Surah 23: Al-Muminun — المؤمنون
قَدْ أَفْلَحَ ٱلْمُؤْمِنُونَ
به ڕاستى ئه‌و بڕوادارانه سه‌رکه‌وتوو سه‌رفراز بوون...
ٱلَّذِينَ هُمْ فِى صَلَاتِهِمْ خَٰشِعُونَ
ئه‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ن که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ ئارام و دڵ دامه‌زراون و دڵیان لاى خوایه...
وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنِ ٱللَّغْوِ مُعْرِضُونَ
ئه‌وانه‌ش که له گوفتارى بێ سوودو کردارى نابه‌جێ و بێ هووده دووره په‌رێزن...
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَوٰةِ فَٰعِلُونَ
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش که زه‌کاتى ماڵیان ده‌رده‌که‌ن...
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَٰفِظُونَ
ئه‌وانه‌ش که پارێزه‌رى داوێنى خۆیانن...
إِلَّا عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ
جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و که‌نیزه‌که‌کانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ى لۆمه‌و سه‌ر زه‌نشت نیه، (له بارودۆخى نائاسایدا به‌هۆى جه‌نگه‌وه ئافره‌تانى موسڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان و ده‌ستدرێژى بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانى دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ك که‌س ده‌بێته هاوسه‌رىو، به ڕێزه‌وه ڕه‌فتارى له‌گه‌ڵ ده‌کات).
فَمَنِ ٱبْتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْعَادُونَ
جا ئه‌وه‌ى جگه له‌و سنووره دیارى کراوه، ڕێگه‌و ڕێبازى تر بگرێته‌به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخى و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن.
وَٱلَّذِينَ هُمْ لِأَمَٰنَٰتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَٰعُونَ
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى که چاودێرى ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن (خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن).
وَٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمْ يُحَافِظُونَ
ئه‌وانه‌ش که پابه‌ندى نوێژه‌کانن و له کاتى خۆیدا به ڕێک‌و پێکى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن.
أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْوَٰرِثُونَ
ئا ئه‌وانه میراتگران و خاوه‌نانى به‌هه‌شتن.
ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ
ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نى به‌هه‌شتى فیرده‌وس (که به‌رزترین و به نرخترین به‌هه‌شته) و بۆ هه‌میشه ژیانى نه‌بڕاوه‌ى تیادا ده‌به‌نه سه‌ر (له‌و په‌ڕى لاوێتى و ته‌ندروستى ئاسووده‌ییدا).
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٍۢ مِّن طِينٍۢ
سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کى پێکهاتوو له قوڕ به‌دیهێناوه.
ثُمَّ جَعَلْنَٰهُ نُطْفَةًۭ فِى قَرَارٍۢ مَّكِينٍۢ
له‌وه‌و دوا له جێگه‌یه‌کى پارێزراوو له باردا (که منداڵانى دایکه) له شێوه‌ى نوتفه‌یه‌کى زۆر بچووکدا دامان مه‌زراندووه.
ثُمَّ خَلَقْنَا ٱلنُّطْفَةَ عَلَقَةًۭ فَخَلَقْنَا ٱلْعَلَقَةَ مُضْغَةًۭ فَخَلَقْنَا ٱلْمُضْغَةَ عِظَٰمًۭا فَكَسَوْنَا ٱلْعِظَٰمَ لَحْمًۭا ثُمَّ أَنشَأْنَٰهُ خَلْقًا ءَاخَرَ ۚ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحْسَنُ ٱلْخَٰلِقِينَ
له‌وه‌و دوا نوتفه‌که‌مان کردووه به خۆ هه‌ڵواسه‌رێك (سه‌ره مێکوته‌یه‌ك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازى) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌رى ئێسك گۆڕیوه‌و به گۆشت په‌یکه‌رى ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه، ئه‌وساله شێوه‌یه‌کى تردا ده‌رمان هێناوه (که شێوه‌ى ئاده‌میزادێکى ڕێک‌و پێکه و ڕۆحى پێ به‌خشراوه)، به ڕاستى خواى مه‌زن به‌رزو پیرۆز‌و موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره.
ثُمَّ إِنَّكُم بَعْدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ
بێگومان سه‌ره‌نجام ئێوه هه‌ر ده‌بێت بمرن (له توێى خاک‌دا ده‌بێت مه‌نزڵ بگرن).
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ تُبْعَثُونَ
پاشان ده‌بێت له ڕۆژى قیامه‌تدا زیندوو بکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه).
وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلْخَلْقِ غَٰفِلِينَ
سوێند به خوا به ڕاستى ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه‌و ئێمه هه‌رگیز له دروست کراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ بزر نابێت و هیچ شتێك پشتگوێ ناخه‌ین).
وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍۢ فَأَسْكَنَّٰهُ فِى ٱلْأَرْضِ ۖ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابٍۭ بِهِۦ لَقَٰدِرُونَ
هه ڕ ئێمه له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه‌و نه‌خشه‌یه‌کى دیاریکراو بارانمان باراندووه‌و ئینجا له ناخى زه‌ویدا جێگیرمان کردووه، بێگومان ئێمه به جۆره‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له ناو به‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه وشك بکه‌ین.
فَأَنشَأْنَا لَكُم بِهِۦ جَنَّٰتٍۢ مِّن نَّخِيلٍۢ وَأَعْنَٰبٍۢ لَّكُمْ فِيهَا فَوَٰكِهُ كَثِيرَةٌۭ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ
ئێمه به هۆى ئه‌و ئاوه‌وه چه‌نده‌ها باخ و باخاتى خورماو ڕه‌زمان به‌دى هێناوه بۆتان، (له‌و باخ و باخچانه‌دا) میوه‌هاتى جۆراو جۆرى زۆر‌و زه‌به‌ندمان بۆبه‌دیهێناون، له هه ندێکیان ده‌خۆن.
وَشَجَرَةًۭ تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَآءَ تَنۢبُتُ بِٱلدُّهْنِ وَصِبْغٍۢ لِّلْءَاكِلِينَ
دره‌ختێکمان بۆ ڕواندوون که له کێوى طور له بیابانى سینا سه‌وز ده‌بێت که ڕۆن و چه‌ورى لێ ده‌رده‌هێنرێت و ئاماده‌یه بۆ که‌سانێك که ده‌یخۆن (مه‌به‌ست دره‌ختى زه‌یتونه که هه‌میشه سه‌وزه‌و ته‌مه‌ن درێژه‌و بێ ئه‌رکه‌و کالیسیۆم و ئا‌سن و فۆسفۆڕو ڤیتامینى جۆراو جۆر‌و پڕۆتینى تێدایه، گه‌لێك داوو ده‌رمانیشى لێ ده‌رده‌هێنرێت).
وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَٰمِ لَعِبْرَةًۭ ۖ نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ كَثِيرَةٌۭ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ
به ڕاستى له به‌دیهاتنى ماڵاتیشدا جێگه‌ى سه‌رنج و په‌نده بۆتان که ورد ببنه‌وه‌و به‌دیهێنه‌رى جوانکار بناسن) جا له‌وه‌ى که له سکیاندا به‌دى دێت (مه‌به‌ست شیره) ده‌رخوارتان ده‌ده‌ین و چه‌نده‌ها که‌ڵکى زۆرى تر‌ى هه‌یه بۆتان (له پێستیان، له خورى و موویان... هتد) هه‌روه‌ها لێشیان ده‌خۆن (گۆشت و جگه‌رو سه‌رو پێیان به‌جۆره‌ها شێوه ئاماده ده‌که‌ن و خواردنى خۆشیان لێ دروست ده‌که‌ن).
وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ
له‌سه‌ر پشتى هه‌ندێك له‌و گیاندارانه‌ش هه‌ڵده‌گیرێن و له‌سه‌ر که‌شتیه‌کانیش (ده‌گوێزرێنه‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکى تر له‌گه‌ڵ که‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌کانتاندا).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ
سوێند بێت بێگومان ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان ڕه‌وانه کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ى، جا پێى وتن: ئه‌ى قه‌وم و گه‌لم هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه هیچ خوایه‌کى ترتان نیه جگه له‌و، ئایا خۆتان له خه‌شم و قینى ناپارێزن؟!
فَقَالَ ٱلْمَلَؤُا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةًۭ مَّا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ
جا ئه‌وانه‌ى که بێ باوه‌ر بوون له ده‌سته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارى قه‌ومه‌که‌ى وتیان: (گوێى بۆ مه‌گرن)ئه‌م پیاوه هه‌ر که‌سێکى وه‌ك ئێوه‌یه، زیاتر نیه، ده‌یه‌وێت خۆى بکاته گه‌وره‌تان!! ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت. ئه‌وه فریشته‌ى داده‌به‌زاند، ئێمه ئه‌م هه‌واڵه‌مان له باو‌و باپیرانى پێشووه‌وه نه‌بیستووه.
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌۢ بِهِۦ جِنَّةٌۭ فَتَرَبَّصُوا۟ بِهِۦ حَتَّىٰ حِينٍۢ
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى که پیاوێکه شێتى سه‌رى لێداوه، هیچى تر نى یه، که‌واته تا ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تى بده‌ن و وازى لێ بهێنن، (یان کۆڵ ده‌دات، یان ده‌مرێت!!).
قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ
ئه‌وسا نوح وتى: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه چونکه بڕوایان پێ نه‌کردم.
فَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ أَنِ ٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ ۙ فَٱسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍّۢ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ مِنْهُمْ ۖ وَلَا تُخَٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۖ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ
ئینجا ئێمه‌ش ئه‌گادارمان کرد که که‌شتیه‌که دروست بکه له ژێر چاودێرى و نیگاى ئێمه‌دا، جا هه‌ر کاتێك فه‌رمانى ئێمه ده‌رچوو، ته‌نووره‌که فواره‌ى کرد‌و ئاوى لێ ده‌رهات، ئه‌وه له هه‌موو جۆرێك جووتێك سوار بکه، هه‌روه‌ها خاو‌و خێزانت جگه له‌وانه‌ى که پێشتر بڕیارى غه‌رق بوونیان له‌سه‌ر دراوه، جا ده‌رباره‌ى ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کرد‌و (باوه‌ڕیان نه‌هێنا) لێم مه‌پاڕێره‌وه، چونکه به ڕاستى ئه‌وانه هه‌موو نوقم کراون (له زریانه‌که‌دا).
فَإِذَا ٱسْتَوَيْتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلْفُلْكِ فَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
جا کاتێك خۆت و ئه‌وانه‌ى هاوڕێ و یاوه‌رتن له‌سه‌ر که‌شتیه‌که سوار بوون (ئه‌ی نوح تۆ) ئه‌وه بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگاری کردین له ده‌ست قه‌ومی سته‌مکار.
وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِى مُنزَلًۭا مُّبَارَكًۭا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ
هه‌روه‌ها بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکى موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه. چونکه تۆ چاکترین زاتێکى بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنیت (ئیتر که‌شتیه‌که له‌سه‌ر کێوی جودی له کوردستانی باکور له‌نگه‌ری گرت).
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ وَإِن كُنَّا لَمُبْتَلِينَ
به‌ڕاستی ئا له‌و به‌سه‌رهاته‌دا چه‌نده‌ها نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه، بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا) خه‌ڵکی تاقی ده‌که‌ینه‌وه.
