Surah 36: Yasin — يس
۞ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنۢ بَعْدِهِۦ مِن جُندٍۢ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَمَا كُنَّا مُنزِلِينَ
خوا ده‌فه‌رمێت: وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان له ئاسمانه‌وه ناردبێته خواره‌وه بۆ سه‌ر هۆزه‌که‌ی دوای شه‌هیدکردنی، وه‌نه‌بێت هیچ له‌شکرێکمان ڕه‌وانه کردبێت بۆ له‌ناو‌بردنیان.
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ خَٰمِدُونَ
به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک ده‌نگی گه‌وره‌و شریخه‌یه‌کی به‌هێز نه‌بێت هیچی تر نه‌بوو، جا ئه‌وان ده‌ستبه جێ مردن خامۆش بوون.
يَٰحَسْرَةً عَلَى ٱلْعِبَادِ ۚ مَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
په‌شیمانی و داخ و ناڵه دابارێته سه‌ر ئه‌و به‌ندانه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ نایه‌ت که ئه‌وان گاڵته‌ی پێنه‌که‌ن.
أَلَمْ يَرَوْا۟ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ أَنَّهُمْ إِلَيْهِمْ لَا يَرْجِعُونَ
ئائه ئه‌وه سه‌رنجیان نه‌داوه چه‌نده‌ها هۆزی پێش ئه‌مانمان له‌ناو بردووه، خۆ هه‌رگیز ناگه‌رێنه‌وه نه‌ویان و ناگه‌رێنه‌وه بۆ دنیا.
وَإِن كُلٌّۭ لَّمَّا جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ
که‌سیان نی یه له‌و له‌ناو براوانه که لای ئێمه به کۆمه‌ڵ ئاماده‌ی لێپرسینه‌وه نه‌کرێن.
وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلْأَرْضُ ٱلْمَيْتَةُ أَحْيَيْنَٰهَا وَأَخْرَجْنَا مِنْهَا حَبًّۭا فَمِنْهُ يَأْكُلُونَ
له به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرای خوا بۆ ئه‌و خه‌ڵکه: زه‌وی مردووه که به‌هۆی ئاوی بارانه‌وه زیندووی ده‌که‌ینه‌وه، دانه‌وێڵه لێ په‌یدا ده‌کرین که لێی ده‌خۆن.
وَجَعَلْنَا فِيهَا جَنَّٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَٰبٍۢ وَفَجَّرْنَا فِيهَا مِنَ ٱلْعُيُونِ
هه‌روه‌ها جۆره‌ها باخاتی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنین، له دارخورما و چه‌ند جۆری ترێ، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها کانیاویشمان تیایدا هه‌ڵقوڵاندووه....
لِيَأْكُلُوا۟ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتْهُ أَيْدِيهِمْ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ
بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رووبومه‌که‌ی بخۆن، له‌وه‌ش که به‌ده‌ستی خۆیان له‌و به‌رو بوومانه دروستی ده‌که‌ن (وه‌کو دۆشاو و سرکه و شه‌ربه‌ت و... هه‌روه‌ها جێگه‌ی تێڕامانه که: ئاده‌میزاد ورد بێته‌وه له دانه دانه‌ی ئه‌و به‌روبوومانه، چۆن پێچراونه‌ته‌وه، قه‌باره‌یان، ڕه‌نگیان، بۆنیان، تامیان.... هتد) ئایا له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نازو نیعمه‌تانه‌وه سو‌پاسگوزاری ناکه‌ن؟!
سُبْحَٰنَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْأَزْوَٰجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلْأَرْضُ وَمِنْ أَنفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ
پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی هه‌ر هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانی به‌جووت دروست کردووه له‌وه‌ی له زه‌ویدا ده‌ڕۆیت، له خۆیشیان، له‌و شتانه‌ش که نایزانن (له سه‌رده‌می عیلم و زانستیدا ڕوون بۆته‌وه: که هه‌موو به‌دیهێنراوان_مادی و مه‌عنه‌وی_جووتن).
وَءَايَةٌۭ لَّهُمُ ٱلَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ ٱلنَّهَارَ فَإِذَا هُم مُّظْلِمُونَ
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌کی ئاشکرای تر بۆیان، شه‌وه، که پۆشاکی ڕووناکی ڕۆژی له‌به‌ر داده‌ماڵین، به‌و هۆیه‌وه دنیایان لێ تاریك ده‌بێت.
وَٱلشَّمْسُ تَجْرِى لِمُسْتَقَرٍّۢ لَّهَا ۚ ذَٰلِكَ تَقْدِيرُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْعَلِيمِ
خۆریش له گه‌ردش و سوڕانه‌وه‌ی خۆیدا به‌رده‌وامه و به‌ره‌و سره‌وت ده‌چێت، یاخود به ده‌وری چه‌قی خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، بێگومان ئه‌وه توانای زاتێکی باڵاده‌ست و زانا ده‌رده‌خات (که هه‌موو شتێکی به ڕێکوپێکی دروست کردووه).
وَٱلْقَمَرَ قَدَّرْنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلْعُرْجُونِ ٱلْقَدِيمِ
هه‌روه‌ها کات و شوێنی هه‌ڵهاتنی مانگیشمان دیاری کردووه (هه‌ر شه‌وێك له‌کاتێکی دیاریکراو و شوێنێکی دیاریکراودا هه‌ڵدێت، ڕاده‌ی ئه‌و ڕوناکیه‌ش که ده‌که‌وێته سه‌ری جیاوازه، هه‌تا (سه‌رئه‌نجام هه‌موو مانگێك له ڕواڵه‌تدا) وه‌ك چیلکه‌یه‌کی وشکی باریك ده‌نوێنێت.
لَا ٱلشَّمْسُ يَنۢبَغِى لَهَآ أَن تُدْرِكَ ٱلْقَمَرَ وَلَا ٱلَّيْلُ سَابِقُ ٱلنَّهَارِ ۚ وَكُلٌّۭ فِى فَلَكٍۢ يَسْبَحُونَ
نه خۆر بۆی هه‌یه به مانگ بگات (له هێڵ و ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت)، نه شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌که‌وێت، به‌ڵکو هه‌ریه‌که‌یان له خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له ده‌که‌ن و به ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه.
وَءَايَةٌۭ لَّهُمْ أَنَّا حَمَلْنَا ذُرِّيَّتَهُمْ فِى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ
به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کی تر له هێزو ده‌سه‌ڵاتمان بۆیان، ئه‌وه‌یه که به‌ڕاستی ئێمه نه‌وه‌کانیانمان له که‌شتیه‌که‌دا هه‌ڵگرت (مه‌به‌ست که‌شتی-نوح- ه که به باپیره گه‌وره‌ی دووهه‌می ئاده‌میزاد ده‌درێته قه‌ڵه‌م).
وَخَلَقْنَا لَهُم مِّن مِّثْلِهِۦ مَا يَرْكَبُونَ
هه‌روه‌ها که‌شتی و هۆکاری تری هاتوچۆی له وێنه‌ی ئه‌و بۆ سازاندوون، (که هۆکاره‌کانی گواستنه‌ی ئاسمانی و زه‌مینی و ده‌ریایی ده‌گرێته‌وه، چونکه هه‌ر خوا به‌دیهێنه‌ری ئاده‌میزاد و ماده خاو و سوته‌مه‌نی و... هتد
وَإِن نَّشَأْ نُغْرِقْهُمْ فَلَا صَرِيخَ لَهُمْ وَلَا هُمْ يُنقَذُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت نوقمیان ده‌که‌ین، ئه‌و کاته که‌س نی یه بێت به هاواریانه‌وه و ڕزگاریش ناکرێن له مردن.....
إِلَّا رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٍۢ
مه‌گه‌ر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئێمه مۆڵه‌تیان بدات تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به‌هره له ژیان وه‌ربگرن.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُوا۟ مَا بَيْنَ أَيْدِيكُمْ وَمَا خَلْفَكُمْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
کاتێکیش به‌بێ باوه‌ڕان بوترێت: خۆتان له‌و سزایه بپارێزن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێشوودا هات، هه‌روه‌ها له سزای داهاتووتان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت، (که‌چی هه‌ر باکیان نیه).
وَمَا تَأْتِيهِم مِّنْ ءَايَةٍۢ مِّنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِمْ إِلَّا كَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ
هیچ ئایه‌ت و به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیان له ئایه‌ت و به‌ڵگه‌کانی په‌روه‌ردگاریان بۆ نایه‌ت که پشتی تێ نه‌که‌ن و ڕووی لێ وه‌رنه‌گێڕن.
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ أَنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنُطْعِمُ مَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطْعَمَهُۥٓ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍۢ
کاتێکیش پێیان بوترێت ببه‌خشن له‌وه‌ی که خوا پێی به‌خشیون، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون به‌وانه ده‌ڵێن که باوه‌ڕیان هێناوه: ئایا ئێمه خواردن بده‌ین به که‌سێك ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه خۆراکی پێ ده‌به‌خشی؟ ئێوه هه‌ر له گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌کی ئاشکرادا گیرتان خواردووه!!
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
بێ باوه‌ڕان: به گومانه‌وه ڕوو به‌ئیمانداران ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر قیامه‌ت و لێ پرسینه‌وه ڕاسته، که‌ی ئه‌و کاته دێت ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟!
مَا يَنظُرُونَ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ تَأْخُذُهُمْ وَهُمْ يَخِصِّمُونَ
ئه‌وانه ته‌نها چاوه‌ڕێی یه‌ك شریخه و ده‌نگێکی زۆر گه‌وره‌ی سامناك نه‌بێت چاوه‌ڕێی هیچی تر ناکه‌ن، که هه‌موویان ده‌پێچێته‌وه (کۆتایی به ژیانیان ده‌هێنێت) له‌کاتێکدا که سه‌رگه‌رمی کاروباری دنیای خۆیانن، سه‌رگه‌رمی کێشه و به‌ربه‌ره‌کانێی ناحه‌قن.
فَلَا يَسْتَطِيعُونَ تَوْصِيَةًۭ وَلَآ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ يَرْجِعُونَ
ئه‌وسا ئیتر نه ده‌توانن ڕاسپارده‌یه‌ك بگه‌یه‌نن، نه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو ماڵ و منداڵیان (چونکه هه‌موویان له‌ناوچوون، هه‌موویان خامۆش بوون).
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَإِذَا هُم مِّنَ ٱلْأَجْدَاثِ إِلَىٰ رَبِّهِمْ يَنسِلُونَ
پاشان هه‌ر که فوو ده‌کرێت به- صور- دا، ده‌ستبه‌جێ خێرا هه‌موویان له گۆڕه‌کانیان له توێی خاکه‌وه به‌په‌له دێنه ده‌ره‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (که‌س ناتوانێت سه‌رپێچی بکات، یان خۆی بدزێته‌وه).
قَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَا مَنۢ بَعَثَنَا مِن مَّرْقَدِنَا ۜ ۗ هَٰذَا مَا وَعَدَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَصَدَقَ ٱلْمُرْسَلُونَ
به سه‌رسامیه‌کی زۆره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار ئه‌وه کێ ئێمه‌ی زیندوو کرده‌وه؟ کێ ئێمه‌ی له شوێنی ڕاکشانمان له گۆڕه‌کانمان ده‌رهێنا؟ (ئه‌وسا ئیمانداران، یان فریشته‌کان یان خوای گه‌وره خۆی ده‌فه‌رموێت): ئائه‌مه به‌ڵێنی خوای میهره‌بانه و پێغه‌مبه‌رانیش له هه‌وڵدانی ئه‌و ڕۆژه ڕاستیان کردووه.
إِن كَانَتْ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَإِذَا هُمْ جَمِيعٌۭ لَّدَيْنَا مُحْضَرُونَ
له‌وماوه‌یه‌دا هیچ ڕوونادات جگه‌له ده‌نگێکی گه‌وره‌ی کوتوپڕ نه‌بێت، جاده‌ستبه‌جێ هه‌موویان لای ئێمه ئاماده‌کراون.
فَٱلْيَوْمَ لَا تُظْلَمُ نَفْسٌۭ شَيْـًۭٔا وَلَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
ئینجا ئه‌م جاره ده‌درێت: ئه‌مڕۆ هیچ که‌س سته‌می لێ ناکرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، خه‌ڵکینه دڵنیابن که: ته‌نها پاداشتی کارێك ده‌درێنه‌وه که ده‌تانکرد.
إِنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ ٱلْيَوْمَ فِى شُغُلٍۢ فَٰكِهُونَ
به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن.
هُمْ وَأَزْوَٰجُهُمْ فِى ظِلَٰلٍ عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ مُتَّكِـُٔونَ
خۆیان و هاوسه‌رانیان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی جوان و چڕ‌و پڕدا له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه.
لَهُمْ فِيهَا فَٰكِهَةٌۭ وَلَهُم مَّا يَدَّعُونَ
میوه‌هاتی زۆر‌و جۆراو جۆریان له‌وێدا پێشکه‌ش ده‌کرێت، هه‌روه‌ها هه‌رچی داوای بکه‌ن و حه‌زی لێ بکه‌ن ده‌ستبه‌جێ ئاماده‌یه (له خواردن و خواردنه‌وه، له جل و به‌رگی جوان، له جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆش، له هۆکاری هاتوچۆ، له هه‌زاران نازو نیعمه‌تی بێ‌شومار).
سَلَٰمٌۭ قَوْلًۭا مِّن رَّبٍّۢ رَّحِيمٍۢ
هاوڕێ له‌گه‌ڵ سڵاو ڕێزدا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری میهره‌بان و دلۆڤانه‌وه.
وَٱمْتَٰزُوا۟ ٱلْيَوْمَ أَيُّهَا ٱلْمُجْرِمُونَ
له‌ولاشه‌وه یاخیه‌کان پێیان ده‌وترێت: ئاده‌ی تاوانبار‌و گوناهکاران، جیاببنه‌وه.
۞ أَلَمْ أَعْهَدْ إِلَيْكُمْ يَٰبَنِىٓ ءَادَمَ أَن لَّا تَعْبُدُوا۟ ٱلشَّيْطَٰنَ ۖ إِنَّهُۥ لَكُمْ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ
ئه‌وسا خوای گه‌وره گله‌یی له یاخیه‌کانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی نه‌وه‌ی ئاده‌م، مه‌گه‌ر من پێم ڕانه‌گه‌یاندن که شه‌یتان نه‌په‌رستن، چونکه ئه‌و به‌ڕاستی دوژمنی ئاشکراتانه.
