُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ
ڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن.
خَٰشِعَةً أَبْصَٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۖ وَقَدْ كَانُوا۟ يُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمْ سَٰلِمُونَ
ئه‌وانه؛ ئه‌و ڕۆژه چاویان شۆڕه و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌ته‌واوی دایان ده‌گرێت، چونکه کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ نوێژکردن و سوژده بردن، له کاتێکدا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستی و سه‌ربه‌ستیدا بوون (به‌ڵام گاڵته‌یان پێی ده‌هات).
فَذَرْنِى وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ ۖ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ
وازم لێ بهێنه بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوا به‌م گوفتاره ناهێنن، ئێمه ئه‌وانه بۆ سه‌ره‌نجامی ناکامیان به‌ره‌به‌ره کێش ده‌که‌ین، بێ ئه‌وه‌ی به خۆیان بزانن و هه‌ستی پێ بکه‌ن.
وَأُمْلِى لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ
من مۆڵه‌تیان ده‌ده‌م، به‌ڵام هه‌رگیز له سزای ئێمه ڕزگاریان نابێت چونکه بێگومان ده‌سه‌ڵاتمان تۆکمه‌یه.
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًۭا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍۢ مُّثْقَلُونَ
ئه‌ی ئایا تۆ داوای کرێیان لێده‌که‌یت، تا قه‌رزار باری زۆر ببن و نه‌توانن له ژێری ده‌رچن؟!
أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ
ئه‌ی ئایا ئه‌وانه غه‌یب زانن و له نهێنیه‌کان ئاگادارن تا بۆ خۆیان شت یاداشت بکه‌ن و دژایه‌تی ئیسلام بکه‌ن؟
فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌۭ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆڕاگربه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، نه‌که‌یت وه‌ك هاوه‌ڵ و خاوه‌نی نه‌هه‌نگه‌که بیت (که یونس پێغه‌مبه‌ره) له کاتێکدا که دڵی پڕ بوو له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه پاڕایه‌وه‌و لاڵایه‌وه...
لَّوْلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعْمَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ مَذْمُومٌۭ
ئه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری فریای نه‌که‌وتایه هه‌روا له‌و ده‌شته‌دا به‌بێ ناز ده‌مایه‌وه...
فَٱجْتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
به‌ڵام په‌روه‌ردگاری هه‌ڵی بژاردو خستیه ڕیزی چاکانه‌وه (دوای نزا‌و په‌شیمانی).
وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَٰرِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجْنُونٌۭ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون کاتێك که گوێیان له قورئان ده‌بێت نزیکه به چاویان هه‌ڵتدێرن، ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ده‌ستی لێ وه‌شێنراوه.
وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ
له کاتێکدا قورئان ته‌نها بریتیه له یادخستنه‌وه‌و بێ‌دار خه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه (ئه‌گه‌ر تێفکرن).
Surah 69: Al-Haqqah — الحاقة
ٱلْحَآقَّةُ
یه‌کێکه له ناوه‌کانی ڕۆژی قیامه‌ت ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که له‌و ڕۆژه‌دا خوای گه‌وره حه‌ق و ڕاستی به‌ته‌واوی ده‌چه‌سپێنێت.
مَا ٱلْحَآقَّةُ
(ئینجا پرسیار ده‌کات و زیاتر گرنگی ئه‌و ڕۆژه ده‌خاته به‌رچاو) چی بێ ئه‌و ڕۆژه؟!
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا ٱلْحَآقَّةُ
جا تۆ چووزانی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله حلیه وسلم ئه‌ی ئاده‌میزاد، ئه‌و ڕۆژه چیه‌و چۆنه‌و چ ته‌نگانه‌یه‌که؟
كَذَّبَتْ ثَمُودُ وَعَادٌۢ بِٱلْقَارِعَةِ
ثمود قه‌ومی صالح، عاد قه‌ومی هود ئه‌و ڕۆژه‌یان به درۆزانی.
فَأَمَّا ثَمُودُ فَأُهْلِكُوا۟ بِٱلطَّاغِيَةِ
ئینجا گه‌لی ثمودمان به‌ده‌نگێکی سامناکی گه‌وره‌ی تۆقێنه‌ر له‌ناوبران.
وَأَمَّا عَادٌۭ فَأُهْلِكُوا۟ بِرِيحٍۢ صَرْصَرٍ عَاتِيَةٍۢ
گه‌لی عادیش به ڕه‌شه‌بایه‌کی ساردی به‌هێزی وێرانکه‌ر له‌ناوبران.
سَخَّرَهَا عَلَيْهِمْ سَبْعَ لَيَالٍۢ وَثَمَٰنِيَةَ أَيَّامٍ حُسُومًۭا فَتَرَى ٱلْقَوْمَ فِيهَا صَرْعَىٰ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ خَاوِيَةٍۢ
حه‌وت شه‌وو هه‌شت ڕۆژ هه‌ڵی کرده سه‌ریان، به‌رده‌وام و به‌هێز ده‌تبینی (ئه‌گه‌ر له‌وێ بویتایه) ئه‌و خه‌ڵکه هه‌موو لاڵ و پاڵ لێی ده‌که‌وتن هه‌روه‌ك قه‌دی دارخورمای له ڕیشه هه‌ڵکه‌نراو، چۆن به‌ئاسانی ده‌که‌وێت و شه‌ق ده‌بات.
فَهَلْ تَرَىٰ لَهُم مِّنۢ بَاقِيَةٍۢ
جا ئایا ده‌بینیت که‌سیان مابێت و که‌سیان ڕزگاری بووبێت؟!
وَجَآءَ فِرْعَوْنُ وَمَن قَبْلَهُۥ وَٱلْمُؤْتَفِكَٰتُ بِٱلْخَاطِئَةِ
فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌ویش و دانیشتوانی دێهاته ژێره‌و ژوور بووه‌کان، به تاوان و خراپه‌وه هاتن.
فَعَصَوْا۟ رَسُولَ رَبِّهِمْ فَأَخَذَهُمْ أَخْذَةًۭ رَّابِيَةً
هه‌ر یه‌کێك له‌وانه سه‌رپێچی و سه‌رکه‌شییان نواند به‌رامبه‌ر پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگاریان ئه‌وسا گرتنی به گرتنێکی سه‌خت.
إِنَّا لَمَّا طَغَا ٱلْمَآءُ حَمَلْنَٰكُمْ فِى ٱلْجَارِيَةِ
به‌ڕاستی ئێمه کاتێك ئاو له سنوور ده‌رچوو (له کاتی تۆفانه‌که‌ی نوح دا) ئێوه‌مان له که‌شتیدا هه‌ڵگرت (باو‌و باپیرانی ئێوه).
لِنَجْعَلَهَا لَكُمْ تَذْكِرَةًۭ وَتَعِيَهَآ أُذُنٌۭ وَٰعِيَةٌۭ
تا بیکه‌نه یادگاری و بێ‌دار که‌ره‌وه بۆ ئێوه و له‌گوێی بگرێت ئه‌و گوێیانه‌ی هۆشمه‌ندن.
فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ نَفْخَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ
ئینجا کاتێك یه‌کجار فوو کرا به صوردا.
وَحُمِلَتِ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ فَدُكَّتَا دَكَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ
زه‌وی و کێوه‌کان هه‌ڵگیران و یه‌ککه‌ڕه‌ت دران به‌یه‌کدا.
فَيَوْمَئِذٍۢ وَقَعَتِ ٱلْوَاقِعَةُ
له‌و ڕۆژه‌دا ئیتر قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت.
وَٱنشَقَّتِ ٱلسَّمَآءُ فَهِىَ يَوْمَئِذٍۢ وَاهِيَةٌۭ
ئاسمان هه‌مووی شه‌ق و په‌ق ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت و شل و شۆڵ ده‌بێت.
وَٱلْمَلَكُ عَلَىٰٓ أَرْجَآئِهَا ۚ وَيَحْمِلُ عَرْشَ رَبِّكَ فَوْقَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ ثَمَٰنِيَةٌۭ
فریشته‌کان له گۆشه‌و که‌ناری (جیهانی نوێ) دا ئاماده ده‌بن، ته‌ختی په‌روه‌ردگارت ئه‌و ڕۆژه هه‌شت هه‌ڵی ده‌گرێت (هه‌شت فریشته یان هه‌شت ده‌سته) به‌سه‌ر سه‌ریانه‌وه.
يَوْمَئِذٍۢ تُعْرَضُونَ لَا تَخْفَىٰ مِنكُمْ خَافِيَةٌۭ
له‌و ڕۆژه‌دا پیشان ده‌درێن، هیچ شتێك له نهێنیه‌کانتان شاراوه نی یه.
فَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَيَقُولُ هَآؤُمُ ٱقْرَءُوا۟ كِتَٰبِيَهْ
جا ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی درایه ده‌ستی ڕاستی، ئه‌وه (به دڵخۆشیه‌کی بێ سنووره‌وه به هاوه‌ڵ و ناسیاوانی) ده‌ڵێت: ها ئه‌وه‌تا نامه‌ی کرده‌وه‌کانم بیگرن و بخوێننه‌وه‌و ته‌ماشای بکه‌ن.
إِنِّى ظَنَنتُ أَنِّى مُلَٰقٍ حِسَابِيَهْ
به‌ڕاستی من کاتی خۆی سوور ده‌مزانی و دڵنیابووم که به‌م لێپرسینه‌وه ده‌گه‌م!!
فَهُوَ فِى عِيشَةٍۢ رَّاضِيَةٍۢ
جا ئه‌و به‌خته‌وه‌ره له ژیانێکی پڕ له شادی و کامه‌رانیدا ده‌ژی که زۆر پێی ڕازیه...
فِى جَنَّةٍ عَالِيَةٍۢ
له‌به‌هه‌شتی به‌رزو بڵندا، (له باخچه‌کانی سه‌ر لوطکه‌ی چیا‌و لاپاڵی شاخه‌کاندا له‌ناو کۆشك و ته‌لاره‌کاندا).
قُطُوفُهَا دَانِيَةٌۭ
میوه‌هاتی زۆر به دره‌خته‌کانیه‌وه شۆڕ بۆته‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی ئاسانه‌و له ده‌ست ڕه‌س دایه.
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَآ أَسْلَفْتُمْ فِى ٱلْأَيَّامِ ٱلْخَالِيَةِ
ئینجا پێیان ده‌وترێت: بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشتان بێت، به‌هۆی ده‌ست پێشکه‌ریتان له ڕۆژگاری ڕابردودا.
وَأَمَّا مَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِشِمَالِهِۦ فَيَقُولُ يَٰلَيْتَنِى لَمْ أُوتَ كِتَٰبِيَهْ
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نامه‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته ده‌ستی چه‌پی، ئه‌وه ده‌ڵێت: خۆزگه نامه‌ی کرده‌وه‌کانم پێ نه‌درایه.
وَلَمْ أَدْرِ مَا حِسَابِيَهْ
هه‌ر نه‌مزانیایه لێپرسینه‌وه‌م چۆن ده‌بێت.
يَٰلَيْتَهَا كَانَتِ ٱلْقَاضِيَةَ
خۆزگه مردنه‌که‌م یه‌کجاریی بوایه (ئاوا زیندوو نه‌کرامایه‌ته‌وه).
مَآ أَغْنَىٰ عَنِّى مَالِيَهْ ۜ
ئه‌وه‌ته، ئه‌و ماڵ و سامانه‌ی که بووم، فریام نه‌که‌وت (به‌ڵکو نه‌ماو ته‌فرو تونا بوو).
هَلَكَ عَنِّى سُلْطَٰنِيَهْ
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که بووم له ده‌ستمدا نه‌ماو له ده‌ستم چوو.