ثُمَّ أَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ
له‌وه‌ودوا له دوای ئه‌وان قه‌وم و نه‌وه‌یه‌کی ترمان به‌دیهێنا.
فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْهُمْ أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ أَفَلَا تَتَّقُونَ
ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن، (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، جا ئه‌وه لێی ناترسن؟ ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟!
وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱلْءَاخِرَةِ وَأَتْرَفْنَٰهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له ده‌سته‌ی ده‌سه‌ڵاتداری قه‌ومه‌که‌ی و بڕوایان به پێشهاتی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه‌و لێپرسینه‌وه نه‌بوو و له ژیانی دنیادا له نازو نیعمه‌تی زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردبوون وتیان، ئه‌م پێغه‌مبه‌ره ته‌نها به‌شه‌رێکه وه‌ك ئێوه، له‌و شتانه ده‌خوات که ئێوه لێی ده‌خۆن و له‌و شتانه ده‌خواته‌وه که ئێوه لێی ده‌خۆنه‌وه.
وَلَئِنْ أَطَعْتُم بَشَرًۭا مِّثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًۭا لَّخَٰسِرُونَ
جا ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌شه‌رێکی وه‌کو خۆتان ببن، ئه‌وه به ڕاستی ئیتر ئێوه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن!!
أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنتُمْ تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَنَّكُم مُّخْرَجُونَ
ئایا هه‌ڕه‌شه‌تان لێده‌کات به‌وه‌ی کاتێك بمرن و ببنه‌وه به خاك و ئێسك، ئێوه ده‌رئه‌هێنرێنه‌وه و زیندوو ده‌کرێنه‌وه و له خاك ده‌ربهێنرێنه‌وه؟!
۞ هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ
دووره و زۆر دووره ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که لێتان ده‌کرێت بێته دی و (زیندوو بکرێنه‌وه)!!
إِنْ هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ
ژیان ته‌نها ژیانی ئه‌م دنیایه‌مانه‌و هیچی تر نی یه، ده‌ژین و ده‌مرین و ئێمه زیندوو ناکرێینه‌وه!!
إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًۭا وَمَا نَحْنُ لَهُۥ بِمُؤْمِنِينَ
ئه‌م پیاوه (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه) درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێت، ئێمه‌ش بڕوای پێ ناکه‌ین!!
قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ
(ئه‌میش وه‌ك نوح) وتی: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێببه‌خشه چونکه ئه‌وانه منیان به‌درۆزانی و بڕوایان پێنه‌کردم.
قَالَ عَمَّا قَلِيلٍۢ لَّيُصْبِحُنَّ نَٰدِمِينَ
خوای گه‌وره فه‌رمووی: دڵنیابه به‌م زووانه په‌شیمان ده‌بنه‌وه.
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ بِٱلْحَقِّ فَجَعَلْنَٰهُمْ غُثَآءًۭ ۚ فَبُعْدًۭا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئه‌وسا ده‌نگێکی به‌هێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی ته‌قاندن) کردمانن به که‌ف و کوڵ و چیلکه‌و چه‌وێڵی سه‌ر ئاو، ده‌با له‌وه‌و لاترچن قه‌ومی سته‌مکار.
ثُمَّ أَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قُرُونًا ءَاخَرِينَ
پاشان له دوای ئه‌وان چه‌ند قه‌ومێکی ترمان هێنایه کایه‌وه (ساڵه‌ها ژیان و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ر بوون).
مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ
هه‌ر میلله‌تێك کاتێك بڕیاری له‌ناو بردنی ده‌درێت، ئه‌و بڕیاره نه پێش ده‌که‌وێت نه دوا ده‌خرێت به‌ڵکو له کات و ساتی خۆیدا ڕووده‌دات.
ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَا ۖ كُلَّ مَا جَآءَ أُمَّةًۭ رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُ ۚ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُم بَعْضًۭا وَجَعَلْنَٰهُمْ أَحَادِيثَ ۚ فَبُعْدًۭا لِّقَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ
پاشان پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به دوای یه‌ك ڕه‌وانه کرد، هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێك پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆر به‌یان به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ ده‌زانی. ئێمه‌ش ئه‌و میلله‌ته‌مان به شوێن یه‌کدا (له ناو برد) و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ندو عیبره‌ت)، ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌وه‌و لاترچن.
ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَٰرُونَ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍ
پاشان موسا‌و هاروونی برایمان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ نیشانه‌و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانماندا و به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان پێبه‌خشین (له‌سه‌ر ڕاستی په‌یامه‌که‌یان)...
إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًا عَالِينَ
بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی، که‌چی خۆیان به‌گه‌وره زانی و قه‌ومێکی لووت به‌رز بوون
فَقَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَٰبِدُونَ
(فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌که‌ی) وتیان: ئایا ڕه‌وایه ئێمه باوه‌ڕ به دوو به‌شه‌ری وه‌ك خۆمان بکه‌ین، له کاتێکدا که قه‌ومه‌که‌یان ئێمه ده‌په‌رستن و (خزمه‌تکاری ئێمه‌ن).
فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْلَكِينَ
)دوای چه‌نده‌ها ساڵ له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره) هه‌ر باوه‌ڕیان پێنه‌کردن و به درۆیان زانین، بۆیه چونه ڕیزی تیاچووه‌کانه‌وه.
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ته‌وراتمان به‌خشی به‌موسا بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ومه‌که‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه‌به‌ر.
وَجَعَلْنَا ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥٓ ءَايَةًۭ وَءَاوَيْنَٰهُمَآ إِلَىٰ رَبْوَةٍۢ ذَاتِ قَرَارٍۢ وَمَعِينٍۢ
هه‌روه‌ها کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م و دایکیمان کرده به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر توانایی خۆمان) و ئێمه هه‌ردووکیانمان حه‌وانه‌وه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلرُّسُلُ كُلُوا۟ مِنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَٱعْمَلُوا۟ صَٰلِحًا ۖ إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ
ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزیه چاك و پاکه‌کان، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
وَإِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمْ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ وَأَنَا۠ رَبُّكُمْ فَٱتَّقُونِ
هه‌ر ئه‌مه‌شه دین و ئاین و به‌رنامه‌ی تاکو ته‌نهای ئێوه، (به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی)و من په‌روه‌ردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافه‌رمانی من بپارێزن.
فَتَقَطَّعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ زُبُرًۭا ۖ كُلُّ حِزْبٍۭ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ
به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی بیر‌و بۆچوونی خۆیان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه کرد (له به‌رنامه‌ی یه‌کخواناسی لایاندا)، هه‌موو ده‌سته‌و تاقمێك به‌و به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ی هه‌یانه دڵخۆشن.
فَذَرْهُمْ فِى غَمْرَتِهِمْ حَتَّىٰ حِينٍ
جا وازیان لێ بهێنه با تا ماوه‌یه‌ك له گومڕایی و سه‌ر لێ شێواویی و سه‌رگه‌ردانی خۆیاندا گیر بخۆن.
أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالٍۢ وَبَنِينَ
ئایا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئه‌و ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌ی پێیان ده‌به‌خشین؟! (هۆی ئه‌وه‌یه خۆشمان ده‌وێن)!!
نُسَارِعُ لَهُمْ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ ۚ بَل لَّا يَشْعُرُونَ
نه‌خێر، وانی یه، مه‌به‌ستمانه به‌په‌له له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان بکه‌ین؟ به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ستی پێ ناکه‌ن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ
به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له دڵدایه‌و ده‌ترسن لێیان بڕه‌نجێت...
وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ
ئه‌وانه‌ش بڕوا به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان ده‌هێنن...
وَٱلَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ
ئه‌وانه‌ش که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریك بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن...
وَٱلَّذِينَ يُؤْتُونَ مَآ ءَاتَوا۟ وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَٰجِعُونَ
ئه‌وانه‌ش که ده‌به‌خشن له زه‌کات و خێر دڵیان ده‌ترسێت، نه‌وه‌کو لێیان وه‌رنه‌گیرێت، چونکه ئه‌وانه بێگومانن که بۆ لای په‌روه‌ردگاریان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
أُو۟لَٰٓئِكَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَهُمْ لَهَا سَٰبِقُونَ
ئا ئه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا.
وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا ۖ وَلَدَيْنَا كِتَٰبٌۭ يَنطِقُ بِٱلْحَقِّ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
ئێمه هیچ ئه‌رکێك ناده‌ین به‌سه‌ر هیچ که‌سێکدا مه‌گه‌ر له چوار چێوه‌ی توانای خۆیدا، جا ئێمه دۆسیه‌ی تایبه‌تی هه‌موو که‌سێکمان لایه که حه‌ق گۆیه (گوفتارو کرداره‌کانی تێدا تۆمار کراوه، له‌به‌ر ئه‌وه) ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێ ناکرێت.
بَلْ قُلُوبُهُمْ فِى غَمْرَةٍۢ مِّنْ هَٰذَا وَلَهُمْ أَعْمَٰلٌۭ مِّن دُونِ ذَٰلِكَ هُمْ لَهَا عَٰمِلُونَ
به‌ڵام خوا نه‌ناسان له‌م نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و چاکه‌خوازیانه سه‌ریان ده‌رناچێت و تێی نا‌گه‌ن، کار‌و کرده‌وه‌ی تریشیان هه‌یه (جیایه له کرده‌ی ئیمانداران) به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِم بِٱلْعَذَابِ إِذَا هُمْ يَجْـَٔرُونَ
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی به‌ڵا به‌سه‌ر خۆشگوزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیاندا ده‌هێنن، ده‌ستبه‌جێ ئیتر ئاهو ناڵه‌و گریه‌و زاریان لێ به‌رز ده‌بێته‌وه.
لَا تَجْـَٔرُوا۟ ٱلْيَوْمَ ۖ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ
(له قیامه‌تیشدا پێیان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه چرکه‌تان لێوه نه‌یه‌ت و هاوار نه‌که‌ن، چونکه بێگومان ئێوه له لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ جۆره پشتگیریه‌کتان لێ ناکرێت.
قَدْ كَانَتْ ءَايَٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ تَنكِصُونَ
جا ئێوه کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه که چی پشتان تێده‌کردو به‌ره‌و دوا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و خۆتان لێ ده‌شارده‌وه و دژایه‌تیتان ده‌کرد.
مُسْتَكْبِرِينَ بِهِۦ سَٰمِرًۭا تَهْجُرُونَ
له کاتێکدا خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له ئاستیدا شه‌و گاریشتان به باس و خواس و گاڵته پێکردنی ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌برده سه‌ر.
أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا۟ ٱلْقَوْلَ أَمْ جَآءَهُم مَّا لَمْ يَأْتِ ءَابَآءَهُمُ ٱلْأَوَّلِينَ
ئایا (بێ باوه‌ڕان) ئه‌م گوفتاره‌یان لێك نه‌داوه‌ته‌وه، یاخود واده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه کراوه بۆ باو‌و باپیرانی دێرینیان ڕه‌وانه نه‌کراوه؟!
أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا۟ رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ
یان ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان نه‌ناسیووه‌و ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی بڕوا به په‌یامه‌که‌ی نه‌که‌ن و دژی بوه‌ستن!!