وَأَنِ ٱعْبُدُونِى ۚ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ
به‌ڵکو ته‌نها من بپه‌رستن که هه‌ر ئه‌مه‌یه ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَلَقَدْ أَضَلَّ مِنكُمْ جِبِلًّۭا كَثِيرًا ۖ أَفَلَمْ تَكُونُوا۟ تَعْقِلُونَ
بێگومان شه‌یتان خه‌ڵکێکی زۆری له ئێوه گومڕا کرد، جا ئایا بۆچی ژیر نه‌بوون.
هَٰذِهِۦ جَهَنَّمُ ٱلَّتِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ
ئه‌مه ئه‌و دۆزه‌خه‌یه که جاران پێی ده‌ترسێنران.
ٱصْلَوْهَا ٱلْيَوْمَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ
ده‌بێت ئه‌مڕۆ بگه‌یه‌نرێنه ناوی له سه‌رئه‌نجامی بێ باوه‌ڕیتاندا و ببرژێن تیایدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو.
ٱلْيَوْمَ نَخْتِمُ عَلَىٰٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَتُكَلِّمُنَآ أَيْدِيهِمْ وَتَشْهَدُ أَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
ئه‌مڕۆ مۆر ده‌نێن به ده‌میاندا و قسه‌یان بۆ ناکرێت، به‌ڵکو ده‌ستیان قسه‌مان بۆ ده‌کات، قاچیشیان شایه‌تی ده‌دات به‌و کار‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌دا (ده‌رباره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی که ئه‌نجامیان داوه، کاتێك شریتی کاسێت و ڤیدیۆ و سی دی و دیسك قسه‌مان بۆ ده‌که‌ن باوه‌ڕ بوون به‌قسه‌کردنی ده‌ست و قاچ و... هتد، ئاسانه).
وَلَوْ نَشَآءُ لَطَمَسْنَا عَلَىٰٓ أَعْيُنِهِمْ فَٱسْتَبَقُوا۟ ٱلصِّرَٰطَ فَأَنَّىٰ يُبْصِرُونَ
خوا نه‌ناسان بۆ بیرێك ناکه‌نه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت چاویان کوێر ده‌که‌ین و شوێنه‌واری نایه‌ڵین، ئه‌و کاته ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به ڕێگا‌که‌دا بڕۆن، چۆن ده‌توانن ڕێگه‌که ببینن و پێشبڕکێ بکه‌ن؟!
وَلَوْ نَشَآءُ لَمَسَخْنَٰهُمْ عَلَىٰ مَكَانَتِهِمْ فَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ مُضِيًّۭا وَلَا يَرْجِعُونَ
یاخود ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌ر له جێگه‌ی خۆیان (له‌و جێگه‌دا که تاوانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن) گۆج و ئیفلیجیان ده‌که‌ین، یان ڕووخساریان ده‌خه‌ینه شێوه‌ی ئاژه‌ڵ و جانه‌وه‌ره‌وه، ئه‌وسا ئیتر ناتوانن نه به‌ره‌و پێش بچن، نه بگه‌ڕێنه‌وه دواوه.
وَمَن نُّعَمِّرْهُ نُنَكِّسْهُ فِى ٱلْخَلْقِ ۖ أَفَلَا يَعْقِلُونَ
خۆ ئاشکرایه ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی درێژی پێ ببه‌خشین. جوانی و ڕواڵه‌تی بۆ ناهێڵین، جا ئایا بۆ ژیریان ناخه‌نه کار؟!
وَمَا عَلَّمْنَٰهُ ٱلشِّعْرَ وَمَا يَنۢبَغِى لَهُۥٓ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ وَقُرْءَانٌۭ مُّبِينٌۭ
(دیاره خوا نه‌ناسان ئایاته‌کانی قورئانیان به شیعر داوه‌ته قه‌ڵه‌م و پێغه‌مبه‌ریش صلی الله علیه وسلم به شاعیر، بۆیه ده‌فه‌رموێت): وه‌نه‌بێت شیعرمان فێر کردبێت، شیعر وتنیش له‌و قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ی که فێرمان کردووه ته‌نها یادخه‌ره‌وه‌و قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه.
لِّيُنذِرَ مَن كَانَ حَيًّۭا وَيَحِقَّ ٱلْقَوْلُ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ
ئه‌م قورئانه بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و که‌سانه بێداربکاته‌وه که زیندوون (دڵ و عه‌قڵیان زیندوو هۆشیاره) تا بڕیاری خوا له‌سه‌ر کافران جێبه‌جێ بکرێت (بڕیاری سه‌رگه‌ردانی دنیا و سزای قیامه‌ت، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی پێ نه‌که‌ن).
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا خَلَقْنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتْ أَيْدِينَآ أَنْعَٰمًۭا فَهُمْ لَهَا مَٰلِكُونَ
باشه ئه‌و خه‌ڵکه سه‌رنجیان نه‌داوه که به‌ڕاستی به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان ماڵاتمان بۆ درووست کردوون و ئه‌وان بوون به‌خاوه‌نی؟
وَذَلَّلْنَٰهَا لَهُمْ فَمِنْهَا رَكُوبُهُمْ وَمِنْهَا يَأْكُلُونَ
ئینجا ئه‌و ماڵاته‌مان ڕام هێناوه بۆیان، هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کار ده‌هێنن، له گۆشتی هه‌ندێکیشیان ده‌خۆن.
وَلَهُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَمَشَارِبُ ۖ أَفَلَا يَشْكُرُونَ
هه‌روه‌ها سوود و قازانجی زۆریان لێ ده‌بینن (جگه له‌وانه‌ی باسکرا، بۆ زه‌وی کێڵان و ئاو هێنان،...) شیره‌که‌ی ده‌خۆن (جۆره‌ها خۆراکی تری لێ دروست ده‌که‌ن) جا ئایا ئه‌وه بۆ سوپاسی خوای به‌خشنده ناکه‌ن له‌سه‌ری؟!
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةًۭ لَّعَلَّهُمْ يُنصَرُونَ
سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته ئاشکرایه، نه‌فامان: له جیاتی خواپه‌رستیی، بت و شتی تر ده‌په‌رستن و بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نگانه‌دا کۆمه‌کی بکرێن‌و سه‌ربخرێن.
لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَهُمْ وَهُمْ لَهُمْ جُندٌۭ مُّحْضَرُونَ
به‌ڵام ناتوانن سه‌ریان بخه‌ن به‌ڵکو هه‌ر ئه‌مان بوونه‌ته سه‌رباز و پاسه‌وان بۆ بته‌کان و هه‌میشه له خزمه‌تیاندا ئاماده کراون.
فَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّا نَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم قسه و گوفتاری ئه‌وانه غه‌مبارت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری ئه‌وه‌ین که ده‌یشارنه‌وه و ئه‌وه‌ش ئاشکرای ده‌که‌ن.
أَوَلَمْ يَرَ ٱلْإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقْنَٰهُ مِن نُّطْفَةٍۢ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌۭ مُّبِينٌۭ
ئایا ئاده‌میزاد سه‌رنجی نه‌داوه که: ئێمه بێگومان دروستمان کردووه له نوتفه‌یه‌ك، که‌چی خێرا بووه‌ته دوژمنێکی ئاشکراو دژایه‌تیمان ده‌کات؟!
وَضَرَبَ لَنَا مَثَلًۭا وَنَسِىَ خَلْقَهُۥ ۖ قَالَ مَن يُحْىِ ٱلْعِظَٰمَ وَهِىَ رَمِيمٌۭ
نموونه‌ی لاوازیی وبێ ده‌سه‌ڵاتی بۆ ئێمه هێناوه‌ته‌وه و به‌دیهاتنی خۆی له‌بیر کردووه، ده‌یوت: کێ ئه‌م ئێسکانه زیندوو ده‌کاته‌وه له کاتێکدا که ڕزیوو و پروکاون؟!
قُلْ يُحْيِيهَا ٱلَّذِىٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلْقٍ عَلِيمٌ
پێیان بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار دروستی کرد، هه‌ر ئه‌ویش زیندووی ده‌کاته‌وه، ئه‌و به‌هه‌موو دروستکراوێک زانا‌و ئاگایه (دروستکردن و دروستکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی لا ئاسانه)....
ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلْأَخْضَرِ نَارًۭا فَإِذَآ أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ
ئه‌و زاته‌ی که له دره‌ختی سه‌وز ئاگرتان بۆ به‌دی ده‌هێنێت، ئیتر ئێوه دایده‌گرسێنن.
أَوَلَيْسَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُم ۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلْخَلَّٰقُ ٱلْعَلِيمُ
ئایا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروست کردووه ناتوانێت دووباره وه‌ک خۆیان دروستیان بکاته‌وه؟! به‌ڵێ (زۆر چاک ده‌توانێت چونکه ئه‌و زاته له دروستکردن و داهێناندا به توانا و زانایه.
إِنَّمَآ أَمْرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيْـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ
بێگومان هه‌ر کاتێک فه‌رمانی خوا ده‌رچوو، ویستی شتێک جێبه‌جێ بکات و بیهێنێته دی، پێی ده‌ڵێت ببه، ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ و بێ دواکه‌وتن پێش دێت و ئه‌نجام ده‌درێت و دروست ده‌بێت.
فَسُبْحَٰنَ ٱلَّذِى بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
Surah 37: As-Saffat — الصافات
وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفًّۭا
سوێند به فریشته ڕیز بووه‌کان.
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجْرًۭا
به‌و فریشتانه‌یش که ده‌خوڕن به‌سه‌ر سته‌مکاراندا (له‌سه‌ره مه‌رگ و له قیامه‌ت و دۆزه‌خدا).
فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكْرًا
به‌وانه‌ش که په‌یامه ئاسمانیه‌کان ده‌گه‌یه‌نن به پێغه‌مبه‌ران و به‌سه‌ریاندا ده‌یخوێننه‌وه.
إِنَّ إِلَٰهَكُمْ لَوَٰحِدٌۭ
به‌ڕاستی خوای ئێوه تاک و یه‌کێکه.
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ ٱلْمَشَٰرِقِ
په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه، په‌روه‌ردگاری ڕۆژهه‌ڵاته‌کانیشه.
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِزِينَةٍ ٱلْكَوَاكِبِ
بێگومان ئێمه ئاسمانی دنیامان ڕازاندۆته‌وه به جوانی و ڕۆشنی ئه‌ستێره و هه‌ساره‌کان.
وَحِفْظًۭا مِّن كُلِّ شَيْطَٰنٍۢ مَّارِدٍۢ
ئاسمانمان پاڕاستووه له پیلان و شه‌ڕی هه‌موو شه‌یتانێکی سه‌رکه‌ش.
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰ وَيُقْذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍۢ
شه‌یتانه‌کان ناتوانن هه‌واڵی ئه‌و نه‌خشه و به‌رنامانه‌ی که به‌فریشته پایه بڵنده‌کان ده‌سپێردرێت، بیزانن بیبیستن، چونکه له هه‌موو لایه‌که‌وه پارچه ئه‌ستێره‌یان بۆ ده‌هاوێژرێت.
دُحُورًۭا ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ وَاصِبٌ
بۆ ئه‌وه‌ی تێکبشکێنرێن و ڕاو بنرێن، سزای سه‌خت و به‌رده‌وام له قیامه‌تدا بۆیان ئاماده‌یه.
إِلَّا مَنْ خَطِفَ ٱلْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌۭ ثَاقِبٌۭ
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌واڵێک بفرێنێت و بیه‌وێت بۆی ده‌ربچێت، ئه‌وه ئه‌ستێره‌یه‌کی ڕووناک شوێنی ده‌که‌وێت و له‌ناوی ده‌بات.
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَلَقْنَآ ۚ إِنَّا خَلَقْنَٰهُم مِّن طِينٍۢ لَّازِبٍۭ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عیه وسلم له بێ باوه‌ڕان بپرسه: ئایا ئه‌وان گرنگتر و گه‌وره‌تر و به‌هێزترن یان ئه‌و شتانه‌ی تر که دروستمان کردووه وه‌ک (ئاسمان و زه‌وی و کێوه‌کان... هتد)، بێگومان ئێمه ئه‌وانمان له قوڕێکی مچ دروست کردووه (که یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی دروستکردنی باوکه ئاده‌م).
بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ
نه‌خێر (سه‌یره) تۆ سه‌رسامی له بێ باوه‌ڕان کافران که‌چی ئه‌وان گاڵته ده‌که‌ن به‌و هه‌موو به‌ڵگه به‌هێزانه.
وَإِذَا ذُكِّرُوا۟ لَا يَذْكُرُونَ
کاتێکیش ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وه‌رناگرن و سه‌ر باده‌ده‌ن.
وَإِذَا رَأَوْا۟ ءَايَةًۭ يَسْتَسْخِرُونَ
کاتێک به‌ڵگه‌و موعجیزه‌یه‌ک ده‌بینن ده‌یکه‌نه گاڵته‌جاڕ و باوه‌ڕ ناکه‌ن.
وَقَالُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌ
ده‌شیانوت: ئه‌مه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌یبیستین جگه له جادوویه‌کی ئاشکرا شتێکی تر نیه...!!
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئایا کاتێک مردین و بووینه خاک و ئێبسک، ئایا ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ
ئایا باوانی دێرینیشمان زیندوو ده‌کرێته‌وه؟
قُلْ نَعَمْ وَأَنتُمْ دَٰخِرُونَ
له‌وه‌ڵامیاندا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڵێ، له‌کاتێکدا که ئێوه زه‌لیل و مل که‌چن.
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ فَإِذَا هُمْ يَنظُرُونَ
جا بێگومان ته‌نها داچڵه‌کاندن و تێخوڕین و ده‌نگێکی به‌هێزه ده‌ستبه‌جێ هه‌موویان هه‌ستاون و ته‌ماشا ده‌که‌ن.
وَقَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَا هَٰذَا يَوْمُ ٱلدِّينِ
ئه‌وسا ده‌ڵێن: ئه‌ی هاوار، ئاخ و ئۆف بۆ ئێمه، ئه‌مه ئیتر ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌یه.
هَٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
ئینجا به‌هه‌ڕه‌شه‌وه پێیان ده‌وترێت ئه‌مه ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌یه که ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی.