خُذُوهُ فَغُلُّوهُ
(ئه‌وسا ئیتر فه‌رمان ده‌درێت) ئاده‌ی ئێوه بیگرن و کۆت و زنجیر له ده‌ست و قاچ و ملی بئاڵێنن.
ثُمَّ ٱلْجَحِيمَ صَلُّوهُ
له‌وه‌ودوا به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچی بکه‌ن و بیبه‌ن و بیخه‌نه ناوی.
ثُمَّ فِى سِلْسِلَةٍۢ ذَرْعُهَا سَبْعُونَ ذِرَاعًۭا فَٱسْلُكُوهُ
پاشان به‌زنجیرێکی حه‌فتا گه‌زی بیبه‌سنه‌وه (به کۆڵه‌که‌و ستون و پایه‌کانی ناو دۆزه‌خه‌وه).
إِنَّهُۥ كَانَ لَا يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ ٱلْعَظِيمِ
چونکه به‌ڕاستی ئه‌مه کاتی خۆی ئیمان و باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نه‌بوو (به ته‌مای زیندووبوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو).
وَلَا يَحُضُّ عَلَىٰ طَعَامِ ٱلْمِسْكِينِ
هانی که‌سی نه‌ده‌دا که خواردن و خۆراك ببه‌خشن به هه‌ژارو بێ نه‌واکان (به‌ڵکو هه‌ر خه‌می خۆی بوو).
فَلَيْسَ لَهُ ٱلْيَوْمَ هَٰهُنَا حَمِيمٌۭ
که‌واته ئه‌مڕۆ ئا لێره هیچ دڵسۆزێکی نی یه.
وَلَا طَعَامٌ إِلَّا مِنْ غِسْلِينٍۢ
خۆراکیشی ته‌نها له‌کێم و زوخاوی داچۆڕاو نه‌بێت هیچی تر نی یه.
لَّا يَأْكُلُهُۥٓ إِلَّا ٱلْخَٰطِـُٔونَ
که، که‌س نایخوات، جگه له تاوانباران.
فَلَآ أُقْسِمُ بِمَا تُبْصِرُونَ
سوێندم به‌و شتانه‌ی که ده‌یبینن.
وَمَا لَا تُبْصِرُونَ
به‌وه‌ش که نایبینن و نادیارن.
إِنَّهُۥ لَقَوْلُ رَسُولٍۢ كَرِيمٍۢ
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه له زاری پێغه‌مبه‌رێکی به‌ڕێزه‌وه پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، یاخود له ڕێگه‌ی فرستاده‌یه‌کی به‌ڕێزه‌وه پێتان ده‌گات که جوبره‌ئیلی فریشته‌یه.
وَمَا هُوَ بِقَوْلِ شَاعِرٍۢ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تُؤْمِنُونَ
دڵنیابن که ئه‌م قورئانه گوفتاری شاعیر نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان باوه‌ڕ ده‌هێنن؟!
وَلَا بِقَوْلِ كَاهِنٍۢ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَذَكَّرُونَ
گوفتاری فاڵچی و زێوانیش نیه، ئه‌وه بۆ زۆر که‌متان یاداوه‌ری وه‌رده‌گرن؟!
تَنزِيلٌۭ مِّن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
به‌ڵکو ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه‌و نێردراوه‌ته خواره‌وه.
وَلَوْ تَقَوَّلَ عَلَيْنَا بَعْضَ ٱلْأَقَاوِيلِ
خۆ ئه‌گه‌ر محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ندێك قسه‌و گوفتار به‌ده‌م ئێمه‌وه هه‌ڵبه‌ستایه.
لَأَخَذْنَا مِنْهُ بِٱلْيَمِينِ
ئه‌وه به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ده‌مانگرت.
ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ ٱلْوَتِينَ
له‌وه‌ودوا ڕه‌گی دڵی ده‌پچڕێنین و ده‌یمرێنین.
فَمَا مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ عَنْهُ حَٰجِزِينَ
ئه‌وسا هیچ که‌سێك نی یه له ئێوه به‌ربه‌ست و به‌رگری بکات له ئێمه.
وَإِنَّهُۥ لَتَذْكِرَةٌۭ لِّلْمُتَّقِينَ
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه‌یه بۆ پارێزکاران و خوانه‌ناسان.
وَإِنَّا لَنَعْلَمُ أَنَّ مِنكُم مُّكَذِّبِينَ
ئێمه به‌ڕاستی چاك و ده‌زانین که له ئێوه‌دا که‌سانێك هه‌ن و په‌یدا ده‌بن ئه‌م قورئانه به‌درۆ ده‌زانن.
وَإِنَّهُۥ لَحَسْرَةٌ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ
بێگومان قورئان له ڕۆژی دوایدا ده‌بێته هۆی ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنوور بۆ بێ باوه‌ڕان.
وَإِنَّهُۥ لَحَقُّ ٱلْيَقِينِ
به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌کی دڵنیا به‌خشه به ئیمانداران.
فَسَبِّحْ بِٱسْمِ رَبِّكَ ٱلْعَظِيمِ
که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار؛ به‌رده‌وام ته‌سبیحات و ستایشی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و گه‌وره‌ت بکه.
Surah 70: Al-Ma'arij — المعارج
سَأَلَ سَآئِلٌۢ بِعَذَابٍۢ وَاقِعٍۢ
داواکارێك پرسیاری کرد ده‌رباره‌ی سزایه‌ك که هه‌ر پێش دێت...
لِّلْكَٰفِرِينَ لَيْسَ لَهُۥ دَافِعٌۭ
جا ئه‌و سزایه؛ یه‌خه‌ی هه‌موو بێ باوه‌ڕان ده‌گرێت و هیچ هێزێك ناتوانێت په‌نایان بدات و لێیان دوور بخاته‌وه.
مِّنَ ٱللَّهِ ذِى ٱلْمَعَارِجِ
ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه له‌لایه‌ن خوای خاوه‌نی گه‌وره‌یی و پله‌و پایه‌و جێ به‌رزه‌کان.
تَعْرُجُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍۢ كَانَ مِقْدَارُهُۥ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍۢ
فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار له‌ڕۆژێکدا که ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (به‌حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژی ڕۆژی قیامه‌ته که په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه.
فَٱصْبِرْ صَبْرًۭا جَمِيلًا
که‌واته خۆگرو ئارامگربه به شێوه‌یه‌کی جوان و چاك (له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی نادروستی خوا نه‌ناسانه‌وه).
إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُۥ بَعِيدًۭا
به‌ڕاستی ئه‌و بێ باوه‌ڕانه، قیامه‌ت به‌دوور ده‌بینن، به‌دووری ده‌زانن.
وَنَرَىٰهُ قَرِيبًۭا
ئێمه‌ش، زۆر به‌نزیکی ده‌زانین (چونکه خوا خۆی به‌دیهێنه‌ری کاته).
يَوْمَ تَكُونُ ٱلسَّمَآءُ كَٱلْمُهْلِ
ڕۆژێك دێت، ئاسمان وه‌ك کانزایه‌کی تواوه‌ی لێ دێت (یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بوونه‌وه‌ر).
وَتَكُونُ ٱلْجِبَالُ كَٱلْعِهْنِ
کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شی کراوه (فشۆڵ ده‌بن).
وَلَا يَسْـَٔلُ حَمِيمٌ حَمِيمًۭا
دۆستی گیانی به‌گیانی له یه‌کدی ناپرسنه‌وه، که‌س نایپه‌رژێته سه‌رکه‌س، به‌ڵکو هه‌رکه‌س خه‌می خۆیه‌تی.
يُبَصَّرُونَهُمْ ۚ يَوَدُّ ٱلْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِى مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍۭ بِبَنِيهِ
ئه‌وانه پیشانی یه‌کتر ده‌درێن، تاوانبار‌و گوناهکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت بۆ ده‌رباز بوونی خۆی له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کوڕه‌کانی بکاته قوربانی خۆی!!
وَصَٰحِبَتِهِۦ وَأَخِيهِ
هاوسه‌رو براکه‌ی!!
وَفَصِيلَتِهِ ٱلَّتِى تُـْٔوِيهِ
خزم و عه‌شره‌تی که له دنیادا په‌نایان ده‌دا.
وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا ثُمَّ يُنجِيهِ
به‌هه‌رچی دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویش هه‌یه ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته قوربانی خۆی، پاشان خوا ڕزگاری بکات.
كَلَّآ ۖ إِنَّهَا لَظَىٰ
نه‌خێر.. ئه‌و ئاواتانه هیچی نایه‌ته دی.. به‌ڕاستی دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌و بڵێسه‌داره‌و داخ له دڵه.
نَزَّاعَةًۭ لِّلشَّوَىٰ
له کاتێکدا داماڵێنه‌ری پێستی سه‌رو هه‌موو ئه‌ندامه‌کانه.
تَدْعُوا۟ مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّىٰ
دۆزه‌خ بانگی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا.
وَجَمَعَ فَأَوْعَىٰٓ
ماڵ و سامانیان کۆ ده‌کرده‌وه‌و ده‌یانشارده‌وه (گوێیان نه‌ده‌دا به حه‌ڵاڵ و حه‌رام).
۞ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ خُلِقَ هَلُوعًا
به‌ڕاستی ئینسان به شپرزه‌یی و ته‌نگه‌تاوی دروستکراون.
إِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ جَزُوعًۭا
کاتێك ناخۆشی تووش بێت بێزار‌و ده‌م به هاواره.
وَإِذَا مَسَّهُ ٱلْخَيْرُ مَنُوعًا
کاتێکیش خێر‌و به‌ره‌که‌تی تووش بوو، ده‌ستی ده‌نوقێنێت و قه‌ده‌غه‌ی چاکه ده‌کات.
إِلَّا ٱلْمُصَلِّينَ
ته‌نها ئه‌و نوێژکه‌رانه نه‌بێت...
ٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ دَآئِمُونَ
ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن.
وَٱلَّذِينَ فِىٓ أَمْوَٰلِهِمْ حَقٌّۭ مَّعْلُومٌۭ
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌شێکی دیاریکراو له سامانیاندا هه‌یه (بۆ جیهاد و تێکۆشان)...
لِّلسَّآئِلِ وَٱلْمَحْرُومِ
بۆ هه‌ژاری داواکارو بێ نه‌وای داوانه‌که‌ر.
وَٱلَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ
ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕی ڕاست و ڕه‌وان ده‌هێنن به ڕۆژی پاداشت.
وَٱلَّذِينَ هُم مِّنْ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ
ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵه له‌رزه‌یان هه‌یه له تۆڵه‌ی په‌روه‌ردگاریان.
إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمْ غَيْرُ مَأْمُونٍۢ
به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگاریان که‌س لێی ئه‌مین نابێت.
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَٰفِظُونَ
ئه‌وانه‌ی داوێنی خۆیان ده‌پارێزن.
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ
مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا یاخود که‌نیزه‌که‌کانیان (که به‌هۆی بار‌و دۆخی تایبه‌ته‌وه هه‌بوو)، ئه‌وانه به‌ڕاستی لۆمه‌کراو نابن.
فَمَنِ ٱبْتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْعَادُونَ
جا ئه‌وه‌ی بێجگه له‌و حاڵه‌تانه ڕێگه‌ی تر بگرێت (بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه‌کانی)، ئه‌وانه له سنوور ترازاوو ده‌ستدرێژکه‌رن.
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِأَمَٰنَٰتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَٰعُونَ
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به سه‌ر.
وَٱلَّذِينَ هُم بِشَهَٰدَٰتِهِمْ قَآئِمُونَ
ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌ستن به‌و شایه‌تیه‌ی که له لایانه.
وَٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ
ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن و (له کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن).
أُو۟لَٰٓئِكَ فِى جَنَّٰتٍۢ مُّكْرَمُونَ
ئا ئه‌وانه له باخه‌کانی به‌هه‌شتدا ڕێز لێنراون.
فَمَالِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قِبَلَكَ مُهْطِعِينَ
ئاخۆ ئه‌وانه‌ی بێ بڕوا بوون چیانه که تۆ ده‌رکه‌وتیت به په‌له دێن بۆ لات.
عَنِ ٱلْيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ عِزِينَ
به‌لای ڕاست و چه‌پدا خۆیان ون ده‌که‌ن و له دووره‌وه پۆل پۆل به‌ده‌وری یه‌کدا کۆده‌بنه‌وه.
أَيَطْمَعُ كُلُّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ أَن يُدْخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٍۢ
ئا به‌و حاڵه‌وه، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌مایه بخرێته ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه؟!
كَلَّآ ۖ إِنَّا خَلَقْنَٰهُم مِّمَّا يَعْلَمُونَ
نه‌خێر، وانی یه، به‌ڕاستی خۆشیان ده‌زانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئه‌وه‌نده له خۆیان بایی بوون).
فَلَآ أُقْسِمُ بِرَبِّ ٱلْمَشَٰرِقِ وَٱلْمَغَٰرِبِ إِنَّا لَقَٰدِرُونَ
جا سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، به‌ڕاستی ئێمه هه‌میشه به‌ده‌سه‌ڵاتین له‌سه‌ر:...
عَلَىٰٓ أَن نُّبَدِّلَ خَيْرًۭا مِّنْهُمْ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ
ئه‌مانه له‌ناوبه‌رین و که‌سانی چاکتر بهێنینه کایه‌وه، ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێ توانا نین.
فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا۟ وَيَلْعَبُوا۟ حَتَّىٰ يُلَٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى يُوعَدُونَ
جا وازیان لێ بهێنه با هه‌ر ڕۆبچن له بێ باوه‌ڕیدا، با هه‌ر گه‌مه‌و گاڵته بکه‌ن، هه‌تا دووچاری ڕۆژی خۆیان ده‌بن که هه‌ڕه‌شه‌یان پێ لێ ده‌کرێت.
يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ سِرَاعًۭا كَأَنَّهُمْ إِلَىٰ نُصُبٍۢ يُوفِضُونَ
ئه‌و ڕۆژه‌ی به په‌له له گۆڕه‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه، ده‌ڵێی بۆ لای بت و په‌رستراوه‌کانیان ڕاده‌که‌ن!!
خَٰشِعَةً أَبْصَٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۚ ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمُ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ
چاویان شۆڕه‌و (شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تن) زه‌لیلی و سه‌رشۆڕی ماندووی کردوون، جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵێنیان پێ ده‌دراو ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو.
Surah 71: Nuh — نوح
إِنَّآ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ أَنْ أَنذِرْ قَوْمَكَ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ
به‌ڕاستی ئێمه نوح مان ڕه‌وانه‌کرد بۆ لای قه‌ومه‌که‌ی، فه‌رمانمان پێدا که؛ قه‌ومه‌که‌ت بێ‌دار بکه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی سزایه‌کی به ئێش یه‌خه‌یان پێبگرێت.
قَالَ يَٰقَوْمِ إِنِّى لَكُمْ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ
ئه‌ویش وتی: قه‌وم و هۆزو گه‌لم من بێگومان بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام بۆتان.
أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ
داواتان لێ ده‌که‌م که: هه‌ر خوا بپه‌رستن و له خه‌شم و قینی، خۆتان بپارێزن و فه‌رمانبه‌رداری منیش بن.
يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرْكُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۚ إِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ إِذَا جَآءَ لَا يُؤَخَّرُ ۖ لَوْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
ئه‌و کاته خوا له گوناهه‌کانتان خۆش ده‌بێت و ده‌تانهێڵێته‌وه بۆ کاتێکی دیاری کراو، بێگومان کاتی دیاری کراوی خوا وه‌ختێك پێش دێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دواناکه‌وێت ئه‌گه‌ر بتانزانیایه.
قَالَ رَبِّ إِنِّى دَعَوْتُ قَوْمِى لَيْلًۭا وَنَهَارًۭا
دوای سه‌ده‌ها ساڵ بانگه‌واز نوح سکاڵای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا من به شه‌وو به ڕۆژ بانگی قه‌وم و گه‌له‌که‌مم کرد (بۆ یه‌کخواناسی و پارێزکاری).
فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَآءِىٓ إِلَّا فِرَارًۭا
که‌چی بانگه‌وازه‌که‌ی من هیچی زیاد نه‌کردن؛ ته‌نها ڕاکردنیان نه‌بێت.
وَإِنِّى كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ جَعَلُوٓا۟ أَصَٰبِعَهُمْ فِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَٱسْتَغْشَوْا۟ ثِيَابَهُمْ وَأَصَرُّوا۟ وَٱسْتَكْبَرُوا۟ ٱسْتِكْبَارًۭا
به‌ڕاستی من هه‌موو جارێك که با‌نگم ده‌کردن تا لێیان خۆش ببیت، په‌نجه‌یان ده‌خسته گوێچکه‌یانه‌وه تا نه‌بیستن، جله‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌دا تا نه‌مبینن، زۆر گه‌رم بوون له‌سه‌ر بێ باوه‌ڕی و خۆیان به‌زل ده‌زانی و لووت به‌رز بوون.
ثُمَّ إِنِّى دَعَوْتُهُمْ جِهَارًۭا
پاشان من به ئاشکرا با‌نگم کردن و (وتارم بۆ دان).
ثُمَّ إِنِّىٓ أَعْلَنتُ لَهُمْ وَأَسْرَرْتُ لَهُمْ إِسْرَارًۭا
ئینجا من به‌ڕوونی و بێ په‌رده هه‌موو شتێکم بۆ باس کردن، هه‌ندێ جاریش به‌نهێنی قسه‌م بۆ ده‌کردن (بۆ تاکه تاکه‌و خێزانه‌کانیان).
فَقُلْتُ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ إِنَّهُۥ كَانَ غَفَّارًۭا
به‌رده‌وام پێم ده‌گوتن، ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاتێکی لێخۆشبووه.
يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًۭا
بارانتان به لێزمه‌و خوڕه‌م بۆ ده‌بارێنێت.
وَيُمْدِدْكُم بِأَمْوَٰلٍۢ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّٰتٍۢ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَٰرًۭا
ماڵ و سامان و نه‌وه‌تان پێ ده‌به‌خشێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ باخ و باخاتدا، ڕوبارو چه‌م و جۆگه‌تان بۆ به‌دی ده‌هێنێت.
مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًۭا
ئه‌وه چیتانه ئێوه قه‌دری خوا نازانن، بۆ ڕێزی بۆ دانانێن و لێی ناترسن.
وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا
خۆ ئێوه پێشتر نه‌بوون؛ هه‌ر خوا خۆی به چه‌ند قۆناغدا ئێوه‌ی تێپه‌ڕاندو دروستی کردن.
أَلَمْ تَرَوْا۟ كَيْفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍۢ طِبَاقًۭا
ئایا سه‌رنجتان نه‌داوه چۆن خوا حه‌وت چین ئاسمانی دروست کردووه؟!
وَجَعَلَ ٱلْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًۭا وَجَعَلَ ٱلشَّمْسَ سِرَاجًۭا
مانگی کردۆته هۆی ڕوناکی تیایاندا‌و خۆریشی داگیرساندووه.
وَٱللَّهُ أَنۢبَتَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ نَبَاتًۭا
هه‌ر خوا خۆی ئێوه‌ی له خاکی زه‌وی به‌دیهێناوه‌و پێی گه‌یاندوون.
ثُمَّ يُعِيدُكُمْ فِيهَا وَيُخْرِجُكُمْ إِخْرَاجًۭا
پاشان ده‌تانمرێنێت و ده‌تانخاته‌وه ناوی هه‌ر کاتیش بیه‌وێت ده‌رتان ده‌هێنێته‌وه.
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ بِسَاطًۭا
هه‌ر ئه‌و خوایه زه‌وی بۆ ڕاخستوون (چۆنتان بوێت و بۆ چیتان بوێت به‌ده‌ستانه‌وه دێت)
لِّتَسْلُكُوا۟ مِنْهَا سُبُلًۭا فِجَاجًۭا
تا (به ئاره‌زووی خۆتان) پیایدا بگه‌ڕێن له ڕێگه فراوانه‌کاندا.
قَالَ نُوحٌۭ رَّبِّ إِنَّهُمْ عَصَوْنِى وَٱتَّبَعُوا۟ مَن لَّمْ يَزِدْهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارًۭا
سه‌رئه‌نجام، نوح نا‌ئومێد بوو بۆیه وتی: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی ئه‌وان یاخی بوون لێم، شوێنی ئه‌و که‌سانه که‌وتن که ماڵ و نه‌وه‌کانیان قازانجی پێنه‌گه‌یاندن زیان نه‌بێت.
وَمَكَرُوا۟ مَكْرًۭا كُبَّارًۭا
خوانه‌ناسان پیلانی گه‌وره‌و نه‌خشه‌ی سامناکیان داڕشت.
وَقَالُوا۟ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمْ وَلَا تَذَرُنَّ وَدًّۭا وَلَا سُوَاعًۭا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًۭا
وتیان: خه‌ڵکینه نه‌که‌ن واز له خواکانتان بهێنن!! نه‌که‌ن واز له (ودو سواع و یه‌عوق و نه‌سر) بهێنن.
وَقَدْ أَضَلُّوا۟ كَثِيرًۭا ۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلًۭا
بێگومان ئه‌وانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد، په‌روه‌ردگارا، ئه‌م سته‌مکارانه ته‌نها گومڕای نه‌بێت هیچی تریان بۆ زیاد مه‌که.
مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمْ أُغْرِقُوا۟ فَأُدْخِلُوا۟ نَارًۭا فَلَمْ يَجِدُوا۟ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارًۭا
جا له سه‌رئه‌نجامی گوناهو تاوانیاندا، هۆزی ناله‌بار نوقم کران له زریانه‌که‌دا، ئینجا خرانه ناو ئاگره‌وه، که‌سیشیان ده‌ست نه‌که‌وت له خه‌شم و سزای خوایی په‌نایان بدات.
وَقَالَ نُوحٌۭ رَّبِّ لَا تَذَرْ عَلَى ٱلْأَرْضِ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ دَيَّارًا
ئینجا نوح وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ که‌سێك له بێ بڕوایان له‌سه‌ر زه‌ویدا مه‌هێڵه‌و تۆویان ببڕه.
إِنَّكَ إِن تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا۟ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓا۟ إِلَّا فَاجِرًۭا كَفَّارًۭا
چونکه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر تۆ وازیان لێ بهێنیت هه‌رچی به‌نده‌کانی تۆیه گومڕای ده‌که‌ن و که‌سیشیان لێنابێت (له نه‌وه‌ی تازه) مه‌گه‌ر خراپه‌کار و تاوانبار نه‌بێت.
رَّبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِوَٰلِدَىَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيْتِىَ مُؤْمِنًۭا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا تَبَارًۢا
په‌روه‌ردگارا؛ له خۆم و دایك و باوکم و ئه‌وانه خۆش ببه که دێنه ماڵم؛ به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه، هه‌روه‌ها له ئیماندارانی پیاوو ئیماندارانی ئافره‌تیش خۆش ببه، سته‌مکارانیش ته‌نها تیاچوون نه‌بێت هیچی تر نه‌که‌یته به‌شیان.
