Surah 12: Yusuf — يوسف
۞ وَمَآ أُبَرِّئُ نَفْسِىٓ ۚ إِنَّ ٱلنَّفْسَ لَأَمَّارَةٌۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ
(ده‌شێت یوسف یان ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر وتبێتی) منیش نه‌فسی خۆم به‌ری ناکه‌م، چونکه به‌ڕاستی نه‌فس (ئه‌گه‌ر به نووری خواناسی ئاوه‌دان نه‌بێت) زۆر فه‌رمانده‌ره به‌گوناهو هه‌ڵه‌و تاوان، مه‌گه‌ر نه‌فسێك که په‌روه‌ردگارم میهره‌بانی پێ کردبێت، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم لێ خۆش‌بوو میهره‌بانه.
وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦٓ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِى ۖ فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌۭ
(ئه‌وسا پاشا که ڕاستیه‌کانی به ته‌واویی بۆ ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی تر یوسفی لا به‌ڕێزو به‌نرخ بوو بۆیه) فه‌رمانیدا وتی: ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، ئه‌و (لاوه پاکه ژیره زانایه) تایبه‌تی ده‌که‌م بۆخۆم و له نزیکانی من بێت، جا کاتێك (هێنایان) و پاشا قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد، وتی: ئه‌مڕۆ ئیتر به‌ڕاستی تۆ لای ئێمه خاوه‌نی پله‌و جێگه‌ی متمانه و باوه‌ڕی.
قَالَ ٱجْعَلْنِى عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلْأَرْضِ ۖ إِنِّى حَفِيظٌ عَلِيمٌۭ
یوسف وتی: پێم با‌شه بمکه‌یت به‌لێپرسراو به‌سه‌ر گه‌نجینه‌کان و سامانی سه‌ر زه‌وی ئه‌م وڵاته، (میسر) به‌ڕاستی من پارێزه‌رێکی زانام (له‌خۆم ڕاده‌بینم که شت بپارێزم و زاناشم که چۆن ده‌یپارێزم).
وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَآءُ ۚ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ
(خوا ده‌فه‌رموێت) ئا به‌و شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتمان دا به یوسف و جێگیر وپایه‌دارمان کرد له خاکی میسردا، هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کی ده‌ویست له‌و وڵاته‌دا ده‌ستی ده‌که‌وت بۆی ساز ده‌بوو، هه‌ر که‌سێك، هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك بمانه‌وێت به‌هره‌وه‌ری ده‌که‌ین له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششه‌کانمان و پاداشتی چاکه‌کاران به‌زایه ناده‌ین.
وَلَأَجْرُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ
بێگومان پاداشتی ئه‌و جیهان (له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه و خۆیان ده‌پاڕاست.
وَجَآءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ
(ساڵانی گرانی هاته پێشه‌وه) براکانی یوسف (هاتن بۆ میسر) جا چوونه دیوانی، ئه‌و ئه‌وانی ناسێوه، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌میان نه‌ناسێوه (چونکه پۆشاکی وه‌زیری له به‌ردا بوو، هه‌رگیز شتی وایان چاوه‌ڕوان نه‌ده‌کرد).
وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ٱئْتُونِى بِأَخٍۢ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ ۚ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّىٓ أُوفِى ٱلْكَيْلَ وَأَنَا۠ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ
(ئه‌ویش ڕێزی گرتن و دواندنی و پێی ده‌رخستن که برایه‌کی باوکییان هه‌یه و نه‌یانهێناوه له‌به‌ئه‌وه) له کاتێکدا ڕێکی خستن و بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه وتی: (من حه‌ز ده‌که‌م) برایه‌کی باوکیتان هه‌یه بۆم بهێنن، ئایا نابینن به‌ڕاستی من چۆن کێشانه و پێوانه‌م تێر‌و ته‌واوه و، چۆن ڕێز له میوان ده‌گرم (یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌ده‌م).
فَإِن لَّمْ تَأْتُونِى بِهِۦ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِى وَلَا تَقْرَبُونِ
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و برایه‌تانم بۆ نه‌هێنن، ئه‌وه ئیتر هیچ موعامه‌له و کێشانه و پێوانه‌ی ئیوه لای من نی یه و نزیکم مه‌که‌ونه‌وه.
قَالُوا۟ سَنُرَٰوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَٰعِلُونَ
(له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین و نه‌خشه ده‌کێشین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (هه‌تا) باوکی ڕازی بکه‌ین (ئه‌م جاره بیهێنین)، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ده‌که‌ین.
وَقَالَ لِفِتْيَٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
(له فرسه‌تێکدا) یوسف به لاوه‌کانی به‌رده‌ستی وت: هه‌رچی شتومه‌ك و که‌لو په‌لێکیان هێناوه بیخه‌نه‌وه ناو باره‌کانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بیناسنه‌وه کاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای که‌س و کاریان بۆ ئه‌وه‌ی (ببێته هانده‌رێك و) بێنه‌وه.
فَلَمَّا رَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيهِمْ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَآ أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ
جا کاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی به‌ڕێزمان، (کێشان و) پێوانمان لێ قه‌ده‌غه کراوه (تا بنیامینی برامان له‌گه‌ڵ خۆماندا نه‌به‌ین)، که‌واته براکه‌مان له‌گه‌ڵ بنێره تاپێوانه بکه‌ین (به‌ده‌ست به‌تاڵی نه‌گه‌ڕێنه‌وه)، به‌ڵێن بێت پارێزه‌رین بۆی.
قَالَ هَلْ ءَامَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمْ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ فَٱللَّهُ خَيْرٌ حَٰفِظًۭا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ
یه‌عقوبی باوکیان وتی: (ئه‌مه داخوازیه‌کی سه‌یره) ئایا هه‌روا متمانه‌تان پێ بکه‌م له‌سه‌ری مه‌گه‌ر هه‌روه‌ك پێشتر متمانه‌م پێکردن له‌سه‌ر یوسفی برای؟! (سه‌رئه‌نجام ڕازیان کرد و، ئه‌ویش وتی) که‌واته خوا چاکترین پارێزه‌ره هه‌ر ئه‌و میهره‌بانترینی میهره‌بانانه.
وَلَمَّا فَتَحُوا۟ مَتَٰعَهُمْ وَجَدُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبْغِى ۖ هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍۢ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌۭ يَسِيرٌۭ
کاتێکیش که‌لوپه‌ل و بارگه و بنه‌کانیان کرده‌وه بینیان هه‌رچی شتومه‌کیانه هه‌ر ئه‌وه خراوه‌ته‌وه باره‌کانیان و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کرد‌و) وتیان: باوکی به‌ڕێزمان ئێمه چی بکرین، چی بڵێین (له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاشا به‌ڕێزه‌وه) ئه‌وه‌ته هه‌رچی که‌ل و په‌لمان هه‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆمان و (تۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بنیامین بده‌ی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر ده‌هێنین بۆ که‌س و کارمان، براکه‌شمان ده‌پارێزین و باری وشترێکیش زیاتر ده‌هینین، ئه‌و باره‌ش شتێکی ئاسانه.
قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ
یه‌عقوب وتی: هه‌رگیز له‌گه‌ڵتاندا ناینێرم هه‌تا په‌یمانێکی خواییم پێ نه‌ده‌ن (سوێند نه‌خۆن) که بێگومان بیهێننه‌وه بۆ لام، مه‌گه‌ر ده‌وره بدرێن و هیچ ده‌سه‌ڵاتتان نه‌مێنێت، جا کاتێك په‌یمانه‌که‌یان دایه و سوێندیان بۆ خوارد، یه‌عقوب وتی: خوا خۆی ئاگادار‌و چاودێره به‌و په‌یمانه‌ی که بڕیارمان له‌سه‌ر داوه.
وَقَالَ يَٰبَنِىَّ لَا تَدْخُلُوا۟ مِنۢ بَابٍۢ وَٰحِدٍۢ وَٱدْخُلُوا۟ مِنْ أَبْوَٰبٍۢ مُّتَفَرِّقَةٍۢ ۖ وَمَآ أُغْنِى عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ۖ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ
هوروه‌ها وتی: کوڕه‌کانم، هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه و له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی جیا جیاوه بچنه ژووره‌وه (خۆتان بکه‌ن به شاردا)، دڵنیاش بن که من ناتوانم هیچ شتێک له‌و به‌ڵاو پێشهاتانه‌ی که بڕیاری خوای له‌سه‌ر بگێڕمه‌وه له ئێوه، هیچ فه‌رمان و بڕیارێک بۆ که‌س نی یه، ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت، پشتم هه‌ر به‌و به‌ستووه و پشت و په‌نام هه‌ر ئه‌وه، جا ده‌با ئه‌وانه‌ی که پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِى عَنْهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِلَّا حَاجَةًۭ فِى نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَىٰهَا ۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلْمٍۢ لِّمَا عَلَّمْنَٰهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
کاتیك چوونه ناوه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی که باوکیان فه‌رمانی پێدابوون، جا وه‌نه‌بێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکه‌وێت و له هیچ پێشهاتێك ڕزگاریان بکات که بڕیارداده‌ی خوای له‌سه‌ره، (ئه‌و ڕێنمووییه) ته‌نها پێداویستیه‌کی ده‌روونی یه‌عقوب خۆی بوو، ڕایگه‌یاند، به‌ڕاستی یه‌عقوب خاوه‌نی زانستێك بوو، چونکه ئێمه فێرمان کردبوو و به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕاسته‌یه‌کان نازانن.
وَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
کاتێکیش که کوڕه‌کان چونه ژوره‌وه بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیك کرده‌وه له خۆی و (له فرسه‌تێکدا) وتی: به‌ڕاستی من یوسفی براتم، جا خه‌فه‌ت مه‌خۆو خه‌مت نه‌بێت به‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد (چونکه من نه‌خشه‌م کێشاوه تۆ لێره بهێڵمه‌وه، تا له لای خۆم ژیان به‌سه‌ر به‌ریت).
فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِى رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَٰرِقُونَ
جا کاتێك یوسف بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه و سازی کردن (خۆراك و دانه‌وێڵه‌ی پێویستی) پێبه‌خشین جامولکه‌ی کێشان و پێوانی خسته ناو باری بنیامینی برایه‌وه، پاشان جارچیه‌ك که به‌ده‌نگی به‌رز وتی: ئه‌ی کاروانچیان ئێوه به‌ڕاستی دزن؟!
قَالُوا۟ وَأَقْبَلُوا۟ عَلَيْهِم مَّاذَا تَفْقِدُونَ
ئه‌وانیش به‌په‌له گه‌ڕانه‌وه و هاتن به‌ره‌و ڕوویان وتیان: چی دیار نیه؟ چیتان لێ ون بووه؟
قَالُوا۟ نَفْقِدُ صُوَاعَ ٱلْمَلِكِ وَلِمَن جَآءَ بِهِۦ حِمْلُ بَعِيرٍۢ وَأَنَا۠ بِهِۦ زَعِيمٌۭ
پاساوانه‌کان وتیان: جامولکه و ده‌فری پاشامان لێ ون بووه‌و بۆی ده‌گه‌ڕێن، هه‌ر که‌سێك هێنای باری وشترێکی بۆ هه‌یه (لێپرسراوه‌که‌یان وتی): من ده‌بمه زامنی ئه‌و به‌ڵینه.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُم مَّا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَٰرِقِينَ
کوڕه‌کان وتیان: سوێند به خوا، به‌ڕاستی ئێوه چاك ده‌زانن که ئێمه بۆ ئه‌وه نه‌هاتووین فه‌سادو خراپه له زه‌ویدا بکه‌ین و ئێمه دزنین.