۞ ٱحْشُرُوا۟ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَأَزْوَٰجَهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ
خوای گه‌وره فه‌رمانده‌دا به فریشته‌کان هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌میان کردووه کۆیان بکه‌نه‌وه، خۆیان و هاوسه‌رانیان، خۆیان و هاوشێوه‌یان و ئه‌و شتانه‌ش که ده‌یانپه‌رست.....
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْجَحِيمِ
له‌جیاتی خوا، ئینجا ڕێنماییان بکه‌ن بۆ ڕێگه‌ی دۆزه‌خ چونکه بێ باوه‌ڕ و تاوانبارن.
وَقِفُوهُمْ ۖ إِنَّهُم مَّسْـُٔولُونَ
له‌کاتی ڕاپێچ کردنیاندا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی بیانوه‌ستێنن، بێگومان ئه‌وان پرسیار لێکراون.
مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ
پێیان ده‌وترێت: ئه‌وه چیتانه بۆ پشتی یه‌کتر ناگرن، بۆ به‌رگری له یه‌ك ناکه‌ن؟!..
بَلْ هُمُ ٱلْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ
نه‌خیر، تازهکار له لار ترازاوه ئه‌مڕۆ هه‌موویان ته‌سلیمن و بێ ده‌سه‌ڵاتن.
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ
ئا له‌و کاته‌دا که ده‌وه‌ستێنرێن، یه‌خه‌ی یه‌کده‌گرن و ڕوو به ڕووی یه‌ک به توندی قسه ده‌که‌ن و پرسیار له یه‌ک ده‌که‌ن و یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن.
قَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ ٱلْيَمِينِ
ژێر ده‌سته‌کان به ئاغاکانیان ده‌ڵێن: بێگومان ئێوه هه‌میشه لای ڕاستتان لێگرتبووین (هه‌وڵتان ده‌دا ئێمه بخه‌ڵه‌تێنن به‌درۆ به زۆر).
قَالُوا۟ بَل لَّمْ تَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ
ئه‌وانیش له‌وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر، وا نیه، ئێوه هه‌ر خۆتان ئیماندار نه‌بوون!!
وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُم مِّن سُلْطَٰنٍۭ ۖ بَلْ كُنتُمْ قَوْمًۭا طَٰغِينَ
خۆ ئێمه هیچ زۆر و ده‌سه‌ڵاتێکمان به سه‌رتاندا نه‌بوو، ده‌ستمان نه‌ده‌ڕۆشت به‌سه‌رتاندا، ئێوه هه‌ر خۆتان له سنوور ده‌رچوو بوون.
فَحَقَّ عَلَيْنَا قَوْلُ رَبِّنَآ ۖ إِنَّا لَذَآئِقُونَ
ئیتر خۆ چاره‌مان نیه ده‌بێت بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارمان به‌سه‌رماندا پیاده بکرێت، ده‌بێت سزای (بێ ئیمانی و تاوانباری) خۆمان بچێژین.
فَأَغْوَيْنَٰكُمْ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ
له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: ڕاسته، ئێمه ئێوه‌مان گومڕا کردبوو، به‌ڵام خۆیشمان هه‌ر گومڕاو سه‌ر لێشێواو بووین.
فَإِنَّهُمْ يَوْمَئِذٍۢ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ
ئه‌و ڕۆژه به‌ڕاستی هه‌موویان له سزا‌و ئازاردا هاوبه‌شن، هه‌روه‌ک له دنیادا هاوکار بوون.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ
ئێمه بێگومان ئاوا ده‌که‌ین به گوناهکار و تاوانباران.
إِنَّهُمْ كَانُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ
ئه‌وانه کاتی خۆی که پێیان ده‌وترا: هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله) سه‌ریان باده‌دا و فوویان ده‌کرده خۆیان و فیزیان ده‌کرد...
وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓا۟ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٍۢ مَّجْنُونٍۭ
ده‌یانوت: ئێمه چۆن واز له خواکانمان ده‌هێنین بۆ شاعیرێکی شێت؟!
بَلْ جَآءَ بِٱلْحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلْمُرْسَلِينَ
نه‌خێر، وانیه، به‌ڵکو ئه‌و حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ی هێناوه، ڕاستی پێغه‌مبه‌رانی پێش خویشی سه‌لماندووه.
إِنَّكُمْ لَذَآئِقُوا۟ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَلِيمِ
(ماده‌م ئێوه کاتی خۆی بڕواتان پێنه‌کرد) ده‌بێت سزای زۆر به ئێش بچێژن.
وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
تۆڵه‌تان لێ ناسه‌نرێت به‌قه‌ده‌ر ئه‌و کار‌و کرده‌وانه نه‌بێت که‌کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا.
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
(ئه‌وه‌ی باسکرا حاڵی خوانه‌ناسان بوو) به‌ڵام به‌نده دڵسۆز و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (ئیمانداره به‌ڕێزه‌کان).
أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ رِزْقٌۭ مَّعْلُومٌۭ
ئه‌وان ڕزق و ڕۆزی ئاشکرای زۆر‌و زه‌به‌نده و دیاری کراویان پێشکه‌ش ده‌کرێت (له‌سه‌ر سینی و ده‌فری زێڕ و زیو).
فَوَٰكِهُ ۖ وَهُم مُّكْرَمُونَ
میوه‌هاتی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌چه‌شن، هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕێزێکی بێ وێنه‌دا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگار و فریشته‌کانه‌وه.
فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
له به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا (بۆ هه‌میشه دوور له پیری و نه‌خۆشی و ناخۆشی).
عَلَىٰ سُرُرٍۢ مُّتَقَٰبِلِينَ
ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتری داده‌نیشن، (دیاره خوای گه‌وره ده‌یخاته دڵی ئیماندارانه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ناسیاوی یه‌کن، تا به‌دیداری یه‌کتر شاد ببن و ناو به‌ناو یادی ژیانی دنیا‌و خه‌باتیان له پێناوی ئاینی خوادا بکه‌ن).
يُطَافُ عَلَيْهِم بِكَأْسٍۢ مِّن مَّعِينٍۭ
له په‌رداخی تایبه‌تیدا شه‌رابی تایبه‌تیان به‌سه‌ردا ده‌گێڕن.
بَيْضَآءَ لَذَّةٍۢ لِّلشَّٰرِبِينَ
شه‌رابه‌که زۆر سپی و به‌له‌زه‌ته بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یخۆنه‌وه و نۆشی ده‌که‌ن.
لَا فِيهَا غَوْلٌۭ وَلَا هُمْ عَنْهَا يُنزَفُونَ
ئه‌و شه‌رابه نه‌ده‌بێته هۆی سه‌رئێشه و ئێڵنجدان، نه مه‌ست و سه‌رخۆش و بێ هۆشیان ده‌کات (وه‌ک شه‌رابه ناپوخته‌کانی دنیا).
وَعِندَهُمْ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ عِينٌۭ
له ته‌نیشتیانه‌وه حۆری چاوگه‌ش دانیشتوون، جگه له هاوسه‌رانیان چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.
كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌۭ مَّكْنُونٌۭ
هه‌ر ده‌ڵێی هێلکه‌ی کوڵاوی پاک کراو شاراوه‌ن (که‌س ده‌ستی لێ نه‌داون).
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ يَتَسَآءَلُونَ
ئینجا ئیتر (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به‌ده‌م عه‌یش و نۆشه‌وه) پرسیار له یه‌کتری ده‌که‌ن و (یادگاره‌کانیان له دنیادا باس ده‌که‌ن).
قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ إِنِّى كَانَ لِى قَرِينٌۭ
یه‌کێکیان مۆڵه‌ت ده‌خوازێت و ده‌ڵێت: من به‌ڕاستی کاتی خۆی له دنیادا هاوه‌ڵێکم هه‌بوو...
يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُصَدِّقِينَ
زۆرجار ده‌یوت: تۆ بڕوا بو شتی وا ده‌که‌یت؟!
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ
ئایا ئه‌گه‌ر بووینه خاک و ئێسک ئێمه به‌ڕاست پاداشت ده‌درێینه‌وه؟!
قَالَ هَلْ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ
پاشان ئیمانداره‌که ڕوو به‌هاوه‌ڵانی وتی: ئه‌رێ ئه‌وه ئێوه ته‌ماشایه‌ک ناکه‌ن: بابزانین ئه‌و هاوه‌ڵه‌م حاڵی چۆنه.
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِى سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ
هه‌ر که سه‌یرێکی کرد بینی وا له ناوه‌ڕاستی دۆزه‌خدا گیری خواردووه...
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرْدِينِ
ئه‌وسا پێی وت: به‌خوا خه‌ریکبوو منیش تیا به‌ریت، خه‌ریک بوو منیش وه‌کو خۆت هه‌ڵدێریت.
وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر نیعمه‌تی هیدایه‌تی په‌روه‌ردگارم نه‌بوایه، ئه‌وه منیش له ئاماده بووانی ناو دۆزه‌خ ده‌بووم.
أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ
ئینجا به‌خته‌واران له خۆشی‌دا ده‌ڵێن: ئێمه ئیتر نامرین، ژیانمان به‌رده‌وامه....
إِلَّا مَوْتَتَنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ
جگه له مردنه‌که‌ی یه‌که‌م جارمان، ئێمه ئیتر هیچ ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کیش ناچێژین.
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
به‌ڕاستی ئا ئه‌مه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری گه‌وره و بێ سنوور.
لِمِثْلِ هَٰذَا فَلْيَعْمَلِ ٱلْعَٰمِلُونَ
ده‌با ئا بۆ ئه‌م به‌هشته، بۆ ئه‌م کامه‌رانیه، بۆ ئه‌م نازو نیعمه‌ته بێ سنووره، ئه‌وانه‌ی که کار‌و کۆشش ده‌که‌ن، با بۆ ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بیکه‌ن.
أَذَٰلِكَ خَيْرٌۭ نُّزُلًا أَمْ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ
باشه، ئایا ئه‌و به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌ته چاکه؟ یان دره‌ختی ژه‌قنه بووت.
إِنَّا جَعَلْنَٰهَا فِتْنَةًۭ لِّلظَّٰلِمِينَ
ئێمه کردوومانه به‌هۆی ناخۆشی و ئازار بۆ سته‌مکاران (ئه‌وانه‌ی له دنیادا گاڵته‌یان ده‌هات و ده‌یانوت چۆن له‌ناو ئاگردا دره‌خت ده‌ڕوێت؟!)
إِنَّهَا شَجَرَةٌۭ تَخْرُجُ فِىٓ أَصْلِ ٱلْجَحِيمِ
بێگومان ئه‌وه دره‌ختێکه له ناخی دۆزه‌خدایه و له‌وێوه (لق و پۆپه‌کانی) به‌هه‌موو به‌شه‌کانی دۆزه‌خدا بڵاوکردۆته‌وه.
طَلْعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ
به‌روبوومه‌که‌ی ده‌ڵێی سه‌لکه‌سه‌ری شه‌یتانه‌کانه (له ناشرینی و بێ له‌زه‌تیدا).
فَإِنَّهُمْ لَءَاكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ
دۆزه‌خیه‌کان به ناچاری لێی ده‌خۆن، سکیانی لێ پڕ ده‌که‌ن.
ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًۭا مِّنْ حَمِيمٍۢ
له‌وه‌ودوا شله‌مه‌نیه‌کی زۆر گه‌رم ده‌که‌ن به‌سه‌ریدا (به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت).
ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى ٱلْجَحِيمِ
پاسان (دوای ئه‌وه‌ی که تێریان خوارد‌و تێریان خوارده‌وه!! به ده‌م شه‌ق و تێهه‌ڵدان و سه‌رزه‌نیشتی فریشته‌کانی دۆزه‌خه‌وه) به‌زۆر ده‌گێڕدێنره‌وه بۆ ناو دۆزه‌خ، (دیاره براون بۆ شوێنی تایبه‌تی خواردن و خواردنه‌وه!!)
إِنَّهُمْ أَلْفَوْا۟ ءَابَآءَهُمْ ضَآلِّينَ
ئه‌وانه کاتی خۆی باو‌و باپیرانی خۆیانیان بینی به‌گومڕایی (بیریان نه‌کرده‌وه و کوێرانه شوێنیان که‌وتن).
فَهُمْ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ يُهْرَعُونَ
(ئیتر به‌بێ لێکدانه‌وه) ئه‌وانه به‌شوێنیاندا به‌تاڵۆکه و هه‌ڵه‌داوان چوون (باوه‌ڕیان به پێغه‌مبه‌ران و ئیمانداران نه‌کرد).
وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ ٱلْأَوَّلِينَ
سوێند به‌خوا بێگومان زۆربه‌ی پێشینانیان هه‌ر گومڕا بوون (چونکه دڵڕه‌ق بوون و ئاماده‌ی بیستنی ڕاستی نه‌بوون).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ
هه‌رچه‌نده ئێمه به‌ڕاستی، پێغه‌مبه‌رانی بێدارکه‌ره‌وه‌مان بۆ ڕه‌وانه کردبوون (به‌ڵام زۆربه‌یان گاڵته‌یان پێ ده‌هات).
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ
جا ئیتر ته‌ماشابکه سه‌رنج بده، سه‌رئه‌نجامی بێدارکراوه‌کان چی بوو (چۆن به دۆزه‌خ پاداشت درانه‌وه!)
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (که ئه‌وان له دۆزه‌خ دوورن و به به‌هه‌شت شاد بوون).
وَلَقَدْ نَادَىٰنَا نُوحٌۭ فَلَنِعْمَ ٱلْمُجِيبُونَ
بێگومان نوح هانا و هاواری بۆ هێناین، ئێمه‌یش چاکترین فریاد ڕه‌سێک بووین که به‌هانا و هاواریه‌وه چووین.
وَنَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
خۆی و که‌سوکاری باوه‌ڕداریمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگار کرد...
وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلْبَاقِينَ
جا ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویشمان هێشته‌وه (که ببنه هۆی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی زه‌وی سه‌ر له‌نوێ).
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْءَاخِرِينَ
هه‌روه‌ها به‌سه‌رهاتی ئه‌ومان هێشته‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو (تا په‌ندی لێوه‌ربگرن).
سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٍۢ فِى ٱلْعَٰلَمِينَ
سڵاو له‌سه‌ر نوح له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئیماندارانه‌وه له هه‌موو کات و شوێنێکدا.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
به‌ڕاستی ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (یادیان ده‌هێڵینه‌وه).