Surah 72: Al-Jinn — الجن
قُلْ أُوحِىَ إِلَىَّ أَنَّهُ ٱسْتَمَعَ نَفَرٌۭ مِّنَ ٱلْجِنِّ فَقَالُوٓا۟ إِنَّا سَمِعْنَا قُرْءَانًا عَجَبًۭا
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: وه‌حی و نیگام پێڕاگه‌یه‌نراوه که به‌ڕاستی ده‌سته‌یه‌ك له په‌ریان گوێیان گرتووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی قورئان و جا که ته‌واو بووه وتویانه: به‌ڕاستی ئێمه خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌رمان بیست.
يَهْدِىٓ إِلَى ٱلرُّشْدِ فَـَٔامَنَّا بِهِۦ ۖ وَلَن نُّشْرِكَ بِرَبِّنَآ أَحَدًۭا
هیدایه‌ت ده‌دات بۆ ڕێبازی ژیری و تێگه‌یشتن، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێ کرد‌و هه‌رگیز که‌س ناکه‌ینه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگارمان.
وَأَنَّهُۥ تَعَٰلَىٰ جَدُّ رَبِّنَا مَا ٱتَّخَذَ صَٰحِبَةًۭ وَلَا وَلَدًۭا
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری پایه بڵندمان مه‌زن و گه‌وره‌یه، بێگومان ئه‌و زاته نه هاوسه‌ری بڕیارداوه نه نه‌وه‌ش.
وَأَنَّهُۥ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى ٱللَّهِ شَطَطًۭا
به‌ڕاستی بێ دین و یاخیه‌که‌مان (واته ئیبلیس) شتی زۆر ناڕه‌واو نابه‌جێی بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه (ده‌یه‌وێت هه‌موومان گومڕا بکات).
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن تَقُولَ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا
ئێمه گومانمان وابوو که ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ری هه‌رگیز درۆ به‌ناوی خواوه ناکه‌ن!!
وَأَنَّهُۥ كَانَ رِجَالٌۭ مِّنَ ٱلْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍۢ مِّنَ ٱلْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًۭا
به‌ڕاستی پیاوانێك له ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد په‌نایان ده‌برد به پیاوانێك له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان (په‌ریه‌کان ئه‌مه‌یان به‌هه‌لزانی) که‌چی ئه‌وه‌نده‌ی تر مانوویان کردن (به‌خورافات و شتی بێ سه‌رو به‌ر).
وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا۟ كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ ٱللَّهُ أَحَدًۭا
جا بێگومان په‌ریه‌کانیش گومانیان وه‌ك گومانی ئێوه وابوو که: ئیتر خوا هه‌رگیز هیچ پێغه‌مبه‌رێکی تر نانێرێت.
وَأَنَّا لَمَسْنَا ٱلسَّمَآءَ فَوَجَدْنَٰهَا مُلِئَتْ حَرَسًۭا شَدِيدًۭا وَشُهُبًۭا
ئێمه‌ش به‌ڕاستی به‌ره‌و ئاسمان کشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته‌کار، سه‌رنجماندا که پڕه له پاسه‌وانی به‌تواناو بێ شومار، نه‌یزه‌کیش به هه‌موو لایه‌کدا ده‌کشا، (دیار بوو که ڕووداوێکی گه‌وره ڕووی دابوو).
وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَٰعِدَ لِلسَّمْعِ ۖ فَمَن يَسْتَمِعِ ٱلْءَانَ يَجِدْ لَهُۥ شِهَابًۭا رَّصَدًۭا
ئێمه جاران له هه‌ندێك شوێنی ئاسماندا خۆمان حه‌شارده‌دا بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژرێت و له‌ناوی ده‌بات.
وَأَنَّا لَا نَدْرِىٓ أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِى ٱلْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدًۭا
جا به‌ڕاستی ئێمه نازانین ئایا نه‌خشه‌یه‌کی شه‌ڕو وێرانکاری کێشراوه بۆ دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی، یاخود په‌روه‌ردگاریان ده‌یه‌وێت ڕێنموویی و هیدایه‌تیان بدات بۆ دینداری و سه‌رفرازی.
وَأَنَّا مِنَّا ٱلصَّٰلِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَٰلِكَ ۖ كُنَّا طَرَآئِقَ قِدَدًۭا
بێگومان ئێمه که‌سانی چاك و دیندارمان هه‌یه، هه‌روه‌ها که‌سانی تریش که‌به‌و شێوه‌یه نین، ئێمه جاران ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی هه‌مه جۆرمان گرتبووه‌به‌ر (به‌ڵام ئێسته به‌رنامه‌ی ئیسلام ڕون و دیاره).
وَأَنَّا ظَنَنَّآ أَن لَّن نُّعْجِزَ ٱللَّهَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَن نُّعْجِزَهُۥ هَرَبًۭا
ئێمه دڵنیا بووین که هه‌رگیز له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچن له زه‌ویدا، هه‌روه‌ها به‌هه‌ڵاتن و خۆ دزینه‌وه‌ش هه‌رگیز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچین.
وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا ٱلْهُدَىٰٓ ءَامَنَّا بِهِۦ ۖ فَمَن يُؤْمِنۢ بِرَبِّهِۦ فَلَا يَخَافُ بَخْسًۭا وَلَا رَهَقًۭا
به‌ڕاستی ئێمه کاتێك گوێمان له بانگه‌وازی هیدایه‌ت بوو، یه‌کسه‌ر باوه‌ڕمان پێ‌کرد، جا ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنێت به په‌روه‌ردگاری، ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانی بێ نرخ ته‌ماشا بکرێت، له گوناهه‌کانیشی چاوپۆشی نه‌کرێت.
وَأَنَّا مِنَّا ٱلْمُسْلِمُونَ وَمِنَّا ٱلْقَٰسِطُونَ ۖ فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ تَحَرَّوْا۟ رَشَدًۭا
به‌ڕاستی له‌ناو ئێمه‌دا که‌سانی موسوڵمان و خواناس هه‌یه، که‌سانی بێ دین و خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شیش، جا ئه‌وه‌ی موسوڵمان ده‌بێت دیاره که ڕێبازی سه‌ر فرازی دۆزیوه‌ته‌وه.
وَأَمَّا ٱلْقَٰسِطُونَ فَكَانُوا۟ لِجَهَنَّمَ حَطَبًۭا
به‌ڵام خوانه‌ناس و سه‌ر که‌شه‌کان به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت به‌ڵکو ده‌بنه سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ (لێره‌دا گوفتاری په‌ریه ئیمانداره‌کان ته‌واو ده‌بێت).
وَأَلَّوِ ٱسْتَقَٰمُوا۟ عَلَى ٱلطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَٰهُم مَّآءً غَدَقًۭا
جا ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی و دینداری بگرنه به‌ر ئێمه بارانی پڕ به‌ره‌که‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین.
لِّنَفْتِنَهُمْ فِيهِ ۚ وَمَن يُعْرِضْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِۦ يَسْلُكْهُ عَذَابًۭا صَعَدًۭا
تا له‌وه‌شدا تاقییان بکه‌ینه‌وه‌و (به ته‌واوی ده‌ر ده‌که‌وێت کێ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و کێیش به دنیا ده‌خه‌ڵه‌تێت) جا ئه‌وه‌ی له یادو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات، ده‌یخاته ناو سزا‌و ئازارێکی به‌رده‌وام.
وَأَنَّ ٱلْمَسَٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدًۭا
دڵنیابن که: مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن، ده‌بێت هه‌ر ئه‌وه‌ی تێدا بپه‌رسترێت و ناوی که‌سی تر نه‌کرێته شه‌ریك و هاوتای ناوی ئه‌و زاته.
وَأَنَّهُۥ لَمَّا قَامَ عَبْدُ ٱللَّهِ يَدْعُوهُ كَادُوا۟ يَكُونُونَ عَلَيْهِ لِبَدًۭا
جا کاتێکیش به‌نده‌ی خوا محمد صلی الله علیه وسلم بانگه‌وازی بۆ شوێنکه‌وتنی به‌رنامه‌ی خوا ده‌کرد (ئه‌و خه‌ڵکه به‌ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ریه‌وه) خه‌ریکبوو له ناوی به‌رن (نووری خوا بکوژێننه‌وه).
قُلْ إِنَّمَآ أَدْعُوا۟ رَبِّى وَلَآ أُشْرِكُ بِهِۦٓ أَحَدًۭا
پێیان بڵێ: من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم و هه‌ر بانگه‌واز ده‌که‌م بۆ لای په‌روه‌ردگارم، که‌سیش ناکه‌مه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی.
قُلْ إِنِّى لَآ أَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّۭا وَلَا رَشَدًۭا
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من هیچ جۆره زه‌ره‌رو زیانێکم به‌ده‌ست نیه، هه‌روه‌ها هیدایه‌تیش به‌ده‌ست من نیه (ئه‌گه‌ر خۆتان بیر نه‌که‌نه‌وه، قه‌ناعه‌ت به‌زۆر نی یه).
قُلْ إِنِّى لَن يُجِيرَنِى مِنَ ٱللَّهِ أَحَدٌۭ وَلَنْ أَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلْتَحَدًا
بڵێ: به‌ڕاستی من هه‌رگیز هیچ که‌سێك له خوا په‌نام نادات ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت تووشی زیانێکم بکات و هه‌رگیز په‌ناگایه‌کم ده‌ست ناکه‌وێت جگه لای خوا نه‌بێت.
إِلَّا بَلَٰغًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَرِسَٰلَٰتِهِۦ ۚ وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ لَهُۥ نَارَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا
به‌ڵکو من ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌کان و به‌رنامه‌ی خوام له‌سه‌ره، جا ئه‌وه‌ی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یاخی ببێت ئه‌وه با دڵنیابێت که دۆزه‌خی بۆ ئاماده‌کراوه بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی.
حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوْا۟ مَا يُوعَدُونَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ أَضْعَفُ نَاصِرًۭا وَأَقَلُّ عَدَدًۭا
هه‌تا کاتێك هه‌ڕه‌شه‌کان ده‌بینن، ئه‌و کاته ئیتر ده‌زانن، کێ پشتیوانی لاوازه‌و ژماره‌که‌ی که‌مه.
قُلْ إِنْ أَدْرِىٓ أَقَرِيبٌۭ مَّا تُوعَدُونَ أَمْ يَجْعَلُ لَهُۥ رَبِّىٓ أَمَدًا
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: من نازانم ئایا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێتان ده‌کرێت نزیکه یاخود ماوه‌یه‌کی درێژی بۆ داده‌نێت.
عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَىٰ غَيْبِهِۦٓ أَحَدًا
ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، که‌سیش له نهێنی و شاراوه‌کانی ئاگادار ناکات.
إِلَّا مَنِ ٱرْتَضَىٰ مِن رَّسُولٍۢ فَإِنَّهُۥ يَسْلُكُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ رَصَدًۭا
مه‌گه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌رێك خوا خۆی ڕازی بێت (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له به‌رو پشته‌وه (تا په‌ری و شه‌یتانه‌کان نه‌توانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن)...
لِّيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا۟ رِسَٰلَٰتِ رَبِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَىٰ كُلَّ شَىْءٍ عَدَدًۢا
تا خوا چاك بزانێت و ئاگادار بێت له‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی په‌یام و ڕێنموویی په‌روه‌ردگاریان گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده خوا به‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هه‌ستاون و هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ژماره ئامار کراوه.
Surah 73: Al-Muzzammil — المزمل
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمُزَّمِّلُ
ئه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی خۆت داپۆشیووه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم
قُمِ ٱلَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًۭا
شه‌و هه‌سته نوێژ بکه مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت.
نِّصْفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصْ مِنْهُ قَلِيلًا
نیوه‌ی یان که‌متر له نیوه‌ی لێ که‌م بکه‌ره‌وه.
أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ ٱلْقُرْءَانَ تَرْتِيلًا
یاخود زیاتری بکه‌و ده‌وری قورئان بکه‌ره‌وه به وردی و له‌سه‌رخۆ.
إِنَّا سَنُلْقِى عَلَيْكَ قَوْلًۭا ثَقِيلًا
چونکه به‌ڕاستی ئێمه فه‌رمووده‌و گوفتارێکی سه‌نگین داده‌به‌زێنینه سه‌رت (که به‌هۆیه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌رك و زه‌حمه‌تی زۆر ده‌بیت).
إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيْلِ هِىَ أَشَدُّ وَطْـًۭٔا وَأَقْوَمُ قِيلًا
به‌ڕاستی خۆ پێگه‌یاندن له شه‌ودا قورستره له ڕووی کردار‌و باشتره له ڕووی گوفتاره‌وه.
إِنَّ لَكَ فِى ٱلنَّهَارِ سَبْحًۭا طَوِيلًۭا
تۆ بۆت هه‌یه له ڕۆژدا هه‌وڵ بده‌یت (بانگه‌واز بکه‌یت) و بگه‌ڕێیت، کۆششی زۆر بکه‌یت.
وَٱذْكُرِ ٱسْمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلْ إِلَيْهِ تَبْتِيلًۭا
تۆ هه‌میشه با ناوی په‌روه‌ردگارت ویردی سه‌ر زارت بێت، به دڵسۆزی و ملکه‌چیه‌وه ڕووی تێ بکه.
رَّبُّ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱتَّخِذْهُ وَكِيلًۭا
ئه‌و زاته‌ی که تۆی ڕه‌وانه‌کردوه؛ خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه، جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نیه فه‌رمانی به‌ده‌ست بێت، که‌واته هه‌ر ئه‌و بکه به پشتیوانی خۆت و داوای یارمه‌تیی هه‌ر له‌و بکه.
وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهْجُرْهُمْ هَجْرًۭا جَمِيلًۭا
له به‌رامبه‌ر گوفتاری ناڕه‌وای خوانه‌ناسانه‌وه هه‌رده‌م خۆ ڕاگربه‌و به شێوازێکی جوان به‌جێیان بهێڵه.
وَذَرْنِى وَٱلْمُكَذِّبِينَ أُو۟لِى ٱلنَّعْمَةِ وَمَهِّلْهُمْ قَلِيلًا
واز بهێنه له من و له‌و خاوه‌ن نازو نیعمه‌تانه‌ی که ئایینی من به‌درۆ ده‌زانن، تۆ که‌مێك مۆڵه‌تیان بده.
إِنَّ لَدَيْنَآ أَنكَالًۭا وَجَحِيمًۭا
به‌ڕاستی ئێمه کۆت و زنجیر‌و دۆزه‌خمان ئاماده کردووه (بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه).
وَطَعَامًۭا ذَا غُصَّةٍۢ وَعَذَابًا أَلِيمًۭا
هه‌روه‌ها خۆراکێك که له گه‌روو ده‌گیرێت، سه‌ره‌ڕای سزای به ئێش و ئازار.
يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ وَكَانَتِ ٱلْجِبَالُ كَثِيبًۭا مَّهِيلًا
له ڕۆژێکدا که زه‌وی و کێوه‌کان دێنه له‌رزه، سه‌رئه‌نجام کێوه‌کان ورد‌و خاش ده‌بن و وه‌کو ته‌پۆلکه‌ی لمیان لێ دێت.
إِنَّآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْكُمْ رَسُولًۭا شَٰهِدًا عَلَيْكُمْ كَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ رَسُولًۭا
خۆ به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌رێکمان بۆ ڕه‌وانه‌کردوون که بوه‌ته شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه هه‌روه‌کو چۆن بۆ لای فیر عه‌ونیش پێغه‌مبه‌رێکمان ڕه‌وانه کرد.
فَعَصَىٰ فِرْعَوْنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذْنَٰهُ أَخْذًۭا وَبِيلًۭا
جا فیرعه‌ون یاخی بوو له‌و پێغه‌مبه‌ره، ئێمه‌ش به‌توندی پێچامانه‌وه‌و به‌ڵایه‌کی گه‌وره‌مان به‌سه‌ر هێنا.
فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًۭا يَجْعَلُ ٱلْوِلْدَٰنَ شِيبًا
(ئه‌گه‌ر ئێوه له‌سه‌ر یاخی بوونتان به‌رده‌وام بن)؛ جا چۆن خۆتان ده‌پارێزن له ڕۆژێك که منداڵ پیر ده‌کات و سه‌ری سپی ده‌بێت.
ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرٌۢ بِهِۦ ۚ كَانَ وَعْدُهُۥ مَفْعُولًا
ئه‌و ڕۆژه ئاسمان به‌هه‌موو ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کانیه‌وه له‌ت و په‌ت ده‌بێت، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنه هه‌ر دێته دی.
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌۭ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا
به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته‌ش یادخه‌ره‌وه‌و ئامۆژگاریه، بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌یه‌وێت ڕێگه به‌ره‌و په‌روه‌ردگاری بگرێته‌به‌ر.
۞ إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَىٰ مِن ثُلُثَىِ ٱلَّيْلِ وَنِصْفَهُۥ وَثُلُثَهُۥ وَطَآئِفَةٌۭ مِّنَ ٱلَّذِينَ مَعَكَ ۚ وَٱللَّهُ يُقَدِّرُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ۚ عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ فَتَابَ عَلَيْكُمْ ۖ فَٱقْرَءُوا۟ مَا تَيَسَّرَ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ ۚ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرْضَىٰ ۙ وَءَاخَرُونَ يَضْرِبُونَ فِى ٱلْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ ۙ وَءَاخَرُونَ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ فَٱقْرَءُوا۟ مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ ۚ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَقْرِضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًۭا ۚ وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍۢ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيْرًۭا وَأَعْظَمَ أَجْرًۭا ۚ وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۢ
به‌ڕاستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ت چاك ده‌زانێت که تۆ نزیکه‌ی دوو به‌شی شه‌و یاخود نیوه‌ی یان سێیه‌کی هه‌ڵده‌سیت و شه‌ونوێژ ده‌که‌یت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك له‌وانه‌ی که له گه‌ڵتان، خوا ئه‌ندازه‌ی شه‌وو ڕۆژ دیاری ده‌کات، خوا زانیویه‌تی که ئێوه هه‌رگیز نازانن دیاریی بکه‌ن و ئاماری بکه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌یکردایه، له‌به‌ر ئه‌وه ته‌وبه‌ی لێوه‌رگرتن، جا چه‌ندتان توانی و چۆنتان بۆ لوا له شه‌ونوێژو له کاتی تردا قورئان بخوێنن و ده‌وری بکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و خوایه میهره‌بانه‌و ده‌زانێت، له‌وانه‌یه که‌سانێکتان لێ نه‌خۆش بکه‌وێت و که‌سانی تریش ببن له زه‌ویدا بگه‌ڕێن به‌شوێن بازرگانی و فه‌زڵی خواداو که‌سانی تر له داهاتوودا بجه‌نگن بۆ لابردنی کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێی دینی خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و، که‌واته چه‌نده‌تان بۆکرا ئه‌وه‌نده قورئان بخوێنن و نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتیش (به‌و شێوه‌یه‌ی دیاریکراوه) بیده‌ن و قه‌رز به‌شێوه‌یه‌کی جوان به‌خوا بده‌ن (ئه‌وه‌ی بۆ خوا ببه‌خشرێت خوای گه‌وره به‌قه‌رزێکی داده‌نێت که به‌زاتی خۆی درا بێت) هه‌ر ده‌ست پێشکه‌ریه‌کی چاکه بکه‌ن بۆ خۆتان سبه‌ی ده‌یبیننه‌وه لای خوا ده‌ستان ده‌که‌وێته‌وه به باشتر‌و پاداشتی گه‌وره‌تر، ده داوای لێخۆشبوو‌ن هه‌ر له خوا بکه‌ن و دڵنیابن ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
Surah 74: Al-Muddaththir — المدثر
يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمُدَّثِّرُ
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی خۆت پێچاوه‌ته‌وه، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم
قُمْ فَأَنذِرْ
هه‌سته‌و خه‌ڵکی بێداربکه‌ره‌وه (ڕاستیه‌کان ڕوون بکه‌ره‌وه).
وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ
په‌روه‌ردگارت به گه‌وره ناوببه (الله اکبر، با دروشمت بێت، مه‌زنی ئه‌و زاته ڕوون بکه‌ره‌وه).
وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ
پۆشاکت (دڵ و ده‌روونت، ڕه‌فتارت، هه‌ر هه‌مووی) خاوێن بکه (خۆت و شوێنکه‌وتووانت).
وَٱلرُّجْزَ فَٱهْجُرْ
به‌رده‌وام به له‌سه‌ر واز هێنان له گوناه.
وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ
منه‌تیش مه‌که (به‌سه‌ر که‌سدا) چاکه‌و به‌خشینه‌کانت به‌زۆر مه‌زانه له کاتێکدا به‌ته‌مای زیاتر بیت.
وَلِرَبِّكَ فَٱصْبِرْ
هه‌وڵ بده له‌به‌ر خاترو ڕێزی په‌روه‌ردگارت خۆگرو ئارامگربه.
فَإِذَا نُقِرَ فِى ٱلنَّاقُورِ
جا کاتێك فوو ده‌کرێت به (صور) دا‌و ده‌زگای تایبه‌تی لێ ده‌درێت.
فَذَٰلِكَ يَوْمَئِذٍۢ يَوْمٌ عَسِيرٌ
ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گران و سه‌خته (که به‌سه‌ر دانیشتوانی زه‌ویدا دێت).
عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍۢ
له‌سه‌ر کافران هیچ ئاسان نی یه (به‌ڵکو زۆر سه‌غڵه‌تیان ده‌کات).
ذَرْنِى وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًۭا
واز له من و ئه‌و که‌سه بهێنه که به‌ته‌نهایی (تاقانه) دروستم کردووه (هیچی نه‌بوو، که وه‌لیدی کوڕی موغه‌یره‌یه).
وَجَعَلْتُ لَهُۥ مَالًۭا مَّمْدُودًۭا
له‌وه‌ودوا ماڵ و سامانی زۆر‌و زه‌به‌نده‌م پێبه‌خشی.
وَبَنِينَ شُهُودًۭا
چه‌نده‌ها کوڕ‌و نه‌وه‌ش که هه‌میشه ئاماده‌ن له نزیکیدا.
وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمْهِيدًۭا
له هه‌موو که‌ل و په‌ل و نازو نیعمه‌تێك به‌هره‌وه‌رم کرد.
ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ
له پاش ئه‌وه‌ش به‌ته‌مایه بۆی زیاتر بکه‌م.
كَلَّآ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ لِءَايَٰتِنَا عَنِيدًۭا
نه‌خێر، به‌ڕاستی ئه‌و به‌رامبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئێمه هه‌ر سه‌رکه‌ش و که‌لله ڕه‌ق و سه‌رسه‌خته.
سَأُرْهِقُهُۥ صَعُودًا
ئه‌وسا سزای سه‌ختی پێ ئه‌چێژم.
إِنَّهُۥ فَكَّرَ وَقَدَّرَ
به‌ڕاستی ئه‌و بیری کرده‌وه‌و په‌یامه‌که‌ی هه‌ڵسه‌نگاند (به‌ڵام به‌هه‌ڵه).
فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ
به‌کوشت چێ و سه‌ره‌و نگوون بێت، چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنێکی کرد.
ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ
پاشان هه‌ر به‌کوشت بچێت بۆ خۆی و هه‌ڵسه‌نگاندنێك که کردی بۆ قورئان.
ثُمَّ نَظَرَ
ئینجا بیری لێ کرده‌وه‌و ورد بۆوه‌و ته‌ماشای ده‌وروبه‌ری کرد.
ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ
ئینجا ناوچاوی هێنایه‌وه یه‌ك (وه‌ك یه‌کێك به‌قووڵی بیربکاته‌وه) ڕه‌ش داگیرسا.
ثُمَّ أَدْبَرَ وَٱسْتَكْبَرَ
پاشان ڕووی وه‌رگێڕاو خۆی به‌زلزانی.
فَقَالَ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ يُؤْثَرُ
به‌هه‌موو عه‌قڵیه‌وه وتی!! ئه‌م قورئانه جگه جادوو نه‌بێت که وه‌رده‌گیرێت هیچی تر نی یه!!...
إِنْ هَٰذَآ إِلَّا قَوْلُ ٱلْبَشَرِ
ئه‌مه هه‌ر قسه‌ی به‌شه‌ره و هیچی تر نی یه؟!
سَأُصْلِيهِ سَقَرَ
(ئه‌و بێ ویژدانه به‌سه‌ریه‌وه ناچێت) ده‌بێت بیگه‌یه‌نمه ناو دۆزه‌خ.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سَقَرُ
جا تۆ نازانیت دۆزه‌خ چیه...
لَا تُبْقِى وَلَا تَذَرُ
هیچ ئه‌ندامێك ناهێڵێته‌وه‌و ده‌ست هه‌ڵناگرێت...
لَوَّاحَةٌۭ لِّلْبَشَرِ
پێستیان هه‌ڵده‌قرچێنێت و ڕه‌شی ده‌کات و ده‌ری ده‌خات.
عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ
نۆزده فریشته سه‌رپه‌رشتی دۆزه‌خ ده‌که‌ن.
وَمَا جَعَلْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَٰٓئِكَةًۭ ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةًۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيَسْتَيْقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَيَزْدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِيمَٰنًۭا ۙ وَلَا يَرْتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۙ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌۭ وَٱلْكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًۭا ۚ كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ ۚ وَمَا هِىَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ
جا ئێمه وه‌نه‌بێت کار گوزارانی دۆزه‌خمان له که‌سانی تر جگه له فریشته به‌دی هێنابێت، ئه‌و ژماره‌یه‌شمان ته‌نها بۆ تاقیکردنه‌وه دیاری کردووه بۆ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبیان پێدراوه دڵنیابن له ڕاستی ئه‌م قورئانه (چونکه له ته‌ورات و ئینجیل‌دا ئه‌و باسه هه‌یه) و بۆ ئه‌وه‌ش که ئیمانداران زیاتر باوه‌ڕیان دامه‌زراو بێت و ئه‌وانه‌ش که کتێبیان پێدراوه ئیماندارانیش حه‌ق نیه تووشی دوو دڵی ببن، با ئه‌وانه‌ی دڵ و ده‌روونیان نه‌خۆشه له دووڕووه‌کان و بێ باوه‌ڕان هه‌ر بۆ خۆیان قسه بکه‌ن و بڵێن: نیازی خوا چی یه به‌م ژماره‌یه؟ به‌و شێوه‌یه باسکرا خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت گومڕای ده‌کات، هه‌ر که‌سێکیشی بوێت ڕێنموویی ده‌کات، که‌س ژماره‌ی سه‌ربازانی په‌روه‌ردگارت نازانێت جگه له زاتی خۆی، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رموودانه ته‌نها په‌ندو ئامۆژگارین بۆ ئاده‌می.
كَلَّا وَٱلْقَمَرِ
نه‌خێر، سوێند به مانگ (ئه‌و خه‌ڵکه چاك هه‌ستی پێ ناکه‌ن).
وَٱلَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ
به شه‌ویش کاتێك که تێ په‌ڕی (زۆربه‌یان باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه).
وَٱلصُّبْحِ إِذَآ أَسْفَرَ
به به‌ره‌به‌یان کاتێك که خۆی ده‌نوێنێت.. (زۆربه‌ی خه‌ڵکی غافڵه)
إِنَّهَا لَإِحْدَى ٱلْكُبَرِ
به‌ڕاستی_سه‌قه‌ر_ یه‌کێکه له شته سامناك و گه‌وره‌کان.
نَذِيرًۭا لِّلْبَشَرِ
بۆ ترساندنی سه‌رجه‌م خه‌ڵکانه.
لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ
جا ئیتر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌ره‌و پێش بچێت (پێشبڕکێ بکات له چاکه‌کاریدا) یان خۆی دوا بخات (له‌و بواره‌دا).
كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ
چونکه له قیامه‌تدا هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ستپێشکه‌ری خۆیه‌تی (کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه ڕێی).
إِلَّآ أَصْحَٰبَ ٱلْيَمِينِ
جگه له ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه چاك.
فِى جَنَّٰتٍۢ يَتَسَآءَلُونَ
له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن له یه‌کتر...
عَنِ ٱلْمُجْرِمِينَ
له باره‌ی تاوانبارانه‌وه...
مَا سَلَكَكُمْ فِى سَقَرَ
ئه‌وه چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟!
قَالُوا۟ لَمْ نَكُ مِنَ ٱلْمُصَلِّينَ
به که‌ساسیه‌وه ده‌ڵێن: ئێمه له نوێژگه‌ران نه‌بووین...
وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ ٱلْمِسْكِينَ
خۆراکمان به هه‌ژاران نه‌ده‌به‌خشی...
وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلْخَآئِضِينَ
ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌م درێژ‌و بێ ئابڕووه‌کاندا قسه‌ی خۆمان ده‌کردو له بابه‌تی ئه‌وانمان ده‌گوت و ڕه‌خنه‌ی بێ جێ‌مان ده‌گرت له گه‌ڵیان ڕۆده‌چووین.
وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ
ئێمه بڕوامان به ڕۆژی پاداشت نه‌بوو.
حَتَّىٰٓ أَتَىٰنَا ٱلْيَقِينُ
هه‌تا مردن یه‌خه‌ی پێ‌گرتن و ڕۆژگاری ته‌مه‌نمان کۆتایی هات.
فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ
که‌واته ئیتر تکای تکاکاران سوودیان پێ ناگه‌یه‌نێت.
فَمَا لَهُمْ عَنِ ٱلتَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ
باشه، ئه‌وه بۆچی له یادخستنه‌وه پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ڕوو وه‌رده‌گێڕن.
كَأَنَّهُمْ حُمُرٌۭ مُّسْتَنفِرَةٌۭ
ده‌ڵێی گه‌له گوێدرێژی کێوین و ده‌سڵه‌مێنه‌وه...
فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍۭ
له ترسی شێر هه‌ڵهاتوون...
بَلْ يُرِيدُ كُلُّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَىٰ صُحُفًۭا مُّنَشَّرَةًۭ
به‌ڵکو هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یه‌وێت له ئاسمانه‌وه چه‌نده‌ها نامه‌ی کراوه‌ی بۆ بێت؟
كَلَّا ۖ بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلْءَاخِرَةَ
نه‌خێر ئه‌وانه به‌هیچ شتێك داناچڵه‌کێن به‌ڵکو له دواڕۆژ ناترسن.
كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذْكِرَةٌۭ
نه‌خێر ئه‌وانه به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت، چونکه ئه‌و قورئانه ئامۆژگاریه.
فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ
جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با یادی بگرێت و شوێنی بکه‌وێت (چه‌ندی توانی له‌به‌ری بکات).
وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ أَهْلُ ٱلتَّقْوَىٰ وَأَهْلُ ٱلْمَغْفِرَةِ
جا ئه‌و خه‌ڵکه یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیر له‌م ڕاستیانه ناکاته‌وه مه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت (که له‌گه‌ڵ ویستی ئینسانه به‌خته‌وه‌ره‌کاندا یه‌ك ده‌که‌وێت) جا هه‌ر ئه‌و زاته‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی حسابی بۆ بکه‌ن و له خه‌شمی بترسن و هه‌ر ئه‌ویش له خۆی گرتووه که لێخۆش‌بوو بێت (له ئیماندارانی گوناهبار، کاتێك ته‌وبه ده‌که‌ن).
Surah 75: Al-Qiyamah — القيامة
لَآ أُقْسِمُ بِيَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ
سوێند ده‌خۆم به ڕۆژی قیامه‌ت.
وَلَآ أُقْسِمُ بِٱلنَّفْسِ ٱللَّوَّامَةِ
سوێند ده‌خۆم به ویژدانی زیندوو و نه‌فسی ڕه‌خنه له خۆگر که لۆمه‌ی خۆی ده‌کات.
أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُۥ
ئایا ئینسان واده‌زانێت هه‌رگیز ئێسکه‌کانی کۆناکه‌ینه‌وه؟!
بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّىَ بَنَانَهُۥ
به‌ڵێ، له‌وه زیاتریش ده‌که‌ین و توانا‌مان هه‌یه که نه‌خشه ورده‌کانی سه‌ر په‌نجه‌کانی به‌دی بهێنینه‌وه.
بَلْ يُرِيدُ ٱلْإِنسَٰنُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُۥ
نه‌خێر، با گومانی وانه‌بات، به‌ڵکو ئاده‌میزاد ده‌یه‌وێت گوناهو تاوان بکاته پیشه‌ی خۆی به‌درێژایی ژیانی، یاخود ده‌یه‌وێت قیامه‌ت له به‌رده‌میدا به‌رپا ببێت ئینجا باوه‌ڕی پێ بهێنێت!
يَسْـَٔلُ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلْقِيَٰمَةِ
بێ باکانه ده‌پرسێت: کوا، که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! (به‌خه‌یاڵی خۆی زۆر به دووری ده‌زانێت).
فَإِذَا بَرِقَ ٱلْبَصَرُ
کاتێك دێت، چاو ئه‌بڵه‌ق ده‌بێت.
وَخَسَفَ ٱلْقَمَرُ
مانگیش ده‌گیرێت و تاریك ده‌بێت (ئه‌ویش هه‌ڵده‌وه‌شێت).
وَجُمِعَ ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ
(یاسای بوونه‌وه‌ر تێك ده‌چێت و) خۆر‌و مانگ کۆ ده‌کرێنه‌وه‌و ده‌درێن به‌یه‌کدا.
يَقُولُ ٱلْإِنسَٰنُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ ٱلْمَفَرُّ
ئه‌و ڕۆژه ئینسان ده‌ڵێت: (ئه‌ی هاوار) بۆ کوێ ڕا بکه‌م، له کوێوه خۆم ڕزگار بکه‌م.
كَلَّا لَا وَزَرَ
نه‌خێر ئیتر ده‌ربازبوون نیه (ڕزگار بوون ئه‌سته‌مه).
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمُسْتَقَرُّ
تۆ ئیتر ده‌بێت لای په‌روه‌ردگارت ئاماده‌بیت و له‌وێ ئۆقره بگریت (بۆ لێپرسینه‌وه).
يُنَبَّؤُا۟ ٱلْإِنسَٰنُ يَوْمَئِذٍۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ
له‌و ڕۆژه‌دا ئاده‌میزاد هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی پێده‌درێت که ده‌ست پێشکه‌ریی کردووه (یاخود به ته‌ما بووه بیکات و دوای خستووه، یاخود هه‌واڵی کرده‌وه‌ی ڕابووردووی و ئاسه‌واری دوای خۆی پێ ده‌درێت).