أَمْ يَقُولُونَ بِهِۦ جِنَّةٌۢ ۚ بَلْ جَآءَهُم بِٱلْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَٰرِهُونَ
یاخود (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن: شێتی سه‌ری لێداوه، نه‌خێر، وانی یه، به‌ڵکو ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستی یه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن.
وَلَوِ ٱتَّبَعَ ٱلْحَقُّ أَهْوَآءَهُمْ لَفَسَدَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ ۚ بَلْ أَتَيْنَٰهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ
ئه‌گه‌ر حه‌ق و ڕاستی شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وان بکه‌وێت، ئه‌وه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیا ده‌چوو سه‌ر گه‌ردان ده‌بوو، نه‌خێر (حه‌ق وایه ڕقیان لێی نه‌بێت)، چونکه ئێمه قورئانێکمان بۆ هێناون (که یادی هه‌موو چاکه‌یه‌کیان بخاته‌وه، که‌چی ئه‌وان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن.
أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ خَرْجًۭا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌۭ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ
ئاخۆ داوای خه‌رجی و پاره له‌وانه ده‌که‌یت (له به‌رامبه‌ر هیدایه‌تیانه‌وه تا لایان سه‌نگین بێت؟ بۆیه باوه‌ڕ ناهێنن؟) خۆ به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌سوودترو چاکتره، ئه‌و زاته چاکترین زاتێکه بۆ به‌خشینی ڕزق و ڕۆزی.
وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ
بێگومان تۆ بانگیان ده‌که‌یت بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست.
وَإِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْءَاخِرَةِ عَنِ ٱلصِّرَٰطِ لَنَٰكِبُونَ
به ڕاستی ئه‌وانه‌ی بڕوا ناهێنن به قیامه‌ت وێڵ و لاده‌رن له ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست.
۞ وَلَوْ رَحِمْنَٰهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّۢ لَّلَجُّوا۟ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لا به‌رین، ئه‌وه له سته‌م و سه‌رکه‌شیاندا ڕۆده‌چن و سه‌رگه‌ردان ده‌بن.
وَلَقَدْ أَخَذْنَٰهُم بِٱلْعَذَابِ فَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ
سوێند به خوا به ڕاستی ئێمه تووشی سزا‌و ئازاری (جۆراو جۆرمان) کردن، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه ملکه‌چ بوون بۆ په‌روه‌ردگاریان و نه لێی ده‌پاڕێنه‌وه.
حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًۭا ذَا عَذَابٍۢ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ
هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی سه‌ختیان لێ ده‌که‌ینه‌وه، ئیتر ده‌ستبه‌جێ له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان و سه‌ر لێشێواو نا‌ئومێد ده‌بن.
وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ ۚ قَلِيلًۭا مَّا تَشْكُرُونَ
هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن.
وَهُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ
ئه‌و زاته‌یه له زه‌ویدا به‌رپای کردوون و بڵاوی کردوونه‌ته‌وه، سه‌ره‌نجام (له ڕۆژی قیامه‌تدا) هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆ ده‌کرێنه‌وه.
وَهُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَلَهُ ٱخْتِلَٰفُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
ئه‌و زاته‌شه که ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، گۆڕینی شه‌وو ڕۆژیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه (له ڕووی تاریکی و ڕووناکی، کورتی و درێژی و... هتد)، جا ئایا ئێوه عه‌قڵ به‌کار ناهێنن؟ ژیریتان ناخه‌نه‌کار؟
بَلْ قَالُوا۟ مِثْلَ مَا قَالَ ٱلْأَوَّلُونَ
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا ئه‌وانه هه‌ر وه‌کو خه‌ڵکی پێشین قسه کۆنه‌کان ده‌ڵێنه‌وه‌و..
قَالُوٓا۟ أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًۭا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ
ده‌ڵێن: باشه، ئه‌گه‌ر مردین و بووینه خاك و خۆڵ و ئێسك ئایا ئێمه دووباره زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟!
لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا هَٰذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
به ڕاستی ئێمه و باو‌و باپیرانمان له‌م جۆره به‌ڵێنانه‌مان پێشتر پێ‌درابوو، ئه‌م قسه‌و به‌ڵێنانه داستانی پێشینه‌کانه!!
قُل لِّمَنِ ٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
تۆش پێیان بڵێ: باشه زه‌وی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ژین کێ خاوه‌نیانه، ئه‌گه‌ر زیره‌ك و هۆشیارن؟ ئه‌گه‌ر شت ده‌زانن؟!
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
سه‌رئه‌نجام هه‌ر دان به ڕاستیدا ده‌نێن و ده‌ڵێن: هه‌رخوا، خاوه‌نیانه، هه‌ر په‌روه‌ردگار به‌دیهێنه‌ریانه. ئه‌وسا پێیان بڵێ: جا ئه‌وه بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن؟
قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبْعِ وَرَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ
پێیان بڵێ؛ ئه‌ی کێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌که‌یه‌و کێ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره‌و فراوانه؟ (ئاسمانه‌کان و زه‌وی له به‌رامبه‌ر عه‌رشی په‌روه‌ردگاردا، وه‌کو ئه‌ڵقه‌یه‌کی په‌نجه وایه له پاڵ چیایه‌کی گه‌وره‌دا).
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ
سه‌ره‌نجام ده‌ڵێن: هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وسا بڵێ: باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خه‌شم و قینی؟ (ئاخر ئێوه له کێ یاخی ده‌بن؟)
قُلْ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
(هه‌روه‌ها پێیان) بڵێ: کێ جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و په‌نا به‌خشه‌و که‌س ناتوانێت له سزای ئه‌و زاته، که‌س په‌نا بدات، ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و شاره‌زابن.
سَيَقُولُونَ لِلَّهِ ۚ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ
(سه‌ره‌نجام بۆ ئه‌مه‌ش) ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌وانه به ده‌ست خوایه، تۆش بڵێ: که‌واته چۆن جادووتان لێ ده‌کرێت؟ که ئه‌مه ده‌زانن.
بَلْ أَتَيْنَٰهُم بِٱلْحَقِّ وَإِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ
نه‌خێر وانیه، به‌ڵکو ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان بۆ هێناون، به ڕاستی نه‌فامان هه‌میشه درۆزنن.
مَا ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ مِن وَلَدٍۢ وَمَا كَانَ مَعَهُۥ مِنْ إِلَٰهٍ ۚ إِذًۭا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَٰهٍۭ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
هه‌رگیز خوا که‌سی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و هیچ خوایه‌کی له‌گه‌ڵدا نی یه، چونکه ئه‌و کاته هه‌ر خوایه‌ك ده‌چوو به‌لای دروستکراوانی خۆیه‌وه‌و هه‌ندێکی خۆی بڵند ده‌کرد به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (ئه‌وسا بوونه‌وه‌ر تێکده‌چوو)، پاکی و بێگه‌ردی بۆ زاتی خوایه له به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (خوا نه‌ناسان) هه‌ڵی ده‌به‌ستن و ده‌یڵێن.
عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
)ئه‌و زاته) زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، هه‌روه‌ها زانای دیار‌و ئاشکراکانه، به‌رزی و بڵندی بۆ ئه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (نه‌فامان) ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵی.
قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّى مَا يُوعَدُونَ
بڵێ: په‌روه‌ردگارا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نیشاندام که له توێی هه‌ڕه‌شه‌کانتدا پێت ڕاگه‌یاندوون...
رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِى فِى ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئه‌و کاته په‌روه‌ردگارا مه‌مخه‌ره ڕیزی قه‌ومی سته‌مکاره‌وه.
وَإِنَّا عَلَىٰٓ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَٰدِرُونَ
بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێمان کردوون پێشی بهێنین و نیشانت بده‌ین.
ٱدْفَعْ بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ٱلسَّيِّئَةَ ۚ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ
هه‌وڵ بده به‌چاکترین و جوانترین شێوه پاڵ به هه‌ڵه‌و ناڕێکی ناحه‌زانه‌وه بنێیت و خه‌مت نه‌بێت ئێمه چاك ئاگادارین له گوفتارو قسه‌ی ناڕه‌وایان.
وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَٰتِ ٱلشَّيَٰطِينِ
(خۆت بسپێره به‌خواو) بڵێ: په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به تۆ له‌هه‌موو خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان.
وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحْضُرُونِ
په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که شه‌یتانه‌کان به‌ده‌ورمدا کۆ ببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن).
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ٱرْجِعُونِ
(خوا نه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن)، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌یان ده‌گرێت، ئه‌وسا هه ڕیه‌که‌یان ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه بۆ دنیا...
لَعَلِّىٓ أَعْمَلُ صَٰلِحًۭا فِيمَا تَرَكْتُ ۚ كَلَّآ ۚ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَا ۖ وَمِن وَرَآئِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی که له ده‌ستم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له کار ترازاوه، شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه به توندی پێی ده‌وترێت): نه‌خێر، ئه‌وه قسه‌یه‌که ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت له جیهانی به‌رزه‌خدا، له نێوان مردن و زیندوو بوونه‌وه‌دا تا کاتێك زیندوو ده‌کرێنه‌وه چاوه‌ڕێ بێت.
فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَلَآ أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍۢ وَلَا يَتَسَآءَلُونَ
جا کاتێك فوو ده‌کرێت به _صور_دا ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی خزمایه‌تی له‌و ڕۆژه‌دا نی یه‌و که‌س له که‌س ناپرسێته‌وه.
فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی قورس بێت، ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوون.
وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فِى جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ
به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی ته‌رازووی چاکه‌کانی سووك بێت، ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن خۆیان له ده‌ستداوه‌و خۆیان خه‌سارو ڕیسوا کردووه، ده‌بێت هه‌ر له ناو دۆزه‌خدا ژیانی نه‌بڕاوه ببه‌نه سه‌ر.
تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَٰلِحُونَ
بڵێسه‌ی ئاگر چڕ‌و چاویان ده‌برژێنێت، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوه‌و دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه (دیمه‌نیان سامناکه).
أَلَمْ تَكُنْ ءَايَٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ
(ئه‌وسا خوا پرسیاریان لێ ده‌کات) ئایا کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی من به‌سه‌رتاندا نه ده‌خوێنرایه‌وه؟ که‌چی ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به درۆتان ده‌زانی؟
قَالُوا۟ رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًۭا ضَآلِّينَ
(سه‌ره‌نجام به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تی سه‌رشانی گرتین و زاڵ بوو به‌سه‌رماندا ئێمه که‌سانێکی گومڕا بووین.
رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَٰلِمُونَ
په‌روه‌ردگارا له ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزاکه‌یدا ده‌رمان بهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین.
قَالَ ٱخْسَـُٔوا۟ فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ
(خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێ ده‌نگ بن و ده‌متان داخه‌ن، قسه‌شم له گه‌ڵدا مه‌که‌ن.
إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٌۭ مِّنْ عِبَادِى يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰحِمِينَ
چونکه به ڕاستی کاتی خۆی ده‌سته‌یه‌ك له به‌نده ئیمانداره‌کانم ده‌یانوت؛ په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به زاتی تۆ هێناوه، ده، لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بانتریت.
فَٱتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوْكُمْ ذِكْرِى وَكُنتُم مِّنْهُمْ تَضْحَكُونَ
که‌چی ئێوه گاڵته‌تان پێ ده‌کردن، هه‌تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك یادی منیان له بیر بردنه‌وه‌و ئێوه به‌رده‌وام به‌وان پێده‌که‌نین.