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
به‌ڕاستی ئه‌و له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْءَاخَرِينَ
له‌وه‌ودوا ئه‌وانی ترمان نوقمی زریان کرد.
۞ وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبْرَٰهِيمَ
بێگومان له شوێنکه‌وته و په‌یڕه‌وانی نوح - ئیبراهیم - ه (سه‌لامی خوایان لێ بێت).
إِذْ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلْبٍۢ سَلِيمٍ
کاتێک ڕووی کرده په‌روه‌ردگاری، به پیر بانگه‌وازیه‌وه چوو، به‌دڵێکی پڕ له ئیمان و یه‌ک خواناسیه‌وه.
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَاذَا تَعْبُدُونَ
ڕۆژێک به باوکی و قه‌ومی و هۆزه‌که‌ی وت: باشه، ئه‌وه ئێوه چی ده‌په‌رستن؟!
أَئِفْكًا ءَالِهَةًۭ دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ
ئایا شتی ده‌ست هه‌ڵبه‌سته ده‌که‌نه خوا‌و له جیاتی په‌روه‌ردگار ده‌تانه‌وێت بیپه‌رستن؟!
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
باشه، ئاخر ئێوه، چ گومانێکتان هه‌یه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان؟!
فَنَظَرَ نَظْرَةًۭ فِى ٱلنُّجُومِ
(ئه‌وسا چاوی هه‌ڵبڕی بۆ ئاسمان و) ته‌ماشایه‌کی ئه‌ستێره‌کانی کرد، (له ساخی بیروبۆچوونیان).
فَقَالَ إِنِّى سَقِيمٌۭ
(دیاره که سبه‌ی جه‌ژنیان بووه و ده‌عوه‌تی حه‌زره‌تی ئیبراهیمیشیان کردووه، ئه‌میش حه‌زی نه‌کردووه و بێزاربووه بۆیه) وتی: من نه‌خۆشم.
فَتَوَلَّوْا۟ عَنْهُ مُدْبِرِينَ
ئه‌وانیش به‌جێیان هێشت و ڕۆیشتن.
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ
ئه‌وسا به په‌نهانی چوو بۆ لای بته‌کانیان و وتی: ئه‌وه ناخۆن؟ (دیاره خۆراکیان بۆ بته‌کان داناوه!)
مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ
ئه‌وسا هاواری له بته‌کان کردوو، به توڕه‌ییه‌وه پێی وتن: ئه‌وه بۆ ڵاڵن؟! بۆ قسه‌یه‌کی ژیرانه ناکه‌ن؟!
فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًۢا بِٱلْيَمِينِ
ئینجا تێ‌یان که‌وت، به‌ده‌ستی ڕاستی پیاده‌ماڵین و ده‌یشکاندن.
فَأَقْبَلُوٓا۟ إِلَيْهِ يَزِفُّونَ
دوایی بت په‌رستان گه‌ڕانه‌وه و بینیان خواکانیان تێک‌وپێک شکاون، به‌په‌له و شڵه‌ژاوییه‌وه هاتن بۆ ئیبراهیم...!!
قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ
ئه‌ویش پێی وتن: باشه، ئایا ئه‌و په‌یکه‌رانه‌ی خۆتان دایده‌تاشن، ده‌یپه‌رستن؟!
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ
له‌کاتێکدا خوا به‌دیهێنه‌ری ئێوه‌یش و ئه‌م بتانه‌شه که دروستتان کردوون (نه‌شیانتوانی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن!!).
قَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ لَهُۥ بُنْيَٰنًۭا فَأَلْقُوهُ فِى ٱلْجَحِيمِ
که‌چی بیریان نه‌کرده‌وه له‌و به‌ڵگه به‌هێزانه‌وه، وتیان: شوێنێک دروست بکه‌ن و ئاگری تێدا بکه‌نه‌وه و ئیبراهیمی تێ فڕێ بده‌ن (با بسوتێت و له‌ناو بچێت).
فَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًۭا فَجَعَلْنَٰهُمُ ٱلْأَسْفَلِينَ
ئه‌وان ویستیان پیلانێکی بۆ دروست بکه‌ن، ئێمه ئه‌وانمان تێکشکاند و ڕیسوامان کردن.
وَقَالَ إِنِّى ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّى سَيَهْدِينِ
ئینجا ئیبراهیم وتی: من به‌ڕاستی ئێوه به جێ ده‌هێڵم و ده‌ڕۆم به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگارم، له ئایینده‌شدا به‌رده‌وام ڕێنموویم ده‌کات.
رَبِّ هَبْ لِى مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
(ئه‌وسا کۆچی کرد)، له‌و ڕێگه‌و بانه‌دا داوای له‌خوا کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌یه‌کی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه.
فَبَشَّرْنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٍۢ
ئێمه‌ش مژده‌ی کوڕێکی به ئارام و خۆگرو ژیرمان پێبه‌خشی که -ئیسماعیل- ه.
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعْىَ قَالَ يَٰبُنَىَّ إِنِّىٓ أَرَىٰ فِى ٱلْمَنَامِ أَنِّىٓ أَذْبَحُكَ فَٱنظُرْ مَاذَا تَرَىٰ ۚ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفْعَلْ مَا تُؤْمَرُ ۖ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ
کاتێک ئه‌و کوڕه که‌وته ده‌روماڵ له‌گه‌ڵیدا به‌یانیه‌ک پێی وت: کوڕم شیرینم بێگومان من ده‌مبینی له خه‌ونمدا که تۆ سه‌رده‌بڕم، تۆ ده‌ڵێی چی؟ ڕات چۆنه؟! (کوڕی چاک و خواناس و خۆگر به‌زمانی شیرین) وتی: بابه‌گیان هه‌ر فه‌رمانێکت پێ دراوه جێبه‌جێی بکه، ده‌مبینیت ئه‌گه‌ر خوا حه‌ز بکات، خوابیه‌وێت، له ئارامکاران ده‌بم.
فَلَمَّآ أَسْلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلْجَبِينِ
کاتێک هه‌ردووکیان ته‌سلیمی فه‌رمانی په‌روه‌ردگار بوون، ئیبراهیم، ئیسماعیلی به ڕوودا خسته سه‌ر خاک بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ری ببڕێت.
وَنَٰدَيْنَٰهُ أَن يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ
ئێمه‌ش بانگمان لێکرد: ئه‌ی ئیبراهیم!!
قَدْ صَدَّقْتَ ٱلرُّءْيَآ ۚ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
به‌ڕاستی خه‌وه‌که‌ت هێنایه دی، ئێمه هه‌ر ئاوا پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌ریان ده‌خه‌ین، چونکه لێ‌بڕاون).
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْبَلَٰٓؤُا۟ ٱلْمُبِينُ
به‌ڕاستی ئه‌مه خۆی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونه.
وَفَدَيْنَٰهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍۢ
ئێمه‌ش قۆچێکی گه‌وره‌مان کرده قوربانی ئیسماعیل تا له جیاتی ئه‌ودا سه‌ری ببڕێت.
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْءَاخِرِينَ
پاشان ئێمه له‌ناو گه‌لان و نه‌وه‌کانی داهاتوودا ناوی ئیبراهیممان هێشته‌وه.
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیبراهیم.
كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه...
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
به‌ڕاستی ئه‌میش له‌به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه...
وَبَشَّرْنَٰهُ بِإِسْحَٰقَ نَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
مژده‌ی هاتنه دنیای - ئیسحاق - یشمان پێبه‌خشی، که ئه‌ویش پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.
وَبَٰرَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَىٰٓ إِسْحَٰقَ ۚ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌۭ وَظَالِمٌۭ لِّنَفْسِهِۦ مُبِينٌۭ
خێر‌و به‌ره‌که‌تمان ڕژاند به‌سه‌ر ئیبراهیم و به‌سه‌رئیسحاقدا و له‌نه‌وه‌ی هه‌ردووکیان، واته: ئیسماعلیل و ئیسحاق چاکان و پاکان، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش په‌یداده‌بن به‌روونی سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن.
وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
به‌ڕاستی ئێمه نازو نیعمه‌تی خۆمانمان ڕژاند به‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (هه‌ردووکیانمان هه‌ڵبژارد بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی).
وَنَجَّيْنَٰهُمَا وَقَوْمَهُمَا مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
هه‌ردووکیان و قه‌ومه‌که‌شیانمان له ته‌نگانه گه‌وره‌که ڕزگارکرد (له غه‌رق بوون و خنکان).
وَنَصَرْنَٰهُمْ فَكَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَٰلِبِينَ
سه‌رکه‌وتنمان پێبه‌خشین به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا، هه‌ر ئه‌وانیش زاڵ بوون.
وَءَاتَيْنَٰهُمَا ٱلْكِتَٰبَ ٱلْمُسْتَبِينَ
پاشان ته‌وراتمان پێبه‌خشین که ڕوونکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێکه، (تا په‌یڕه‌ویی بکه‌ن).
وَهَدَيْنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ
هه‌روه‌ها ڕێنموویی هه‌ردووکیانمان کرد بۆ ڕێگه و ڕێبازی ڕاست و دروست (تا قه‌ومه‌که‌یان سه‌رفراز بکه‌ن).
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِمَا فِى ٱلْءَاخِرِينَ
ناوبانگی خێریانمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه (که هه‌تا دنیایه به‌ڕێزه‌وه ناویان ببرێت).
سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر مو‌سا و هاروون (له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌ڕێزه‌وه).
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
بێگومان ئێمه، ئا به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه (له دنیا‌و قیامه‌تدا ڕێزدارن).
إِنَّهُمَا مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
به‌ڕاستی هه‌ردووکیان له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه بوون (ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان به چاکی ئه‌نجامدا).
وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
بێگومان - ئیلیاس - یش له ده‌سته‌ی پێغه‌مبه‌ران و ڕه‌وانه کراوانه (له لایه‌ن ئێمه‌وه).
إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ
ئه‌وکاته ئه‌ویش به قه‌وم و گه‌له‌که‌ی خۆی وت: ئه‌وه ناکرێت خواناس بن؟ ئه‌وه بۆ له‌خوا ناترسن؟!
أَتَدْعُونَ بَعْلًۭا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ ٱلْخَٰلِقِينَ
ئایا ئێوه هاناو هاوارو نزا بۆ - به‌عل - ده‌به‌ن (بتێکی گه‌وره بوو ده‌یانپه‌رست) وه واز له خواپه‌رستی ده‌هێنن له‌کاتێکدا ئه‌و زاته چاکترینی دروستکاره‌کانه.
ٱللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ
که - الله - یه، په‌روه‌ردگارتانه، په‌روه‌ردگاری باو و باپیرانی دێرینیشتانه (ئه‌وه بۆ بیرێک ناکه‌نه‌وه)؟!
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ
که‌چی ئه‌وان بڕوایان پێ نه‌کرد، که‌وابوو بێگومان ئه‌وان ئاماده‌کراون بۆ دۆزه‌خ.
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
جگه له به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا.
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْءَاخِرِينَ
ئینجا ناوبانگی خێری ئیلیاسمان له نه‌وه‌کانی داهاتوودا هێشته‌وه.
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلْ يَاسِينَ
سڵاو و دروود و ڕێز له‌سه‌ر ئیلیاسین بێت.
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
ئێمه به‌ڕاستی به‌و شێوه‌یه پاداشتی چاکه‌کاران ده‌ده‌ینه‌وه.
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
بێگومان ئه‌ویش له به‌نده ئیمانداره‌کانی ئێمه‌یه.
وَإِنَّ لُوطًۭا لَّمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
به‌ڕاستی -ڵوط - یش له پێغه‌مبه‌رانه.
إِذْ نَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ
کاتی خۆی ئه‌و و هه‌موو که‌س و کاریمان ڕزگار کرد.
إِلَّا عَجُوزًۭا فِى ٱلْغَٰبِرِينَ
بێجگه له پیره‌ژنێک (بێ باوه‌ڕ بوو به‌رده‌وام گرفتی بۆ پێش ده‌هێنا) له‌ناومان برد.
ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْءَاخَرِينَ
پاشان هه‌مووانمان ته‌فرو تونا کرد.
وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ
بێگومان ئێوه هه‌موو به‌یانیه‌ک ده‌ڕۆن به‌سه‌ر شوێنه‌واره‌کانیاندا.
وَبِٱلَّيْلِ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
هه‌روه‌ها له شه‌ویشدا (هه‌ندێک جار له‌وێوه تێده‌په‌ڕن) ئایا ئه‌وه ژیریتان ناخه‌نه کار‌و بیرێک ناکه‌نه‌وه (چیمان به‌سه‌ر هێنان؟!!)
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
به‌ڕاستی - یونس - یش له پێغه‌مبه‌رانه.
إِذْ أَبَقَ إِلَى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ
که‌چی ڕای کرد به‌ره‌و که‌شتیه پڕ له که‌لوپه‌ل و خه‌ڵکه‌که...
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُدْحَضِينَ
ئه‌وسا به‌ناچاری به‌شداری قورعه‌ی کرد، له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوو که‌له قورعه‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتن...
فَٱلْتَقَمَهُ ٱلْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌۭ
ئینجانه‌هه‌نگێک قووتی دا، له‌کاتێکدا که شایانی سه‌رزه‌نشت و گله‌یی بوو (چونکه پێش ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی بدات قه‌ومه‌که‌ی به‌جێهێشت).
فَلَوْلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُسَبِّحِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر له‌و که‌سانه نه‌بوایه که ته‌سبیحات و یادی خوا ده‌که‌ن و نه‌یوتایه (لا اله الا انت سبحانك انی کنت من الظالمین): په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه و من له سته‌مکارانم.
لَلَبِثَ فِى بَطْنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
ئه‌وه ده‌مایه‌وه له سکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا تا ڕۆژێک که هه‌مووان زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
۞ فَنَبَذْنَٰهُ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٌۭ
له‌وه‌ودوا فڕێماندایه چۆڵیه‌کی بێ گژوگیاو دره‌خته‌وه بێ هێز و ماندوو نه‌خۆش.
وَأَنۢبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةًۭ مِّن يَقْطِينٍۢ
ئینجا ڕووه‌کی کوله‌که‌ی گه‌وره‌مان بۆ پێگه‌یاندن (که گه‌ڵاکانی پان و گه‌وره‌یه و مێش و مه‌گه‌نزێکی ناکه‌ون).