بَلِ ٱلْإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ بَصِيرَةٌۭ
به‌ڵکو ئینسان خۆی شایه‌ته به‌سه‌ر خۆیه‌وه (ئه‌ندامه‌کان شایه‌تن به‌سه‌ریه‌وه).
وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ
هه‌رچه‌نده چه‌نده‌ها پاکانه بکات و بیانوو بهێنێته‌وه (بێ سوودو بێ که‌ڵکه).
لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِۦٓ
په‌له مه‌که‌و زمانت مه‌جوڵێنه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بکه‌یت له وه‌رگرتنیدا.
إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُۥ
به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئێمه‌یه کۆکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وی.
فَإِذَا قَرَأْنَٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ
جا کاتێك ئێمه ده‌یخوێنینه‌وه تۆش شوێنمان بکه‌وه له خوێندنه‌وه‌یدا.
ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُۥ
پاشان به‌ڕاستی ڕوون کردنه‌وه‌شی له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
كَلَّا بَلْ تُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ
نه‌خێر، وانی یه (زیندووکردنه‌وه لێپرسینه‌وه هه‌ر ده‌بێت) دیاره ئێوه هه‌ر ئه‌م دنیایه‌تان خۆش ده‌وێت که به‌په‌له به‌سه‌ر ده‌چێت.
وَتَذَرُونَ ٱلْءَاخِرَةَ
قیامه‌ت و به‌هه‌شت پشتگوێ ده‌خه‌ن و وازی لێده‌هێنن.
وُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۢ نَّاضِرَةٌ
به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه، ڕووخسارانێك گه‌شاوه‌و ناسك و ئاسووده‌ن.
إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌۭ
چونکه (هه‌ریه‌که بۆ خۆی) ته‌ماشای په‌روه‌ردگاری ده‌کات (له ته‌ماشاکردنی تێر نابێت).
وَوُجُوهٌۭ يَوْمَئِذٍۭ بَاسِرَةٌۭ
هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکی تر ڕه‌ش داگیرساو گرژ‌و تاڵ و دێزن.
تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌۭ
چاوه‌ڕوانن کاره‌ساتێکی پشت شکێنیان به‌سه‌ردا بهێنرێت.
كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِىَ
نه‌خێر ئه‌و خه‌ڵکه هه‌روا ژیانیان به‌رده‌وام نابێت به‌ڵکو کاتێك دێت که ڕۆحی یه‌ك به‌یه‌کیان ده‌گاته گه‌رووی.
وَقِيلَ مَنْ ۜ رَاقٍۢ
ئه‌وسا ده‌وترێت، کێ فریاد ڕه‌سیه‌تی؟
وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلْفِرَاقُ
به‌ڵام له‌و کاته‌دا، ئه‌و که‌سه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدایه دڵنیابه که ئیتر هیچ شتێك فریای ناکه‌وێت و کاتی ماڵئاواییه.
وَٱلْتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ
ئیتر قاچ و لوولاق به‌یه‌کدا ده‌ئاڵێن.
إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمَسَاقُ
ئه‌وساو له‌و ڕۆژه‌دا بۆ لای په‌روه‌ردگارت ڕاپێچ ده‌کرێیت و ده‌برێیت.
فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ
نه‌بڕوای هێناو نه نوێژێکی به‌جوانی خوێند.
وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ
به‌ڵکو بڕوای نه‌هێناو پشتی تێکرد.
ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ
پاشان هه‌موو جار به له‌نجه‌و لار‌و خۆبادانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو که‌سوکاری و که‌شخه‌ی ده‌کرد.
أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰ
(جا ئه‌م دۆزه‌خه) بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.
ثُمَّ أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰٓ
پاشان هه‌ر ئه‌و سزایه بۆ تۆ شیاوتره‌و له‌بارتره.
أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَٰنُ أَن يُتْرَكَ سُدًى
ئایا ئاده‌میزاد واده‌زانێت هه‌روا وازی لێده‌هێنرێت به‌خۆڕایی (لێپرسینه‌وه‌ی نابێت؟!).
أَلَمْ يَكُ نُطْفَةًۭ مِّن مَّنِىٍّۢ يُمْنَىٰ
باشه، ئایا کاتی خۆی نوتفه‌یه‌ك نه‌بووه له‌مه‌نی که ده‌ڕژێنرایه شوێنی خۆی (که منداڵانی دایکه).
ثُمَّ كَانَ عَلَقَةًۭ فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ
پاشان خۆ هه‌ڵواسه‌رێك بوو گه‌شه‌ی کردوو و ڕۆح و ده‌زگاکانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی به‌ڕێکوپێکی پێبه‌خشی.
فَجَعَلَ مِنْهُ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ
ئینجا هه‌ر له‌و مه‌نی یه هه‌ردوو جووت نێر‌و مێ ی دروست کردووه (که ته‌واوکاری یه‌کترن).
أَلَيْسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْۦِىَ ٱلْمَوْتَىٰ
ئایا ئه‌و زاته‌ی ئه‌وه بکات ناتوانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه؟!
Surah 76: Al-Insan — الإنسان
هَلْ أَتَىٰ عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ حِينٌۭ مِّنَ ٱلدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْـًۭٔا مَّذْكُورًا
به‌ڕاستی ماوه‌یه‌کی زۆر له ڕۆژگار به‌سه‌ر ئاده‌میزادا هات که شتێکی وانه‌بوو ناو ببرێت.
إِنَّا خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍۢ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَٰهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًا
بێگومان ئێمه ئینسانمان دروستکرد له تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچووك و هێلکۆکه‌یه‌ك) له کاتێکدا ده‌مانه‌وێت تاقی بکه‌ینه‌وه، هه‌ر بۆیه ده‌زگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی.
إِنَّا هَدَيْنَٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًۭا وَإِمَّا كَفُورًا
به‌ڕاستی ئێمه ڕێنمووییمان کرد بۆ ڕێگه‌ی ڕاست، به ئازادی ده‌توانێت ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس.
إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ سَلَٰسِلَا۟ وَأَغْلَٰلًۭا وَسَعِيرًا
به‌ڕاستی با بزانێت که ئێمه چه‌نده‌ها کۆت و زنجیر‌و ئاگری هه‌ڵگیرساومان ئاماده‌کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان.
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ يَشْرَبُونَ مِن كَأْسٍۢ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا
بێگومان چاکان و پاکانیش له په‌رداخێکی پڕ شه‌رابدا ده‌خۆنه‌وه، که ئاوێته‌که‌ی له سه‌رچاوه‌ی کافووره‌وه‌یه.
عَيْنًۭا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ ٱللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًۭا
که کانی یه‌که به‌نده‌کانی خوا لێی ده‌خۆنه‌وه له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت هه‌ڵی ده‌قوڵێنن و فواره ده‌کات.
يُوفُونَ بِٱلنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًۭا كَانَ شَرُّهُۥ مُسْتَطِيرًۭا
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، یه‌کێك له سیفاتیان ئه‌وه‌یه: وه‌فا به‌نه‌زر ده‌که‌ن، یاخود به‌ڵێنێکیاندا وه‌فادارن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و بیمیان هه‌یه له ڕۆژێك که شه‌ڕی لێ ده‌بارێت و پرش‌و بڵاوه...
وَيُطْعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسْكِينًۭا وَيَتِيمًۭا وَأَسِيرًا
هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش بێت لایان، به‌هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان.
إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ ٱللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَآءًۭ وَلَا شُكُورًا
ده‌ڵێن: بێگومان ئێمه ئه‌م خۆراکه‌تان هه‌ر له‌به‌ر خوا‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس.
إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًۭا قَمْطَرِيرًۭا
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌م کاره بۆیه ده‌که‌ین چونکه له ڕۆژێکی تاڵ و گرژ‌و ڕه‌ش و تاریك ده‌ترسین، که په‌روه‌ردگارمان پێشی ده‌هێنێت.
فَوَقَىٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمِ وَلَقَّىٰهُمْ نَضْرَةًۭ وَسُرُورًۭا
جا خوای گه‌وره‌ش له شه‌ڕو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ئه‌و ڕۆژه پاڕاستنی و ڕووی گه‌ش و شادمانی پێبه‌خشین.
وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُوا۟ جَنَّةًۭ وَحَرِيرًۭا
له پاداشتی خۆگری و ئارامگریاندا به‌هه‌شت و ئاوریشمی پێبه‌خشین.
مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ ۖ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًۭا وَلَا زَمْهَرِيرًۭا
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، نه گه‌رمای خۆر بێزاریان ده‌کات، نه کزه باو سه‌رما سه‌غڵه‌تیان ده‌کات.
وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَٰلُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًۭا
سێبه‌ری دره‌خته جوانه‌کان به‌سه‌ر شوێنه خۆشه‌کانیاندا سه‌ری فرو هێناوه‌و لێکردنه‌وه‌ی میوه‌کانیش ئاسانه‌و ملکه‌چ کراوه.
وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِـَٔانِيَةٍۢ مِّن فِضَّةٍۢ وَأَكْوَابٍۢ كَانَتْ قَوَارِيرَا۠
هه‌روه‌ها له سوراحی و دۆلکه‌ی زیودا شه‌رابیان بۆ ده‌گێڕن که ده‌کرێته ئه‌و کوپ و په‌رداخانه‌وه که له شووشه‌و کریستاڵی تایبه‌ت دروستکراون.
قَوَارِيرَا۟ مِن فِضَّةٍۢ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًۭا
هه‌موو دام و ده‌زگای خواردن و خواردنه‌وه‌کان له شووشه‌ی زیوی دروستکراون به‌شێوه‌یه‌کی جوان و دڵڕفێن.
وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًۭا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا
هه‌روه‌ها شه‌رابێکی تریان پێشکه‌ش ده‌کرێت که ئاوێته‌که‌ی زه‌نجه‌بیله.
عَيْنًۭا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًۭا
که سه‌رچاوه‌یه‌که له به‌هه‌شتدا به سه‌لسه‌بیل ناو ده‌برێت.
۞ وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَٰنٌۭ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًۭا مَّنثُورًۭا
ئینجا نه‌وجه‌وانانی هه‌میشه لاو‌و ڕووخۆش و جوان و پاك، به‌ناویاندا ده‌گه‌ڕێن (قسه‌ی خۆش و سروودی به‌تام ده‌ڵێن) کاتێك ده‌یانبینیت وا ده‌زانیت مروارین و به‌و ناوه‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه.
وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًۭا وَمُلْكًۭا كَبِيرًا
کاتێکیش به‌هه‌ر لایه‌کدا چاوده‌گێڕیت، ئه‌وه نازو نیعمه‌تی نه‌بڕاوه‌و بێ ئه‌ندازو ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره ده‌بینیت له باخ و باخات و کۆشك و ته‌لارو دیمه‌نی جوان و فراوانی بێ سنوور.
عَٰلِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌۭ وَإِسْتَبْرَقٌۭ ۖ وَحُلُّوٓا۟ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍۢ وَسَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًۭا طَهُورًا
پۆشاکی به‌خته‌وه‌ران ئاوریشمی سه‌وزی ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکی ئاوریشمی ئه‌ستووردا له‌به‌ریان کردووه، به بازنی زیوی ڕازێنراونه‌ته‌وه، ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابی پاك و بێگه‌رد و خاوێنیان پێشکه‌ش کراوه.
إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمْ جَزَآءًۭ وَكَانَ سَعْيُكُم مَّشْكُورًا
پاشان په‌روه‌ردگاریان پێیان ده‌فه‌رموێت: به‌ڕاستی ئه‌م پاداشته شایسته‌ی ئێوه‌یه، هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزه.. (بێگومان خوای گه‌وره به‌م سوپاسگوزاریه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌خته‌وه‌ران و دڵخۆش ده‌کات).