إِنِّى جَزَيْتُهُمُ ٱلْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ
(جا با بزانن که) بێگومان ئه‌مڕۆ من پاداشتم داونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌وه که خۆگر بوون، به ڕاستی هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو سه‌رفرازن.
قَٰلَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ
(ئه‌وسا خوای گه‌وره) لێیان ده‌پرسێت: ئه‌وه چه‌ند ساڵ له زه‌ویدا ژیانتان برده سه‌ر.
قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍۢ فَسْـَٔلِ ٱلْعَآدِّينَ
(دۆزه‌خییان) ده‌ڵێن: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك (دیاره که ژیانی دنیا له چاوی ژیانی نه‌بڕاوه و هه‌میشه‌یی دا زۆر کورت و کۆتاو که‌م دێته به‌ر چاو، یاخود جیهانی به‌رزه‌خ وه‌کو ڕۆژێك یان که‌متر هه‌ستی پێ ده‌کرێت)، له‌و که‌سانه بپرسن که بیر‌و هۆشیان لای خۆیانه‌و حسابی ژماره‌و کات ده‌که‌ن.
قَٰلَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًۭا ۖ لَّوْ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
(خوای گه‌وره پێیان) ده‌فه‌رموێت: له ڕاستیدا مانه‌وه‌تان له دنیادا هه‌ر زۆر که‌م بووه، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌تانزانی؟
أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَٰكُمْ عَبَثًۭا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ
ئایا گومانتان واده‌برد که به ڕاستی ئێمه ئێوه‌مان به بێ مه‌به‌ست دروست کردووه‌و ئێوه بۆ لای ئێمه ناهێنرێنه‌وه؟!
فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ ۖ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْكَرِيمِ
به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و زاته، خاوه‌نی عه‌رشی شکۆدارو به‌ڕێزه.
وَمَن يَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرْهَٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَٰفِرُونَ
ئه‌و که‌سه‌ی خوایه‌کی تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه به ڕاستی حساب و لێپرسینه‌وه‌ی لای په‌روه‌ردگارێتی، بێگومان بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناسان سه‌رفراز نابن.
وَقُل رَّبِّ ٱغْفِرْ وَٱرْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰحِمِينَ
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت.
Surah 24: An-Nur — النور
سُورَةٌ أَنزَلْنَٰهَا وَفَرَضْنَٰهَا وَأَنزَلْنَا فِيهَآ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍۢ لَّعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ
ئه‌مه سووره‌تێکی گرنگه ئێمه دامانبه‌زاندووه هه‌ندێك شتمان تیادا فه‌رز کردووه، چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکرامان له‌توێی دا دابه‌زاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی یاداوه‌ریی وه‌ربگرن و تێفکرن.
ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِى فَٱجْلِدُوا۟ كُلَّ وَٰحِدٍۢ مِّنْهُمَا مِا۟ئَةَ جَلْدَةٍۢ ۖ وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌۭ فِى دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ ۖ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٌۭ مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ
سه‌د قامچی له‌هه‌ریه‌ك له ئافره‌ت و پیاوی زیناکه‌ر بوه‌شێنن، به‌زه‌یی نه‌تانگرێت له به‌جێهێنانی فه‌رمانی خوادا بۆیان، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به ڕۆژی دوایی هێناوه، با ده‌سته‌یه‌کیش له ئیمانداران ئاماده‌ی سزاکه‌یان بن.
ٱلزَّانِى لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةًۭ وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌۭ ۚ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ
پیاوی زیناکه‌ر ته‌نها ئافره‌تی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره ده‌کات، ئافره‌تی زیناکه‌ریش ته‌نها پیاوی زیناکه‌ر یاخود موشریك ماره‌ی ده‌کات، (هاوسه‌رێتی پیاوان و ئافره‌تانێك که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر زینا)، ئه‌وه له‌سه‌ر ئیمانداران حه‌رامکراوه.
وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا۟ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجْلِدُوهُمْ ثَمَٰنِينَ جَلْدَةًۭ وَلَا تَقْبَلُوا۟ لَهُمْ شَهَٰدَةً أَبَدًۭا ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ
ئه‌وانه‌ی که بوختان ده‌که‌ن بۆ ئافره‌تانی داوێن پاك و خاوه‌ن مێرد، پاشان ناتوانن چوار که‌سیش به شایه‌ت بهێنن، ئه‌وانه هه‌شتا قامچیان لێ بده‌ن و هه‌رگیز شایه‌تیان لێ وه‌رمه‌گرن، ئه‌وانه له ڕیزی تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوو و یاخیه‌کاندان.
إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ
جگه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه‌یان کردووه دوای ته‌مێ کردنه‌که‌یان، چاکسازی خۆیشیان کردووه، ئه‌وه بێگومان خوا (به نیسبه‌ت ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه) لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه.
وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَٰجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَآءُ إِلَّآ أَنفُسُهُمْ فَشَهَٰدَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ ۙ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
ئه‌وانه‌ی که تۆمه‌تی زینا ده‌ده‌نه پاڵ هاوسه‌ره‌کانیان، هیچ شایه‌تێکیشیان نیه جگه له خۆیان، شایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه به‌وه ده‌بێت که چوار جار سوێند به خوا بخوات که بێگومان له ڕاستگۆیانه (به چاوی خۆی تاوانه‌که‌ی بینیووه).
وَٱلْخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ
پێنجه‌م جاریش بڵێت به ڕاستی نه‌فرینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر (بوختانچی بێت) له درۆزنان بێت.
وَيَدْرَؤُا۟ عَنْهَا ٱلْعَذَابَ أَن تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ ۙ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ
(له لایه‌کی تریشه‌وه) سزا له‌سه‌ر ژنه‌که لا ده‌برێت کاتێ که چوار جار سوێند به خوا بخوات که مێرده‌که‌ی درۆ ده‌کات و (بوختانی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت).
وَٱلْخَٰمِسَةَ أَنَّ غَضَبَ ٱللَّهِ عَلَيْهَآ إِن كَانَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
پێنجه‌م جار ژنه‌که ده‌ڵێت که خه‌شم و قینی خوای له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی ڕاست بکات.
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌ حَكِيمٌ
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌هره‌ی خوا‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی ئه‌و نه‌بێت له‌سه‌رتان (تووشی کێشه‌ی زۆر ده‌بن) به ڕاستی خوا ته‌وبه وه‌رگرو دانایه (ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌ی ڕاسته‌قینه بکه‌ن).
إِنَّ ٱلَّذِينَ جَآءُو بِٱلْإِفْكِ عُصْبَةٌۭ مِّنكُمْ ۚ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّۭا لَّكُم ۖ بَلْ هُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۚ لِكُلِّ ٱمْرِئٍۢ مِّنْهُم مَّا ٱكْتَسَبَ مِنَ ٱلْإِثْمِ ۚ وَٱلَّذِى تَوَلَّىٰ كِبْرَهُۥ مِنْهُمْ لَهُۥ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ
(لێره‌وه قورئان ده‌رباره‌ی ئه‌و بوختانه ده‌دوێت که بۆ حه‌زره‌تی عائیشه له لایه‌ن دوو ڕووه‌کانه‌وه هه‌ڵبه‌سترا، هه‌ندێك له ئیماندارانیش بێ لێکدانه‌وه‌و تێفکران ده‌یانوته‌وه). بێگومان ئه‌وانه‌ی بوختانه‌که‌یان هه‌ڵبه‌ست ده‌سته‌یه‌ك بوون له خۆتان (یاخود وا خۆیان نیشان ده‌دا که له خۆتانن) وامه‌زانن که ئه‌و بوختانه شه‌ڕو خراپ بوو بۆتان، به‌ڵکو خێر بوو بۆتان (تا ئیمانداران له دووڕووه‌کان جیا بێته‌وه، ئیماندارانی دڵپاك وریا ببنه‌وه)، بێگومان تاوانی هه‌رکه‌س له‌و بوختانچیانه له گه‌ردنی خۆیدایه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ش سه‌رۆك و گه‌وره‌و هه‌ڵبه‌ستی بوختانه‌که‌یه، سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره بۆی ئاماده‌یه.
لَّوْلَآ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًۭا وَقَالُوا۟ هَٰذَآ إِفْكٌۭ مُّبِينٌۭ
ده‌بوا هه‌ر که ئه‌و بوختانه‌تان بیست ئیمانداران له پیاوان و له ئافره‌تان گومانی چاکیان به خۆیان ببوایه‌و دڵنیا بوونایه له پاکی خۆیان و بیانوتایه ئه‌مه بوختانێکی ئاشکرایه‌و (کاری ناڕه‌وای وا له دایکی موسوڵمانان و له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ناوه‌شێته‌وه).
لَّوْلَا جَآءُو عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ ۚ فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا۟ بِٱلشُّهَدَآءِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ عِندَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْكَٰذِبُونَ
ده‌بوا بوختانچیه‌کان چوار شایه‌تیان بۆ سه‌لماندنی بوختانه‌که‌یان بهێنایه، کاتێك چوار شایه‌تیان نه هێنا، ئه‌وه ئیتر دیاره ئه‌وانه لای خوایش له ڕیزی درۆزنه‌کاندان.
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ لَمَسَّكُمْ فِى مَآ أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ
خۆ ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و به‌زه‌یی خوا‌و به‌خشنده‌ییه‌که‌ی نه‌بوایه له سه‌رتان له دنیا‌و قیامه‌تتدا، به‌هۆی ئه‌و تاوانه‌تانه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و سه‌ختتان تووش ده‌بوو، به‌هۆی ڕۆچوونتان له‌و ده‌نگ و باسه‌دا.
إِذْ تَلَقَّوْنَهُۥ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ وَتَحْسَبُونَهُۥ هَيِّنًۭا وَهُوَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمٌۭ
ئه‌وه بۆ هه‌ر ده‌ماو ده‌م قسه له زمانی یه‌کتر وه‌رده‌گرن (بێ لێکدانه‌وه)، کاتێك به زارتان شتێك ده‌ڵێن که هیچ ئاگاییتان ده‌رباره‌ی نیه، ئێوه واده‌زانن ئه‌و بوختانه شتێکی ساده‌و ئاسانه؟ له کاتێکدا ئه‌وه لای خوا زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه.
وَلَوْلَآ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبْحَٰنَكَ هَٰذَا بُهْتَٰنٌ عَظِيمٌۭ
ده‌بوا کاتێك گوێتان له‌و بوختانه بوو، بتانوتایه: ئێمه بۆمان نی یه قسه‌ی وا بکه‌ین، پاکی و بێگه‌ردی بۆ خوا، ئاخر ئه‌مه بوختانێکی زۆر گه‌وره‌و ناقۆڵایه (که‌ی ئه‌وه له دایکی ئیمانداران ده‌وه‌شێته‌وه).
يَعِظُكُمُ ٱللَّهُ أَن تَعُودُوا۟ لِمِثْلِهِۦٓ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ
خوا ئامۆژگاریتان ده‌کات که نه‌که‌ن هه‌رگیز شتی ئاوا دووباره بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.
وَيُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ ۚ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
خوا ئایه‌ت و فه‌رمان و ڕێنمووییه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆتان (تایه‌کتر له‌که‌دار نه‌که‌ن)، بێگومان خوا زانا‌و دانایه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ ٱلْفَٰحِشَةُ فِى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
به ڕاستی ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌که‌ن زیناو تاوان له ناو ئه‌وانه‌دا باوه‌ڕیان هێناوه بڵاوبێته‌وه، سزای پڕ ئێش و ئازار له‌م جیهان و له‌و جیهان بۆیان ئاماده‌یه‌و خوا خۆی چاك ده‌زانێت (سه‌ره‌نجامی زیناو شه‌ڕواڵپیسی به‌ره‌و کوێ ده‌چێت) ئێوه نایزانن.
وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ رَءُوفٌۭ رَّحِيمٌۭ
ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوایی نه‌بوایه له‌سه‌رتان (به‌و تۆمه‌ت و بوختانه‌ی که هه‌ڵبه‌سترا بۆ دایکی ئیمانداران)، تووشی به‌ڵایه‌کی سه‌خت ده‌بوون، به‌ڵام دڵنیابن که به ڕاستی خوا به سۆز‌و میهره‌بانه (زوو تۆڵه ناسێنێت).
۞ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ ۚ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ ۚ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ أَبَدًۭا وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُزَكِّى مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه و پیلانه‌کانی شه‌یتان مه‌که‌ون، هه‌رکه‌س شوێنی هه‌نگاوو نه‌خشه‌و پیلانی شه‌یتان بکه‌وێت زه‌ره‌ر ده‌کات، چونکه به‌ڕاستی شه‌یتان هه‌میشه فه‌رمان به کار‌و کرده‌وه‌ی خراپ و گوناهو تاوان و ناشیرینی ده‌کات، ئه‌گه‌ر فه‌زڵ و میهره‌بانی خوا نه‌بوایه له‌سه‌رتان ئه‌وه هه‌رگیز که‌ستان پاك و پوخته‌و ڕزگار نه‌ده‌بوون (له‌ده‌ست بوختانچیه‌کان، یاخود به ته‌وبه پاك نه‌ده‌بوونه‌وه) به‌ڵام خوا هه‌ر که‌سێکی بوێت و شایسته بێت، پاک‌و پوخته‌ی ده‌کات و له گوناهه‌کانی ده‌بورێت، خوایش هه‌میشه بیسه‌رو زانایه (به ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان و به نیه‌تی دڵ و ده‌روونتان).
وَلَا يَأْتَلِ أُو۟لُوا۟ ٱلْفَضْلِ مِنكُمْ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤْتُوٓا۟ أُو۟لِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينَ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۖ وَلْيَعْفُوا۟ وَلْيَصْفَحُوٓا۟ ۗ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ
ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی سامان و به‌خشنده‌یین له ئێوه با سوێند نه‌خۆن که یارمه‌تی خزمان و هه‌ژاران و کۆچبه‌ران له پێناوی خوا نه‌ده‌ن (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداربوون له وتنی بوختانه‌که‌دا)، ده‌با لێبوورده‌بن، ده‌با چاوپۆشی بکه‌ن، مه‌گه‌ر حه‌ز ناکه‌ن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ٱلْغَٰفِلَٰتِ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ لُعِنُوا۟ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ
به ڕاستی ئه‌وانه‌ی ئافره‌تانی ئیمانداری پاك داوێن و خاوه‌ن مێرد‌و بێ ئاگا له گوناه، تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، ئه‌وانه نه‌فره‌تیان لێکراوه له دنیا‌و له قیامه‌تداو سزایه‌کی گه‌وره‌و سه‌خت ئاماده‌یه بۆیان (له تۆڵه‌ی له‌که‌دار کردنی پاکاندا)...
يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
له ڕۆژێکدا که زمان و ده‌ست و قاچیان لێیان ده‌بێته شایه‌تێکی گۆیا، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه که ئه‌نجامیان ده‌داو (ئه‌و بوختانانه‌ی که دایانکرد).
يَوْمَئِذٍۢ يُوَفِّيهِمُ ٱللَّهُ دِينَهُمُ ٱلْحَقَّ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ ٱلْمُبِينُ
ئه‌و ڕۆژه خوا به گوێره‌ی کار‌و کرده‌وه‌و ئیمان و باوه‌ڕی حه‌قیقیان پاداشتیان ده‌داته‌وه، ئه‌وسا چاك بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که به ڕاستی خوا خۆی زاتێکی ڕاست و دروستی ئاشکرایه (هیچی لێ ون نابێت).
ٱلْخَبِيثَٰتُ لِلْخَبِيثِينَ وَٱلْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَٰتِ ۖ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ ۖ لَهُم مَّغْفِرَةٌۭ وَرِزْقٌۭ كَرِيمٌۭ
ژنانی ناپاك بۆ پیاوانی ناپاك و پیاوانی ناپوخت بۆ ژنانی ناپوخت، ئافره‌تانی پاکیش بۆ پیاوانی پاك، پیاوانی پاکیش بۆ ئافره‌تانی پاك، ئه‌و پاکانه به‌رین له‌و تۆمه‌تانه‌ی که ناپاکان هه‌ڵی ده‌به‌ستن (چونکه محمدی پاك هاوسه‌ری عائیشه‌ی پاکه صلی الله علیه وسلم)، بۆ ئه‌و چاکانه لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزی به‌نرخ ئاماده‌یه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا۟ وَتُسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌۭ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه مه‌چنه هیچ ماڵێکی تر جگه له ماڵه‌کانی خۆتان هه‌تا کارێك نه‌که‌ن که ئه‌وان ئاگاداربن (وه‌کو زه‌نگ لێدان یان له ده‌رگادان) پاشان که مۆڵه‌تدران سه‌لام بکه‌ن له خه‌ڵکی ماڵه‌که، ئه‌وه چاکتره بۆتان و به‌و شێوه‌یه ڕه‌فتار بکه‌ن، هه‌وڵ بده‌ن له یادتان بێت و ئه‌و شێوازه فه‌رامۆش نه‌که‌ن (کاتی له بار‌و گونجاو هه‌ڵبژێرن بۆ سه‌ردانه‌کانتان، بۆ میوان و خاوه‌ن ماڵ دڵیان به‌یه‌ك بکرێته‌وه).
فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فِيهَآ أَحَدًۭا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤْذَنَ لَكُمْ ۖ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ٱرْجِعُوا۟ فَٱرْجِعُوا۟ ۖ هُوَ أَزْكَىٰ لَكُمْ ۚ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌۭ
جا ئه‌گه‌ر که‌ستان نه‌بینی تیایدا، یاخود هه‌ستتان کرد که‌س له‌ماڵ نیه، مه‌چنه ژووره‌وه هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌درێن، ئه‌گه‌ر پێتان وترا بگه‌ڕێنه‌وه (کاتمان نیه، یان کارمان هه‌یه...) بگه‌ڕێنه‌وه (به‌بێ دڵگرانی) ئه‌وه چاکتره بۆتان، چاکیش بزانن خوا زانایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
لَّيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ مَسْكُونَةٍۢ فِيهَا مَتَٰعٌۭ لَّكُمْ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ
گوناهبار نابن ئه‌گه‌ر بچنه ماڵێکه‌وه که‌سی تێدا نیشته‌جێ نه‌بێت و که‌لو په‌لی خۆتانی تێدا بێت، خواش ده‌زانێت و ئاگاداره به‌وه‌ی ده‌ری ده‌خه‌ن و به‌وه‌ش که ده‌یشارنه‌وه.
قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا۟ مِنْ أَبْصَٰرِهِمْ وَيَحْفَظُوا۟ فُرُوجَهُمْ ۚ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به پیاوانی ئیماندار بڵێ: چاویان بپارێزن (له‌سه‌رنجدانی ئافره‌تانی نامه‌حره‌م) هه‌روه‌ها نامووس و عه‌وره‌تی خۆیان له حه‌رام بپارێزن، بێگومان ئه‌وه پاکترو پوختتره بۆیان (بۆ دڵ و ده‌روون و ڕواڵه‌ت و ڕۆح و لاشه‌یان) به‌ڕاستی خوا ئاگاداره به‌و هه‌ڵس و که‌وت و ڕه‌فتارانه‌ی که ده‌یکه‌ن.
وَقُل لِّلْمُؤْمِنَٰتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَٰرِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا ۖ وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ ۖ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ ءَابَآئِهِنَّ أَوْ ءَابَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَآئِهِنَّ أَوْ أَبْنَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَٰنِهِنَّ أَوْ بَنِىٓ إِخْوَٰنِهِنَّ أَوْ بَنِىٓ أَخَوَٰتِهِنَّ أَوْ نِسَآئِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُنَّ أَوِ ٱلتَّٰبِعِينَ غَيْرِ أُو۟لِى ٱلْإِرْبَةِ مِنَ ٱلرِّجَالِ أَوِ ٱلطِّفْلِ ٱلَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا۟ عَلَىٰ عَوْرَٰتِ ٱلنِّسَآءِ ۖ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ ۚ وَتُوبُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ
به ئافره‌تانی ئیمانداریش بڵێ: چاویان بپارێزن (له ته‌ماشای نامه‌حره‌م) داوێنی خۆیان بپارێزن له گوناهو جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن جگه له‌وه‌ی که دیاره (وه‌ك ده‌م و چاوو ده‌ست) با سه‌رپۆشه‌کانیان بده‌ن به‌سه‌ر سینه‌و ملیانداو جوانی و زینه‌تی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن به ته‌واوی بۆ هاوسه‌ره‌کانیان نه‌بێت، یان باوکی خۆیان، یان باوکی مێرده‌کانیان، یان کوڕی خۆیان، یان کوڕی مێرده‌کانیان، یان بۆ براکانی خۆیان، یان برازاکانیان، یان خوشکه‌زاکانیان، یان ئافره‌تێك که په‌یوه‌ندیان هه‌یه پێکه‌وه، یان ئه‌وانه‌ش که که‌نیزه‌کانیان (که له بارودۆخی تایبه‌تدا هه‌بوون) یان ئه‌وانه‌ی که له ماڵه‌کانتاندا ده‌ژین و پێویستیان به ئافره‌ت نی یه (له به‌ر پیری، یان نه‌خۆشی... هتد) یاخود ئه‌و منداڵانه‌ی که هێشتا شاره‌زاییان له ئافره‌تان نیه‌و (ئاره‌زووی جنسیان بۆ دروست نه‌بووه‌و نازانن باسی عه‌ورات بکه‌ن) نابێت ئافره‌تانی ئیماندار قاچیان ده‌ربخه‌ن و پێیان بده‌ن به زه‌ویدا (تا ده‌نگی خشڵ و پاوانه‌کانیان بێت) و بزانرێت که زینه‌تدارو خشڵدارن، که‌واته هه‌مووتان ئه‌ی ئیمانداران به‌ره‌و لای خوا‌و به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگارو سه‌رفرازبن.
وَأَنكِحُوا۟ ٱلْأَيَٰمَىٰ مِنكُمْ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَآئِكُمْ ۚ إِن يَكُونُوا۟ فُقَرَآءَ يُغْنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌۭ
ژن بده‌ن به پیاوانی بێ ژن و ئافره‌تانی بێوه‌ژن بده‌ن به‌شوو، هه‌روه‌ها ژن بده‌ن به به‌نده صاڵحه‌کانتان و که‌نیزه‌که کانیشتان بده‌ن به شوو ئه‌گه‌ر هه‌ژاریش بن، ئه‌وه خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان ده‌کات، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه فراوانگیرو زانایه.
وَلْيَسْتَعْفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱلَّذِينَ يَبْتَغُونَ ٱلْكِتَٰبَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًۭا ۖ وَءَاتُوهُم مِّن مَّالِ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ ءَاتَىٰكُمْ ۚ وَلَا تُكْرِهُوا۟ فَتَيَٰتِكُمْ عَلَى ٱلْبِغَآءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًۭا لِّتَبْتَغُوا۟ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۚ وَمَن يُكْرِههُّنَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ مِنۢ بَعْدِ إِكْرَٰهِهِنَّ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ
ده‌با ئه‌وانه‌ی هاوسه‌ریان ده‌ست ناکه‌وێت هه‌وڵ بده‌ن داوێنی خۆیان پاك ڕابگرن، هه‌تا خوا له فه‌زڵی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازیان ده‌کات، ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌یانه‌وێت خۆیان ڕزگار بکه‌ن له به‌نده‌کانتان و خۆیان بکڕنه‌وه، ئه‌وه ئێوه له‌گه‌ڵیاندا ڕێك بکه‌ون و ڕێگه‌ی ئازادییان بۆ ئاسان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر خێرتان تێدا به‌دی ده‌کردن و له‌و ماڵ و سامانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون به‌شیان بده‌ن و به‌زۆر که‌نیزه‌که‌کانتان هانمه‌ده‌ن بۆ داوێن پیسی، ئه‌گه‌ر ئه‌وان پاك داوێنیان ده‌ویست (ده‌بێت پیاوی ئازاد زیاتر پاکداوێنی مه‌به‌ست بێت)، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگه چه‌وته‌وه ماڵ و سامانی ژیانی دنیا به‌ده‌ست بهێنن، جا ئه‌وه‌ی به‌زۆر ئه‌و گوناهه‌یان پێ بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا دوای ئه‌و زۆر بۆ هێنانه‌یان لێ‌خۆش بوو میهره‌بانه‌و چاوپۆشیان لێ ده‌کات.
وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ ءَايَٰتٍۢ مُّبَيِّنَٰتٍۢ وَمَثَلًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةًۭ لِّلْمُتَّقِينَ
سوێند به خوا بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها ئایه‌ت و فه‌رمانی ئاشکراو ڕوونمان بۆ دابه‌زاندوون و هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نموونه و سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌وانه‌ی پێش خۆتان که تێپه‌ڕیان کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌ندو ئامۆژگاری بۆ خواناس و پارێزکاران.
۞ ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشْكَوٰةٍۢ فِيهَا مِصْبَاحٌ ۖ ٱلْمِصْبَاحُ فِى زُجَاجَةٍ ۖ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌۭ دُرِّىٌّۭ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍۢ مُّبَٰرَكَةٍۢ زَيْتُونَةٍۢ لَّا شَرْقِيَّةٍۢ وَلَا غَرْبِيَّةٍۢ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِىٓءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌۭ ۚ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٍۢ ۗ يَهْدِى ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُ ۚ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَٰلَ لِلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۭ
خوا نوورو ڕووناکی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه (نوورو ڕووناکی به‌خشه پێیان)، نموونه‌ی نوورو ڕووناکیه‌که‌ی وه‌ك تاقێك وایه چرایه‌کی تێدا بێت، چراکه‌ش له‌ناو شووشه‌یه‌کدا بێت شووشه‌که‌ش وه‌ك هه‌ساره‌یه‌کی گه‌ش و پرشنگدار وابێت و داگیرسابێت به ڕۆنی دره‌ختی موباره‌ك و به‌فه‌ڕی زه‌یتوون، ڕووی نه له ڕۆژ هه‌ڵات و نه له ڕۆژ ئاوا بێت (له شوێنێکدا بێت به‌یانی و ئێواره خۆر لێ بدات)، ڕۆنه‌که‌شی (ئه‌وه‌نده پاك و بێگه‌رده) خه‌ریکه خۆی دابگیرسێت و ڕووناکی بداته‌وه، ئه‌گه‌ر ئاگریش لێی نه‌دات، ئه‌و هیدایه‌ت و ڕێنموویی یه که قورئانه ڕووناکی یه له‌سه‌ر ڕووناکی، خوایش هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بۆ لای نووری خۆی که قورئانه، خوا چه‌نده‌ها نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا له نموونه مه‌عنه‌ویی یه‌کان تێبگه‌ن) خوایش به‌هه‌موو شتێك زانایه...
فِى بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ
ئه‌و نووره‌ش ده‌ستده‌که‌وێت له چه‌ند ماڵێکدا (که مزگه‌وته‌کانن) خوا فه‌رمانیداوه که دروست بکرێن و به‌رز بکرێنه‌وه و ناوی پیرۆزی ئه‌وی تیادا ببرێت (نوێژ‌و قورئان و وانه‌ی ئاینی تیادا ئه‌نجام بدرێت)و ستایش و ته‌سبیحاتی تیادا بکرێت له به‌یانیان و ده‌مه و ئێواراندا.
رِجَالٌۭ لَّا تُلْهِيهِمْ تِجَٰرَةٌۭ وَلَا بَيْعٌ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ ۙ يَخَافُونَ يَوْمًۭا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلْقُلُوبُ وَٱلْأَبْصَٰرُ
پیاوانێك ستایشی خوا ده‌که‌ن و له‌و مزگه‌وتانه‌دا که بازرگانی و کڕین و فرۆشتن سه‌ر گه‌رمیان ناکات و غافڵ نابن له یادی خوا‌و ئه‌نجامدانی نوێژه‌کان و به‌خشینی زه‌کات و له ڕۆژێك ده‌ترسن که دڵان و چاوان تیایدا ئاوه‌ژوو ده‌بن (له ترس و هه‌یبه‌تی ئه‌و ڕۆژه).
لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍۢ
به ئومێدی ئه‌وه‌ن خوا به چاکترین شێوه پاداشتیان بداته‌وه‌و له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌هره‌وه‌ریان بکات، به ڕاستی خوا ڕزق و ڕۆزی بێ سنوور ده‌به‌خشێت به‌هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و شایسته بێت.
وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَعْمَٰلُهُمْ كَسَرَابٍۭ بِقِيعَةٍۢ يَحْسَبُهُ ٱلظَّمْـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمْ يَجِدْهُ شَيْـًۭٔا وَوَجَدَ ٱللَّهَ عِندَهُۥ فَوَفَّىٰهُ حِسَابَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
ئه‌وانه‌ی که ڕێبازی کوفریان گرتۆته به‌ر کرده‌وه‌کانیان وه‌ك تراویلکه‌و سه‌رابێك وایه له بیابانێکدا بریسکه بداته‌وه که‌سێکی تینوو وا بزانێت ئاوه (به‌تاڵوکه بۆی بچێت)، هه‌تا کاتێك گه‌یشته لای ده‌بینێت هیچ نیه، ئه‌وسا (کاتێك به‌خۆی ده‌زانێت ژیانی کۆتایه‌و قیامه‌ت به‌رپا بووه) خوایش ئاماده‌یه له‌لایدا به گوێره‌ی کرده‌وه‌ی موحاسه‌به‌ی ده‌کات و لێی ده‌پرسێته‌وه، خوایش به خێرایی لێ پرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات.
أَوْ كَظُلُمَٰتٍۢ فِى بَحْرٍۢ لُّجِّىٍّۢ يَغْشَىٰهُ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ مَوْجٌۭ مِّن فَوْقِهِۦ سَحَابٌۭ ۚ ظُلُمَٰتٌۢ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَآ أَخْرَجَ يَدَهُۥ لَمْ يَكَدْ يَرَىٰهَا ۗ وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورًۭا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ
یاخود (کرده‌وه‌یان) وه‌ك چه‌نده‌ها تاریکایی وایه که له‌ناو ده‌ریایه‌کی قوڵدا شه‌پۆل له‌سه‌ر شه‌پۆل بدات به‌سه‌ریدا، له سه‌روشیه‌وه هه‌ورێکی تاریك دایگرتبێت، تاریکاییه‌کان چین چین له‌سه‌ریه‌ك نیشتبن، کاتێك که ده‌ستی ده‌ربهێنێت خه‌ریکه ده‌ستی خۆی نه‌بینێت (له‌به‌ر تاریکی) بێگومان ئه‌وه‌ی خوا نووری پێ نه‌به‌خشێت، هه‌رگیز نووری ده‌ست ناکه‌وێت.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلطَّيْرُ صَٰٓفَّٰتٍۢ ۖ كُلٌّۭ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسْبِيحَهُۥ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ
ئایا نه‌تبینیووه که به ڕاستی هه‌رچی و هه‌رکه‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها باڵنده‌کانیش له کاتێکدا پۆل پۆل (به ئاسماندا ده‌فڕن) هه‌ر هه‌موویان ستایش و په‌رستش و ته‌سبیحاتی خۆیان زانیووه، خوایش هه‌میشه زانایه به‌وه‌ی که ده‌یکه‌ن.
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ
هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سه‌ره‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووان هه‌ر بۆ لای خوایه
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزْجِى سَحَابًۭا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُۥ ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ رُكَامًۭا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٍۢ فِيهَا مِنۢ بَرَدٍۢ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصْرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُ ۖ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِۦ يَذْهَبُ بِٱلْأَبْصَٰرِ
ئایا نا‌بینیت که بێگومان خوا به ئارامی و شێنه‌یی هه‌وره‌کان به ئاسماندا ده‌بات دوایی په‌یوه‌ستیان ده‌کات به‌یه‌که‌وه، ئه‌وسا که‌ڵه‌که‌یان ده‌کات له‌سه‌ر یه‌ك، ئینجا ده‌بینیت له توێی ئه‌و هه‌ورانه‌وه که وه‌کو کێو وان باران و ته‌رزه ده‌بارێنێت (کاتێك که به‌فرۆکه سه‌روو هه‌وره‌کان ده‌که‌وین به چاکی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که هه‌وره‌کان وه‌ك چیا چوون به ئاسمانداو دۆڵ و شی‌و له نێوانیاندا هه‌یه)، جا له سوودی ئه‌و بارانه به هه‌ر که‌س خوا بیه‌وێت، خێر‌و به‌ره‌که‌ت ده‌به‌خشێت، هه‌ر که‌سیش که بیه‌وێت لێی دوور ده‌خاته‌وه، (هه‌وره بروسکه‌کان ئه‌وه‌نده به‌هێزن) خه‌ریکه بریسکه‌که‌یان بینایی چاوان به‌رێت.
يُقَلِّبُ ٱللَّهُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ
خوای گه‌وره ئاڵ‌و گۆڕ به‌شه‌وو ڕۆژ ده‌کات، به ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ خاوه‌ن دیدو ڕۆشنبیره‌کان.
وَٱللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَآبَّةٍۢ مِّن مَّآءٍۢ ۖ فَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ بَطْنِهِۦ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ رِجْلَيْنِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰٓ أَرْبَعٍۢ ۚ يَخْلُقُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ
هه‌روه‌ها خوا هه‌موو زینده‌وه‌رێکی له ئاوێکی تایبه‌ت دروست کردووه، جا هه‌یانه له‌سه‌ر سکی ده‌ڕوات، هه‌یشه له‌سه‌ردوو قاچ ده‌ڕوات، هه‌یشه له‌سه‌ر چوار پێ ده‌ڕوات، خوا هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه.
لَّقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَٰتٍۢ مُّبَيِّنَٰتٍۢ ۚ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ
سوێند به خوا بێگومان ئێمه چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشکرامان دابه‌زاندووه‌و خوا هیدایه‌تی هه‌ر که‌سێك که ویستی له‌سه‌ر بێت و خۆیشی بیه‌وێت ده‌دات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
وَيَقُولُونَ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌۭ مِّنْهُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ ۚ وَمَآ أُو۟لَٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ
(دووڕووه‌کان) ته‌نها به زمان ده‌ڵێن: ئێمه‌ش باوه‌ڕمان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانبه‌رداریشین، که‌چی له‌وه‌ودوا ده‌سته‌یه‌کیان ڕوو وه‌رده‌گێڕن و درۆ ده‌که‌ن، ئا ئه‌وانه ئیماندارنین.
وَإِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌۭ مِّنْهُم مُّعْرِضُونَ
ئه‌وانه کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای به‌رنامه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وا بێت له نێوانیاندا، خێرا ده‌سته‌یه‌کیان پشت هه‌ڵده‌که‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.
وَإِن يَكُن لَّهُمُ ٱلْحَقُّ يَأْتُوٓا۟ إِلَيْهِ مُذْعِنِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر شه‌رع حه‌قه‌که به‌وان بدات ئه‌وه به ملکه‌چی و فه‌رمانبه‌ردارییه‌وه دێن بۆ لای.
أَفِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَمِ ٱرْتَابُوٓا۟ أَمْ يَخَافُونَ أَن يَحِيفَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُۥ ۚ بَلْ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
ئایا ئه‌وانه له دڵه‌کانیاندا نه‌خۆشی کوفر‌و خوا نه‌ناسی هه‌یه؟ یاخود گومانیان هه‌یه؟ (له دادپه‌روه‌ریی پێغه‌مبه‌رو قورئان)، یاخود ده‌ترسن له‌وه‌ی که خوا و پێغه‌مبه‌ری سته‌میان لێ بکات؟! نه‌خێر وانی یه، ئا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان سته‌مکارن (چاویان به حه‌قدا هه‌ڵنایه‌ت).
إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
به‌ڵام گوفتاری ئیمانداران کاتێك بانگ ده‌کرێن بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی تا فه‌رمانڕه‌وایی بکات له نێوانیاندا ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: بیستمان و گوێڕایه‌ڵین بۆ هه‌موو فه‌رمانێکی شه‌رع، هه‌ر ئا ئه‌وانه‌شن سه‌ر فرازو سه‌رکه‌وتوو.
وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخْشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ
جا ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات و له خوا بترسێت و له‌سه‌ر پێچی و نافه‌رمانی خۆی بپارێزێت، جا ئا ئه‌وانه سه‌رفرازو به ئاوات گه‌یشتوون.
۞ وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ ۖ قُل لَّا تُقْسِمُوا۟ ۖ طَاعَةٌۭ مَّعْرُوفَةٌ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ
دوو ڕوه‌کان سوێندی گه‌وره به خوا ده‌خۆن، ئه‌گه‌ر فه‌رمانیان پێ بده‌یت که ده‌رچن بۆ خه‌بات و جیهاد، ده‌رده‌چن و ئاماده‌ن، پێیان بڵێ: سوێند مه‌خۆن ملکه‌چی ئێوه زانراوو دیاره؟! (هه‌موو کات کردار‌و گوفتاریان جیایه)، به ڕاستی خوا ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ ۖ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا۟ ۚ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ
پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵکرد، ئه‌وه ئه‌و ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامی خوای له‌سه‌ر شانه، ئێوه‌ش سه‌رپێچی و یاخی بوونه‌که‌تان له‌سه‌رتان ده‌که‌وێت، خۆ ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رداری بن و گوێڕایه‌ڵ و ملکه‌چ بن به ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن، دڵنیاش بن که ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ته‌نها گه‌یاندنێکی ڕوون و ئاشکرایه و هیچی تر نی یه.
وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ كَمَا ٱسْتَخْلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ ٱلَّذِى ٱرْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًۭا ۚ يَعْبُدُونَنِى لَا يُشْرِكُونَ بِى شَيْـًۭٔا ۚ وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ
خوا به‌ڵێنی دڵنیابه‌خش و ته‌واوی داوه به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له ئێوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه به ڕاستی له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا جێ‌نشین و پایه‌داریان ده‌کات له وڵات‌دا هه‌روه‌ك چۆن ئیماندارانی پێش ئه‌مانی جێ‌نشین کردووه‌و ئه‌و دین و ئاینه‌یان بۆ ده‌چه‌سپێنێت خوا خۆی پێی ڕازیه، هه‌روه‌ها ترس و بیمیان بۆ ده‌گۆڕێت به ئارامی و هێمنی، ئه‌و کاته ئیتر به ته‌واوی هه‌ر من ده‌په‌رستن و هه‌رگیز هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێکم بۆ بڕیار ناده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوای ئه‌و پایه‌داریه بێباوه‌ڕ بێت، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
ئه‌ی ئیمانداران: نوێژه‌کانتان له کاتی خۆیدا به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کاتی ماڵه‌کانتان بده‌ن و فه‌رمانبه‌رداری پێغه‌مبه‌ریش بکه‌ن به‌ڵکو ڕه‌حمتان پێ بکرێت.
لَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ ۖ وَلَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ
وا مه‌زانه ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕو خوا نه‌ناس بوون له ده‌ست سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌سه‌ر زه‌وی ڕزگاریان ده‌بێت، ئه‌وانه له قیامه‌تدا شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه، ئای چ سه‌ره‌نجامێکی خراپه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِيَسْتَـْٔذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا۟ ٱلْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَٰثَ مَرَّٰتٍۢ ۚ مِّن قَبْلِ صَلَوٰةِ ٱلْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعْدِ صَلَوٰةِ ٱلْعِشَآءِ ۚ ثَلَٰثُ عَوْرَٰتٍۢ لَّكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌۢ بَعْدَهُنَّ ۚ طَوَّٰفُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍۢ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه با به‌نده‌و ئه‌و منداڵانه‌تان (که هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته ته‌مه‌نی هه‌رزه‌کاری) له سێ کاتدا (فێری ئه‌وه بکرێن) مۆڵه‌ت بخوازن (له‌سه‌ردانی ژووری نووستنی ژن و مێرد) پێش نوێژی به‌یانی، کاتی نیوه‌ڕۆ که پۆشاکتان دا ده‌نێن (بۆ حه‌وانه‌وه)، له دوای نوێژی خه‌وتنان، سێ کاته که له‌وانه‌یه عه‌وره‌تی ئێوه‌ی تێدا ده‌ربکه‌وێت (با که‌سی تر؛ نه‌تانبینێت)، له دوای ئه‌و سێ کاته قه‌یناکات بۆ ئێوه‌ش و ئه‌وانیش، که بگه‌ڕێن به ناویه‌کدا و بچن بۆ لای یه‌کتر، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، (تا تووشی کێشه‌ی ده‌روونی نه‌بن) خواش هه‌میشه زانا‌و دانایه (به‌وه‌ی که ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشیتان).
وَإِذَا بَلَغَ ٱلْأَطْفَٰلُ مِنكُمُ ٱلْحُلُمَ فَلْيَسْتَـْٔذِنُوا۟ كَمَا ٱسْتَـْٔذَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ
هه‌ر کاتێك منداڵه‌کانتان باڵغ بوون، با ئه‌وانیش مۆڵه‌ت بخوازن، وه‌کو چۆن که‌سانی پێش ئه‌مان مۆڵه‌تیان خواستووه (له کاتی هاتووچۆ کردنی ژووری دایك و باوكدا)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه و خوا زانا‌و دانایه (به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان).
وَٱلْقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا يَرْجُونَ نِكَاحًۭا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَٰتٍۭ بِزِينَةٍۢ ۖ وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌۭ لَّهُنَّ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ
ئه‌و ئافره‌ته پیرو په‌ککه‌وتانه‌ی که به ته‌مای شوو کردن نین، قه‌یناکات ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له پۆشاکیان دابنێن، له کاتێکدا جوانی خۆیان ده‌رنه‌خه‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر پۆشته بن ئه‌وه چاکتره بۆیان، خوایش بیسه‌رو زانایه (به نیه‌ت و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵی دڵه‌کان).
لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌۭ وَلَا عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَن تَأْكُلُوا۟ مِنۢ بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ ءَابَآئِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَٰنِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَٰمِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَٰلِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَٰلَٰتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُم مَّفَاتِحَهُۥٓ أَوْ صَدِيقِكُمْ ۚ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَأْكُلُوا۟ جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًۭا ۚ فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتًۭا فَسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةًۭ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُبَٰرَكَةًۭ طَيِّبَةًۭ ۚ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ
کوێرو نابینا گوناهو گله‌ییان له‌سه‌ر نی‌یه، هه‌روه‌ها شه‌ل، نه‌خۆش، هه‌روه‌ها خۆیشتان، که خواردن بخۆن له ماڵی خۆتان یان ماڵی باوکتان یان ماڵی دایکتان، یان ماڵی براکانتان یان ماڵی خوشکه‌کانتان، یان ماڵی مامه‌کانتان یان ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی باوك)، یان له ماڵی خاڵه‌کانتان یان له ماڵی پووره‌کانتان (خوشکانی دایك)، یان ئه‌و ماڵه‌ی که کلیلی لای ئێوه‌یه، یان ماڵی هاوه‌ڵتان، هیچ گوناهتان ناگات که به کۆمه‌ڵ (له‌سه‌ر یه‌ك سفره) نان بخۆن یاخود جیا به جیا، هه‌ر کاتێك چوونه هه‌ر ماڵێك، سه‌لام له خۆتان بکه‌ن و سه‌لام له یه‌کتر بکه‌ن، سه‌لامێك له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه، که پڕه له به‌ره‌که‌ت و فه‌ڕو جوانی و پاکی، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیر‌و هۆش بکه‌نه‌وه‌و لێکی بده‌نه‌وه (که چ په‌روه‌ردگارێکی دڵسۆز‌و غه‌مخوارمان هه‌یه، چۆن ده‌یه‌وێت ژیانمان به شێوه‌یه‌ك ڕێك بخات که به خۆشی و شادی پێکه‌وه بژین، دوور له گرفت و کێشه‌ی ده‌روونی و ڕه‌وشتی و کۆمه‌ڵه‌یه‌تی).