وَأَرْسَلْنَٰهُ إِلَىٰ مِا۟ئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ
ئینجا گه‌ڕانما‌نه‌وه و ڕه‌وانه‌مه‌ن کرد به پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆ لای سه‌د هه‌زار که‌س و زیاتریش ده‌بن (که قه‌ومه‌که‌یه‌تی).
فَـَٔامَنُوا۟ فَمَتَّعْنَٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍۢ
ئه‌وسا هه‌موویان ئیمان و باوه‌ڕیان هێنا، ئێمه‌ش ژیانێکی خۆشمان بۆ فه‌راهه‌م هێنان تا کاتێکی دیاریکراو.
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ ٱلْبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلْبَنُونَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاپرسیان لێ بکه: ئایا ڕاسته! که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن و کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (هه‌ڵبه‌ته کوڕ‌و کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت به‌بیرو بۆچوونی خۆیان، پووچه‌ڵی به‌ڵگه‌که‌یان ده‌ر بخات، کاتێ که وتویانه: فریشته‌کان کچی جوانن له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به‌چاوی سووک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆ خوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وتانه دووره ڕه‌وای ده‌بینن؟)
أَمْ خَلَقْنَا ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثًۭا وَهُمْ شَٰهِدُونَ
ئایا مه‌گه‌ر فریشته‌کانمان به مێینه درووست کردووه و له‌و کاته‌دا ئه‌وان له‌وێ بوون؟!
أَلَآ إِنَّهُم مِّنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ
ئاگادار بن!! به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ندێک له درۆ و بوختانیان ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن:
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ
خوا منداڵی بووه!! به‌ڕاستی و بێگومان ئه‌وانه زۆر درۆزنن.
أَصْطَفَى ٱلْبَنَاتِ عَلَى ٱلْبَنِينَ
ئایا مه‌گه‌ر کچانی هه‌ڵبژاردووه که بیکات به نه‌وه‌ی خۆی وه ڕێزی داون به‌سه‌ر کوڕاندا؟!!
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ
ئایا چیتانه و چۆن بڕیاری بێ به‌ڵگه‌ی وا ده‌ده‌ن.
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
ئایا بیرێک ناکه‌نه‌وه؟ (له‌م قسه بێ سه‌روبه‌نانه؟! له‌م تۆمه‌ته ناماقوڵانه؟!).
أَمْ لَكُمْ سُلْطَٰنٌۭ مُّبِينٌۭ
ئایا مه‌گه‌ر به‌ڵگه و شتێکی به‌هێز و ئاشکراتان به‌ده‌سته‌وه‌یه (بۆ ئه‌م قسه حه‌له‌ق و مه‌له‌قانه).
فَأْتُوا۟ بِكِتَٰبِكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
ئاده‌ی: کوا کتێبتان، کوا به‌ڵگه‌تان ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن بیهێننه مه‌یدان.
وَجَعَلُوا۟ بَيْنَهُۥ وَبَيْنَ ٱلْجِنَّةِ نَسَبًۭا ۚ وَلَقَدْ عَلِمَتِ ٱلْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ
(له‌لایه‌کی تره‌وه کافره‌کان) خزمایه‌تیان بڕیار داوه له‌نێوان زاتی په‌روه‌ردگار و په‌ریه‌کاندا، سوێن به‌خوا په‌ریه‌کانیش چاک زانیویانه که ئاماده ده‌کرێن (بۆ لێپرسینه‌وه و محاسه‌به ئه‌گه‌ر ئاوا خزمایه‌تیه‌ک هه‌بێت چۆن دادگای ده‌کرێن؟!).
سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوای گه‌وه‌ره، ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان باسی ئه‌که‌ن و ئه‌و قسه بێ جێیانه‌ی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به خوا.
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
به‌ڵام به‌نده دڵسۆز‌و هه‌ڵبژارده‌کانی خوا (له‌و گوفتارو بۆچونه خوارو خێچانه دوورن).
فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ
ئه‌ی بێ باوه‌ران به‌ڕاستی ئێوه و ئه‌وه‌ش ده‌یپه‌رستن.
مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَٰتِنِينَ
ناتوانن که‌سی پێ گومڕاو و سه‌رلێشێواو بکه‌ن و له خوای دوور بخه‌نه‌وه.
إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ ٱلْجَحِيمِ
مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خه.
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٌۭ مَّعْلُومٌۭ
فریشته‌کان ده‌ڵێن: که‌سمان نی یه شوێنی دیاریکراوی خۆی نه‌بێت.
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلصَّآفُّونَ
به‌ڕاستی ئێمه هه‌ر هه‌مومان به ڕیز وه‌ستاوین (ئاماده‌ی فه‌رمانین).
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلْمُسَبِّحُونَ
دووباره ده‌ڵێن: ئیمه هه‌موو ده‌م سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایشی خوای میهره‌بانین.
وَإِن كَانُوا۟ لَيَقُولُونَ
هه‌رچه‌نده هاوه‌ڵگه‌ڕان پێش ڕه‌وانه کردنی پێغه‌مبه‌ر ده‌یان وت:
لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًۭا مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ
ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش کتێبێکی ئاسمانیمان وه‌ک پێشووه‌کان بۆ بهاتایه...
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
ئێمه‌یش ده‌بووینه به‌نده دڵسۆز‌و چاکه‌کانی خوای گه‌وره.
فَكَفَرُوا۟ بِهِۦ ۖ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
که‌چی که قورئانمان ڕه‌وانه کرد بڕوایان پێ نه‌کرد، سه‌رئه‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه (چیان به‌سه‌ر ده‌هێنین).
وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلْمُرْسَلِينَ
سوێن به‌خوا بێگومان بڕیاری ئێمه بۆ به‌نده فرستاده و پێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هه‌ر زوو ده‌رچووه)...
إِنَّهُمْ لَهُمُ ٱلْمَنصُورُونَ
که به‌دڵنیایی، هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز ده‌بن.
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ
سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست و زاڵ ده‌بن.
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍۢ
جارێ تا ماوه‌یه‌ک خۆت بگره و گویان پێ مه‌ده.
وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ
تۆ سه‌رئه‌نجامی لاری و خوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو، له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ
ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێت و یه‌خه‌یان پێ بگرێت؟!
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلْمُنذَرِينَ
(قووڕ به‌سه‌ریان خاک به‌دامانیان) کاتێک که سزا‌و تۆڵه‌ی ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان، ئای که به‌ربه‌یانیه‌کی سامناکه بۆ بێ‌دار کراوه‌کان.
وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍۢ
تۆ تا ماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده و گوێیان پێ مه‌ده.
وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ
ڕاستیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو، سه‌رئه‌نجام خۆیان ئه‌بیننه‌وه.
سُبْحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ
پاکی و بێگه‌ردی بۆ په‌روه‌ردگارت، په‌روه‌ردگاری خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، له‌وه‌ی که ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێ هاوه‌ڵ و هاوتایه.
وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلْمُرْسَلِينَ
سڵاو دروودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و سه‌رجه‌م فرستاده‌کانی خوا.
وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
سوپاس و ستایشیش بۆ خوا، په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانان هه‌میشه و به‌رده‌وام.
Surah 38: Sad — ص
صٓ ۚ وَٱلْقُرْءَانِ ذِى ٱلذِّكْرِ
(ص) سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقره) بده، سوێند به‌م قورئانه که خاوه‌نی ئامۆژگاری و شکۆمه‌ندی و قه‌در و ڕێزه.
بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى عِزَّةٍۢ وَشِقَاقٍۢ
که‌چی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون (بڕوا به‌م قورئانه پیرۆزه ناهێنن، ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه نیه که‌م و کووری و ناته‌واوی له‌م قورئانه‌دا هه‌بیت) به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که خۆیان به‌زل ده‌زانن و بڕیاریانداوه لووت به‌رز بن له ئاستیدا و دژایه‌تی بکه‌ن.
كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍۢ فَنَادَوا۟ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٍۢ
چه‌نده‌ها گه‌ل و نه‌وه‌مان پێش نه‌مان له‌ناو بردووه (له‌کاتی ده‌سپێکردنی سزای ئێمه‌دا)هاواریان ده‌کرد، شیوه‌ن و زاریان بوو، به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازابوو، وه‌ختی ڕزگاربوون به‌سه‌رچوو.
وَعَجِبُوٓا۟ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌۭ مِّنْهُمْ ۖ وَقَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٌۭ كَذَّابٌ
بێ باوه‌ڕه‌کان سه‌رانسوڕما له‌وه‌ی که بیدارکه‌ره‌وه‌یه‌ک له خۆیان هاتووه بۆیان و وتیان: ئائه‌مه جادوگه‌رێکی زۆر درۆزنه.
أَجَعَلَ ٱلْءَالِهَةَ إِلَٰهًۭا وَٰحِدًا ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ عُجَابٌۭ
(هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا پێتان سه‌یر نیه) هه‌موو خواکانی کردووه به یه‌ک خوا، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی زۆر سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه!!
وَٱنطَلَقَ ٱلْمَلَأُ مِنْهُمْ أَنِ ٱمْشُوا۟ وَٱصْبِرُوا۟ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمْ ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌۭ يُرَادُ
ده‌سه‌ڵاتدار و گه‌وره‌کانیان ڕۆیشتن بۆ لای یه‌کتر، داوای پابه‌ندی و خۆگریان ده‌کرد، له پێناو بته‌کانیاندا و ده‌رباره‌ی بانگه‌وازی یه‌کخواناسی ده‌یانوت: به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکه مه‌به‌ستێکی تیادایه (که ببێته گه‌وره)...!!
مَا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِى ٱلْمِلَّةِ ٱلْءَاخِرَةِ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا ٱخْتِلَٰقٌ
ئێمه ئه‌م ده‌نگوباسه‌مان له کۆتا ئایندا (که ئاینی مه‌سیحیه و سێ خوا ده‌په‌رستن) نه‌بیستووه! ئه‌مه هه‌ر ته‌نها شتێکی ده‌ست هه‌ڵبه‌ست و دروستکراوه!!
أَءُنزِلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ مِنۢ بَيْنِنَا ۚ بَلْ هُمْ فِى شَكٍّۢ مِّن ذِكْرِى ۖ بَل لَّمَّا يَذُوقُوا۟ عَذَابِ
هه‌روه‌ها ده‌یانوت: ئایا ڕه‌وایه له نێوان ئێمه‌ماناندا قورئان بۆ محمد صلی الله علیه وسلم دابه‌زێت؟! خوا ده‌فه‌رموێت: نه‌خێر، ئه‌وانه هه‌ر له گوماندان به‌رامبه‌ر قورئانه‌که‌ی من، جا ئه‌گه‌ر سزا‌و ئازاری من بچێژن (ئه‌وسا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن)؟!!
أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَحْمَةِ رَبِّكَ ٱلْعَزِيزِ ٱلْوَهَّابِ
مه‌گه‌ر ئه‌مانه گه‌نجینه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خشنده‌یی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته که زاتێکی باڵاده‌ست و به‌خشنده‌یه (تا دیاریکردنی پێغه‌مبه‌ریش به‌ویستی ئه‌وان بێت)؟!
أَمْ لَهُم مُّلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ۖ فَلْيَرْتَقُوا۟ فِى ٱلْأَسْبَٰبِ
ئایا مه‌گه‌ر ئه‌وانه خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانن، تا خێر‌و بێرو به‌خشینه‌وه‌ش به‌ئاره‌زووی ئه‌وان بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه با به‌هۆکارێک به‌رزبنه‌وه بۆ ئاسمان و ده‌ست بخه‌نه کاروباری خوا...!!
جُندٌۭ مَّا هُنَالِكَ مَهْزُومٌۭ مِّنَ ٱلْأَحْزَابِ
سه‌ربازانێکی زۆر وا له‌وێن، له ده‌سته‌و گرۆ جۆر به جۆره‌کان، هه‌میشه تێکده‌شکێن.
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍۢ وَعَادٌۭ وَفِرْعَوْنُ ذُو ٱلْأَوْتَادِ
پێش ئه‌مان قه‌ومی نوح و عاد و فیرعه‌ونی خاوه‌نی هێزو ده‌سه‌ڵات (مه‌به‌ست ئه‌هرامه‌کانه)
وَثَمُودُ وَقَوْمُ لُوطٍۢ وَأَصْحَٰبُ لْـَٔيْكَةِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْأَحْزَابُ
هه‌روه‌ها ثمود، قه‌ومی صالح و قه‌ومی لوط و خاوه‌ن باخه چڕ‌و پڕه‌کان، ئائه‌و ده‌سته و گرۆیانه (هه‌ر هه‌موویان دژایه‌تی ئاین و به‌رنامه‌ی خوایان کرد، خوای گه‌وره‌ش دوای ماوه‌یه‌کی دیاریکراو هه‌موویانی ڕیشه‌که‌ن کرد).
إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ
هه‌ریه‌ک له‌وانه به‌رنامه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆزانی و به‌و کاره‌یان، خۆیان شایسته‌ی تۆڵه‌ی ئیمه کرد.
وَمَا يَنظُرُ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ مَّا لَهَا مِن فَوَاقٍۢ
ئه‌وانه چاوه‌ڕانی هیچ شتێک ناکه‌ن، ته‌نها یه‌کده‌نگی سامناکی گه‌وره نه‌بێت، که کت‌وپڕ ڕووده‌دات و پێویستی به دووباره بوونه‌وه نیه.
وَقَالُوا۟ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْحِسَابِ
که‌چی خه‌ڵکی نه‌فام ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا هه‌ر چیت بۆ بڕیارداوین پێش ڕۆژی لێپرسینه‌وه، پێمان ببه‌خشه.
ٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلْأَيْدِ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ خۆگربه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و گوفتاره نادروست و هه‌ڵانه‌وه که ده‌یڵێن، به‌ڵکو یادی به‌نده‌مان داود بکه که توانایی و ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشیبوو، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌میشه دڵی لای ئێمه بوو، به‌ته‌نگ ڕه‌زامه‌ندی ئێمه‌وه بوو.
إِنَّا سَخَّرْنَا ٱلْجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحْنَ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِشْرَاقِ
به‌ڕاستی ئێمه‌ش که‌ژ و کێوه‌کانمان بۆ ڕام هێنابوو، ئه‌وانیس یاد و ته‌سبیحاتی خوایان ده‌کرد و پێکه‌وه ده‌یانوته‌وه له ده‌مه و ئێواران و به‌ره‌به‌یانه‌کاندا.