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ تَنزِيلًۭا
دڵنیاش به ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم هه‌ر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه به‌ش به‌ش (تا خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه).
فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ ءَاثِمًا أَوْ كَفُورًۭا
که‌واته خۆڕاگربه بۆ فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت، نه‌که‌یت ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری تاوانباران و بێ باوه‌ڕان بیت له‌وان.
وَٱذْكُرِ ٱسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًۭا
ئینجا به‌رده‌وام یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌و ناوی پیرۆزی با ویردی سه‌رزارت بێت، له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَٱسْجُدْ لَهُۥ وَسَبِّحْهُ لَيْلًۭا طَوِيلًا
له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێکی شه‌ودا زۆر بکه.
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمْ يَوْمًۭا ثَقِيلًۭا
به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتایه‌یه که به‌خێرایی تێ ده‌په‌ڕێت و ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن.
نَّحْنُ خَلَقْنَٰهُمْ وَشَدَدْنَآ أَسْرَهُمْ ۖ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَآ أَمْثَٰلَهُمْ تَبْدِيلًا
بۆ بیرناکه‌نه‌وه، خۆ هه‌ر ئێمه دروستمان کردوون ئه‌ندامه‌کانی له‌شیانمان پێکه‌وه به‌ستووه، کاتێکیش بمانه‌وێت ئه‌مانه لاده‌به‌ین و به‌که‌سانی تر سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه.
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌۭ ۖ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًۭا
به‌ڕاستی ئه‌م سووره‌ته و سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌کانی قورئان ئامۆژگارییه، جا ئه‌وه‌ی ئاره‌زووی به‌هه‌شتی هه‌یه، ئه‌وه بۆ لای خوا ڕێگه‌و ڕێباز ده‌گرێته به‌ر.
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًۭا
دڵنیاش بن: ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ربێت، بێگومان ئه‌و خوایه زانا‌و دانایه ده‌زانێت کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، داناشه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا.
يُدْخِلُ مَن يَشَآءُ فِى رَحْمَتِهِۦ ۚ وَٱلظَّٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۢا
ئینجا ئه‌و که‌سه‌ی خوا بیه‌وێت و خۆشی هه‌وڵبدات، ده‌یخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه‌و بۆ سته‌مکارانیش سزای به‌ئێشی ئاماده کردووه.
Surah 77: Al-Mursalat — المرسلات
وَٱلْمُرْسَلَٰتِ عُرْفًۭا
سوێند به‌و فریشتانه‌ی به‌کاری چاك و دروست و فه‌رمانبه‌رداریی هه‌ڵده‌ستن یه‌ك له‌دوای یه‌ك.
فَٱلْعَٰصِفَٰتِ عَصْفًۭا
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که به‌گورج و گۆڵی و خێرایی فه‌رمانه‌کانی خوا به‌جێ ده‌هێنن، یاخود به‌و بایانه‌ی هه‌ڵده‌که‌ن و شار‌و دێهاتی خوانه‌ناسان کاول ده‌که‌ن.
وَٱلنَّٰشِرَٰتِ نَشْرًۭا
به‌و فریشتانه‌ش که هه‌ور بڵاو ده‌که‌نه‌وه، یاخود هه‌موو شتێکی کۆ بڵاوه پێ ده‌که‌ن.
فَٱلْفَٰرِقَٰتِ فَرْقًۭا
به‌وانه‌ش که حه‌ق و ناحه‌ق لێك جیاده‌که‌نه‌وه.
فَٱلْمُلْقِيَٰتِ ذِكْرًا
به‌و فریشتانه‌ش که په‌یامی خوا ده‌گه‌یه‌نن به‌خه‌ڵکی و له خزمه‌تی جوبره‌ئیلدا قورئانیان ده‌گه‌یاند.
عُذْرًا أَوْ نُذْرًا
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه بخه‌نه ده‌ست ئیمانداران، نه‌فامانیش بێداربکه‌نه‌وه.
إِنَّمَا تُوعَدُونَ لَوَٰقِعٌۭ
به‌ڕاستی ئه‌م به‌ڵێن و وادانه‌ی پێتان ده‌درێت هه‌ر پێش دێت.
فَإِذَا ٱلنُّجُومُ طُمِسَتْ
جا کاتێك دێت ئه‌ستێره‌کان ڕوناکییان نامێنێت.
وَإِذَا ٱلسَّمَآءُ فُرِجَتْ
ئاسمانیش له‌ت ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت.
وَإِذَا ٱلْجِبَالُ نُسِفَتْ
کاتێك کێوه‌کان هه‌ڵده‌کێنرێن و له‌جێی خۆیان نامێنن و وردوخاش ده‌بن.
وَإِذَا ٱلرُّسُلُ أُقِّتَتْ
هه‌روه‌ها کاتێك دێت پێغه‌مبه‌ران کات و شوێنی دیاری کراویان بۆ داده‌نرێت (ڕووبه‌ڕوی قه‌ومه‌کانیان ده‌کرێنه‌وه).
لِأَىِّ يَوْمٍ أُجِّلَتْ
ئاخۆ ده‌زانن خه‌ڵکینه لێپرسینه‌وه بۆ چ ڕۆژێك دواخراوه؟!
لِيَوْمِ ٱلْفَصْلِ
بێگومان بۆ ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگاییه‌کی ڕه‌وا.
وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ
جا تۆ چووزانی ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌و دادگایی چ ڕۆژێکی سه‌خت و دژواره.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
هاوارو ئاهو ناڵه له‌و ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران و قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نه‌بوو.
أَلَمْ نُهْلِكِ ٱلْأَوَّلِينَ
باشه، ئه‌وه نابینن چۆن پێشینانمان له‌ناو بردووه؟
ثُمَّ نُتْبِعُهُمُ ٱلْءَاخِرِينَ
پاشان دوایینه‌کانیش به‌شوێنیاندا له‌ناو ده‌به‌ین.
كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ
هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ تاوانباراندا.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
أَلَمْ نَخْلُقكُّم مِّن مَّآءٍۢ مَّهِينٍۢ
ئه‌ی ئه‌وه بۆ سه‌رنج ناده‌ن، ئایا ئێوه‌مان له ئاوێکی بێ نرخ دروست نه‌کردووه؟!
فَجَعَلْنَٰهُ فِى قَرَارٍۢ مَّكِينٍ
ئینجا له جێی مه‌حکه‌م و قایمدا نوتفه‌مان دانه‌ناوه؟!
إِلَىٰ قَدَرٍۢ مَّعْلُومٍۢ
بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراو؟!
فَقَدَرْنَا فَنِعْمَ ٱلْقَٰدِرُونَ
ئینجا ئێمه ده‌سه‌ڵاتدار بووین به‌سه‌ر ئه‌واندا، ئای چ ده‌سه‌ڵاتدارێکی چاکین.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلْأَرْضَ كِفَاتًا
ئایا ئێمه زه‌ویمان نه‌کردووه به‌هۆکاری کۆ کردنه‌وه.
أَحْيَآءًۭ وَأَمْوَٰتًۭا
بۆ زیندووان و مردووان.
وَجَعَلْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ شَٰمِخَٰتٍۢ وَأَسْقَيْنَٰكُم مَّآءًۭ فُرَاتًۭا
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گۆی زه‌وی کێوی لوطکه بڵندمان دامه‌زراندووه‌و ئاوی سازگارمان پێشکه‌ش نه‌کردوون بۆ خواردنه‌وه؟!
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
ٱنطَلِقُوٓا۟ إِلَىٰ مَا كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
ده‌ی که‌واته ئه‌ی خوانه‌ناسان هه‌ستن و ڕاکه‌ن بۆ ئه‌و شوێنه‌ی بڕواتان پێی نه‌بوو به‌درۆتان ده‌زانی.
ٱنطَلِقُوٓا۟ إِلَىٰ ظِلٍّۢ ذِى ثَلَٰثِ شُعَبٍۢ
ڕاکه‌ن؛ ده‌رچن بۆ سێبه‌ری ئه‌و دوو که‌ڵه سێ بڕگه‌یه.
لَّا ظَلِيلٍۢ وَلَا يُغْنِى مِنَ ٱللَّهَبِ
نه سێبه‌ره (تا له سایه‌یدا بحه‌وێته‌وه) نه له بڵێسه‌ی ئاگری دۆزه‌خ ده‌تانپارێزێت.
إِنَّهَا تَرْمِى بِشَرَرٍۢ كَٱلْقَصْرِ
به‌ڕاستی ئه‌و ئاگره بڵێسه‌یه‌ك فڕێ ده‌دات وه‌ك کۆشك و ته‌لارێکی گه‌وره، مه‌زنه.
كَأَنَّهُۥ جِمَٰلَتٌۭ صُفْرٌۭ
هه‌ر وه‌کو وشتری زه‌ردی مه‌یله‌و ڕه‌ش ده‌نوێنێت.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
هَٰذَا يَوْمُ لَا يَنطِقُونَ
ئه‌مڕۆ ئیتر ئه‌و ڕۆژه‌یه که قسه‌یان نه‌ماوه‌و ورته‌یان لێ نایه‌ت.
وَلَا يُؤْذَنُ لَهُمْ فَيَعْتَذِرُونَ
مۆڵه‌تیش نادرێن پاکانه بکه‌ن.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
هَٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ۖ جَمَعْنَٰكُمْ وَٱلْأَوَّلِينَ
ئه‌مه ئیتر ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه، ئێوه‌مان له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌کانی پێشوودا کۆکردۆته‌وه.
فَإِن كَانَ لَكُمْ كَيْدٌۭ فَكِيدُونِ
جا ئه‌گه‌ر ده‌توانن نه‌خشه‌یه‌ك، فێڵێك ئه‌نجام بده‌ن دژی من ئه‌نجامی بده‌ن.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى ظِلَٰلٍۢ وَعُيُونٍۢ
له‌ولاشه‌وه به‌ڕاستی دیندارو پارێزکاران، وان له ژێر سێبه‌ردا، له پاڵ کانیاوو تاڤگه‌کاندا.
وَفَوَٰكِهَ مِمَّا يَشْتَهُونَ
له هه‌ر جۆره میوه‌یه‌ك که ئاره‌زووی بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه‌و پێشکه‌شیان ده‌کرێت.
كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
پێیان ده‌وترێت بخۆن و بخۆنه‌وه، نۆشتان بێت له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وه چاکانه‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
بێگومان ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌خوازان ده‌ده‌ینه‌وه.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
كُلُوا۟ وَتَمَتَّعُوا۟ قَلِيلًا إِنَّكُم مُّجْرِمُونَ
ئێوه‌ش ئه‌ی خوانه‌ناسان، له دنیادا بخۆن و که‌مێك ڕابوێرن، به‌ڕاستی ئێوه تاوانبار‌و تاوانکارن.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱرْكَعُوا۟ لَا يَرْكَعُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر پێیان بوترێت، کڕنوش به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رنبه‌رداری خوابن، ئه‌وانه کڕنووش نابه‌ن و ملکه‌چ نابن.
وَيْلٌۭ يَوْمَئِذٍۢ لِّلْمُكَذِّبِينَ
سه‌یری ئایه‌تی 15 بکه.
فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَهُۥ يُؤْمِنُونَ
باشه ئه‌و دڵڕه‌قانه، ئه‌گه‌ر به‌م قورئانه باوه‌ڕ ناکه‌ن، به چ گوفتارێکی تر ده‌که‌ن و ئیمان ده‌هێنن؟!