قَالُوا۟ فَمَا جَزَٰٓؤُهُۥٓ إِن كُنتُمْ كَٰذِبِينَ
پاسه‌وانه‌کان وتیان: ئه‌گه‌ر (ده‌رکه‌وت) ئێوه درۆزن بوون، که‌وابوو پاداشتی ئه‌ودزه چیه؟
قَالُوا۟ جَزَٰٓؤُهُۥ مَن وُجِدَ فِى رَحْلِهِۦ فَهُوَ جَزَٰٓؤُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ
کوڕه‌کان وتیان: پاداشته‌که‌ی ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌فره دزراوه‌که له‌باره‌که‌یدا ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌وه پاداشته‌که‌یه‌تی (که بریتیه له‌وه‌ی بارمته بێت لای خاوه‌نی شته دزراوه‌که)، ئێمه ئا به‌و شێوه‌یه تۆڵه له سته‌مکاران ده‌سێنین.
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَآءِ أَخِيهِ ثُمَّ ٱسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَآءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِى دِينِ ٱلْمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَٰتٍۢ مَّن نَّشَآءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِى عِلْمٍ عَلِيمٌۭ
ئینجا یوسف خۆی ده‌ستی کرد به‌گه‌ڕان به‌باره‌کاندا پێش ئه‌وه‌ی باری بنیامینی برای بپشکنێت، له‌وه‌ودوا له‌باری براکه‌یدا ده‌ری هێنا، ئا به‌و شێوه‌یه یوسفمان فێری نه‌خشه‌ی گلدانه‌وه‌ی براکه‌ی کرد، نه‌ده‌بوو به‌ده‌ستووری پاشا براکه‌ی گل بداته‌وه، مه‌گه‌ر ویستی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت، به‌و شێوه‌یه چه‌نده‌ها جار پله‌و پاییه‌ی هه‌ر که‌س که بمانه‌وێت به‌رزو بڵند ده‌که‌ینه‌وه و له سه‌روو هه‌موو خاوه‌ن زانست و زانیارێکه‌وه زانا و شاره‌زاتر هه‌یه.
۞ قَالُوٓا۟ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌۭ لَّهُۥ مِن قَبْلُ ۚ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِى نَفْسِهِۦ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ ۚ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّۭ مَّكَانًۭا ۖ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ
براکانی وتیان: ئه‌گه‌ر ئه‌و دزی بکات، ئه‌وه براکه‌شی بێگومان دزی کردووه له‌مه‌وپێش، ئینجا یوسف ئه‌و قسه ناڕه‌واو تۆمه‌ته ناقۆڵایه‌ی له‌دڵی خۆیدا هێشته‌وه و نه‌یخسته ڕوو بۆ ئه‌وان، وتی: ئێوه له که‌سانێکی باش ناچن، جا خوا خۆی له هه‌موو که‌س زاناتره به‌وه‌ی که ده‌یڵێن و باسی ده‌که‌ن.
قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ إِنَّ لَهُۥٓ أَبًۭا شَيْخًۭا كَبِيرًۭا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُۥٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ
براکانی وتیان: جه‌نابی پاشا، به‌ڕاستی ئه‌م کوڕه باوکێکی پیری به‌ساڵاچووی هه‌یه، که‌واته یه‌کێك له ئێمه له‌جیاتی ئه‌و گل بده‌ره‌وه، چونکه بێگومان ئێمه تۆ به پیاو چاك و چاکه‌خواز ده‌زانین.
قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ أَن نَّأْخُذَ إِلَّا مَن وَجَدْنَا مَتَٰعَنَا عِندَهُۥٓ إِنَّآ إِذًۭا لَّظَٰلِمُونَ
یوسف وتی: په‌نا به‌خوا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ی وا بکه‌ین ته‌نها ئه‌و که‌سه گل ئه‌ده‌ینه‌وه که شتومه‌که‌کانمان له‌لای دۆزیوه‌ته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر وا نه‌که‌ین، ئه‌وه ئیتر ئێمه به‌ڕاستی سته‌مکارین.
فَلَمَّا ٱسْتَيْـَٔسُوا۟ مِنْهُ خَلَصُوا۟ نَجِيًّۭا ۖ قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُم مَّوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ وَمِن قَبْلُ مَا فَرَّطتُمْ فِى يُوسُفَ ۖ فَلَنْ أَبْرَحَ ٱلْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِىٓ أَبِىٓ أَوْ يَحْكُمَ ٱللَّهُ لِى ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ
ئینجا کاتێك که نا‌ئومێد بوون له پاشا، له که‌نارێکه‌وه بۆ خۆیان ده‌ستیان کرد به‌چپه‌و ڕا گۆڕینه‌وه گه‌وره‌که‌یان وتی: با‌شه، ئه‌ی نه‌تان زانی که بێگومان باوکتان به‌ڕاستی په‌یمانێکی لێ وه‌رگرتوون و خوایشی کردووه به شایه‌ت به‌سه‌رتانه‌وه، پێشتریش ئاشکرایه که چیتان کرد به یوسف و پیلانتان گێڕا دژی، ئیتر من هه‌رگیز ئه‌م سه‌ر زه‌مین و وڵاته به‌جێ ناهێڵم هه‌تا باوکم مۆڵه‌تم ده‌دات، یاخود خوا فه‌رمانێك بدات له قازانجم بێت، ئه‌و زاته‌ش چاکترینی دادوه‌رانه.
ٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيكُمْ فَقُولُوا۟ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَٰفِظِينَ
بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای باوکتان و پێ بڵێن: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان، بێگومان کوڕه‌که‌ت دزی کردوو ئێمه ئاگامان لێ نه‌بووه، جگه له‌وه‌ی که زانیومانه، ئێمه له شاراوه و نهێنیه‌کان شاره‌زا نین (نازانین ئه‌و کوڕه بۆ وای کرد).
وَسْـَٔلِ ٱلْقَرْيَةَ ٱلَّتِى كُنَّا فِيهَا وَٱلْعِيرَ ٱلَّتِىٓ أَقْبَلْنَا فِيهَا ۖ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ
(حه‌ز ده‌که‌یت، له خه‌ڵکی) ئه‌و شاره‌ش بپرسه که ئێمه‌ی لێ بووین، له‌و کاروانه‌ش بپرسه که ئێمه‌ی تێدا بووین و پیکه‌وه هاتینه‌وه ئێمه به‌دڵنیایه‌وه ڕاست ده‌ڵێن و ڕاستگۆشین.
قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًۭا ۖ فَصَبْرٌۭ جَمِيلٌ ۖ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِيَنِى بِهِمْ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ
(کاتێك کوڕه‌کان گه‌یشتنه‌وه لای باوکیان و به‌سه‌رهاته‌که‌یان بۆ گێڕایه‌وه) وتی: (وانیه) به‌ڵکو دیسانه‌وه خۆتان پیلانێکی ترتان ڕێك خستووه، جا چارم نیه خۆگریه‌کی جوان نه‌بێت، ئومێده په‌روه‌ردگار هه‌موویانم بۆ بهێنێته‌وه و به‌هه‌موویان شاد ببم، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا‌و دانایه.
وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ ٱلْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌۭ
(ئه‌وسا چووه که‌نارێکه‌وه) و لێیان دوور که‌وته‌وه‌و (به‌ده‌م هه‌ناسه‌ی سارد‌و ئه‌سرینه‌وه) وتی: ئه‌ی داخم بۆ یوسفی نازدار، (له دڵم ده‌رناچێت یوسفی جوان خاس و خوا ناسم ئه‌وه‌نده گریاو فرمێسکی هه‌ڵوه‌ران)، چاوه‌کانی سپی هه‌ڵگه‌ڕاو ئاوی سپی تێزاو بینینی نه‌ما له ئاخ و داخ و خه‌فه‌ت و ئێشدا، هه‌ر خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی ده‌خوارده‌وه.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ تَفْتَؤُا۟ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ ٱلْهَٰلِكِينَ
(کوڕه‌کان به‌زه‌ییان به باوکیاندا هاته‌وه‌و) وتیان: سوێند به خوا تۆ هه‌ر واز ناهێنیت یادی یوسف ده‌که‌یت و ناوی ده‌به‌یت تا وات لێ دێت په‌کت ده‌که‌وێت یاخود تیا له تیاچوون ده‌بیت.
قَالَ إِنَّمَآ أَشْكُوا۟ بَثِّى وَحُزْنِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
(له وه‌ڵامیاندا) وتی: به‌ڕاستی من باسی سکاڵا و غه‌م و په‌ژاره‌م هه‌ر بۆ لای خوا ده‌به‌م، ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه (له نه‌خشه و حیکمه‌ته‌کانی، له پێشهات و ڕووداوه‌کاندا) ئێوه نایزانن.
يَٰبَنِىَّ ٱذْهَبُوا۟ فَتَحَسَّسُوا۟ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّهُۥ لَا يَا۟يْـَٔسُ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْكَٰفِرُونَ
(دوای چه‌ند ڕۆژێك یه‌عقوب فه‌رمانیدا به‌کوڕه‌کانی) و وتی: کوڕه‌کانم بچنه‌وه و گوێ هه‌ڵخه‌ن بۆ یوسف و براکه‌ی، له سۆز‌و میهره‌بانی خوایش نا‌ئومێد مه‌بن، چونکه به‌ڕاستی که‌س نا‌ئومێد نابێت له سۆز‌و میهره‌بانی خوا جگه له که‌سانی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ.
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا ٱلضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَٰعَةٍۢ مُّزْجَىٰةٍۢ فَأَوْفِ لَنَا ٱلْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَجْزِى ٱلْمُتَصَدِّقِينَ
کاتێك (گه‌شتنه میسر) و چوونه باره‌گای یوسف وتیان: جه‌نابی پاشا ئێمه و که‌س و کارمان نه‌هاتی و گرانی و کوێره‌وه‌ریی زۆرمان تووش هاتووه وکه‌ل و په‌لێکی تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵ و بێ نرخیشمان هێناوه، که‌واته چیمان پێویسته بۆمان بپێوه و خێریشمان پێ بکه، بێگومان خوا پاداشتی خێر خوازان ده‌داته‌وه.
قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَٰهِلُونَ
(ئینجا یوسف زانی کاتی ئه‌وه هاتووه که خۆی بناسێنێت بۆیه) وتی: ئایا زانیتان و له بیرتانه چیتان کرد به یوسف و به‌براکه‌ی کاتێك ئێوه نه‌فام بوون و ترسی خواتان له دڵدا نه‌بوو؟
قَالُوٓا۟ أَءِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ ۖ قَالَ أَنَا۠ يُوسُفُ وَهَٰذَآ أَخِى ۖ قَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَآ ۖ إِنَّهُۥ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ
(هه‌موو به‌سه‌رسوڕمانه‌وه چاویان ئه‌بڵه‌ق بوو سه‌رنجیان دا‌و) وتیان: ئایا به‌ڕاست، بۆچی تۆ یوسفیت؟! وتی: به‌ڵێ، من یوسفم و ئه‌مه‌ش (بنیامین) ی برامه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بان ڕێزی لێناوین و به‌هره‌مه‌ندی کردووین، بێگومان ئه‌وه‌ی خۆپارێز بێت له گوناهو خۆگر بێت (له به‌رامبه‌ر پێشهاته‌کانه‌وه، خوای گه‌وره ده‌رووی لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه به‌ڕاستی خوا پاداشتی چاکه‌کاران و چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَٰطِـِٔينَ
ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان به‌خوا به‌ڕاستی خوای گه‌وره ڕێزی تۆی داوه به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ئێمه به‌ڕاستی کاتی خۆی به‌هه‌ڵه‌دا چووین و گوناهبارین.
قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ
یوسف وتی: خه‌متان نه‌بێت ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ سه‌ر زه‌نشتێکتان له‌سه‌ر نی یه، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئه‌و زاته له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره.
ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًۭا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ
(یوسف هه‌واڵی باوکی پرسی، که زانی نابینا بووه وتی): بڕۆن ئه‌م کراسه‌م به‌رن و بیده‌ن به‌سه‌رو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوی چاك ده‌بێته‌وه، پاشان هه‌موو که‌س و کارتانم بۆ بهێنن به‌گشتی.
وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ
کاتێك کاروان ئاوه‌دانی به‌جێهێشت و که‌وته ڕێ، باوکیان وتی: به‌ڕاستی من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆش و خه‌ڵه‌فاوم نه‌زانن و (بڕوام پێبکه‌ن).
قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ
ئه‌و که‌سانه‌ی که له لای بوون وتیان: سوێند به‌خوا بێگومان تۆ هه‌ر له ناو سه‌رگه‌ردانی و خه‌یاڵه کۆنه‌که‌ی خۆتدایت!!
فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًۭا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ
ئینجا که مژده هێنه‌ره‌که گه‌یشت و کراسه‌که‌یدا به‌سه‌ر ده‌م و چاویدا، خێرا بینای بۆ گه‌ڕایه‌وه، چاوه‌کانی گه‌شایه‌وه، وتی: ئایا من پێم نه‌وتن، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه، ئێوه نایزانن؟!
قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ
(دوای ماوه‌یه‌ك کوڕه‌کان گه‌یشتن وهه‌موو شتێك ئاشکرا بوو) وتیان: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهه‌کانمان بۆ بکه (له خوای میهره‌بان) به‌ڕاستی ئێمه گوناهکار بووین و به‌هه‌ڵه‌دا چوو بووین.
قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
باوکیان وتی: له ئاینده‌دا داوای لێ خۆشبوونتان له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌و زاته لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ
ئینجا (که هه‌موویان گه‌یشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ ده‌ڕبڕین، ئاخۆ چه‌نده دڵخۆش و کامه‌ران بووبن، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردار‌و خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسره) و پێی وتن: انشاءالله، ئه‌گه‌ر خوا ویستی بێت به‌یه‌کجاریی وه‌رن بۆ میسر، به‌وپه‌ڕی شادی و ئارامی و کامه‌رانی نیشته‌جێ ببن.
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًۭا ۖ وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّۭا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌۭ لِّمَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ
ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین بووه)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات).
۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ
(ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کرد‌و وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیا‌و قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان.
ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ
ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا....
وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ
(دڵنیاش به) که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین، هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت.
وَمَا تَسْـَٔلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که، ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.
وَكَأَيِّن مِّنْ ءَايَةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ
چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جوانکاری خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن.
وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ
جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت).
أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَٰشِيَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت)، یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن.
قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰٓ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
ئێمه که‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك که هه‌ڵمان بژاردوون له خه‌ڵکی شار‌و شوێنه‌کان و نیگایان بۆ ده‌نێرین (تا په‌یامی ئێمه به‌ڕوونی بگه‌یه‌نن)، ئایا نه‌گه‌ڕاون له زه‌ویدا، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن که: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان (کاتێك یاخی بوون)، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌و خانووبه‌ره‌ی به‌هه‌شت له قیامه‌تدا چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناس بوون و پارێزگاریان کردووه، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان نا‌خه‌نه‌کار؟!.
حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسْتَيْـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا۟ جَآءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّىَ مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللله علیه وسلم وا مه‌زانه که ئه‌م ڕێگه‌یه به‌گوڵ و گوڵزار چێنراوه، به‌ڵکو پڕه له ناخۆشی و ئازار‌و گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك که): هه‌تا بگره کاتێك پێغه‌مبه‌ران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی ده‌بن و گومان واده‌به‌ن که به ڕاستی ئه‌وان (به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ زانراوه، ئه‌وه ئا له‌و کاتی بێ هیواییه‌دا، سه‌رکه‌وتنی تایبه‌تی ئێمه‌یان بۆ دێت، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت و شایسته‌بێت ڕزگاری ده‌که‌ین، جا که‌س نیه بتوانێت تۆڵه‌ی توند‌و تیژی ئێمه له که‌سانی تاوانبار‌و تاوانکار بگێڕێته‌وه و به‌رپه‌رچی بداته‌وه.
لَقَدْ كَانَ فِى قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًۭا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ
سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سانی ژیر‌و هۆشمه‌ند، وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.
Surah 13: Ar-Ra'd — الرعد
الٓمٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ۗ وَٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌وه‌ی له‌م کتێبه‌دا هه‌یه ئایاته‌کانی قورئانی پیرۆزه و ئه‌وه‌ی که له سه‌رانسه‌ری ئه‌م قورئانه‌دا بۆ تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌علیه وسلم دابه‌زێنراوه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه، ڕاستی و حه‌قیقه‌ته، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن.
ٱللَّهُ ٱلَّذِى رَفَعَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍۢ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ ۖ كُلٌّۭ يَجْرِى لِأَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ يُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ
خوا ئه‌و زاته‌یه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن ئاسمانه‌کانی به‌بێ کۆڵه‌که و ستوون به‌رز کردۆته‌وه و ڕایگرتووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (ئه‌ڵبه‌ته چونیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مه‌لیك پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چونیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، خۆر‌و مانگیشی ڕام هێناوه، هه‌ر یه‌که‌یان له چه‌رخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاروباری جیهان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕێ ده‌کات و ڕێکی ده‌خات، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌وردی و دوور‌و درێژی ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له به خزمه‌ت گه‌یشتن و ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای په‌روه‌ردگارتان (بۆ لێپرسینه‌وه).
وَهُوَ ٱلَّذِى مَدَّ ٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنْهَٰرًۭا ۖ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ ۖ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ
هه‌ر ئه‌و زاته‌شه که زه‌وی پان و به‌رین کردوه و (هه‌رچه‌نده له شێوه‌ی گۆدایه)، که‌ژو چیا‌و ڕووباری زۆری تێدا دابین کردووه، له هه‌موو به‌رو بوومێك جووتی فه‌راهه‌م هێناوه له هه‌ردوو جۆره، شه‌وی والێکردووه که ڕۆژ داپۆشێت، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك بیربکه‌نه‌وه.
وَفِى ٱلْأَرْضِ قِطَعٌۭ مُّتَجَٰوِرَٰتٌۭ وَجَنَّٰتٌۭ مِّنْ أَعْنَٰبٍۢ وَزَرْعٌۭ وَنَخِيلٌۭ صِنْوَانٌۭ وَغَيْرُ صِنْوَانٍۢ يُسْقَىٰ بِمَآءٍۢ وَٰحِدٍۢ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍۢ فِى ٱلْأُكُلِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ
له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی پارچه‌ی جۆراوجۆر هه‌یه له پاڵ یه‌کدا (که کارکردیان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنێتی و به‌رهه‌می ڕووه‌ك، جگه له‌وه‌ی جیاوازیان نیشانه‌ن بۆ کانزا جۆراو جۆره‌کان)، هه‌ره‌ها باخی ڕه‌زی ترێ، کشتوکاڵی هه‌مه جۆر له دانه‌وێڵه و بێستانه‌کاندا، دارخورمای یه‌ك قه‌دو دوو قه‌د، هه‌موو ئه‌مانه به‌یه‌ك ئاو ئاودێر ده‌کرێن و له یه‌ك جۆر ئاو ده‌خۆنه‌وه (به‌ڵام سه‌وئه‌نجام ئه‌و هه‌موو به‌روبومه جیاوازه له قه‌باره‌و تام و بۆن و ڕه‌نگ و شێوازدا، په‌یدا ده‌بن) و هه‌ندێکیانمان له هه‌ندێکی تر بۆ خۆراکی ئاده‌میزاد نازدارتر و په‌سه‌ندتر کردووه، به‌ڕاستی ئا له‌و شتانه‌شدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان بخه‌نه‌کار.
۞ وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌۭ قَوْلُهُمْ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍۢ جَدِيدٍ ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْأَغْلَٰلُ فِىٓ أَعْنَاقِهِمْ ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ
خۆ ئه‌گه‌ر تۆ به‌شتێك سه‌رسام بیت و پێت سه‌یربێت، ئه‌وه قسه‌ی بێ باوه‌ڕان جێگه‌ی سه‌رسامییه که ده‌ڵێن: ئایا کاتێك بووینه‌وه به خاك و خۆڵ، سه‌رله‌نوێ ئایا زیندوو ده‌کرێینه‌وه‌و دروست ده‌بینه‌وه؟ ئا ئه‌وانه (که ئه‌و قسه‌یه ده‌که‌ن) ئه‌وانه‌ن که بێ باوه‌ڕ بوون به په‌روه‌ردگاریان، ئا ئه‌وانه زنجیره‌کان له گه‌ردنیاندان و ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و هه‌میشه ده‌بێ تیایدا بمێنه‌وه.
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ وَقَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِمُ ٱلْمَثُلَٰتُ ۗ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍۢ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلْمِهِمْ ۖ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
(لار‌و وێری خوانه‌ناسان گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ك که): په‌له‌ت لێده‌که‌ن له پێشهاتنی به‌ڵاو ناخۆشی پێش ئه‌وه‌ی داوای چاکه و خۆشی بکه‌ن، له‌کاتێکدا بێگومان له پێشینانه‌وه نموونه‌ی تیاچوون و ڕیسوا بوونی خوانه‌ناسان تێپه‌ڕ بووه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم)خاوه‌نی چاوپۆشی و لێخۆشبوونه بۆ خه‌ڵکی، سه‌ره‌ڕای سته‌میان (ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و خواناسی)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ زۆر تۆڵه سێنه‌رێکی به‌هێزه (له‌و که‌سانه‌ی که دژایه‌تی به‌رنامه به نرخه‌که‌ی ده‌که‌ن.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦٓ ۗ إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرٌۭ ۖ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ
ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ به‌ڵگه‌و نیشانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری (که پێغه‌مبه‌ری خوایه) بێگومان، ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) تۆ ته‌نها ترسێنه‌رو بێدارکه‌ره‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه‌یت، بۆ هه‌ر میلله‌تێك پێغه‌مبه‌رو چاوساغ و ڕێپیشانده‌رێك هه‌یه.
ٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ ٱلْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ ۖ وَكُلُّ شَىْءٍ عِندَهُۥ بِمِقْدَارٍ
خوا چاك ده‌زانێت به‌وه‌ی هه‌موو مێینه‌یه‌ك چی له سکیدا هه‌ڵگرتووه (نێره یان مێ، ته‌واوه، یان ناته‌واو، ڕه‌نگی ڕووخساری، قه‌باره‌ی.... تد) هه‌روه‌ها ده‌زانێت به‌وه‌ش که ده‌پوکێته‌وه‌و له‌بار ده‌چێت و به‌وه‌ش که زیاد ده‌کات و گه‌وره ده‌بێت، هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته به‌ئه‌ندازه و پێوانه‌یه.
عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْكَبِيرُ ٱلْمُتَعَالِ
ئه‌و زاته زانای نهێنی و شاراوه‌کانه هه‌روه‌ها زانای ئاشکراو بینراوه‌کانیشه، زاتێکی زۆر گه‌وره‌و به‌شکۆو بڵندو پایه‌داره.
سَوَآءٌۭ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ ٱلْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ بِهِۦ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍۭ بِٱلَّيْلِ وَسَارِبٌۢ بِٱلنَّهَارِ
چونیه‌که لای ئه‌و زاته، ئه‌گه‌ر که‌سێکتان قسه بشارێته‌وه، یان بیڵێت و ئاشکرای بکات، هه‌روه‌ها ئاگاداری ئه‌و که‌سه‌یه که له تاریکی شه‌ودا خۆی ده‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌ش که به‌ڕۆژدا ده‌ڕواو ئاشکراو دیاره.
لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٌۭ مِّنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ يَحْفَظُونَهُۥ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ ۗ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوْمٍۢ سُوٓءًۭا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥ ۚ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ
بۆ خوا هه‌یه فریشته‌ی بێ شومار که به نۆره به‌دوای یه‌کدا دێن تا چاودێری ئاده‌میزاد بکه‌ن له به‌رو پشت و له هه‌موو لایه‌که‌وه بیپارێزن به فه‌رمانی خوا، بێگومان خوا بارودۆخی هیچ قه‌وم و گه‌لێك ناگۆڕێت (له خۆشیه‌وه بۆ ناخۆشی، یان له زه‌لیلیه‌وه بۆ سه‌ربه‌رزی، یان له گرانیه‌وه بۆ هه‌رزانی)هه‌تا ئه‌وان ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌کرێت نه‌یگۆڕن و نه‌یکه‌ن، کاتێکیش خوا بیه‌وێت به‌ڵایه‌ك به‌سه‌ر هه‌ر میلله‌تێکدا بهێنێت (له ده‌رئه‌نجامی سه‌رکه‌شی و یاخی بوونیان)، ئه‌وه هیچ هێزێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، هیچ که‌سیش ناتوانێت جگه له خوا فریایان بکه‌وێت و ڕزگاریان بکات.
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًۭا وَطَمَعًۭا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ
خوا ئه‌و زاته‌یه که هه‌وره بروسکه‌تان نیشان ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ترس‌دا (به‌هۆی ڕووناکی به‌هێزو ده‌نگی سامناکی، که ده‌وریان هه‌یه له به‌پێز کردنی خاکی زه‌وی و ته‌قاندنه‌وه‌ی تۆوه‌کاندا) هه‌روه‌ها ئومێد و هیوا به‌خشیشه (به ساڵێکی پڕ به‌ره‌که‌ت)، هه‌ر ئه‌و زاته هه‌وری قورس و سه‌نگین و ئاودار به‌دی ده‌هێنێت.
وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمْ يُجَٰدِلُونَ فِى ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ
هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر له ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه.
لَهُۥ دَعْوَةُ ٱلْحَقِّ ۖ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَىْءٍ إِلَّا كَبَٰسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَٰلِغِهِۦ ۚ وَمَا دُعَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍۢ
هه‌ر بۆ خوایه بانگه‌وازی حه‌ق و ڕاستی، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی هاناو هاوار بۆ که‌سێکی تر ده‌به‌ن جگه له‌و زاته، هاوار لێکراوان به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌هانایانه‌وه نایه‌ن و وه‌ڵامیان ناده‌نه‌وه، مه‌گه‌ر وه‌کو که‌سێك (تینووی بێت له دووره‌وه) ده‌سته‌کانی درێژه بکات بۆ ئاو تا بیگه‌یه‌نێته ده‌می، که‌چی بێسووده‌و ناگاته ده‌می، بێگومان دوعا نزای بێ باوه‌ڕان ته‌نها له‌ناو تاریکی و گومڕایدایه و هیچی تر نی یه.
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًۭا وَكَرْهًۭا وَظِلَٰلُهُم بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْءَاصَالِ ۩
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندیی خۆیان بێ یان به ناچاریی سوژده بۆ خوای به‌دیهێنه‌ر ده‌به‌ن هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ره‌کانیاندا له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا.
قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قُلِ ٱللَّهُ ۚ قُلْ أَفَٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًۭا وَلَا ضَرًّۭا ۚ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِى ٱلظُّلُمَٰتُ وَٱلنُّورُ ۗ أَمْ جَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُوا۟ كَخَلْقِهِۦ فَتَشَٰبَهَ ٱلْخَلْقُ عَلَيْهِمْ ۚ قُلِ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُوَ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّٰرُ
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم به خوانه‌ناسان) بڵێ: کێ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ ده‌نگ بوون) تۆ بڵێ: الله په‌روه‌ردگاریانه، (چونکه ئه‌وانه که‌ڕ کوێرو ڵاڵن له‌وانه‌یه دان به‌و ڕاستیه‌دا نه‌نێن) پاشان پێیان بڵێ: ئایا ڕه‌وایه جگه له‌و خوایه پشت به شتانی تر ببه‌ستن و بیانکه‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویست، که ئه‌وانه ته‌نانه‌ت بۆ خۆشییان قازانج و زه‌ره‌ریان به‌ده‌ست نیه؟! هه‌روه‌ها بڵێ: با‌شه ئاخر کوێر و چاوساغ وه‌ك یه‌کن؟! تاریکی و ڕووناکی چوونیه‌کن؟! (دیاره خوانه‌ناسی و بێ دینی کوێری و تاریکیه، ئیمان و باوه‌ڕو خواناسیش چاو ساغی و ڕووناکیه)، به‌ڵکو چه‌ند هاوبه‌شێکیان داناوه بۆ خوا، که‌شتیان دروستکردووه وه‌ك دروستکراوه‌کانی خوا‌و جا دروستکراوه‌که‌یان لێ شێواوه، پێیان بڵێ: الله به‌دیهێنه‌رو دروستکاری هه‌موو شتێکه و ئه‌وزاته تاکوته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و به‌هێزو به توانایه.
أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌۢ بِقَدَرِهَا فَٱحْتَمَلَ ٱلسَّيْلُ زَبَدًۭا رَّابِيًۭا ۚ وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِى ٱلنَّارِ ٱبْتِغَآءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَٰعٍۢ زَبَدٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ وَٱلْبَٰطِلَ ۚ فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَآءًۭ ۖ وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمْكُثُ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ
هه‌ر ئه‌و زاته له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه، به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و دۆڵ و نشێوه به‌هۆی ئه‌و بارانه پڕ ده‌بن (ئینجا لافاوێك دروست ده‌بێت)، ئه‌و لافاوه که‌ف و کوڵی به‌رز هه‌ڵگرتووه، (ئه‌مه نموونه‌ی یه‌که‌می حه‌ق و ناحه‌قه، بۆ نمونه‌ی دووه‌م ده‌فه‌رمووێت) هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و کانزایانه‌ی که ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن و ده‌یتوێننه‌وه به‌ئاگر بۆ دروستکردنی خشڵ وه‌کو (ئاڵتوون و زیوو پلاتین) یاخود بۆ پێویستی تر (وه‌کو ئاسن و مس و قوڕقوشم) که‌ف و کوڵ دروست ده‌بێت وه‌ك که‌ف و کوڵی سه‌ر ئاوه‌که، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه بۆ حه‌ق و ناحه‌ق، بۆ ڕاست و ناڕاست، جا ئه‌وه‌ی که‌ف و کوڵه وبێسوود و بێ که‌ڵکه ده‌ڕوات و ده‌پوکێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سوود به‌خش و به‌که‌ڵکه بۆ خه‌ڵکی له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌ر ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه خوا نموونه جۆراوجۆره‌کان ده‌هێنێته‌وه، (دیاره که به‌تاڵ و ناحه‌قی که‌ف و کوڵن و ته‌مه‌ن کۆتان، حه‌ق و ڕاستیش ئاوه پاکه‌که‌یه‌و و کانزا به‌سووده‌کانن ده‌مێننه‌وه له زه‌ویدا).
لِلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمُ ٱلْحُسْنَىٰ ۚ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُۥ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦٓ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْحِسَابِ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ
(هه‌ڵویستی ئه‌و خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه دوو جۆره) بۆ ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه چوون، هه‌موو خۆشی و شادی و کامه‌رانی و ئاسووده‌ییه‌کان بۆ ئاماده‌یه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌یه‌وه نه‌چوون، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی خاوه‌نی هه‌ر هه‌موو شتێك بن له زه‌ویداو ئه‌وه‌نده‌ی تریشی له‌گه‌ڵدا بێت، ئه‌وه ده‌یانکرده قوربانی خۆیان، له پێناوی ڕزگاری خۆیاندا ده‌یانبه‌خشی، (چونکه) ئا ئه‌و جۆره که‌سانه به خراپترین شێوه حسابیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، سه‌رئه‌نجامیش، جێگه‌یان دۆزه‌خه، ئای که شوێنێکی خراپه.
۞ أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰٓ ۚ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ
جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که دڵنیایه و ده‌زانێت بێگومان ئه‌م قورئانه‌ی که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت دابه‌زێنراوه حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که کوێره له ئاستیدا؟، به‌ڕاستی هه‌ر خاوه‌ن بیر‌و هۆشه‌کان له‌ڕاستی تێده‌گه‌ن و تێده‌فکرن.....
ٱلَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ ٱلْمِيثَٰقَ
ئه‌و که‌سانه‌ن وه‌فا ده‌که‌ن و به‌ئه‌مه‌کن له به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یمانه‌وه که هه‌یانه له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارداو، ئه‌و په‌یمانه‌ش ناشکێن و به‌ڵێن هه‌ڵناوه‌شێننه‌وه....
وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلْحِسَابِ
ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه.
وَٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عُقْبَى ٱلدَّارِ
ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا)....
جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍۢ
که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه....
سَلَٰمٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى ٱلدَّارِ
ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد.
وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ
(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا ده‌شکێنن دوای ئه‌وه‌ی که پێشتر توند‌و تۆڵ بوو (له سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌یمانی فیتره‌ت و به‌ندایه‌تی)، هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کیش خوا فه‌رمانیدا به‌گه‌یاندنی ئه‌وان ده‌یبڕن و ده‌یپچڕێنن، هه‌روه‌ها تۆوی فه‌سادو گوناهو تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و خه‌شمی خوایان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها جیگه و ڕێگه‌ی ناخۆش و نا‌له‌بار (له‌دۆزه‌خدا) بۆ ئه‌وان هه‌یه.
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ وَفَرِحُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٌۭ
هه‌ر خوایه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ
خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌ك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری، (به‌مه‌رجێك_موعجیزه_ هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئیمان هێنانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو بیانویه‌که و هه‌میشه خوانه‌ناسان وڕکیان لێ گرتووه) تۆش پێیان بڵێ: به‌ڕاستی خوا، هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ندایه‌تی ده‌که‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای...
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ ٱللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ ٱللَّهِ تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خوا‌و (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه.
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ طُوبَىٰ لَهُمْ وَحُسْنُ مَـَٔابٍۢ
ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هیناوه و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش بۆیان ئاماده‌یه.
كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَٰكَ فِىٓ أُمَّةٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَآ أُمَمٌۭ لِّتَتْلُوَا۟ عَلَيْهِمُ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِٱلرَّحْمَٰنِ ۚ قُلْ هُوَ رَبِّى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ
ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئو‌ممه‌تێك که پێش ئه‌مان میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
وَلَوْ أَنَّ قُرْءَانًۭا سُيِّرَتْ بِهِ ٱلْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ ٱلْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ ٱلْمَوْتَىٰ ۗ بَل لِّلَّهِ ٱلْأَمْرُ جَمِيعًا ۗ أَفَلَمْ يَا۟يْـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعًۭا ۗ وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا۟ قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًۭا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِىَ وَعْدُ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ
خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی له جیاتی ئه‌م قورئانه، خوا قورئانێکی ڕه‌وانه بکردایه که کێوه‌کان پێی بڕۆشتنایه، یان زه‌وی پێ هه‌ڵکه‌نرایه و له‌ت بکرایه، یان مردووه‌کانی پێ بهاتایه قسه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بکرایه، خوانه‌ناسان هه‌ر بڕوایان نه‌ده‌هێنا، به‌ڵام دڵنیابن که هه‌موو کارێك و هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه، با‌شه، ئایا ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه نا‌ئومێد نه‌بوون (له بێ دین و خوانه‌ناسان، خۆ هیدایه‌ت به زۆر نیه؟) جا ئه‌گه‌ر خوا بیوستایه هه‌موو خه‌ڵکی ناچار ده‌کرد که هیدایه‌ت وه‌ربگرن (خوانه‌ناسان وه‌نه‌بێت ژیانی دنیا به‌خۆشی به‌رنه سه‌ر، به‌ڵکو) به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون به‌ڵای سه‌خت و ناخۆشیان تووش ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌وه که ئه‌نجامیان داوه، یاخود ئه‌و به‌ڵا سه‌ختانه له نزیك ما‌ڵه‌کانیانه‌وه داده‌به‌زێت و سه‌رهه‌ڵده‌دات، هه‌تا به‌ڵێنی خوا دێته دی، به‌ڕاستی خوا په‌یمانی ناشکێنێت و ده‌یهێنێته دی.
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍۢ مِّن قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ ۖ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌گه‌ر خوا نه‌ناسان گاڵته ده‌که‌ن به تۆ یان به ئایینه‌که‌ی تۆ، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه) سوێند به‌خوا به‌ڕاستی گاڵته‌کراوه به پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆش، جا من ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تمدا به‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون پاشان خه‌شم و قینی خۆمم لێگرتن، جا چۆن تۆڵه‌یه‌ك بوو تۆڵه‌که‌م؟ (له مێژوو بپرسه و سه‌رنجی ئاسه‌واریان بده)!
أَفَمَنْ هُوَ قَآئِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ ۗ وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ قُلْ سَمُّوهُمْ ۚ أَمْ تُنَبِّـُٔونَهُۥ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلْأَرْضِ أَم بِظَٰهِرٍۢ مِّنَ ٱلْقَوْلِ ۗ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مَكْرُهُمْ وَصُدُّوا۟ عَنِ ٱلسَّبِيلِ ۗ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍۢ
جا ئایا ئه‌و زاته‌ی که سه‌رپه‌رشتیاری کار‌و کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سێك و ده‌زانێت چیان کردووه (وه‌کو په‌رستراو و بته‌کانی تر وایه که خه‌ڵکی هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن؟)، له‌گه‌ڵ گه‌ورویی و باڵاده‌ستی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌دا نه‌فامان شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیارداوه، تۆش بڵێ: ئاده‌ی ئاوی ئه‌و بت و هاوه‌ڵانه‌م بۆ بنێن که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن؟ یاخود (به‌هه‌موو عه‌قلێکیانه‌وه) ده‌تانه‌وێت خوا ئاگادار بکه‌نه‌وه به‌شتێك که ئه‌و زاته نایزانێت له زه‌ویدا؟!!، یان هه‌ر ئه‌تانه‌وێت ئاگاداری بکه‌نه‌وه به‌قسه‌ی سه‌رزاره‌کیتان، نه‌خێر ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه که فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون بۆیان ڕازێنراوه‌ته‌وه و له ڕێبازی ڕاست وێڵ کراون، جا هه‌ر که‌س به‌هۆی کار‌و کرده‌وه‌ی خراپیه‌وه ڕێبازی خوا ون بکات، ئیتر که‌س نیه هیدایه‌تی بدات.
لَّهُمْ عَذَابٌۭ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَلَعَذَابُ ٱلْءَاخِرَةِ أَشَقُّ ۖ وَمَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍۢ
ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا تووشی سزایه‌کیان ده‌که‌ین، بێگومان سزای قیامه‌تیشیان سه‌ختتره و هیچ شتێك نیه له سزای خوایی ڕزگاریان بکات و په‌نایان بدات.
۞ مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ۖ أُكُلُهَا دَآئِمٌۭ وَظِلُّهَا ۚ تِلْكَ عُقْبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ ۖ وَّعُقْبَى ٱلْكَٰفِرِينَ ٱلنَّارُ
وێنه‌ی نمونه‌یی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی به‌ڵێن دراوه به پارێزگاران (که جوان و ڕازاوه‌یه) چه‌نده‌ها ڕووبار ڕه‌وان و جاریه (به‌ژێر دره‌خته‌کان و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا)، خواردن و خواردنه‌وه‌ی (هه‌مه‌جۆر و هه‌مه‌ڕه‌نگی) به‌رده‌وامه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سێبه‌ری خۆش و (هه‌وای سازگارو شنه‌ی شه‌ماڵدا) ئه‌وه‌یه سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی له‌توڕه‌یی خوا خۆیان پاڕاست، سه‌ر ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناسانیش ئاگری دۆزه‌خه.
وَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ ۖ وَمِنَ ٱلْأَحْزَابِ مَن يُنكِرُ بَعْضَهُۥ ۚ قُلْ إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشْرِكَ بِهِۦٓ ۚ إِلَيْهِ أَدْعُوا۟ وَإِلَيْهِ مَـَٔابِ
ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی که کتێبی ئاسمانیان پێ به‌خشیوون (شوینکه‌وته‌ی حه‌ق و ڕاستین) دڵخۆش و شادمان ده‌بن به‌و قورئانه‌ی که بۆ تۆ دابه‌زێنراوه، هه‌ندێ گرۆ ده‌سته‌ی تریش هه‌یه ئینکاری هه‌ندێکی ده‌کات.. پێیان بڵێ: به‌ڕاستی من فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێ دراوه که ته‌نها خوا بپه‌رستم و هیچ شه‌ریك و هاوه‌ڵیشی بۆ بڕیار نه‌ده‌م، هه‌ر بۆ لای ئه‌و خه‌ڵك بانگ بکه‌م، گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه.
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ حُكْمًا عَرَبِيًّۭا ۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَمَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّۢ وَلَا وَاقٍۢ
هه‌ر به‌و شێوه‌یه (پێشتر کتێبی ئاسمانیمان به زمانی جۆراو جۆر ڕه‌وانه کردووه) قورئانمان وه‌کو داوه‌رێك به‌عه‌ره‌بیه‌کی پاراو دابه‌زاندووه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر شوێنی ئاره‌زووه‌کانی ئه‌وان بکه‌ویت، دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واوت (له‌لایه‌ن خواوه) بۆ هات، ئه‌وه هیچ پشتیوان و پارێزه‌رێکت نی یه له سزای خوا بتپارێزێت.
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًۭا مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَٰجًۭا وَذُرِّيَّةًۭ ۚ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ لِكُلِّ أَجَلٍۢ كِتَابٌۭ
سوێند به‌خوا بێگومان پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی ترمان ڕه‌وانه کردووه و هاوسه‌رو نه‌وه‌شمان پێداون، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه به‌ویستی خۆی موعجیزه نیشان بدات ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر نه‌بووبێت، بۆ هه‌موو کار‌و ڕووداوێکیش بڕیارێکی تایبه‌ت هه‌یه.
يَمْحُوا۟ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثْبِتُ ۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ
خوا ویستی نه‌مانی له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ك بێت، له‌ناوی ده‌بات و ده‌یکوژێنێته‌وه، یان ده‌یهێڵێته‌وه و پایه‌داری ده‌کات، سه‌رچاوه‌ی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداوه‌کان لای ئه‌و زاته‌یه، (یاخود خوا ئایینه پێشووه‌کان له مه‌یداندا ناهێڵێت و دواهه‌مین ئاین و به‌رنامه‌ی که ئایینی ئیسلامه ده‌یچه‌سپێنێت و پایه‌داری ده‌کات).
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ وَعَلَيْنَا ٱلْحِسَابُ
جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمانیان بۆ پێش بهێنین و نیشانت بده‌ین، یاخود بتمرێنین و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وان نه‌بینیت، خه‌فه‌ت مه‌خۆ چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت له‌سه‌ره، لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئێمه‌یه.
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
ئایا خوا نه‌ناسان نه‌یانبینیوه، ئێمه چۆن ئه‌م لاو ئه‌و لای زه‌وی که‌م ده‌که‌ینه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی خوانه‌ناسان ناهێڵین له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام به‌رنامه و ئوممه‌تی میانه‌ڕه و سه‌ر ده‌خه‌ین) خوا خۆی داوه‌ریی ده‌کات و (گۆڕانکاریه‌کان تاوتۆی ده‌کات)، که‌س ناتوانێت موحاسه‌به‌ی بکات و کۆسپ و ته‌گه‌ره بهێنێته ڕێی وئه‌وزاته زۆر به‌خێراییهه‌موو شتێك تاوتۆی ده‌کات و له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه.
وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًۭا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍۢ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ
بێگومان خوا نه‌ناسان پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا، به‌مه‌رجێك پیلانه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایه، ده‌زانێت هه‌ر که‌س چی ده‌کات و چی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات، بێ باوه‌ڕ خوانه‌ناسانیش له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌رئه‌نجامی ئه‌م جیهانه و ئه‌و جیهانیش بۆ کێ ده‌بێت.
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَسْتَ مُرْسَلًۭا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْكِتَٰبِ
ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت، له وه‌ڵامیاندا بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که شاره‌زای قورئان و کتێبه ئاسمانیه‌کانه.
Surah 14: Ibrahim — إبراهيم
الٓر ۚ كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ ٱلنَّاسَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌م قورئانه کتێبێکه دامانبه‌زاندووه بۆت ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا خه‌ڵکی له تاریکیه‌کانی (بێ باوه‌ڕی و نه‌زانی و سه‌رلێشێواوی) ده‌ربهێنێت، به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، به‌ویستی په‌روه‌ردگاریان، تا ده‌گه‌نه ڕێبازی ڕاستی خوای باڵاده‌ست و شایسته‌ی سوپاسگوزاری.
ٱللَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَوَيْلٌۭ لِّلْكَٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍ
ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، هاوار و ئاهو نا‌ڵه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ باوه‌ڕن له سزایه‌کی زۆر توند‌و تیژ....
ٱلَّذِينَ يَسْتَحِبُّونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْءَاخِرَةِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍۭ بَعِيدٍۢ
ئه‌وانه‌ی که ژیانی دنیایان له به نرخترو خۆشه‌ویستره له ژیانی جیهانی دوایی، هه‌میشه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌ر ڕێبازی خوا‌و ده‌یانه‌وێت له ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت و بترازێت، (یاخود په‌سه‌نده لایان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له خزمه‌ت پلان و نه‌خشه‌ی ئه‌واندا بێت) ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی قووڵ و بێ سه‌رو بندا سه‌رگه‌ردانن و ده‌مێننه‌وه.
وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِۦ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ۖ فَيُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
ئێمه هیچ فرستادیه‌کمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها به‌زمانی قه‌ومه‌که‌ی نه‌بێت، (یه‌کێك بووه له خۆیان و به زمانی ئه‌وان دواوه) تا هه‌موو شتێکیان بۆ ڕوون بکاته‌وه، ئینجا خوای گه‌وره ئه‌و که‌سه‌ی گومڕا کردووه که وستوویه‌تی (چونکه گوێی بۆ بانگه‌وازی حه‌ق نه‌گرتووه)، ئه‌وه‌ش که وستویه‌تی هیدایه‌تی داوه (په‌روه‌ردگار پاڵپشتی ژیر‌و هۆشمه‌ندانه)، ئه‌و زاته‌ش باڵا ده‌سته (ویستی ئه‌و له سه‌روو هه‌موو ویسته‌کانه‌وه‌یه)، دانایه و (ده‌زانێت کێ شایسته‌ی ئه‌و ڕه‌حمه‌ته به‌نرخه‌یه).
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَذَكِّرْهُم بِأَيَّىٰمِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ
سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی زۆردا (فه‌رمانما پێدا) که قه‌وم و عه‌شیرتت له تاریکیه‌کان ڕزگار بکه‌و به‌ره‌و نوورو ڕووناکی بیانبه، ڕۆژه‌کانی خوایان بهێنه‌ره‌وه یاد (ئه‌و ڕۆژانه‌ی که تۆڵه‌ی له بێ باوه‌ڕان سه‌ند و ئیماندارانی سه‌رسه‌خت)، بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر خۆگرن (له‌کاتی ته‌نگانه‌دا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (له‌کاتی خۆشی‌دا).
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ أَنجَىٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ
(یادیان بهێنه‌ره‌وه) کاتێك مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، کاتێك له دار‌و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون ڕزگاری کردن که به‌ناخۆشترین شێوه سزای ده‌دات، کوڕانی ئێوه‌یان سه‌ر ده‌بڕی و ئافره‌تانی ئێوه‌یان ده‌هێشته‌وه (بۆ کاره‌که‌ری)، بێگومان ئا له‌و پێشهاتانه‌دا به‌ڵاو تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ساز درابوو.
وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِى لَشَدِيدٌۭ
له‌یادتان بێت که: په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێنم و زیادی ده‌که‌م، به‌ڵام: ئه‌گه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێڕ بن، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار ده‌بێت.
وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِن تَكْفُرُوٓا۟ أَنتُمْ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ حَمِيدٌ
مو‌سا وتی: خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه و هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌گشتی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بن، ئه‌وه بێگومان هه‌ر خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، چونکه خوا هه‌ر خۆی بێ نیازه و شایسته‌ی سوپاسه.
أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَؤُا۟ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ ۛ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۛ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَرَدُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فِىٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَقَالُوٓا۟ إِنَّا كَفَرْنَا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ وَإِنَّا لَفِى شَكٍّۢ مِّمَّا تَدْعُونَنَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍۢ
با‌شه، ئایا هه‌واڵی قه‌ومه پێشووه‌کانتان پێ نه‌گه‌شتووه، قه‌ومی (نوح و عاد و ثمود)، ئه‌وانه‌ش که له دوای ئه‌وان هاتوون، ته‌نها خوا نه‌بێت که‌س نازانێت چه‌نده بوون و چیان به‌سه‌ر هاتووه، ئه‌وانه فرستاده‌کانیان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه هاتن دووپاتیان ده‌کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگارن، که‌چی خوانه‌ناسان یان به‌ده‌ستیان ئاماژه‌یان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ران که بێده‌نگ بن، یاخود ده‌ستیان ده‌برد بۆ ده‌می خۆیان و (ده‌یانکرده فیکه و هۆسه و گاڵته‌جاڕی) و ده‌یانوت: بێگومان ئێمه باوه‌ڕمان به‌م په‌یام و به‌رنامه‌یه نیه که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له دوو دڵیه‌کدان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی که ئێوه به‌نگه‌وازی ئێمه‌ی بۆ ده‌که‌ن.
۞ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِى ٱللَّهِ شَكٌّۭ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ قَالُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا تُرِيدُونَ أَن تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍۢ
پێغه‌مبه‌رانیان وتیان: با‌شه، ئاخر گومان له چی ده‌که‌ن؟ ئایا له خوای په‌روه‌ردگاردا گومان هه‌یه؟! به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی؟! ئه‌و زاته بانگتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی لێتان خۆش ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵه‌تیشیتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو، که‌چی (خوا نه‌ناسان ڕوو به‌پێغه‌مبه‌ران) وتیان: ئێوه ته‌نها به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه هیچی تر نین (له‌باتی سوپاسی خوا بکه‌ن که ئه‌وه‌نده ئاده‌میزاد ڕێزداره، نوێنه‌ر له خۆیان هه‌ڵده‌بژێرێت)، که‌چی ڕه‌خنه‌یان گرت و وتیان: ئێوه ده‌تانه‌وێت ڕێگرو دژ به‌وه بن که باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رست (ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن) به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بده‌ن؟!
قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُكُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۖ وَمَا كَانَ لَنَآ أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَٰنٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ
پێغه‌مبه‌رانیان پییان وتن: ئێمه ته‌نها به‌شه‌رێکین وه‌کو ئێوه و هیچی تر، به‌ڵام خوا ویستی هه‌ر که‌سێکی ببێت له به‌نده‌کانی خۆی منه‌ت ده‌خاته‌سه‌ری (هه‌ڵیانده‌بژێرێ بۆ گه‌یاندنی په‌یامه پیرۆزه‌که‌ی)، ئێمه بۆمان نه‌بووه هیچ به‌ڵگه و موعجیزه‌یه‌کتان بۆ بهێنین مه‌گه‌ر به ویست و مۆڵه‌تی خوا نه‌بێت، ده‌با ئه‌وانه‌ی که ئیماندارن هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
وَمَا لَنَآ أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنَا سُبُلَنَا ۚ وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَىٰ مَآ ءَاذَيْتُمُونَا ۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ
جا ئه‌وه چیمان هه‌یه ئێمه ئه‌گه‌ر پشت به په‌روه‌ردگاری مه‌زن نه‌به‌ستین، له‌کاتێکدا که به‌ڕاستی ئه‌و زاته هیدایه‌ت و ڕێنموویی کردووین بۆ هه‌موو ڕێگه‌و ڕێبازێکی چاك و به‌سوود، مه‌رج بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نه‌خۆشی و ئازاره‌وه که ئێوه بۆ ئێمه‌تان پێش هێنه، خۆگرو به‌ئارام بین، ده‌با ئه‌وانه‌ی که پشتیوانیان پێویسته هه‌ر پشت به‌خوا ببه‌ستن.
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا ۖ فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ
ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون به پێغه‌مبه‌رانی خۆیانیان وت: (ئه‌گه‌ر کۆڵ نه‌ده‌ن) به‌ڕاستی له وڵاتمان ده‌رتان ده‌که‌ین، یان ده‌بێت بێنه‌وه ڕیزی ئاینه‌که‌ی ئێمه، ئه‌وسا په‌روه‌ردگاریان په‌یامی بۆ ناردن که: دڵنیابن ئێمه سته‌مکاران (به‌م زووانه) له‌ناو ده‌به‌ین و ده‌یانفه‌وتێنین...
وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۚ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِى وَخَافَ وَعِيدِ
بێگومان نیشته‌جێتان ده‌که‌ین له‌و وڵاته‌دا له دوای ئه‌وان، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له وه‌ستانیان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی مندا ده‌ترسن و هه‌ڕه‌شه‌کانی من بیم و ترسیان هه‌یه.
وَٱسْتَفْتَحُوا۟ وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍۢ
ئه‌وسا ئیتر پێغه‌مبه‌ران داوای سه‌رکه‌وتنیان له په‌روه‌ردگاریان کرد‌و هه‌موو زۆردار‌و سته‌مکارو سه‌رسه‌خت و دڵ ڕه‌شێك نا‌ئومێد و مایه‌پووچ بوو.
مِّن وَرَآئِهِۦ جَهَنَّمُ وَيُسْقَىٰ مِن مَّآءٍۢ صَدِيدٍۢ
(هه‌ریه‌ك له‌وانه) له داهاتوودا دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیه‌تی و تیایدا کێم و زووخاوی ده‌رخوارد ده‌درێت....
يَتَجَرَّعُهُۥ وَلَا يَكَادُ يُسِيغُهُۥ وَيَأْتِيهِ ٱلْمَوْتُ مِن كُلِّ مَكَانٍۢ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٍۢ ۖ وَمِن وَرَآئِهِۦ عَذَابٌ غَلِيظٌۭ
جا ئه‌و کێم و زووخاوه قوم قوم به‌ناچاری ده‌خواته‌وه و به‌ئاسانی بۆی قوت نادرێت، مه‌رگیش له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرشی بۆ ده‌هێنێت، که‌چی ناشمرێت، له‌وه‌ودواش سزا‌و ئازاری هه‌مه‌جۆرو ناخۆش و گران یه‌خه‌ی به‌رنادات.
مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ ۖ أَعْمَٰلُهُمْ كَرَمَادٍ ٱشْتَدَّتْ بِهِ ٱلرِّيحُ فِى يَوْمٍ عَاصِفٍۢ ۖ لَّا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا۟ عَلَىٰ شَىْءٍۢ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلْبَعِيدُ
نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به‌په‌روه‌ردگاریان، کرده‌وه‌کانیان وه‌کو خۆڵه‌مێشێك وایه که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی بدات، له‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی که داویانه بۆ دنیا هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت، ئا ئه‌وه‌یه گومڕایه‌ك که له حه‌ق و ڕاستیه‌وه دووره.
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ ۚ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍۢ جَدِيدٍۢ
ئایا نه‌تبینیوه و نه‌تزانیوه که بێگومان خوا ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ئه‌وه ئێوه له‌ناوده‌بات و ناتانهێڵێت و که‌سانی تازه ده‌هێنێته کایه‌وه.
وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍۢ
ئه‌و گۆڕانکاری و ئه‌و جۆره شتانه لای خوای به‌ده‌سه‌ڵات گران نیه و زۆر ئاسانه.
وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ جَمِيعًۭا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًۭا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ قَالُوا۟ لَوْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيْنَٰكُمْ ۖ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍۢ
(ئه‌و ڕۆژه‌ی که قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت) هه‌مووان له‌به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رده‌که‌ون، ئینجا لاواز‌و بێ ده‌سه‌ڵاته‌کان (ئه‌وانه‌ی کوێرانه شوێن ملهوڕو سته‌مکاران که‌وتبوون) ده‌ڵێن: به‌وانه‌ی که خۆیان به‌زل و گه‌وره دانابوو، بێگومان خۆ ئێمه شوێن ئێوه که‌وتبووین! (ئێمه گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری ئێوه بووین!) جا ئایا ئێوه ئه‌مڕۆ ناتوانن هه‌وڵێك بده‌ن تائه‌ندازه‌یه‌ك سزای خوا له‌سه‌رمان که‌م ببێته‌وه، له‌وه‌ڵامیاندا وتیان: ئه‌گه‌ر خوا هیدایه‌تی ئێمه‌ی بدایه، ئێمه‌ش هیدایه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا، (ئه‌ڵبه‌ت ڕوون و ئاشکرایه که‌ئه‌وانه به ده‌سه‌ڵاتدارو بێ ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه له دنیادا نه‌ك هیدایه‌تیان نه‌ده‌ویست به‌ڵکو دژی ده‌وه‌ستان و پیلانیان ده‌گێڕا، ئیتر چۆن خوای گه‌روره هیدایه‌تی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌دات، خۆ هیدایه‌ت به‌زۆر نیه) ئێسته‌ش بۆ ئێمه چوونیه‌كه، هاوارو ئاهو نا‌ڵه بکه‌ین، یان دان به‌خۆدا بگرین، چارمان نیه و ڕزگار بوونمان ئه‌سته‌مه.
وَقَالَ ٱلشَّيْطَٰنُ لَمَّا قُضِىَ ٱلْأَمْرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ ٱلْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ۖ وَمَا كَانَ لِىَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوْتُكُمْ فَٱسْتَجَبْتُمْ لِى ۖ فَلَا تَلُومُونِى وَلُومُوٓا۟ أَنفُسَكُم ۖ مَّآ أَنَا۠ بِمُصْرِخِكُمْ وَمَآ أَنتُم بِمُصْرِخِىَّ ۖ إِنِّى كَفَرْتُ بِمَآ أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ ۗ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ
(کاتێ هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌کان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و دۆزه‌خیه‌کان ده‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه) شه‌یتان (به‌فه‌رمانی خوا) دێته قسه‌و (ڕوو به په‌یڕه‌وانی) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆ‌و نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکه‌م، وه‌نه‌بێت من هیچ زۆر‌و ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت، جگه له‌وه‌ی (به‌وه‌سوه سه‌وخه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ) با‌نگم کردن (بۆ خوانه‌ناسی و تاوان) ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه هاتن و به‌قسه‌تان کردم، ئیتر سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن (که ئاوا گێلانه، بێ بیرکردنه‌وه به‌قسه‌تان کردم، ئه‌مڕۆ) من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه بێم، ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن، بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌رێك و هاوبه‌ش له پێشدا، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن.
وَأُدْخِلَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ ۖ تَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَٰمٌ
(له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێنابوو، کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام دابوو به‌ره‌و به‌هه‌شت به‌ڕێ کران، چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کان و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، له‌وجێگه‌و ڕێگه خۆشه‌دا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر به‌فه‌رمان و ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگاریان و چاك و چۆنیان له‌و به‌هه‌شته‌دا _سڵاوکردنه_.
أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًۭا كَلِمَةًۭ طَيِّبَةًۭ كَشَجَرَةٍۢ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌۭ وَفَرْعُهَا فِى ٱلسَّمَآءِ
ئایا نه‌تانبینیوه و نه‌تانزانیوه چۆن خوا نموونه ده‌هێنێته‌وه به‌گوفتاری چاك و پاك، که‌وه‌ك دره‌ختی چاك و به‌ردار وایه، ڕه‌گی به‌توندی داکوتاوه له زه‌ویدا، لق و پۆپه‌کانیشی به‌ئاسماندا بڵاوبونه‌ته‌وه.
تُؤْتِىٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍۭ بِإِذْنِ رَبِّهَا ۗ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
ئه‌و دره‌خته هه‌موو کات و ده‌مێك به‌رو بوومی (پاك‌و جوان و بێگه‌ردی) ده‌به‌خشێت به ویستی په‌روه‌ردگاری، جا خوای په‌روه‌ردگار ئه‌م نموونانه ده‌هێنێته‌وه بۆ خه‌ڵکی، به‌ڵکو یاداوه‌ری وه‌رگرن (له‌ڕاستیدا دین و به‌رنامه‌ی خوا دره‌ختێکی ئاوا پیرۆزه، ڕه‌گ و ڕیشاڵی خێر به‌خشه، چونکه خاکی زه‌وی له داماڵین ده‌پارێزێت، لق و پۆپی به‌سووده، سێبه‌ر ده‌کات، گه‌ڵاوگوڵ بۆ داوو ده‌رمان و ماڵات، به‌روبوومی بۆ ئاده‌میزاد، باڵنده‌کان به‌ئاوازی خۆش له‌سه‌ری ده‌خوێنن و ته‌سبیحات ده‌که‌ن و دڵخۆشمان ده‌که‌ن، ئۆکسجین ده‌به‌خشێت... هتد).
وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍۢ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ٱجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ ٱلْأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍۢ
نموونه‌ی قسه‌و گوفتاری پیس و ناپوختیش وه‌کو دره‌ختی زرو پیس و بێ سوود وایه، که هه‌ڵکێشرابێت و له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی فڕێ درابێت، به‌هیچ بارێک‌دا خۆی نه‌گرێت (بۆ سووتاندن نه‌بێت بۆ هیچی تر چاك نیه، ئه‌م نموونه‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ هه‌موو سه‌رگه‌ردانێك که له دنیادا خێر نه‌داته‌وه، له قیامه‌تیشدا شوێنکه‌وتوانیان له دۆزه‌خه‌وه سه‌ریان ده‌رده‌چێت).
يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْقَوْلِ ٱلثَّابِتِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَيُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلظَّٰلِمِينَ ۚ وَيَفْعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ
خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه پایه‌دار ده‌کات له‌سه‌ر گوفتاری به‌جێ و دروستیان له ژیانی دنیادا، له‌سه‌ره‌مه‌رگ و له قیامه‌تیشدا، (باوه‌ڕی دامه‌زراو فریایان ده‌که‌وێت و) گوفتاریان ڕێك و پێك و دامه‌زراو ده‌بێت و به‌ئیمانه‌وه ده‌مرن، له‌ولاشه‌وه هه‌ر ئه‌و خوایه سته‌مکاران گومڕا ده‌کات و ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار بیه‌وێت هه‌ر ئه‌وه پێش دێت و ده‌کرێت.
۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ بَدَّلُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ كُفْرًۭا وَأَحَلُّوا۟ قَوْمَهُمْ دَارَ ٱلْبَوَارِ
ئایا سه‌رنجی ئه‌وانه ناده‌یت که نازو نیعمه‌ته‌کانی خوایان به حه‌رام گێڕاوه (بۆ گوناهو خراپه باکاری ده‌هێنن) و بوونه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردانی و تیاچوونی قه‌ومه‌که‌ی خۆیان.
جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا ۖ وَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ
(ئه‌وانه) سه‌رئه‌نجام ده‌چنه ناو دۆزه‌خ، که جێگه‌یه‌کی زۆر ناخۆشه بۆ نیشته‌جێ بوون.
وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًۭا لِّيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦ ۗ قُلْ تَمَتَّعُوا۟ فَإِنَّ مَصِيرَكُمْ إِلَى ٱلنَّارِ
خوانه‌ناسان هاوه‌ڵ و شه‌ریکیان بۆ خوا بڕیاردا، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك وێڵ بکه‌ن له به‌رنامه‌و ئاین و ڕێبازی خوا، پێیان بڵێ: ڕابوێرن و ژیان به‌سه‌ربه‌رن، چونکه سه‌رئه‌نجامتان به‌ره‌و دۆزه‌خه.
قُل لِّعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌۭ لَّا بَيْعٌۭ فِيهِ وَلَا خِلَٰلٌ
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌و به‌ندانه‌م که باوه‌ڕیان هێناوه بڵێ: با نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام بده‌ن و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که پێمان به‌خشیوون ببه‌خشن به‌نهێنی (بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت) و به‌ئاشکرا (بۆ هاندانی که‌سانی تر)، پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت نه کڕینی تیادایه، نه‌فرۆشتن (تا به‌هۆی پاره‌و سامانه‌وه خۆتان ده‌رباز بکه‌ن) نه دۆستایه‌تیشی تێدایه (تا دۆستان و هاوه‌ڵان هه‌وڵێك بده‌ن).
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًۭا لَّكُمْ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْفُلْكَ لِتَجْرِىَ فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْأَنْهَٰرَ
خوا ئه‌و زاته‌یه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌دیهێناوه، له ئاسمانه‌وه بارانی باراندووه به‌هۆیه‌وه به‌روبوومی له‌ناخی زه‌وی بۆ ئێوه ده‌رهێناوه، هه‌روه‌ها که‌شتی له ده‌ریادا بۆ ئێوه بار هێناوه تا فه‌رمانی ئه‌و زاته بڕوات (به‌سه‌ریه‌وه، هه‌ر خوایه به‌دیهێنه‌ری ئه‌و ماده سه‌ره‌تاییانه‌ی که که‌شتی لێ دروست ده‌کرێت، هه‌ر ئه‌وزاته‌یه به‌دیهێنه‌ری وزه‌و ئاو‌و هه‌وا... هتد)، هه‌روه‌ها ڕووباره‌کانیشی بۆ ڕام کردوون (که جۆره‌ها سوودیان هه‌یه بۆتان).
وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ دَآئِبَيْنِ ۖ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ
خۆر‌و مانگیشی بۆ ڕام هێناون که به‌رده‌وام له چه‌رخ و خولدان، شه‌و و ڕۆژیشی بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه ڕام هێنا.
وَءَاتَىٰكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ ۚ وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ ۗ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَظَلُومٌۭ كَفَّارٌۭ
له‌هه‌رچی شتێك داواتان کردبێت و پێوستان بێت، پێی به‌خشیوون، خۆ ئه‌گه‌ر نازو نیعمه‌ت و به‌خششه‌کانی خوا ئاماژه بکه‌ن، ناتوانن بیانژمێرن (به‌ڵکو یه‌ك نیعمه‌ت ناژمێردرێت، ئه‌وه‌نده لق و پۆپی لێ ده‌بێته‌وه)، به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئینسانه‌کان زۆر سته‌مکارو خوانه‌ناس و سپڵه‌ن.
وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا ٱلْبَلَدَ ءَامِنًۭا وَٱجْنُبْنِى وَبَنِىَّ أَن نَّعْبُدَ ٱلْأَصْنَامَ
(به‌یاد بێنه) کاتێك ئیبراهیم نزای کرد‌و وتی: په‌روه‌ردگارا، باڵی هێمنی و ئاسایش بکێشه به‌سه‌ر ئه‌م شار‌و وڵاته‌داو خۆم و نه‌وه‌کانیشم بپارێزه له‌وه‌ی که بته‌کان بپه‌ره‌ستین.
رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ ۖ فَمَن تَبِعَنِى فَإِنَّهُۥ مِنِّى ۖ وَمَنْ عَصَانِى فَإِنَّكَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ
په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئه‌و بتانه زۆر که‌سیان گومڕا کرد‌و، زۆر خه‌ڵکیان سه‌رلێشێواو کرد، جا ئه‌وه‌ی شوێنی من بکه‌وێته و به‌گوێی من بکات، ئه‌وه بێگومان له په‌یڕه‌وانی منه، ئه‌وه‌ش که لێم یاخی ده‌بێت، ئه‌وه بێگومان تۆ زۆر لێ‌خۆش بوو میهره‌بانیت.
رَّبَّنَآ إِنِّىٓ أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِى بِوَادٍ غَيْرِ ذِى زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ ٱلْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱجْعَلْ أَفْـِٔدَةًۭ مِّنَ ٱلنَّاسِ تَهْوِىٓ إِلَيْهِمْ وَٱرْزُقْهُم مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ
په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی من هه‌ندێ له وه‌چه و خێزانم له دۆڵێکی وشکی بێ کشتوکاڵدا جێ‌نشین کردووه، له‌پاڵ ماڵه پیرۆزه‌که‌تدا، له پاڵ (بیت الحرام) دا، په‌روه‌ردگارا، بۆیه لێره نیشته‌جێم کردن تا به‌چاکی نوێژ‌و خواپه‌رستی ئه‌نجام بده‌ن، جاداواکارم دڵی هه‌ندێك له‌و خه‌ڵکه که‌مه‌ندکێش بکه‌یت بۆ لایان و له ڕزق و ڕۆزی جۆراو جۆر به‌هره‌مه‌ندیان بکه‌یت، بۆئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن.
رَبَّنَآ إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِى وَمَا نُعْلِنُ ۗ وَمَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ
په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت چی ده‌شارینه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ین (له کار‌و کرده‌وه‌مان) و هیچ شتێك له زه‌وی و له ئاسماندا له خوای گه‌وره په‌نهان نابێت.
ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى وَهَبَ لِى عَلَى ٱلْكِبَرِ إِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ ۚ إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ
سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که له ته‌مه‌نی پیریدا ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ به‌خشیم، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم بیسه‌ری دوعا و نزایه.
رَبِّ ٱجْعَلْنِى مُقِيمَ ٱلصَّلَوٰةِ وَمِن ذُرِّيَّتِى ۚ رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَآءِ
په‌روه‌ردگارا، خۆم و نه‌وه‌کانم بگێڕه له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌نجامده‌ری نوێژ بین به‌چاکی، په‌روه‌ردگارا، دوعا‌و نزام گیرا بکه.
رَبَّنَا ٱغْفِرْ لِى وَلِوَٰلِدَىَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ ٱلْحِسَابُ
په‌روه‌ردگارا، له‌خۆم و دایک و باوکم و ئیمانداران خۆش ببه، له‌و ڕۆژه‌دا که لێپرسینه‌وه به‌رپا ده‌بێت.
وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ غَٰفِلًا عَمَّا يَعْمَلُ ٱلظَّٰلِمُونَ ۚ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍۢ تَشْخَصُ فِيهِ ٱلْأَبْصَٰرُ
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) واگومان مه‌به که خوا بێ ئاگایه له‌و کاروکرده‌وه‌یه‌ی سته‌مکاران ده‌یکه‌ن، به‌ڕاستی خوا سزاکه‌یان دوا ده‌خات بۆ ڕۆژیك که چاوه‌کانیان تیایدا ئه‌بڵه‌ق ده‌بن (جاری وایش هه‌یه هه‌ر له دنیادا سته‌مکاران ڕیسوا ده‌کات و تۆڵه‌یان لێده‌سێنێت).
مُهْطِعِينَ مُقْنِعِى رُءُوسِهِمْ لَا يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ ۖ وَأَفْـِٔدَتُهُمْ هَوَآءٌۭ
به په‌له و شپرزه‌ییه‌وه دێن، سه‌ریان به‌رز کردۆته‌وه و له ترس و سامناکی ئه‌و ڕۆژه‌دا چاویان ناتروکێت، دڵه ڕاوکێیانه‌و دڵ و ده‌روونیان به‌تاڵه و هیچ حاڵی نین.
وَأَنذِرِ ٱلنَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ ٱلْعَذَابُ فَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رَبَّنَآ أَخِّرْنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ قَرِيبٍۢ نُّجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ ٱلرُّسُلَ ۗ أَوَلَمْ تَكُونُوٓا۟ أَقْسَمْتُم مِّن قَبْلُ مَا لَكُم مِّن زَوَالٍۢ
ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خه‌ڵك بترسێنه و بێداریان بکه‌ره‌وه له‌و ڕۆژه‌ی که سزا‌و ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، جا ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و نزیك مۆڵه‌تمان بدا (بمانگێڕه‌وه بۆ دنیا) تا به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه بچین و شوێنی پێغه‌مبه‌ران بکه‌ین، (به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه‌و گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه، بۆیه پێیان ده‌وترێت) مه‌گه‌ر کاتی خۆی سوێندتان نه‌ده‌خوارد که دنیا به‌رده‌وامه‌و ئێوه تیاچونتان نابێت؟!.
وَسَكَنتُمْ فِى مَسَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ ٱلْأَمْثَالَ
ئێوه کاتی خۆیشی نیشته‌جێ بوون له ماڵ و حاڵ و شوێنی ئه‌وانه‌دا که سته‌میان له خۆیان کرد‌و (ڕێگه‌ی ئیمان و خواناسیان نه‌گرت) بۆتان ده‌رکه‌وت که چیمان پێکردن و چیمان به‌سه‌ر هێنان و نموونه و باسی زۆرمان بۆ هێناونه‌ته‌وه (ده‌رباره‌ی سه‌رئه‌نجامیان).
وَقَدْ مَكَرُوا۟ مَكْرَهُمْ وَعِندَ ٱللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ ٱلْجِبَالُ
بێگومان (خوانه‌ناسان) پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی خۆیانیان گێڕا، فێڵ و فڕی زۆریان کرد، به‌ڵام هه‌موو پیلان و فێڵیان لای خوا ئاشکراو دیاره (به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه) هه‌رچه‌نده پیلان و فێڵیان کێوه‌کانیش له بن بهێنێت.
فَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِۦ رُسُلَهُۥٓ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍۢ
که‌واته، وا حساب مه‌که (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) خوای گه‌وره به‌ڵێنی خۆی بۆ پێغه‌مبه‌ران ناباته سه‌ر (به سه‌رخستن و مانه‌وه‌ی به‌رنامه‌یان له دنیاداو سه‌رفرازی هه‌میشه‌ییان له به‌هه‌شتی به‌ریندا) چونکه به‌ڕاستی خوا باڵاده‌سته و خاوه‌نی تۆڵه‌یه (له سته‌مکارو خوانه‌ناسان).
يَوْمَ تُبَدَّلُ ٱلْأَرْضُ غَيْرَ ٱلْأَرْضِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ ۖ وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ
له ڕۆژێکدا که ئه‌م زه‌ویه ده‌گۆڕێت به زه‌ویه‌کی تر‌و هه‌روه‌ها ئاسمانه‌کانیش ده‌گۆڕێن به شێوه‌و شێوازێکی تر‌و هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه ده‌رده‌که‌ون و ئاماده‌ن له به‌رده‌م دادگای خوای تاك و ته‌نهاو به‌ده‌سه‌ڵات و خه‌شیمگیر له کافران.
وَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍۢ مُّقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ
له‌و ڕۆژه‌دا تاوانباران و گوناهکاران ده‌بینێت کۆت و زنجیر کراوه‌ته ده‌ست و پێ و گه‌ردنیان و به‌یه‌که‌وه به‌ستراون.
سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍۢ وَتَغْشَىٰ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ
کراسه‌کانیان له قه‌ترانه (که ما‌دده‌یه‌کی ڕه‌شی بۆن ناخۆشه و به‌خێرایش ده‌سووتێت) و بڵێسه‌ی ئاگریش ڕووخساریانی داپۆشیوه (زۆر له سه‌غڵه‌تیدان).
لِيَجْزِىَ ٱللَّهُ كُلَّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
(ئه‌م تۆڵه سه‌ندنه له سته‌مکاران) بۆ ئه‌وه‌یه که خوا پاداشتی هه‌ر که‌سێك به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی کردویه‌تی بداته‌وه، چونکه به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات.
هَٰذَا بَلَٰغٌۭ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا۟ بِهِۦ وَلِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌۭ وَٰحِدٌۭ وَلِيَذَّكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ
ئه‌م (قورئانه) ڕاگه‌یاندنێکه بۆ خه‌ڵکی به‌گشتی تا به‌هۆیه‌وه وریا بکرێنه‌وه و ئامۆژگاری پێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بێگومان ئه‌و زاته خوایه‌کی تاك و ته‌نیایه، (هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که) خاوه‌نی بیر‌و هۆشه‌کان یاداوه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن (له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن خۆشیان و خه‌ڵکیش له سزای دۆزه‌خ ڕزگار بکه‌ن).