وَٱلطَّيْرَ مَحْشُورَةًۭ ۖ كُلٌّۭ لَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ
هه‌روه‌ها به‌ڵنده‌کانیشمان بۆ ڕام هێنابوو به ده‌وریشیدا کۆ کرابوونه‌وه، هه‌موویان پێکه‌وه ته‌سبیحاتیان ده‌کرد، هه‌موویان گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خوا بوون.
وَشَدَدْنَا مُلْكَهُۥ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْحِكْمَةَ وَفَصْلَ ٱلْخِطَابِ
ئێمه پاشایه‌تیه‌که‌مان به‌هێزکردو حیکمه‌ت و دانایی وقسه و فه‌رمانی به‌جێمان پێبه‌خشی.
۞ وَهَلْ أَتَىٰكَ نَبَؤُا۟ ٱلْخَصْمِ إِذْ تَسَوَّرُوا۟ ٱلْمِحْرَابَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئایا هه‌واڵی ئه‌وانه‌ت پێنه‌گهیشتووه که کێشه‌یه‌کیان هه‌بوو، به دیوارا سه‌رکه‌وتن و خۆیان گه‌یانده میحرابه‌که‌ی!
إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ ۖ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ ۖ خَصْمَانِ بَغَىٰ بَعْضُنَا عَلَىٰ بَعْضٍۢ فَٱحْكُم بَيْنَنَا بِٱلْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَٱهْدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ
کاتێک خۆیانکرد به ژوورداو چوونه لای داود، ئه‌ویش لێیان ترسا، به‌ڵام ئه‌وان وتیان: مه‌ترسه، هه‌ردووکمان ناکۆکیه‌کمان هه‌یه و لایه‌کمان سته‌می له‌لایه‌کمان کردووه، داواکارین که به دادپه‌روه‌ریی له نێوانماندا بڕیار بده‌یت و لایه‌نی هیچ که‌سێکمان نه‌گریت، ڕێنموویشمان بکه بۆ ڕێگه‌ی ڕاست و دروست.
إِنَّ هَٰذَآ أَخِى لَهُۥ تِسْعٌۭ وَتِسْعُونَ نَعْجَةًۭ وَلِىَ نَعْجَةٌۭ وَٰحِدَةٌۭ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِى فِى ٱلْخِطَابِ
یه‌کێکیان وتی: به‌ڕاستی ئه‌م برایه‌م نه‌وه‌د و نۆ مه‌ڕی هه‌یه به‌ڵام من ته‌نها یه‌ک مه‌ڕم هه‌یه، که‌چی پێم ده‌ڵێت: ئه‌و مه‌ڕه‌شم بده‌رێ، به‌قسه‌ی زل و زۆرزانیی ده‌یه‌وێت لێم زه‌وت بکات.
قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦ ۖ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلْخُلَطَآءِ لَيَبْغِى بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٌۭ مَّا هُمْ ۗ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسْتَغْفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّ رَاكِعًۭا وَأَنَابَ ۩
داود وتی: سوێند به خوا بێگومان ئه‌و برایه‌ت سته‌می لێ کردوویت به‌وه‌ی ده‌یه‌وێت تاکه مه‌ڕه‌که‌ی تۆ بخاته سه‌ر مه‌ڕه‌کانی خۆی، له‌ڕاستیدا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی شه‌ریک و هاوکارن سته‌م له یه‌کتری ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هه‌یه و کاروکرده‌وه‌ی چاک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش زۆر که‌من، (ئینجا دووکه‌سه‌که دیارنه‌ما) ئه‌وسا ئیتر داود زانی که ئێمه ته‌نها تاقیمان کردۆته‌وه، (له‌به‌ر دوو هۆی سه‌ره‌کی، یه‌که‌م: فێر ببێت به‌په‌له حوکم ده‌رنه‌کات... دووه‌هه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سوێندی خوارد له‌سه‌ر شتێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌رباره‌ی نه‌کردبوو) ئیتر داوای لێخۆشبوونی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و به‌کڕنووش و سوژده‌دا چوو، داوای لێبووردنی کرد...
فَغَفَرْنَا لَهُۥ ذَٰلِكَ ۖ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ
ئێمه‌ش له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆش بووین، بێگومان ئه‌و له نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه‌یه و خۆشترین جێگه و ڕێگه‌مان بۆ ئاماده کردووه.
يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلْنَٰكَ خَلِيفَةًۭ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱحْكُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلْهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۢ بِمَا نَسُوا۟ يَوْمَ ٱلْحِسَابِ
ئه‌ی داود: به‌ڕاستی ئێمه تۆمان کردۆته جێ‌نشین له‌م وڵاته‌دا، فه‌رمانڕه‌وایی له نێوان خه‌ڵکدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام بده، هه‌رگیز شوێنی ئاره‌زوو مه‌که‌وه، تا نه‌بێته هۆی گومڕاکردن و لادانت له ڕێبازی خوا، چونکه بێگومان ئه‌وانه‌ی له ڕێبازی خوا لاده‌ده‌ن، سزای به ئێش و پڕ ئازار بۆیان ئاماده‌یه، به‌هۆی فه‌رامۆشکردنی ڕۆژی لێپرسینه‌وه.
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَٰطِلًۭا ۚ ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ۚ فَوَيْلٌۭ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنَ ٱلنَّارِ
ئێمه ئاسمان و زه‌وی دروستکراوانی نێوانمان بێ هوده و هه‌ڕه‌مه‌که‌ی دروست نه‌کردووه، ئه‌وه بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وانه‌یه که بێ باوه‌ڕبوون، هاوار و ناهوناڵه بۆ ئه‌وانه‌ی که کافر و بێ بڕوان له سزای ئاگری دۆزه‌خ.
أَمْ نَجْعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلْمُفْسِدِينَ فِى ٱلْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ ٱلْمُتَّقِينَ كَٱلْفُجَّارِ
نه‌خێر، ئه‌و باوه‌ڕه‌یان هه‌ڵه‌یه، به‌ڵکو ئایا ڕه‌وایه پاداشتی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و کاروکرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه، وه‌ک ئه‌وانه لێ بکه‌ین که تۆوی خراپه‌یان چاندووه له زه‌ویدا، یاخود ئایا ئه‌وانه‌ی پارێزگار و له‌خواترسن وه‌ک خراپه‌کاران سه‌یریان بکه‌ین؟!
كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ مُبَٰرَكٌۭ لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ
ئه‌م قورئانه کتێبێکی پیرۆزه دامانبه‌زاندووه بۆ لای تۆ، بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی لێک بده‌نه‌وه و بیری لێ بکه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان په‌ند و ئامۆژگاری وه‌ربگرن و تێفکرن.
وَوَهَبْنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيْمَٰنَ ۚ نِعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ
ئێمه سوله‌یمانمان به‌خشی به داود، ئای چ به‌نده‌یه‌کی چاک بوو، چونکه بێگومان سوله‌یمان هه‌میشه به‌سۆزه‌وه داوای لێ خۆشبوونی له خوا ده‌کرد.
إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِٱلْعَشِىِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلْجِيَادُ
کاتێک ده‌مه‌و ئێواره ئه‌و ئه‌سپه چاکانه‌ی که ئاماده کرابوو بۆ غه‌زا هێنایان و نمایش کران له پێش چاویدا.
فَقَالَ إِنِّىٓ أَحْبَبْتُ حُبَّ ٱلْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّى حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِٱلْحِجَابِ
ئینجا وتی: من هه‌میسه حه‌ز له‌م جۆره کارانه ده‌که‌م و گرنگی به‌م ئه‌سپانه به‌خێر ده‌زانم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نابێت ببنه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌یادی په‌روه‌ردگارم غه‌فڵم بکه‌ن و یادی فه‌رامۆش بکه‌م، ئه‌سپه‌کان غاریان کرد تا له چاو ون بوون.
رُدُّوهَا عَلَىَّ ۖ فَطَفِقَ مَسْحًۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلْأَعْنَاقِ
له‌وه‌ودوا سلێمان فه‌رمانیدا که بیانگێڕێته‌وه و که گه‌ڕانه‌وه بۆ لای ده‌ستی ده‌هێنا به ڕان و ملیاندا (به‌و شێوه‌یه خۆشه‌ویستی خۆی ده‌رده‌بڕی بۆیان، چونکه ئه‌وانه هۆکارێکن بۆ غه‌زاو گه‌یاندنی ئایینی خوا).
وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَٰنَ وَأَلْقَيْنَا عَلَىٰ كُرْسِيِّهِۦ جَسَدًۭا ثُمَّ أَنَابَ
سوێن به خوا ئێمه سوله‌یمانمان تاقیکرده‌وه و ساوایه‌کی ناته‌واومان فڕێدایه سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌ی، پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوا و په‌نای بۆ ئێمه هێنا... (چونکه به‌بێ وتنی - ان شا‌ء الله - به ئومێدی چه‌ند کوڕێک بوو).
قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَهَبْ لِى مُلْكًۭا لَّا يَنۢبَغِى لِأَحَدٍۢ مِّنۢ بَعْدِىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ
وتی: په‌روه‌ردگارا لێم خۆش ببه و ده‌سه‌ڵاتێکم پێببه‌خشه که ده‌ست نه‌دات بۆ که‌سی تر له دوای خۆم، چونکه به‌ڕاستی ته‌نها تۆ به‌خشێنه‌ری هه‌موو ناز و نیعمه‌تێکیت.
فَسَخَّرْنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجْرِى بِأَمْرِهِۦ رُخَآءً حَيْثُ أَصَابَ
ئێمه نزامان گیراکرد و - با - مان بۆ ڕام هێنا، که فه‌رمانی ئه‌و به‌نه‌رمی هاتووچۆ بکات، بۆهه‌رشوێنێک ویستی.
وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٍۢ وَغَوَّاصٍۢ
هه‌روه‌ها شه‌یتانه‌کانیشمان کرده خزمه‌تگوزاری، له هه‌موو جۆره بیناسازێک و مه‌له‌وانێکی ژێر ده‌ریا.
وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ
هه‌ندێکی تریش به‌کۆت و زنجیر به‌سترابوونه‌وه (تا نه‌توانن خراپه‌کاری ئه‌نجام بده‌ن).
هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ
ئه‌مه به‌خششی ئێمه‌یه بۆ تۆ ئه‌ی سوله‌یمان تۆش ده‌به‌خشیت، یان نابه‌خشیت لێپرسینه‌وه‌ت نییه و خۆت سه‌ربه‌ستیت.
وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ
بێگومان سوله‌یمان له لای ئێمه پله‌ی زۆر نزیکی هه‌یه و پاشه‌ڕۆژ و ئاینده‌یه‌کی جوانی هه‌یه لای ئێمه.
وَٱذْكُرْ عَبْدَنَآ أَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلشَّيْطَٰنُ بِنُصْبٍۢ وَعَذَابٍ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سه‌ر گوزه‌شته‌ی به‌نده‌ی ئێمه - ئه‌یوب- یان بۆ باس بکه، کاتێك بانگی له په‌روه‌ردگاری کرد‌و وتی: بێگومان شه‌یتان توشی نه‌خۆشی و ئازاری کرووم.
ٱرْكُضْ بِرِجْلِكَ ۖ هَٰذَا مُغْتَسَلٌۢ بَارِدٌۭ وَشَرَابٌۭ
ئێمه‌ش دوعا و نزامان گیرا کرد و وتمان: هه‌سته، به‌پێی خۆت ڕابکه، ئه‌وه ئاوێکی سارده بۆ خۆشتن و خواردنه‌وه.
وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةًۭ مِّنَّا وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ
ئه‌وسا هه‌موو که‌س و کاریمان پێبه‌خشی و ئه‌وه‌نده‌ی تریش، ئه‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تایبه‌تی بوو له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، یاداوه‌ریش بۆ هه‌موو خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان.
وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًۭا فَٱضْرِب بِّهِۦ وَلَا تَحْنَثْ ۗ إِنَّا وَجَدْنَٰهُ صَابِرًۭا ۚ نِّعْمَ ٱلْعَبْدُ ۖ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌۭ
(ئه‌یوب صلی الله علیه وسلم جارێک له خێزانه‌که‌ی دڵی ئێشا، سوێندی خوارد که ئه‌گه‌ر چاك بۆوه چه‌ند دارێکی لێبدات، خوای میهره‌بانیش وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و ئافره‌ته وه‌فاداره فه‌رمانی پێدا): چه‌پکێ لاسکی ناسك بگرێت به‌ده‌سته‌وه (به‌قه‌ده‌ر ئه‌و ژماره‌یه‌ی که بڕیاری دابوو و بیماڵێت به هاوسه‌ره‌که‌یداو فه‌رمووی) سوێنده‌که‌شت مه‌شکێنه، ئێمه بینیمان به‌ڕاستی خۆگر و به‌ئارامگر بوو، به‌نده‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك بوو، بێگومان ئه‌و ته‌وبه‌کاره و هه‌میشه دڵی لای په‌روه‌ردگاره.
وَٱذْكُرْ عِبَٰدَنَآ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ أُو۟لِى ٱلْأَيْدِى وَٱلْأَبْصَٰرِ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باس و یادی به‌نده به‌ڕێزه‌کانمان ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب بکه، هه‌مویان ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له گه‌یاندنی ئایینی خوادا، ده‌ستێکی باڵایان هه‌بوو له چاکه و چاکه‌کاریدا، هه‌روه‌ها به‌رچاو ڕوونی و شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بوو له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه.
إِنَّآ أَخْلَصْنَٰهُم بِخَالِصَةٍۢ ذِكْرَى ٱلدَّارِ
ئێمه به‌ڕاستی کردمانن به‌به‌نده‌یه‌کی تایبه‌تی خۆمان به‌هۆی سیفه‌تی دنیانه‌ویستی که ئه‌ویش یاده‌وه‌ری ڕۆژی قیامه‌ته.
وَإِنَّهُمْ عِندَنَا لَمِنَ ٱلْمُصْطَفَيْنَ ٱلْأَخْيَارِ
به‌ڕاستی ئه‌وانه لای ئێمه له‌و که‌سانه‌ن که هه‌ڵمان بژاردوون و په‌سه‌ندمان کردوون.