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَإِذَا كَانُوا۟ مَعَهُۥ عَلَىٰٓ أَمْرٍۢ جَامِعٍۢ لَّمْ يَذْهَبُوا۟ حَتَّىٰ يَسْتَـْٔذِنُوهُ ۚ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَـْٔذِنُونَكَ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ۚ فَإِذَا ٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِبَعْضِ شَأْنِهِمْ فَأْذَن لِّمَن شِئْتَ مِنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمُ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ
به ڕاستی ئیمانداران ئه‌وانه‌ن که باوه‌ڕیان هێناوه به خوا‌و به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و هه‌ر کاتێك کۆ ده‌بنه‌وه له خزمه‌تیدا بۆ کارێکی گرنگ و پێویست که هاوکاریی ده‌وێت، ناڕۆن و (خۆیان نادزنه‌وه) هه‌تا مۆڵه‌ت نه‌خوازن، به ڕاستی ئه‌وانه‌ی که مۆڵه‌تت لێ ده‌خوازن هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هه‌یه، هه‌ر کاتێك بۆ کارێکی تایبه‌تی خۆیان داوای مۆڵه‌تیان لێکردیت، ئه‌وه مۆڵه‌تی ئه‌وانه بده که ده‌ته‌وێت و داوای لێ خۆشبوونیشیان له خوا بۆ بکه، به ڕاستی خوا لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
لَّا تَجْعَلُوا۟ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَآءِ بَعْضِكُم بَعْضًۭا ۚ قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمْ لِوَاذًۭا ۚ فَلْيَحْذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
(ئه‌ی یاوه‌ران) نه‌که‌ن بانگی پێغه‌مبه‌ر بکه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆتان له نێوان یه‌کتردا بانگی یه‌ك ده‌که‌ن (چونکه ده‌بێت قه‌دری پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم تایبه‌تی بێت) بێگومان خوا ده‌زانێت به‌وانه‌ی که خۆیان په‌نهان ده‌که‌ن و خۆ ده‌دزنه‌وه له کار‌و فرمان، ده‌با ئه‌وانه‌ی که سه‌رپێچی له فه‌رمانی ده‌که‌ن بترسن له‌وه‌ی که تووشی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌خت، یان تووشی سزایه‌کی به ئێش ببن.
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ قَدْ يَعْلَمُ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ وَيَوْمَ يُرْجَعُونَ إِلَيْهِ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ
ئاگاداربن که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، زۆر به چاکی ده‌زانێت ئێوه چی ده‌که‌ن و خه‌ریکی چین، ئه‌و ڕۆژه‌ش که ده‌برێنه‌وه بۆ لای هه‌واڵی هه‌موو ئه‌و کارانه‌یان پێ ده‌ڵێت که ئه‌نجامیان داوه‌و خوا هه‌میشه به هه‌موو شتێك ئاگا‌و زانایه.
Surah 25: Al-Furqan — الفرقان
تَبَارَكَ ٱلَّذِى نَزَّلَ ٱلْفُرْقَانَ عَلَىٰ عَبْدِهِۦ لِيَكُونَ لِلْعَٰلَمِينَ نَذِيرًا
به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که قورئانی دابه‌زاندووه تا ببێته جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕاست و ناڕاست، بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیار که‌ره‌وه‌و بێدارکه‌ره‌وه‌ی دانیشتوانی جیهان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا.
ٱلَّذِى لَهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًۭا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌۭ فِى ٱلْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَىْءٍۢ فَقَدَّرَهُۥ تَقْدِيرًۭا
ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، که‌سیشی نه‌کردووه به ڕۆڵه‌ی خۆی و که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له مه‌ودای موڵک و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره و شێوه و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی هه‌مه جۆر... هتد، نه‌خشه‌ی ڕێک و پێکی بۆ هه‌موو شتێک داناوه (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن و له خزمه‌تیدا بن).
وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةًۭ لَّا يَخْلُقُونَ شَيْـًۭٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًۭا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًۭا وَلَا حَيَوٰةًۭ وَلَا نُشُورًۭا
که‌چی هاوه‌ڵگه‌ران له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پی به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یان زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به ده‌سته، نه ژیان، نه زیندوو کردنه‌وه.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ إِفْكٌ ٱفْتَرَىٰهُ وَأَعَانَهُۥ عَلَيْهِ قَوْمٌ ءَاخَرُونَ ۖ فَقَدْ جَآءُو ظُلْمًۭا وَزُورًۭا
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون وتویانه: ئه‌م قورئانه درۆیه‌ک نه‌بێت که (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، شتێکی تر نی‌یه، که‌سانی تریش یارمه‌تیانداوه، به ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی ناڕه‌وایان کردووه.
وَقَالُوٓا۟ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ٱكْتَتَبَهَا فَهِىَ تُمْلَىٰ عَلَيْهِ بُكْرَةًۭ وَأَصِيلًۭا
هه‌روه‌ها وتویانه: ئه‌م قورئانه داستانی پێشینه‌کانه‌و داوای نوسینه‌وه‌یانی کردووه، به‌یانیان و ئێواران به‌سه‌ریدا ده‌یخویننه‌وه!!
قُلْ أَنزَلَهُ ٱلَّذِى يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ إِنَّهُۥ كَانَ غَفُورًۭا رَّحِيمًۭا
تۆ ئه‌ی (محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌و زاته‌ی ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه به هه‌موو نهێنیه‌ک ده‌زانێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
وَقَالُوا۟ مَالِ هَٰذَا ٱلرَّسُولِ يَأْكُلُ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشِى فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۙ لَوْلَآ أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌۭ فَيَكُونَ مَعَهُۥ نَذِيرًا
ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌م پێغه‌مبه‌ره چییه‌تی، خواردن ده‌خوات و به‌بازاڕدا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت، ده‌بوایه فریشته‌یه‌ک بۆ لای دابه‌زییایه!! تائه‌ویش له‌گه‌ڵیدا خه‌ڵکی بێداربکاته‌وه‌و (له‌سه‌ره‌نجامی سه‌رپێچی) بیانترسێنێت!!.
أَوْ يُلْقَىٰٓ إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُۥ جَنَّةٌۭ يَأْكُلُ مِنْهَا ۚ وَقَالَ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًۭا مَّسْحُورًا
یاخود گه‌نجینه‌یه‌کی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی تایبه‌تی ببوایه و لێی بخواردایه، به‌ڵکو سته‌مکاران ده‌ڵێن به ئیمانداران: ئێوه ته‌نها شوێن پیاوێکی جادوو لێکراو نه‌بێت، شوێن که‌سی تر نه‌که‌وتوون؟!
ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَٰلَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًۭا
ته‌ماشاکه و سه‌رنج بده (له‌و نه‌فامانه) چۆن نموونه و بیانووت بۆ هێنایته‌وه، ئه‌وانه گومڕا بوون و ڕێگه‌یه‌ک نادۆزنه‌وه بۆ سه‌رزه‌نشت کردنت، یاخود بۆ ڕزگاری و ئاسووده‌یی دنیا‌و قیامه‌ت.
تَبَارَكَ ٱلَّذِىٓ إِن شَآءَ جَعَلَ لَكَ خَيْرًۭا مِّن ذَٰلِكَ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ وَيَجْعَل لَّكَ قُصُورًۢا
(له‌حاڵه‌تێکدا) ئه‌و زاته مه‌زن وپیرۆزه، زاتێکه که ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زۆر له‌وه‌ی که خوانه‌ناسان باسی ده‌که‌ن چاکترت پێ ده‌به‌خشێت.. باخ وباخاتی (جوان و ڕازاوه‌ت هه‌رله دنیادا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت) که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها کۆشک و ته‌لاری به‌رزو بڵندت پێ ده‌به‌خشێت.
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلسَّاعَةِ ۖ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِٱلسَّاعَةِ سَعِيرًا
نه‌خێر، (ڕه‌خنه‌کانیان به‌جێ نی‌یه)، ئه‌گینا ئه‌وان بڕوایان هه‌ر به‌قیامه‌ت نیه، ئێمه‌ش ئاگری بڵێسه‌دارمان بۆ ئه‌و که‌سانه ئاماده‌کردووه که بڕوایان به قیامه‌ت نیه.
إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍۭ بَعِيدٍۢ سَمِعُوا۟ لَهَا تَغَيُّظًۭا وَزَفِيرًۭا
کاتێک هه‌ر له دووره‌وه ئه‌و ئاگره بڵێسه‌داره خوانه‌ناسان ده‌بینێت، ده‌نگی خه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵی ده‌بیستن.
وَإِذَآ أُلْقُوا۟ مِنْهَا مَكَانًۭا ضَيِّقًۭا مُّقَرَّنِينَ دَعَوْا۟ هُنَالِكَ ثُبُورًۭا
هه‌رکاتێک ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه له دۆزه‌خدا، داوای مه‌رگ و تیاچوون ده‌که‌ن و مردن به ئاوات ده‌خوازن له‌وێ.
لَّا تَدْعُوا۟ ٱلْيَوْمَ ثُبُورًۭا وَٰحِدًۭا وَٱدْعُوا۟ ثُبُورًۭا كَثِيرًۭا
(ئه‌وسا پێییان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ داوای ته‌نها مردنێک مه‌که‌ن، به‌ڵکو داوای مردنی زۆر بێ شومار بکه‌ن و ئاواتی بۆ بخوازن!!
قُلْ أَذَٰلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ ٱلْخُلْدِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۚ كَانَتْ لَهُمْ جَزَآءًۭ وَمَصِيرًۭا
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه، ئه‌و حاڵه چاکتره، یان به‌هه‌شتی هه‌میشه و به‌رده‌وام که به‌ڵێن دراوه به خواناسان وپارێزکاران، هه‌ر ده‌مێکیشه ئاماده کراوه بۆیان، که پاداشته‌و سه‌رئه‌نجام.
لَّهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ خَٰلِدِينَ ۚ كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ وَعْدًۭا مَّسْـُٔولًۭا
له‌وبه‌هه‌شته‌دا هه‌رچی داوای بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێکه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه و خۆی به‌ر پرسیار کردووه لێی.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ فَيَقُولُ ءَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِى هَٰٓؤُلَآءِ أَمْ هُمْ ضَلُّوا۟ ٱلسَّبِيلَ
ڕۆژێک دێت خوا بێ باوه‌ڕان کۆده‌کاته‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئه‌وسا (خوا ڕوو به‌په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕا کرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی ڕاستیان وێڵ کرد و گومڕا بوون؟.
قَالُوا۟ سُبْحَٰنَكَ مَا كَانَ يَنۢبَغِى لَنَآ أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَآءَ وَلَٰكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ نَسُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَكَانُوا۟ قَوْمًۢا بُورًۭا
له وه‌ڵامدا ده‌ڵێن: خوایه، پاکی و بێگه‌ردی بۆ تۆیه، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێمه جگه له تۆ که‌سێک، یان شتێکی تر بپه‌رستین یان بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان، به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت به‌و خه‌ڵکه گومڕاییه و باو‌و باپیرانیان به‌خشی بوو، ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یاد خستنه‌وه‌کانیان فه‌رامۆش کرد و بوونه قه‌ومێکی بێ خێر و تیاچوو.
فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًۭا وَلَا نَصْرًۭا ۚ وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًۭا كَبِيرًۭا
(ئه‌وسا به‌سه‌ر گه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به درۆ خسته‌وه، ئیتر نه ده‌توانن له سزای خوایی خۆتان ده‌رباز بکه‌ن، نه ده‌توانن پشتیوانێک به ده‌ست بهێنن، جا هه‌ر که‌ستان بیه‌وێت سته‌مێک بکات، ئه‌وه ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و گه‌وره وسامناکی پێ ده‌چێژین.
وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّآ إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِى ٱلْأَسْوَاقِ ۗ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍۢ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ ۗ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًۭا
ئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه‌خواردبێت، یان به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێک له ئێومان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان.. ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه و به‌رده‌وام بینایه (به هه‌ڵسوکه‌وتی به‌نده‌کانی).