وَٱذْكُرْ إِسْمَٰعِيلَ وَٱلْيَسَعَ وَذَا ٱلْكِفْلِ ۖ وَكُلٌّۭ مِّنَ ٱلْأَخْيَارِ
هه‌روه‌ها باس و یادی -اسماعیل و الیسع و ذوالکفل- یشیان بۆ بکه که هه‌ریه‌کێك له‌وانه له هه‌ڵبژارده و په‌سه‌ندکراوه‌کانن.
هَٰذَا ذِكْرٌۭ ۚ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَـَٔابٍۢ
ئه‌مانه هه‌مووی ناوبانگی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزانه‌یه و بێگومان بۆ پارێزکار و خواناسیش چاکترین جێگه و ڕێگه و شوێنمان ئاماده کردووه.
جَنَّٰتِ عَدْنٍۢ مُّفَتَّحَةًۭ لَّهُمُ ٱلْأَبْوَٰبُ
باخه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌دنه، که هه‌ر هه‌مووی ده‌روازه‌کانی له‌سه‌ر پشته بۆیان.
مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدْعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٍۢ كَثِيرَةٍۢ وَشَرَابٍۢ
تیایدا به ئاسووده‌یی شانیان داداوه، به‌رده‌وام داوای میوه‌ی زۆر و خواردنه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر ده‌که‌ن.
۞ وَعِندَهُمْ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ أَتْرَابٌ
هه‌روه‌ها حۆری هاوته‌مه‌نی به حه‌یاو شه‌رم لایانه، که ته‌نها عاشقی هاوسه‌ره‌کانیانن و چاو بۆ که‌سی تر هه‌ڵنابڕن.
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ
جا ئا ئه‌م به‌ڵێنی نازو نیعمه‌ته‌ی پێتان دراوه له ڕۆژی پاداشتدا بۆتان ئاماده‌یه.
إِنَّ هَٰذَا لَرِزْقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ
به‌ڕاستی ئه‌مه ڕزق و ڕۆزیمانه بۆ به‌خته‌وه‌ران، هه‌رگیز ته‌واو نابێت و کۆتایی نایه‌ت.
هَٰذَا ۚ وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٍۢ
ئه‌مه‌ی باسکرا بۆ ئیماندارانه، به‌ڵام بۆ سته‌مکار و یاخی بووه‌کان، به‌ڕاستی ناخۆشترین جێگه و ڕێگه ئاماده‌یه.
جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ
دۆزه‌خه، که ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوی، که‌واته ئای چ شوێنێکی ناساز و سه‌خت و ناسۆره.
هَٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌۭ وَغَسَّاقٌۭ
ئه‌مه و، ده‌با هه‌ر بچێژن و بخۆن له ئاو و خۆراکی زۆر گه‌رم و کێم و زووخاوی داچۆڕاو.
وَءَاخَرُ مِن شَكْلِهِۦٓ أَزْوَٰجٌ
شتی تریس له‌و بابه‌تانه هه‌مه‌جۆر ده‌رخواردیان ده‌درێت.
هَٰذَا فَوْجٌۭ مُّقْتَحِمٌۭ مَّعَكُمْ ۖ لَا مَرْحَبًۢا بِهِمْ ۚ إِنَّهُمْ صَالُوا۟ ٱلنَّارِ
(کاتێك سته‌مکاران به‌ره‌و دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێن هه‌ندێ فریشته پێیان ده‌ڵێن:) ئه‌وه تاقمێکه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا پاڵه‌په‌ستۆیانه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن: ده‌ك به‌خێر نه‌یه‌ن، ئه‌وانیش ده‌بێت بگه‌یه‌نرێنه دۆزه‌خ و بچنه ناو ئاگره‌وه.
قَالُوا۟ بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًۢا بِكُمْ ۖ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا ۖ فَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ
له وه‌ڵامیاندا ده‌ڵێن: نه‌خێر ئێوه به‌خێر نه‌یه‌نه‌وه، ئێوه ئه‌م شوێنه‌تان بۆ ئێمه مسۆگه‌ر کرد ئای که جێگه‌یه‌کی ناساز و ناخۆشه.
قَالُوا۟ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدْهُ عَذَابًۭا ضِعْفًۭا فِى ٱلنَّارِ
دوایی به‌ده‌م ئاهو ناڵه‌وه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا ئه‌وه‌ی بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئا ئه‌م شوێنه به‌نسیبی ئێمه ببێت، سزای چه‌ند به‌رامبه‌ری له‌ناو دۆزه‌خدا بۆ پێش بهێنه.
وَقَالُوا۟ مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالًۭا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ ٱلْأَشْرَارِ
هه‌ره‌وه‌ها ده‌ڵێن: ئه‌وه چیمانه بۆچی ئێمه که‌سانێك نابینین که کاتی خۆی به خراپ و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست ده‌ماندانه قه‌ڵه‌م.
أَتَّخَذْنَٰهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ ٱلْأَبْصَٰرُ
کاتی خۆی گاڵته‌مان پێ ده‌کردن، توانجمان تێده‌گرتن که‌چی ئه‌مڕۆ یان لێره نین، یان به‌رچاومان لێڵ و تاریکه و نایانبینن!!
إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقٌّۭ تَخَاصُمُ أَهْلِ ٱلنَّارِ
به‌ڕاستی ئه‌وه به‌سه‌رهات و کێشمه‌کێش و ده‌مه ده‌مێی دۆزه‌خیه‌کان و حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه و بۆیان پێش دێت.
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مُنذِرٌۭ ۖ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ به‌ڕاستی من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌م، که جگه‌له خوای تاکو تاکو ته‌نها و به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شمگیر له تاوانباران هیچ خوایه‌کی تر نیه.
رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ
ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو دروستکراوانی نێوانیانه، به‌ڵاده‌سته به‌سه‌ر کافراندا، لێخۆشبووه و چاوپۆشی ده‌کات له ئیمانداران.
قُلْ هُوَ نَبَؤٌا۟ عَظِيمٌ
پێیان بڵێ: ئه‌م هه‌واڵ و ده‌نگ و باسێکی زۆر گه‌وره و گرنگن.
أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ
به‌ڵام ئێوه پشتی تێده‌که‌ن و گوێی بۆ ناگرن.
مَا كَانَ لِىَ مِنْ عِلْمٍۭ بِٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰٓ إِذْ يَخْتَصِمُونَ
خۆ من (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره) هیچ ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووم که‌چی گوزاره‌وه له شوێنه بڵنده‌کاندا کاتێك که فریشته‌کان کێشه‌یان هه‌بوو له جێنشینی ئاده‌مدا.
إِن يُوحَىٰٓ إِلَىَّ إِلَّآ أَنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌۭ مُّبِينٌ
وه‌حی و نیگام بۆ نایه‌ت ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بێت که من بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام.
إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى خَٰلِقٌۢ بَشَرًۭا مِّن طِينٍۢ
کێشه‌ی فریشته‌کان کاتێك بوو که په‌روه‌ردگارت پێی وتن: من ده‌مه‌وێت به‌شه‌رێک، له قوڕ دروست بکه‌م.
فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَٰجِدِينَ
جا کاتێك دروستم کرد و له‌و گیان و ڕۆحه‌ی که من خاوه‌نی ئه‌وم، فووم پێداکردو گیان و ژیانم پێبه‌خشی ئێوه‌ی فریشته هه‌مووتان سووژده‌ی (رێز‌و ته‌قدیری به‌فه‌رمانی من) بۆ به‌رن.
فَسَجَدَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ
هه‌موو فریشته‌کان فه‌رمانی خوایان به‌جێ هێنا و سووژده‌یان برد.
إِلَّآ إِبْلِيسَ ٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ
جگه له ئیبلیس نه‌بێت که له‌و کاته‌دا له‌ناو فریشته‌کاندا بوو فووی کرده خۆی و خۆی به‌گه‌وره زانی و خۆی خسته ڕیزی کافرانه‌وه.
قَالَ يَٰٓإِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَىَّ ۖ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْعَالِينَ
خوا فه‌رمووی: ئه‌ی ئیبلیس ئه‌وه چی نه‌یهێشت و نایه‌ڵێت سووژده به‌ریت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که به دوو ده‌ستی قودره‌تی خۆم دروستم کردووه؟! ئایا خۆتت به‌گه‌وره زانی یان هه‌ر له زووه‌وه خۆت لا به‌رزو گه‌وره‌یه.
قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌۭ مِّنْهُ ۖ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍۢ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍۢ
شه‌یتان وتی: من له‌و چاکترو به‌نرختر و پیرۆزترم، چونکه تۆ منت له ئاگر دروست کردووه و ئه‌وت له قوڕ به‌دیهێناوه.
قَالَ فَٱخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌۭ
خوا فه‌رمووی: ماده‌م وایه ده‌رچۆ له به‌هه‌شت و به‌جێی بهێڵه چونکه تۆ ئیتر ڕه‌جم کراوو دوور خراوه‌ته‌وه له ڕه‌حمه‌تی من.
وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلدِّينِ
به‌ڕاستی له‌عنه‌ت و نه‌فرینی منت له‌سه‌ره تا ڕۆژی قیامه‌ت (چونکه تۆ فه‌رمانی منت جێبه‌جێ نه‌کرد).
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
شه‌یتان وتی: په‌روه‌ردگارا ده‌ی که‌واته مۆڵه‌تم بده تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که نه‌وه‌کانی ئاده‌م زیندوو ده‌کرێنه‌وه.
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ
خوا فه‌رمووی: باشه تۆ له مۆڵه‌ت دراوانیت...
إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْوَقْتِ ٱلْمَعْلُومِ
تا ڕۆژو کاتی دیاریکراو.
قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ
ئینجا شه‌یتان وتی: سوێند به‌ده‌سه‌ڵاتی بێ سنوورت شه‌رت بێت هه‌ر هه‌موویان گومڕاو سه‌رگه‌ردان بکه‌م.
إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ ٱلْمُخْلَصِينَ
جگه له به‌نده و عه‌بده دڵسۆزه‌کانت که هه‌ڵبژاره‌ده‌ی خۆتن (ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانم نیه).
قَالَ فَٱلْحَقُّ وَٱلْحَقَّ أَقُولُ
په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: من خۆم حه‌ق و ڕاستیم و هه‌ر حه‌ق و ڕاستیش ده‌ڵێم.
لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ
سوێند به‌زاتی خۆم ده‌بێت دۆزه‌خ پڕ بکه‌م له تۆ‌و له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که شوێنی تۆ ده‌که‌ون.
قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍۢ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ
جا تۆش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خه‌ڵکه بڵێ: من هیچ پاداشت و خه‌ڵاتێکم له ئێوه ناوێت، من له‌و که‌سانه‌ش نیم که شت هه‌ڵبه‌ستم و زۆر له خۆم بکه‌م.
إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ
ئه‌م قورئانه ته‌نها ئامۆژگاریه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان له هه‌موو کات و شوێنێکدا.
وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعْدَ حِينٍۭ
به‌ڕاستی له داهاتوویه‌کی نزیکدا، هه‌ر له دنیادا هه‌واڵی ڕاستی و دروستی ئه‌م ئایینه ده‌زانن، له قیامه‌تیشدا هه‌موو شتێك به ته‌واوی ئاشکراو ڕوون ده‌بێت.
Surah 39: Az-Zumar — الزمر
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ
هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه.
إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ فَٱعْبُدِ ٱللَّهَ مُخْلِصًۭا لَّهُ ٱلدِّينَ
بێگومان ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان ڕه‌وانه کردووه بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تا حه‌ق و ڕاستی ڕوون بکاته‌وه، که‌واته هه‌ر خوا بپه‌رسته و هه‌ر ملکه‌چ و دڵسۆزبه بۆ ئاین و به‌رنامه‌که‌ی.
أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلْخَالِصُ ۚ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلْفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِى مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ كَٰذِبٌۭ كَفَّارٌۭ
ئاگاداربن: دینی پاك و خاوێن ته‌نها بۆ خوایه، ئه‌وانه‌ش جگه له‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پشتیوانی خۆیان ده‌ڵێن: ئێمه ئه‌م بت و شتانه ناپه‌رستین ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له خوا نزیکمان بخه‌نه‌وه، له‌کاتێکدا ئه‌وان له‌خواوه نزیکترن، بێگومان خوا داوه‌ری ده‌کات له نێوانیاندا، له‌و شتانه‌دا که کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕایان ده‌رباره‌ی جۆراو جۆره، به‌ڕاستی خوا ئه‌و بیروباوه‌ڕ چه‌وته‌یان لێوه‌رناگرێت و هیدایه‌ت و ڕێنموویی ئه‌و که‌سانه ناکات که درۆزن و بێ باوه‌ڕن.
لَّوْ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًۭا لَّٱصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ
ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ڕۆڵه‌یه‌ک بۆ خۆی بڕیار بدات، ئه‌وا له نێوان ئه‌و شتانه‌دا که دروستی کردووه شتێکی هه‌ڵده‌بژارد که به ویستی خۆی بوایه نه‌ک به‌ویستی ئه‌وان، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌یه که دووره له شتی ناره‌واو نابه‌جێ، ئه‌و زاته خوایه‌کی تاک و ته‌نهاو زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته (تۆله‌ده‌سێنێت له‌وانه‌ی دژایه‌تی ده‌که‌ن و نایپه‌رستن).
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ
ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی دروست کردووه، به‌شێوه‌ی که‌وانه‌یی شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌هه‌مان شیوه‌ی که‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت (که ئه‌مه خۆی به‌ڵگه‌یه‌کی قورئانیه له‌سه‌ر شێوازی خڕی زه‌وی)، ڕۆژو مانگیشی ڕام کردووه و ڕای هێناون (له فه‌رمانی ده‌رناچن و له‌خزمه‌تی ئاده‌میزادان)، هه‌ریه‌ک له‌وانه له چه‌رخ و خولدان تا کاتیکی دیاریکراو، ئاگاداربن: هه‌رئه‌و خوایه زۆر به‌ده‌سه‌لاته (تۆله له کافران ده‌سێنێت و له‌ده‌ستی ده‌رناچن) لێخۆشبووه (چاوپۆشی ده‌کات له هه‌له‌و که‌م و کووڕی ئیمانداران).
خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍۢ وَٰحِدَةٍۢ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْأَنْعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍۢ ۚ يَخْلُقُكُمْ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ خَلْقًۭا مِّنۢ بَعْدِ خَلْقٍۢ فِى ظُلُمَٰتٍۢ ثَلَٰثٍۢ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ
خه‌ڵکینه بیرتان نه‌چێت خوا ئێوه‌ی له تاکه نه‌فسێك هێناوه‌ته کایه‌وه له‌وه‌ودوا له‌و تاکه نه‌فسه هاوسه‌ره‌که‌شی فه‌راهه‌م هێناوه، له ماڵاتیشدا هه‌شت جۆری دروست کردووه (له ئایه‌تی -143، 144- له‌سووره‌تی- الانحام- دا ئاماژه‌ی بۆ کردووه) له‌وه‌ودوا له سکی دایکتاندا ئێوه دروست ده‌کات به‌چه‌ند قۆناغێك، له‌ناو سێ تاریکیدا (مه‌به‌ست سێ پێسته‌که‌یه که کۆرپه‌له‌ی تێدا حه‌شاره‌دراوه)، جا گۆرانکاری به‌رده‌وامه و گه‌وره بوون و جیابوونه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌کان (ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر ڕوو ده‌دات) ئا ئه‌وه‌یه خوا، ئا ئه‌وه‌یه په‌روه‌ردگارتان، خاوه‌نی هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کانه جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، جا ئیتر بۆ کوێ لا ده‌درێن له خواپه‌رستی؟!
إِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنكُمْ ۖ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلْكُفْرَ ۖ وَإِن تَشْكُرُوا۟ يَرْضَهُ لَكُمْ ۗ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌۭ وِزْرَ أُخْرَىٰ ۗ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
گه‌ر خۆتان بێ باوه‌ڕ بکه‌ن، بێگومان خوا بێ نیازه لێتان، هه‌رچه‌نده ڕازی نابێت که به‌نده‌کانی بێ باوه‌ڕبن و ڕێبازی خوانه‌ناسی بگرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێبازی سو‌پاسگوزاری بگرنه به‌ر، به‌و کاره‌تان ڕازی ده‌بێت، دڵنیاش بن که هیچ که‌س کۆڵی گه‌ناهی که‌سی تر هه‌ڵناگرێت، پاشان گه‌رانه‌وه‌تان بۆ لای په‌روه‌ردگارتانه، ئه‌وسا هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کاروکرده‌وانه‌تان پێده‌دا که ئه‌نجامتان ده‌دا، چونکه ئه‌و زاته زانایه به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی، له سینه و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراون.
۞ وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ضُرٌّۭ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعْمَةًۭ مِّنْهُ نَسِىَ مَا كَانَ يَدْعُوٓا۟ إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦ ۚ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا ۖ إِنَّكَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ
ئاده‌میزاد کاتێك ناخۆشی و زه‌ره‌رێکی تووشهات، هاناو هاوار بۆ په‌روه‌ردگاری ده‌بات و به‌دڵشکاوی لێی ده‌لاڵێته‌وه، پاشان کاتێك خوا ده‌رووی لێ کرده‌وه و ناز و نیعمه‌تی پێبه‌خشی، دوعا و نزا و هانا و هاواره‌کانی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، چه‌نده‌ها هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار ده‌دات، ده‌یه‌وێت خه‌ڵکی له ڕێبازی خوا وێڵ بکات، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و جۆره که‌سه بڵێ: که‌مێك به خوانه‌ناسی ڕابوێره، به‌ڵام دڵنیابه که تۆ نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خیت.
أَمَّنْ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ سَاجِدًۭا وَقَآئِمًۭا يَحْذَرُ ٱلْءَاخِرَةَ وَيَرْجُوا۟ رَحْمَةَ رَبِّهِۦ ۗ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ۗ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ
(ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باسکران چاکترن) یان ئه‌و ئیمانداره‌ی که له دووتوێی شه‌وگاردا هه‌ڵده‌ستێت بۆ خواپه‌رستی، سوژده ده‌بات و به‌پێوه ده‌وه‌ستێت، له لێپرسینه‌وه‌ی قیامه‌ت ده‌ترسێت و ئومێد و هیوای به‌میهره‌بانی په‌روه‌ردگاری هه‌یه، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم بڵێ: ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌زانن و شاره‌زان، وه‌ک ئه‌وانه‌ن که هیچ نازانن و شاره‌زاییان نیه؟، به‌ڕاستی ته‌نها خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان له‌م جۆره یاداوه‌ریانه سوود وه‌رده‌گرن و تێده‌گه‌ن (له حه‌قیقه‌تی دنیا و قیامه‌ت، وه دڵنیان ژیانی دنیا فرسه‌تێکی به‌نرخه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌کاری ده‌هێنن).
قُلْ يَٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌۭ ۗ وَأَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌ ۗ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍۢ
به‌و به‌ندانه‌م بڵێ که خاوه‌ن باوه‌ڕن: له په‌روه‌ردگارتان بترسن و خواناس بن، بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م دنیایه‌دا چاکه ده‌که‌ن، پاداشتی چاک هه‌یه، زه‌وی په‌روه‌ردگاریش فراوانه (ئه‌گه‌ر له شوێنێك دنیاتان لێ ته‌نگ کرایه‌وه کۆچ بکه‌ن بۆ شوێنێکی تر) به‌ڕاستی ته‌نها خۆگران پاداشتیان بێ سنوور و بێ ئه‌ندازه‌یه.
قُلْ إِنِّىٓ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ مُخْلِصًۭا لَّهُ ٱلدِّينَ
هه‌روه‌ها ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانم پێدراوه هه‌ر خوا بپه‌رستم و له‌هه‌موو ژیانمدا ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری دین و ئاین و به‌رنامه‌ی ئه‌و بم.
وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلْمُسْلِمِينَ
فه‌رمانیشم پێدراوه که یه‌که‌مین که‌س بم له خواپه‌رستی و ئیسلامه‌تی و دینداریدا.
قُلْ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ
هه‌روه‌ها بڵێ: من زۆر ده‌ترسم له سزای ڕۆژێکی پڕ مه‌ترسی و سامناك، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌شی بکه‌م له فه‌رمانی په‌روه‌ردگارم.
قُلِ ٱللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًۭا لَّهُۥ دِينِى
بڵێ: من ته‌نها هه‌ر خوا ده‌په‌رستم و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئاین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و ده‌بم.
فَٱعْبُدُوا۟ مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱلْخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ
جا ئێوه‌ش ئه‌ی بێ باوه‌ڕان چی ده‌په‌رستن جگه له‌و خوایه، بیپه‌رستن و پێیان بڵێ: بێگومان خه‌ساره‌تمه‌ندان ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان و خاو و خێزانیان له ده‌ستچووه له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئاگادار بن: که به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه خه‌ساره‌تمه‌ندی ئاشکراو زیانی دیار‌و ڕوون.
لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌۭ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌۭ ۚ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥ ۚ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ
ئه‌وانه له سه‌رویانه‌وه په‌ڵه هه‌وری دووکه‌ڵ له ئاگری ده‌وری داون، له ژێریشیانه‌وه هه‌مان په‌ڵه هه‌ور و دووکه‌ڵ هه‌یه، ئابه‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره به‌نده‌کانی ده‌ترسێنێت و پێیان ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی به‌نده‌کانم پارێزکاربن و خۆتان له سزای من بپارێزن.
وَٱلَّذِينَ ٱجْتَنَبُوا۟ ٱلطَّٰغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ ۚ فَبَشِّرْ عِبَادِ
جا ئه‌وانه‌ی که خۆیان دووره په‌رێز گرتووه له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ڵکی ده‌یپه‌رستن، جگه له خوای په‌روه‌ردگار و به‌ته‌وبه و په‌شیمانیه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خوا، مژده‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی و به‌خته‌وه‌ری و کامه‌رانی بۆ ئه‌وانه‌یه، ده مژده بده به‌و به‌ندانه‌م...
ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُۥٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ
ئه‌وانه‌ی گوێ بۆ قسه‌و گوفتار ده‌گرن و په‌یڕه‌وی چاکترینی ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه که‌سانێکن که خوا هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردوون، ئه‌وانه خاوه‌نی عه‌قڵ و ژیری و بیروهۆشن.
أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِى ٱلنَّارِ
جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که به‌هۆی خراپی و خوانه‌ناسیه‌وه بریاری سزادانی درابێت (تۆ هیچ کاروباری ئه‌وت به‌ده‌سته)... ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌و جۆره که‌سانه ڕزگار بکه‌یت که له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا گیریان خواردووه؟!
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌۭ مِّن فَوْقِهَا غُرَفٌۭ مَّبْنِيَّةٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ ۖ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ ٱلْمِيعَادَ
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسان و دیندار بوون کۆشک و ته‌لاری چه‌ند نهۆم که ژووره‌کانی له‌سه‌ریه‌کن بۆیان ئاماده‌یه، چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر به به‌رده‌م ئه‌و کۆشکانه‌دا جاریه، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنی خوایه، بێگومان خوایش به‌ڵێنی خۆی ده‌باته سه‌ر.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَسَلَكَهُۥ يَنَٰبِيعَ فِى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًۭا مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّۭا ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ حُطَٰمًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ
ئایا تۆ نه‌تبینیوه‌و سه‌رنجت نه‌داوه: به‌ڕاستی خوا له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، له‌وه‌ودوا له‌ناو ناخی زه‌ویدا کۆی ده‌کاته‌وه، پاشان به‌شێوه‌ی کارێز وکانی ده‌ریده‌هێنێت، ئه‌وسا هه‌ر به‌و ئاوه کشتوکاڵی هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگ ده‌روێنێت، ئینجا وشك ده‌بێت و زه‌رد هه‌ڵده‌گه‌ڕێت، پاشان ده‌یخات و ورد‌و خاشی ده‌کات، جا به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا یاداوه‌ری و یادخستنه‌وه هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند.
أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍۢ مِّن رَّبِّهِۦ ۚ فَوَيْلٌۭ لِّلْقَٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ
جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که خوای میهره‌بان سینه‌ی گوشاد کردووه بۆ ئیسلام و له‌سه‌ر ڕێبازی نوورو ڕوناکی په‌روه‌ردگاریه‌تی، (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێچه‌وانه‌یه؟) هاوار و وه‌یل بۆ ئه‌وانه‌ی که دڵیان ڕه‌قه له ئاستی قورئان و یادی خوادا، ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا گیریان خواردووه.
ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ ٱلْحَدِيثِ كِتَٰبًۭا مُّتَشَٰبِهًۭا مَّثَانِىَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ
خوا جل جلا له جوانترین و پیرۆزترین فه‌رمایشتی ناردۆته خواره‌وه که ئه‌م قورئانه‌یه، (له جوانی داڕشتندا) بابه‌ته‌کانی له یه‌ك ده‌چن، هه‌ندێك باسیشی به‌شێوازی جیاواز تیادا دووباره بۆته‌وه، جا کارکردی ئه‌م قورئانه ئه‌وه‌یه که: ته‌زوو ده‌هێنێت به گیان و پێستی ئه‌وکه‌سانه‌دا که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵ و ده‌رووندا هه‌یه، پاشان گیان و پێست و دڵیان نه‌رم و ئاماده و چالاك ده‌بێت بۆ یادی خوا‌و خواپه‌رستی ئا ئه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنموویی خوایه که هه‌ر که‌س شایسته بێت هیدایه‌ت و ڕێنموویی ده‌کات بۆ پله‌و پایه به‌رزانه، ئه‌وه‌ش که ڕێبازی خوا ون بکات که‌س نیه ڕێنموویی بکات.
أَفَمَن يَتَّقِى بِوَجْهِهِۦ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ وَقِيلَ لِلظَّٰلِمِينَ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ
جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی به ڕوخسار‌و ده‌م و چاوی به‌رگری له سزای سه‌ختی ڕۆژی قیامه‌ت بکات، (وه‌ك ئه‌وه وایه که نه‌ترسێت)، ئه‌وسا به‌و سته‌مکارانه ده‌وترێت: ده‌ی بچێژن سزای ئه‌وه‌ی که ده‌تانکرد.
كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ
ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیس بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌بوو، زۆری پێ نه‌چوو تۆڵه و سزا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن له شوێنێکه‌وه که به‌ته‌مای نه‌بوون و هه‌ستیان پێنه‌ده‌کرد.
فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلْخِزْىَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَكْبَرُ ۚ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
ئه‌وسا خوا هه‌ر له ژیانی دنیادا تاڵاوی کرد به گه‌روویاندا و ڕیسوای کردن، بێگومان سزای قیامه‌ت سه‌ختتره بۆیان ئه‌گه‌ر بیانزانیایه.
وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍۢ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه له‌م قورئانه‌دا هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان بۆ خه‌ڵکی هێناوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری وه‌ربگرن و بیرێك بکه‌نه‌وه له ڕاستیه‌کان و تێ بگه‌ن.
قُرْءَانًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِى عِوَجٍۢ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ
قورئانێکی پاراو، به‌زمانی عه‌ره‌بی، هیچ که‌چی ولاریه‌کی تێدا به‌دی ناکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی پارێزکارو خواناس بن.
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا رَّجُلًۭا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَٰكِسُونَ وَرَجُلًۭا سَلَمًۭا لِّرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ۚ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ۚ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
خوای گه‌وره نموونه‌ی هێناوه‌ته‌وه به پیاوێك که گیری خوارد بێت به‌ده‌ست چه‌ند به‌رپرسێکی شه‌ڕانی و سه‌رکه‌شه‌وه، پیاوێکی تریش ته‌نها یه‌ك به‌رپرسی هه‌بێت، ئایا ئه‌و دوو جۆره نموونه‌یه، وه‌ك یه‌کن، سوپاس و ستایش ته‌نها شایسته‌ی خوایه، نه‌خێر یه‌کسان نی یه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له‌م ڕاستیه تێناگه‌ن و نایزانن و لێکی ناده‌نه‌وه.
إِنَّكَ مَيِّتٌۭ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ
به‌ڕاستی تۆش ده‌مریت و ئه‌وانیش ده‌مرن و که‌س نامێنێت.
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ
پاشان بێگومان ئێوه (واته نه‌گبه‌ت و یاخیه‌کان) ڕۆژی قیامه‌ت، له‌لای په‌روه‌ردگارتان یه‌خه‌ی یه‌ك ده‌گرن، داواچی ده‌بن له‌سه‌ر یه‌کتر.